|
|
|
|
|
|
هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك منداڵانى ئاسووده بوو، ئةو كۆمه‌ڵگه‌یه ئاسوودهية
سیما سالار ـ توێژه‌ری كۆمهلاَیهتی
شه‌ممه-05-حوزه‌یران(مانگی 6)-2010
كۆمه‌ڵناسێكی ناودار ڕۆژئاوا وتوویه‌تی: (له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك مناڵان ئاسووده و به‌خته‌وه‌ر بوون ئه‌و جڤات وكۆمهڵگهیه ئاسووده‌و به‌خته‌وه‌ره)، به‌ڵام له‌كۆمه‌ڵگای هه‌شبه‌سه‌ری كوردی له‌هه‌ر چوار پارچهكهیدا و سه‌دان ساڵه نه منداڵی، نه لاوی، نه كچی، نه‌ژنی، نهپیری خێریان نه‌دیوه وئاسووده وبه‌خته‌وه‌ر نین، به‌بێ جیاوازی و به‌وپه‌ڕی یه‌كسانیه‌وه هه‌موو چین وتوێژێكی كۆمه‌ڵگای كوردیمان چهوساونوهتهوه و زه‌لیل و هه‌تیوو ههناسهساردن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه مرۆڤی كورد له‌ژێر سیاسه‌تێكی تۆتالیتاری و دیكتاتۆری و شڕهخۆریدا ژینی بردۆته سه‌ر مخابن وه‌كو ڕه‌وه‌ندو كۆچبه‌ر ژیانی نائومێدی ژیاوه، ده‌رامه‌ت كه‌م و هه‌ژار بووه، ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی خێزانه‌كان زۆر و بۆرن، به‌رنامه‌و سنوردانانیان نه‌بووه و فێر نه‌كراون سنوور بۆ منداڵ بوون دابنێن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا و ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت، هیچ بیمه‌و داهاتێك و دابینكردنێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی بۆ باوان و ڕۆڵه‌كانیان دابین نه‌كراوه، له‌كاتێكدا وڵات له‌سه‌ر ئۆقیانوسێك نه‌وت و سامان و داهات وه‌ستاوه، به‌ڵام سیسته‌می حوكمڕانی ڕژێمی سیاسی له‌م وڵاته خێر نه‌دیوه‌دا، هه‌میشه له چنگی زاڵم و بێ‌ویژدان و ئه‌فسه‌ر و شه‌قاوه و به‌دڕه‌وشتدا بووه، هه‌رگیز وڵات به حوكمی لۆژیك و یاسا وقهزایهكی دادپه‌روه‌ر و یه‌كسان وسه‌روه‌ر نه‌بردووه به‌ڕێوه، هه‌میشه بیریان له دزین و لف لێدانی خێروبێری ئه‌م وڵاته هه‌تیوه كردۆته‌وه، خۆیان و حیزبه‌كه‌یان وخزم ودۆستهكانیان وه‌كو پادشا ژیانی های لایف ژیاون و زۆرینه‌ی خه‌ڵك و میلله‌تیش بهرماوهو قه‌راغه كولێره مه‌مره‌و مه‌ژی و به كوله‌مه‌رگی ژیاون هه‌ر كه‌سێ گروپێ، یان توێژێ داخواز بوو بێت وشه‌ی هه‌ق و ڕاست بڵێت په‌تی سێداره‌یان بۆ كردۆته خه‌ڵات و ژێر زه‌وییان كردووه به نسیبی گه‌وره و بچووكی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له نه‌هامه‌تی و بێسهروو به‌ره‌یی و نه‌داری زه‌لیلیدا ژیانی بردۆته سه‌ر.. ئاشكراشه كه توێژی مناڵان پشكی شێریان به‌ركه‌وتووه هه‌میشه له نێو ته‌پووتۆزی هاوین و قوڕو چڵپاوی زستاندا به‌ڕه‌ڵاو هه‌تیو و چه‌قاوه‌سووی نێو كۆڵان و ده‌م شه‌قامه پیس و گڵاوه‌كانی كوردستاندا نغرۆ و ون بوون له‌به‌ر ئه‌وه‌ش به‌هیچ جۆرێك سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوای پێشكه‌وتوو به‌كارنه‌هاتووه. ئه‌و سیستمه‌ی كه له ئه‌وروپا پیاده ده‌كرێ منداڵان و لاوان له سبه‌ینێوه تا ئێواره له قوتابخانه و خوێندنگه‌كان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن له نێوان پۆل وتاقیگه وگۆڕه‌پان و هۆڵی گه‌وره‌ی یاری و گه‌مه ڕهنگاوڕهنگهكانیاندا، به‌خته‌وه‌ر وسوود مه‌ندن، ئیدی كاتێكی زۆر و مه‌ودایه‌كی گه‌وره له‌به‌رده‌م مناڵان نامێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كۆڵان و شه‌قامه‌كان و تووشی بهڕهلاَیی و خوێڕێتی و لادان و كه‌تنكردن ببن كه زانیاری و زانینه سه‌ره‌تای و بێ میتۆده‌كانی قوتابخانه‌ش بیر