|
|
|
|
|
|
منداڵ و درۆكردن
و: ئه‌میر ئه‌حمه‌د عه‌بدولقادر
سێشه‌ممه-15-حوزه‌یران(مانگی 6)-2010
منداڵ به پاكی و خاوێنی له دایك ده‌بێت و ڕاستی ئه‌مانه‌ت شت له‌دوای شت له‌ژینگه و ده‌وروو به‌ری یه‌وه فێرده‌بێت ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌وانه‌ی ده‌وروو به‌ری چاوه‌دێری ڕاستگۆیی بكه‌ن له قسه و به‌ڵێنه‌كانیان... به‌ڵام ئهگهرمنداڵ له ژینگه‌یه‌ك گه‌شه‌ی كرد به فرت و فێڵ و ناڕۆشنی و گوماناوی ده‌رباره‌ی ڕاستگۆیی خه‌ڵك پێناسهدهكرا ، ئه‌وا به زۆرینه‌ی گومان ئه‌وا به هه‌مان ئاڕاسته‌ی ڕه‌وشتی هه‌نگاو ده‌نێت له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ژیان و به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانی،هه‌روه‌ها ئه‌ومنداڵه‌ی له ناوه‌ندێكی وادادهژیت ئاڕاسته‌كانی هاوكاری ناكه‌ن له‌سه‌ر ڕاستگۆیی و ڕاهاتن له‌سه‌ری به‌رده‌وام بێت،بۆیه لای ئاسایی ده‌بێت درۆ بكات به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر زمان پاراوبێت و توانای ئاخاوتنی هه‌بێت و خۆش خه‌یاڵ بێت...هه‌ردوو ئاماده‌كاری له‌گه‌ڵ لاسایی كردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی چوارده‌وری ئه‌وانه‌ی كه هه‌رگیز ڕاستی ناڵێن و په‌نا بۆ درۆ كردن ده‌به‌ن به‌هێنانه‌وه‌ی بیانووی بێ بنه‌ما و خۆ ڕاهێنان له‌سه‌ر درۆكردن هه‌ر له‌منداڵی یه‌وه وای لێ ده‌كات كه له‌گه‌ڵ درۆكردن ڕابێت.له‌سه‌ر ئه‌م بنچینه‌یه درۆكردن ده‌بێته خه‌سڵه‌تێكی یان ڕوشتێكی به‌ده‌ستهێنراوه و فێری ده‌بین نه‌ك سیفه‌تێكی زكماكی و ڕه‌وشتێكی بۆماوه‌یی یه...درۆ خستنه‌ڕووی ڕووكه‌شه بۆ پاڵنه‌ر و هێزی ده‌روونی یه له تاكدا ڕووده‌دات جا ئه‌گه‌ر منداڵ بێت یاخود هه‌رزه‌كار.زۆر جاریش درۆ له ته‌ك هۆكاره‌كانی تردا ده‌رده‌كه‌وێت وه‌كو دزی و توڕه‌یی و ترس و دژایه‌تی . زۆر جار باوكان په‌ناده‌به‌ن بۆ حاڵه‌ت و هه‌ڵوێستێكی وا منداڵه‌كانیان تووشی درۆ كردن ده‌كه‌ن ئه‌م كاره‌ش له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده‌یه‌كی ته‌ندروستدا یه‌ك ناگرێته‌وه ، وه‌كو باوك داوا له منداڵه‌كه‌ی بكات وه‌ڵامی ئه‌وكه‌سه‌ی پرسیار له باوكی ده‌كات پێ ی بڵێت له ماڵ نی یه...؟ بۆیه منداڵ له‌م هه‌ڵوێسته‌ی دا هه‌ست ده‌كات كه كاررێكی درۆی ئه‌نجام داوه و ڕادێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه درۆكردن كارێكی ویستراوه، بۆیه هه‌ست به غه‌در ده‌كات له‌سه‌ر سزادانی له‌كاتی درۆكردندا له كارێك له‌كاره‌كانیدا،هه‌روه‌ها هه‌ست به توندوتیژی خێزانه‌كه‌ی ده‌كات كه ڕێگا به خۆیان ده‌ده‌ن به ڕه‌وشتێك و ڕێگا به‌و ناده‌ن به‌كردنی. بۆئه‌وه‌ی درۆكردنی منداڵان چاره‌سه‌ربكه‌ین پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ر حاڵه‌تێك بهجیابكهین . ئایا درۆكردنهكهی به‌مه‌به‌ستی خۆده‌رخستن بووه یان شاردنه‌وه‌ی كه‌م و كورتیه‌كانی بووه یاخود به هۆی ئه‌فسانه‌یی منداڵ بووه یان به‌هۆی له‌بیر چوونه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان بووه.