|
|
|
|
|
|
په‌یامی منی دایك
خةرامان محمد
یه‌کشه‌ممه-13-حوزه‌یران(مانگی 6)-2010
كچی خۆشه‌ویستم
ئه‌م په‌یامه‌ت بۆده‌نوسم ودڵنیام كه‌جوان به‌دڵت ده‌یخوێنیته‌وه له‌پێش چاوه‌كانت وجوان جوان گوێ بۆ ئامۆژگاریهكانم ده‌گریت . كچی به‌نرخم ...... ئه‌ی ئه‌وكچه‌ی سالاَنی ته‌مه‌نی خۆمم پێشكه‌ش كرد، لهپێناوپهروهردهوخۆشگوزهرانی تۆدا،وهلهكاتهكانی خۆم ته‌رخان كردلهپێناو پاراستنت له‌گه‌رماو سه‌رماو برسێتی وتینوێتی ،و توانای خۆم خسته گه‌ر بۆ فێركردنت له زانیاری وزانست،هه‌رگیز وشه‌یه‌ك كه‌هه‌ستی تۆ پێی ڕوشابێت یان برینداربوبێت نه‌مداوه له‌ڕووت و له‌هه‌موو ده‌م ودهستێكی خراپ پارێزگاریم لێ كردی. رۆله‌ی جگه‌ر سۆزم ....به‌باشترین ڕێگه‌ی په‌روه‌رده تۆم پێ گه‌یاند من هی تۆبووم كه‌مناڵێكی بچوك بویت...... ئهوچاوهبووم پێت ده‌بینی وه له‌جیاتی گوێیه‌كانت شتم بۆدهبیستی وله‌بری قاچه‌كانت بۆت ده‌ڕۆشتم . ئێستاش گه‌وره‌بووی......به‌رپرسیارێتیم دایه ده‌ست خۆت له‌م جیهانه به‌رینه‌دا .... كه‌پڕیه‌تی لهكێشمهكێشو ناره‌حه‌تیه‌كانی ژیان منیش له‌گه‌ڵ ترس ودڵهراوكێم له‌به‌ڕێوه‌بردنی توانا‌و پێداویستی یه‌كانت له‌م ژیانه ئاڵۆزه‌دا،جارجاره ده‌ترسم پێیه‌كانت ههڵخڵسكێ (بخزێ) وبه‌ره‌و ڕێچكه‌ی لادانت ببات، له‌ناكاو چه‌مكی متمانه‌و باوه‌ڕ به‌و په‌روه‌رده‌یه‌ی كه‌تۆی پێ گه‌وره‌بووی له‌ده‌رگای زیهنم دهدهنو ئاسوده ییه‌كم پێ ده‌به‌خشن، به‌شێوه‌یه‌ك پپێداچونهوهیهك بۆنهفسو هه‌ستم بكه‌مه‌وه‌و شه‌یتان به‌نه‌فره‌ت بكه‌م لهوختورانهی بۆم دروست ده‌كات . ڕۆڵه شیرینه‌كه‌م .... له‌یادته ڕۆژێك داوات لێكردم كهئهنتهرنێت به‌كاربهێنی منیش به‌ترسه‌وه ڕازی بوم وبۆم دهستهبهركردی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش گله‌یی وگازنده‌ی دایكی هاوتهمهنهكانت پێشتر چه‌ند جار به‌رگوێم كه‌وتووه كهدادو بێدادیان بوو به‌ده‌ست كێشه‌و گرفته‌كانی رۆلهكانیانهوه له‌خراپی وزیانه‌كانی ئه‌و ده‌سكی زانیاریه ئاگاداریان ده‌كردمه‌وه كهكیژهكانیان پێوه‌ی ده‌ناڵێنن، بهلاَم من له‌به‌ر دووباره كردنه‌وه‌ی داواكه‌ی تۆ ناچاربووم مۆڵه‌تت بده‌م، و سه‌ربه‌ستیم پێدای له‌به‌كارهێنانیدا. به‌ڵێ كچی خۆشه‌ویستم... ئاگادارم كردیته‌وه نه‌ده‌یت له‌ده‌رگای ئه‌وشوێنانه‌ی كه‌نابێ تۆ‌و هاوتهمهنهكانت بچنه ناویه‌وه‌و گرنگیهكانت له‌به‌كارهێنانی ئه‌و تۆڕه‌دا ده‌ست خستنی زانیاری به‌سودبێت،و له‌گه‌ڵ هاوڕێیانت بهزانیاریهكانت سود بهكۆمهڵگه ببه‌خشن . ئه‌ركی سه‌رشانمه ئامۆژگاریت بكه‌م وبڵێم: ڕۆڵه‌كه‌م ئامان سه‌د ئامان خۆت به‌دوور بگره لهههڵهبهكارهێنانی ئه‌نته‌رنێت ووریابه نه‌كه‌ویته داوی دڕنده‌و برسیانی ناو چات، باوهڕمهكه به‌قسه‌ی لوسو زمانی پاراویان تۆچوزانی ئه‌وانه كێن و مه‌به‌ستیان چیه لهوپهیوهندییانه؟ ڕۆڵه‌كه‌م ..... چه‌ندین كچی پاكوپهپولهیی كه‌وتنه ئهوگێژاوهو به‌هۆیه‌وه توشی چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌روونی بوون، ئاستی زانیاریان دابه‌زیوه. بۆیه دووباره پێت ده‌ڵێم پاراستنی تۆ واجبه له‌سه‌رمن لهخوێندنو دواكه‌وتن وریابه دین ودنیات نه‌فه‌وتێنی به‌ده‌ستی خۆت
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/wtar/wtar-2010-06-13-4410.html