|
|
|
|
|
|
فرمێسكه‌كانی كچانی لاو، په‌یامه بۆ دایكان
خةرمان محةمةد
دووشه‌ممه-07-حوزه‌یران(مانگی 6)-2010
. گرێدانی ئه‌م دوو یاده لێره و له‌م بابه‌ته‌دا ئاماژه‌یه به‌گرنگی هه‌ردوو یاده‌كه و نزیكییان له‌یه‌كه‌وه له‌لایه‌ك له‌كات وساتی یاده‌كه و له‌لایه‌كی تره‌وه له چه‌مك و ناوه‌ڕۆكدا. هاوڕێیه‌تی چه‌ند جۆرێكی هه‌یه وه‌ك هاوڕێیه‌تی نێوان ژن و پیاو خێزان و منداڵ خزم و دۆستان كچان وكوڕان …هتد هاوڕێیه‌تی دایك له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌یدا مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌م باسه‌یه. ئاشكرایه بوونی په‌یوه‌ندی و هاوڕێیه‌تیه‌كی پته‌و له نێوان دایكان ومنداڵهكانیاندا به‌تایبه‌ت كچان پاڵپشتێكی گه‌وره‌یه بۆبههێزبوون و گه‌شه‌دان به‌كه‌سێتی كچان، كه‌ئه‌مه‌ش به‌ردی بناغه‌ی زۆرێك لهسهركهوتنهكانه له‌ژیاندا، پێچه‌وانه‌كه‌شی واته نه‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی گونجاو له نێوان دایك وكچدا هۆكاره بۆ داڕمانی قهلاَی كه‌سێتی ولادانی كۆمهلاَیهتی خێزان. گرفت وكێشه‌كانی گه‌نجان به‌گشتی له ئه‌مڕۆی پێشكه‌وتندا ڕۆژبه‌ڕۆژ به‌ره‌و زیادبوونه ،فه‌راهه‌م هێنانی مادییاتهكان له‌ژیانی نوێ‌دا نه‌بووه‌ته هۆكاری كه‌مكردنه‌وه، یاخود سووككردنی قورسایی ئه‌وكێشانه، به‌تایبه‌ت توێژی (كچانی لاو)، كه‌له‌ناو جه‌نجاڵیه‌كانی ژیاندا خه‌ریكه تووشی ون بوون ده‌بن، چونكه فرمێسكه وه‌ریوه‌كانی فه‌رامۆش و پشتگوێ ده‌خرێن له‌لایه‌ك و دڵته‌نگی وخه‌مه‌كانی لهبیردهكرێ و گوێ بۆ هاواری دووبارهبوی ناگیرێت، هه‌ر بۆیه په‌ژاره‌كان له‌سه‌ردڵی كه‌ڵه‌كه ده‌بن وئازار لهجهستهیداپهرهدهسهنێت و .به‌ره‌و ئاكاری نائومێدیی ده‌یبات له كاتێكدا كه‌دایكی هاوخه‌م و هاوڕێی نیه و نه‌بوه‌ته رهوێنهری خه‌مه‌كانی، ئه‌ویش به‌دوای ئامێزێكدا ده‌گه‌ڕێت تائازارهكانی كه‌مبكاته‌وه، به‌ره‌و باوه‌شێكی نادیاردهچێت تافرمێسكهكانی بۆبسڕێت، چونكه ئه‌و پێویستی به‌كه‌سێكه ده‌ستی بگرێت و ڕێنمایی بكات له‌كاتی شڵه‌ژان و سه‌رسامیدا گه‌ر دایك نه‌بوه هاوڕێ بۆكچه‌كه‌ی، ئه‌وا ده‌وروبه‌ر له‌لای ئاڵۆز ده‌بێت و گومان له شتانێك ده‌كات، كه‌جێگه‌ی گومان نین سالاَنێك ئازار ده‌چێژێت، تاڕۆژێك هه‌ست به‌ئازاره‌كانی بكرێت. له‌ساڵڕۆژی جیهانی هاوڕێیه‌تی و بۆ سڕینی فرمێسكی كچان وكردنه‌وه‌ی ده‌رگای سۆز، وه‌ك مافێكی سه‌ره‌تایی كچان بهسهردایكانهوه، بۆئه‌وه‌ی دایكان وكچان ببنه هاوڕێیه‌كی دڵسۆز بۆیه‌كتر پێویستهدایكان ڕه‌چاوی ئه‌م چه‌ند خاڵهبكهن . 