بۆیه خێزان به‌رپرسه له په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ له‌سه‌ر زانینی پاكی و ناپاكی. بۆیه زۆر جار باوان تووشی دڵه ڕاوكێ ده‌بن كاتێك منداڵه‌كه‌یان یاخود كوڕه هه‌رزه‌كاره‌كه‌یان درۆ ده‌كات. جۆره‌كانی درۆ بریتین له:. 1. درۆی ئه‌فسانه‌یی منداڵی بچووك له ته‌مه‌نی ( 4 تاكو 5) ساڵی په‌نا بۆ هه‌ڵبه‌ستنی چیرۆك و گێڕانه‌وه‌ی سه‌رگوزشته‌ی درۆدهبات. ئه‌مه‌ش ڕه‌وشتێكی ئاسایی یه چونكه گوێیان له چیڕۆك و گێڕانه‌وه‌ی سهرگوزشتهدهبێت له پێناو كات به‌سه‌ربردندا و چونكه منداڵ له‌م ته‌مه‌نه‌دا جیاوازی ناكات له نێوان ڕاستی و ئه‌فسانه‌دا. 2. درۆی به‌رهه‌ڵستی كردن له خۆ زۆر جار منداڵی گه‌وره یاخود هه‌رزه‌كار په‌نا بۆ هه‌ندێك درۆ ده‌بات بۆ پارێزگاری كردن له خۆی و دورخستنه‌وه‌ی كارێكی دیاری كرا‌و یان نكوڵی كردن له به‌رپرسیاریه‌تی ڕووداوێكی دیاری كرا‌و.لێره‌دا پێویسته له‌سه‌ر باوكان له‌و حاڵه‌ته تایبه‌تیانه‌ی درۆكردن دا به گفت‌و گۆكردن له گه‌ڵ منداڵه‌كانیاندا ده‌رباره‌ی گرنگی ڕاستگۆیی و ئه‌مانه‌ت و متمانه‌یی. 3. درۆی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر جار هه‌رزه‌كاران وای نیشان ده‌ده‌ن كه هه‌ندێك جار درۆكردن ویستراوه له هه‌ندێك حاڵه‌تدا وه‌كو شاردنه‌وه‌ی هۆكاری ڕاستی ده‌نگ لێ ڕاگرتنی له‌گه‌ڵ براده‌ره‌كانی دا چونكه نایه‌وێت هه‌ستیان بریندار بكات.هه‌ندێك لهههرزهكاران په‌نا بۆ درۆكردن ده‌به‌ن بۆ شاردنه‌وه‌ی كاره تایبه‌تیه‌كانیان یاخود هه‌ستكردنیان به‌وه‌ی كه ئه‌وان جیاوازن له باوانیان وه‌كو( هه‌ڵاتنیان له قوتابخانه له‌كاتی خوێندنیاندا) 4. درۆی هاش و هووشكهر هه‌ندێك له‌منداڵان له وانه‌ی جیاوازی ده‌كه‌ن له نێوان ڕاستی و درۆ دا په‌نا بۆ گێڕانه‌وه‌ی چیڕۆكی درێژدهبهن كه له‌وانه‌یه ڕاستیش بن. بۆیه كاتێك منداڵ یاخود هه‌رزه‌كار ئه‌م چیڕۆكانه ده‌گێڕنه‌وه زۆر به په‌رۆشه‌وه گوێ ی بۆ ده‌گرن . 5. درۆی نه‌خۆشی: هه‌روه‌ها هه‌ندێك له منداڵ و هه‌رزه‌كاریش هه‌ن كه درۆ بۆ خراپ به‌كارهێنانی خه‌ڵكی ناكه‌ن. به‌ڵكو په‌نا بۆ درۆكردن ده‌به‌ن بۆ ڕێگری كردن له كێشه‌یه‌كی مه‌ترسی دار تر... بۆ نموونه ئه‌و هه‌رزه‌كاره‌ی فێری جگه‌ره‌كێشان و مشڕوبات خواردنه‌وه بووه هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌ی بۆی چووه ده‌دات ون ئه‌وكه‌سانه‌ی له گه‌ڵی دابوونه‌و، ئهبڕه پاره‌یه‌ی خهرجیانكردووه. 