ئه‌چێته‌وه، پیس و چڵكن ئه‌بن و جنێو فرۆش و چه‌قۆ وه‌شێن ده‌رئه‌چن، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خێزانی كورد مناڵێكی زۆر ئه‌خه‌نه‌وه باری ئابووریان خراپه و هه‌ژارن و جێگه‌ی ژینگه‌یان خراپه و كرێچین و جێگه‌ی مناڵی زۆری تیانابێته‌وه، بۆیه ڕه‌وانه‌ی كۆڵان و شه‌قام ئه‌كرێن له لایه‌كی دیكه‌وه بۆ په‌یداكردنی بژێوی ژیان ڕه‌وانه‌ی لای فیته‌ر وچایچی و بهقاڵو ئاسنگه‌ریان ئه‌كه‌ن فڕێیان ئه‌ده‌نه بازاڕه‌وه و ئه‌بن به ده‌ستگێڕ و بارهه‌ڵگر، عه‌لاگه‌ی لایلۆنیان پێ ئه‌فرۆشن پێڵاوی پیس و تۆزاوی پیاوانی كۆمه‌ڵگه ههتیوهكهیان پاك ئه‌كه‌نه‌وه و بۆیاخ ئه‌كه‌ن و بۆیان ئه‌ڕازێننه‌وه. ئه‌فسوس كه نه ده‌وڵه‌ت نه حیزب و نه وه‌زاره‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و نه نه ئه‌وقاف و نه دهوڵهمهندوملیۆنێره زۆر‌و بێشوومارهكانی كوردستان هیچ هیممه‌تێكی وای نه‌كردووه له بنبڕ كردنی ئه‌و دیارده زۆر قێزه‌وه‌ن و ناشرینه له‌ناو به‌رێت، تۆ بڕوانه هه‌ر له یۆنانه‌وه تا ده‌گه‌یته زه‌ریاو ئۆقیانوسه‌كان، منداڵ و لاوێكی كه‌متر له 18 ساڵ ئه‌سته‌مه ببینیت كار بكات یان نه‌خوێنێ یان بیمه‌و ده‌رماڵه‌ی نه‌بێت ژیان وته‌ندروستی ئه‌مڕۆ و ئایندهی دابین و زامن نه‌كرابێت یاری و گه‌مه‌كانی مه‌یسه‌ر نه‌بوبێت جێگه‌ی خولیا و ئاره‌زووه‌كانی بۆ ده‌سته‌به‌ر نه‌كرابێت هه‌زاران یانه و یاریگا وباخچه وهۆڵ و گۆڕه‌پان و مه‌له‌وانگه‌یان بۆ بنیاتنراوه. باخچه‌ی گیاندارانی مناڵ و مێردمناڵ و نه‌وجوانان له دونیادا جوانترین وڕازاوهترین شوێنن بۆ حه‌سانه‌وه، به‌ڵام له‌م كۆمه‌ڵگایه‌ی ئێمه‌دا توێژی مناڵ ومێرد مناڵ(كچان و ژنان) ههتیووترین و بێنه‌واترین وبێكهسترین توێژێكن كه مافه‌كانیان هه‌رگیز بۆ ده‌سته‌به‌ر نه‌كراوه و ته‌نها ئه‌ركێكی زۆریان به‌سه‌ردا ئه‌سه‌پێنن و وه‌كو مێگه‌ل و ئاژه‌ڵ ملكه‌چ و ترسنۆك و له‌رزۆك و نه‌زان و چاوچنۆك و جنێوفرۆش گۆش ئه‌كرێن، ئاستی زانستی ومهعریفیان زۆر نزمه و خاڵی وبه‌تاڵن لهخولیاو ئاره‌زوو، مشه‌خۆر و ته‌مه‌ڵن نه‌ك به‌رهه‌م هێن و كارا، تاكو ئێستا هیچ به‌رنامه وپڕۆگرامێك له‌ئارادا نیه كه كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و شارستانی دابمه‌زرێنرێت مناڵانی كورد هیچ بڕیارێكی فه‌رمی و ده‌ستوریی و مه‌ده‌نی ئینسانی نایانگرێته‌وه! ئه‌و ده‌زگاو سه‌نته‌ر و دامه‌زراوانه‌ش كه لێره و له‌وێ بۆ منداڵ و گه‌نجان دامه‌زراون ناگه‌نه مه‌به‌ست و له ئاست خواست و پێداویستی و مافه‌كانیاندا نین، هه‌رگیز له‌گه‌ڵ مافی مناڵانی جیهانیدا هاوتا و یه‌كسان ناوه‌ستنه‌وه، پابه‌ندیش نین بهجاڕِی گه‌ردوونی جیهانیه‌وه مافی ژیانی مناڵان (وه‌كو گه‌وره‌كان) له‌نێو خێزان و كۆڵان و شه‌قام و قوتابخانه‌كاندا له‌كۆمه‌ڵگه‌دا به‌گشتی نه‌پارێزراوه و دابین نه‌كراوه، ناتوانرێت به‌هیچ سه‌نته‌ر ودامهزراوهیهك بوترێت منداڵ پارێز له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بنه‌ما سه‌ره‌كی و گرنگه‌كانی پاراستنی مافی مناڵانی تیادا مه‌یسه‌ر نه‌كراوه، منداڵانی كورد لهبێنازی و حیرمان و هه‌تیوی و به‌ڕه‌ڵایی و بێ ده‌رامه‌تیدا ژیانی كوله‌مه‌رگی و ڕه‌شۆكی ئه‌ژی، منداڵی كورد ده‌رماڵه و بیمه‌و هاوكاری مادی نیه له‌هیچ موناسه‌به و بۆنه‌یه‌كدا دیاری پێشكه‌ش ناكرێت، ژیان و خوێندن و ته‌ندروستی ویارییهكانی زامن و دابین نییه!
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/wtar/wtar-2010-06-05-1625.html