1-هه‌ندێ له‌دایكان قۆناغه فیسێۆلۆجیهكانی كچه‌كانیان پشتگوێ خستووه له‌و گۆڕانه كتوپڕانه‌ی كهلهجهستهیاندا ڕوو ده‌ده‌ن، له‌به‌رئه‌وه كچان تووشی شه‌رم و دڵته‌نگی و دڵه‌ڕاوكێ ده‌بن. بۆیهئهركی دایكه كهتێبینی و هۆشیاری ئه‌و قۆناغه به‌كچه‌كه‌ی ئاشنابكات و ڕۆشنبیری پێویستی گۆڕانكاریه‌كانی پێ ببه‌خشێت بۆئاسایی بوونه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی ئه‌و قۆناغه تازه‌یه تاوه‌كو به هه‌ڵه و نادروست ئه‌و قۆناغه به‌ڕێ نه‌كات. 2-ده‌گونجێت ئه‌و گۆرانكاریانه له‌هه‌ندێك له‌كچاندا پێش وه‌خت ڕووبده‌ن و نهگهشتبنه ئاستی تێگه‌شتن و گونجان له‌گه‌ڵ ئه‌وكه‌شه نوێیه‌دا. ئه‌ركی دایكه كه ببێته خاڵی پێگه‌شتنی گۆڕانكاریه‌كه وكچه‌كه‌ی، وه‌ك هاوڕێیه‌ك لێی نزیك بێته‌وه‌و به‌دڵسۆزی ونه‌رم ونیانی ڕێنمایی پێویستی ئاراسته‌بكات ولهگهڵیدابێت، چونكه كچه‌كه‌ی له‌نێوان دووشتدایه ژیانی یه‌كه‌م قۆناغی منداڵی، كه‌به‌ته‌واوی تێپه‌ڕی نه‌كردووه، دووه‌هه‌م ئه‌و گۆڕانكارییه كتوپڕه‌ی كه‌به‌سه‌ریدا هاتووه. 3-گۆڕانكارییه جه‌سته‌ییه‌كان، هه‌ندێ جار كچان تووشی خه‌مۆكی ده‌كه‌ن، كه‌چه‌ندین ورته و خهیالاَت به‌مێشكیدا دێن و ده‌ڕۆن، بۆیه‌ده‌بێت دایكان بۆكچهكانیان ڕوون بكه‌نه‌وه كه ئه‌مه قۆناغی ترس و سه‌ركۆنه‌كردن نیه، به‌ڵكو یه‌كێكه له‌قۆناغه جوانه‌كانی ژیانی مێینه‌یی. 4-دایكایه‌تی مانای وه‌ده‌ستهێنانی هه‌موو داخوازییه‌كانی منداڵ نیه، به‌و مانایه‌ی ئهوههرچی ویست و هه‌رچی داواكرد بۆی جێ به‌جێ بكه‌یت، به‌ڵكو دایكایه‌تی مانای خوێندنه‌وه‌ی نێوان ژیری و سۆزداری و تێكه‌ڵكردنی پێداویستی و به‌هره‌یه، دایكایه‌تی كۆی ههردووچهمكی (مانای)نه‌رمی نواندن وتوندییه، بۆیه بڕیاره‌كانی ده‌بێت لێره‌وه ده‌ربچن . 5-ئه‌ودایكه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ كار ده‌كات،كاربه‌ده‌ست، یان فه‌رمانبه‌ره، یاخود هه‌ر پیشه‌یه‌كی هه‌یه،كاتی كه‌متره بۆ سه‌رپه‌رشتی و ئاگابوون لهڕۆڵهكهی، بۆیه‌ده‌بێت له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆماڵه‌وه قه‌ره‌بووی ئه‌وكاتانه‌ی بۆبكاته‌وه كه دووربووه لێی و بێبه‌شبووه لهسۆزومیهری، ئه‌ویش به‌نزیك