6. درۆی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه: زۆر جار منداڵ درۆ ده‌كات بۆ سه‌رزه‌نشت كردنی ئه‌وكه‌سه‌ی كه ڕقی لێ یه‌تی یان ئێره‌یی پێی ده‌بات ئه‌مه‌یان زۆرترین جۆری درۆكردنه كه‌مه‌ترسی هه‌یه له‌سه‌رته‌ندروستی ده‌روونی و بونیه‌تی كۆمه‌ڵگا و به‌ها و بیر باوه‌ڕه‌كانی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی درۆكردن به‌ره‌نجامی ڕق و كینه و ئیهرهیی یه‌وه‌یه ، بۆیه منداڵ پێوویستی به بیركردنه‌وه و پلانی پێش وه‌خت هه‌یه بۆ زیان و ئازار گه‌یاندن به‌وانه‌ی ڕقی لێیانه، ئه‌م خوو ڕه‌وشته‌ش پڕیه‌تی له دڵه‌ڕاوكێ و ئازار. زۆر جار ئه‌م جۆره درۆكردنه له‌نێوان منداڵانی یه‌ك خێزاندا ڕووده‌دات به‌هۆی جیاوازی كردن له هه‌ڵس و كه‌وت له‌نێوانیاندا، كاتێك منداڵ هه‌ست به‌وه ده‌كات كه براكه‌ی باشتر هه‌ڵس و كه‌وتی له‌گه‌ڵ داده‌كرێت له‌و له‌لایه‌ن باوانی یه‌وه،ئه‌و بێزراوه یان كه‌متر گرنگی پێده‌درێت،بۆیه هه‌ڵده‌ستێت به تاوانباركردنی بۆ ئه‌وه‌ی سزابدرێت یاخود هه‌ڵس و كه‌وتی خراپی له‌گه‌ڵدابكرێت، هه‌روه‌ها له‌نێوانی قوتابیانیش ڕووده‌دات به‌هۆی ئێره‌یی بردن به هۆكاری جۆراوجۆره‌وه. -چی ده‌كه‌یت كاتێك منداڵ یاخود هه‌رزه‌كار درۆ ده‌كات: 0پێوویسته له‌سه‌ر باوكان به گه‌وره‌یی ته‌ماشای ئه‌م كاره‌بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی منداڵه‌كانیان یاخود هه‌رزه‌كاره‌كان،پێوویسته له‌سه‌ر باوان كاتی زیاتر دابنێن بۆ گفتوگۆ كردنی ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان و وتوو وێژێكی بێ پێچ و په‌نا بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر:. - جیاوازی نێوان درۆ و قسه‌ی ڕاست. - گرنگی ئه‌مانه‌ت له سه‌وداگه‌ری له ناو ماڵ و كۆمه‌ڵگادا. - بریكاره‌كانی درۆ 0لێرهدازۆر گرینگه دان بنێن به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هاتوو درۆ كردنه‌كه به‌رگری له خۆ كردن بوو یاخود بۆته خوو لای منداڵه‌كه، ئایا هۆكاری تۆڵه سهندنهوهیهله خه‌ڵكی تر یاخوود پاڵ نهری نه‌خۆشی ڕه‌ووشتی یه لای منداڵ ،لێره‌دا ته‌مه‌نی منداڵ گرنگه بۆ لێكۆڵینه‌وه له حاڵه‌ته‌كه چوونكه درۆكردن پێش ته‌مه‌نی چوار ساڵی به نه‌خۆشی دانانرێت به‌ڵكو پێوویسته له‌سه‌رمان ئاڕاسته و ڕێنمایی بكه‌ین تاكو جیاوازی بكات له نێوان ڕاستی و خه‌یاڵدا،به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ته‌مه‌نی منداڵه‌كه له سه‌رووی چوار ساڵی یه‌وه بوو پێوویسته گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین له‌سه‌ر گرنگی ڕاستگۆیی به‌ڵام به‌گیانێكی پڕ له سۆز و خۆشه‌ویستی به‌بێ تووند و تیژی و سهرزهنهشتكردن، به‌ڵكو ده‌بێت زۆر به گیانێكی لێبورده‌یی و نه‌رمی هه‌ڵس وكه‌وتی له گه‌ڵدا بكه‌ین، هه‌روه‌ها پێوویسته هه‌میشه ئه‌وه به‌بیر منداڵه‌كه بهێنیته‌وه كه گه‌وره بووه‌و ده‌توانێت جیاوازی بكات له نێوان ڕاستی و خه‌یاڵدا. 0 هه‌روه‌ها پێوویسته باوان باشترین نموونه بن بۆ منداڵه‌كانیان، بۆ خۆیان ڕاستگۆبن و به‌هه‌مان شێوه‌ش هه‌ڵس و كه‌وت له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیاندا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببنه پێشه‌نگی باش بۆ یان، هه‌روه‌ها پێوویسته له‌سه‌رمان درۆ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانماندا نه‌كه‌ین به‌بیانووی ژیركردنهوهیان له‌گریان یاخود هاندانیان بۆ ئه‌نجام دانی كارێك له كاره‌كانیان، چوونكه ئێمه به‌مه ڕایان ده‌هێنین له‌سه‌ر درۆكردن....هه‌روه‌ك له‌م باره‌وه پێغه‌مبه‌رمان ( دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ) ده‌فه‌رمووێت (( من قال لصبی هاك ( ای اقبل وخژ شیئا) پم لم یعگیه كژبه)) واته(( هه‌ركه‌سێك به‌منداڵه‌كه‌ی بڵێت وه‌ره شتێك له شته‌كان وه‌ربگره و دواتر پێی نه‌دات ئه‌وا درۆی له گه‌ڵدا كردووه)). 0هه‌روه‌ها پێوویستناكات له‌سه‌رهه‌موو هه‌ڵه‌یه‌ك كه ده‌یكات منداڵه‌كانمان سزا بده‌ین ، بۆ نموونه كاتێك له گه‌ڕانه‌وه‌ی له قوتابخانه‌دا دواده‌كه‌وێت یان سه‌ردانی هاوڕێیه‌كی به‌بێ ئاگاداری ئێوه ده‌كات ، یاخود هه‌ستانی به ئه‌نجام دانی كارێك به‌بێ مۆڵه‌ت وه‌رگرتن ، ئه‌مانه وای لێ ده‌كات په‌نا بۆ درۆكردن ببات بۆ هه‌ڵاتن له سزادانی، بۆیه پێوویسته قسه‌كانمان ئاڕاسته‌كردن و ئامۆژگاری بن، به‌ڵام هه‌ندێك جاریش په‌نا بۆ سزادان ببه‌ن . 0هاندان و پاداشتكردنی له‌سه‌ر ڕاستگۆیی له‌هه‌ندێك هه‌ڵوێستی دا ئه‌مه ده‌بێته پڵنهرێك بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه ڕاستگۆبێت،هه‌روه‌ها واتێبگهیهنرێت كه متمانه‌مان به قسه‌كانی هه‌یه،هه‌روه‌ها ڕێز و پێزانینمان بۆی هه‌یه. 0 گێڕانه‌وه‌ی چیڕۆك و سه‌رگوزشته له سه‌ر پێشه‌نگی بوون،به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ژیانی پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) و هاوه‌ڵانی و هه‌ڵس و كه‌وتی باب و باپیرانمان. 0 هه‌روه‌ها پێوویسته كاریگه‌ریمان هه‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردنی هاوڕێ بۆ منداڵه‌كانمان له ڕێگای زانینی خوو ڕه‌وشت و بنه‌چه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌یان كه‌له‌سه‌ر خووڕه‌وشتی به‌رزبن، چوونكه براده‌ری خراپ هۆكارێكه بۆ هاندانی بۆ درۆكردن، به‌ڵكو بۆ هه‌ندێك هه‌ڵس و كه‌وتی بێزراو له‌ناو كۆمه‌ڵگادا. له كۆتاییدا ده‌ڵێین ئه‌گه‌ر هاتوو منداڵ له‌سه‌ر درۆكردن ڕاهات وه‌كو شێوازێكی به‌رده‌وام له خوو ڕه‌وشت و قسه‌كردنی دا له‌م كاته‌دا پێوویسته داوای یارمه‌تی له‌پزیشكی ده‌روونی تایبه‌ت بكه‌ین. چوونكه ڕێنمایی كردنی پزیشكی ده‌روونی تایبه‌ت هاوكاریمان ده‌كات بۆ تێگه‌یشتن له هۆكاره‌كانی ئه‌م نه‌خۆشی یه ڕه‌وشتی یه‌و دانانی ڕێ و شوێنی تایبه‌ت و گونجاو بۆ هه‌ڵس و كه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌م ئاریشه‌یه له داهاتوودا.
*ئاماده‌كردنی:.دكتۆرمهحمود جه‌مال ئه‌بو عهزائم- ڕاوێژكاری پزیشكی ده‌روونی
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/wtar/wtar-2010-06-15-0611.html