بونه‌وه لێی و دووركه‌وتنه‌وه له‌سه‌رقاڵی وكاریگه‌رییه‌كانی كاتی ئیشه‌كه‌ی و نه‌هێنانه ماڵه‌وه‌ی ئیش وكاری ده‌زگا. 6-دایك به‌سروشتی خۆی كۆگایه‌كه لهسۆزو میهره‌بانی جۆراو جۆر، بۆیه ده‌توانێت دابه‌شی بكات به‌سه‌ر منداڵه‌كانیدا و هه‌مووشیان تێربكات له‌سۆز و عاتیفه، دایكی ڕۆشنبیر ئاشنایه به‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی منداڵی ( بچوك وگه‌وره –كوڕ یا كچ )به‌شێوه‌یه‌كی دروست بكات به‌و شێوه‌یه‌ی پێویستیان پَییهتی و هه‌ركه‌سیان به‌پێی سروشت وشێوازی هه‌ڵسوكه‌وتیان . 7-دایكان ده‌بێت ئه‌وه بزانن ژیان كار و ڕێكخستنه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كهبهڕێگایهكی داڕێژراو وپله داریدا بڕۆیت وبه‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌توانرێت له چوارچێوه‌ی ئهوڕێكخستنهدهرچێت، به‌ڵكو راگرتنی هاوسه‌نگی له نێوان ئه دوو چه‌مكه‌دا ڕه‌و ڕه‌وه‌ی ژیان به‌دروستی به‌ڕێده‌كات. 8-پێویستهدایكان ئه‌وه‌بزانن، كهمندالاَن ئامرازی تاقیكردنه‌وه نین، تاكرداریان بهسهرداتاقیبكهنهوه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سروشتیان ده‌گونجێت و له‌توانایاندا هه‌یه بۆیان ده‌ستنیشان بكه به‌ره‌چاو كردنی حه‌زو داخوازیه‌كانیان . 9-پێویسته دایك كچه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك ڕابهێنێ كه‌متمانه‌ی به‌خۆی هه‌بێت وپێویستی و توانا‌و ئاره‌زوی خۆی تێدابێت وهیچ شتێك نه‌سه‌پێنن به‌سه‌ریدا، ده‌بێت فێری ئه‌وه‌بكرێت كه‌خۆی هه‌ڵه‌ی خۆی چاره‌سه‌ربكات، نابێت دایك به‌سه‌رزه‌نشتی زۆركچهكهی بێزاربكات له‌كاتی ڕوودانی هه‌رگرفت وههڵهیهكدا. 10-كچان سومبولی ژیانن. دونیای كچ جیهانێكی پڕ له‌شتی زۆر سه‌ر سوڕهێنه‌ر و پڕ له‌ململانێ وله‌خۆ ڕازی بوون وخۆده‌رخستن وچه‌ندینی تره، بۆیه‌ده‌بێت دایك به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست و دروست وسه‌رده‌مانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌یدا بكات وئهوكهش وهه‌وایه به‌دروستی بگوزه‌رێنێ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌دونیای نوێ‌دا ئاكاره خراپه‌كانی سه‌رده‌م كاریگه‌رییان له‌سه‌ری نه‌بێت وكچانیش چیدی فرمێسكی بێنازی وبێ خه‌مخۆری دانهبارێنن.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/wtar/wtar-2010-06-07-1727.html