|
|
|
|
|
|
خۆشه‌ویستی یان......ئه‌زانم بادیه‌ی عیشقه خه‌ته‌رناك، كه‌چی ههرچووم، ئه‌گه‌ر ماوم ئه‌گه‌ر چووم مه‌حوی
جه‌عفه‌ر عومه‌ر
چوارشه‌ممه-26-ئایار(مانگی 5)-2010
خۆشه‌ویستی ئه‌و هه‌سته ناسكه‌یه كه توانای ژیانی به مرۆڤ به‌خشیوه، ئه‌و وته‌یه‌ش ته‌واوه كه ئه‌ڵێ "گه‌ر خۆشه‌ویستی نه‌بێت ژیان ئه‌مرێت" هه‌روه‌ها ده‌روونناسێك له باره‌ی خۆشه‌ویستیی دایك بۆ منداڵ وتوویه‌تی: ((ئه‌و منداڵانه‌ی خۆشه‌ویستییان پێنه‌درێت، ده‌مرن, ئه‌و منداڵانه‌ی له ژینگه‌ی پاك وخاوێندا پهروهردهدهكرێن به‌ڵام بێ به‌شن له خۆشه‌ویستی، وه‌ك ئه‌و منداڵانه‌ی تر گه‌شه‌ناكه‌ن كه كه‌متر پاك وخاوێنییان بۆ دابین كراوه به‌ڵام خۆشه‌ویستیان هه‌یه)).به‌مه‌ش ڕوونده‌بێته‌وه كه ژیان پێویستی به خۆشه‌ویستی هه‌یه. په‌یامبه‌ری ئازیزمان موحه‌ممه‌د (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: ناچنه به‌هه‌شته‌وه هه‌تا بڕوانههێنن، هه‌روه‌ها بڕواتان ته‌واو نابێت هه‌تا یه‌كترتان خۆشنه‌وێت. له فه‌رمووده‌یه‌كی تردا ده‌فه‌رموێت: "خوای گه‌وره له ڕۆژی دواییدا بانگده‌كات كوان ئه‌وانه‌ی له‌به‌ر من یه‌كیان خۆشده‌ویست، ئه‌مڕۆ ده‌یانخه‌مه ژێر سێبه‌ری خۆم كه جگه له‌و سێبه‌ره هیچ سێبه‌رێكی تر نییه..". ئه‌مه‌ش بۆ كه‌سانێكی بڕوادار زۆر گرنگه كه خۆشه‌ویستی هۆی چونه به‌هه‌شت و ڕزگاربوونه له سزای ڕۆژی دوایی. ئه‌وه‌ی باسكرا ته‌نها ئاماژه‌یه‌كی كورته به گرنگی خۆشه‌ویستی، من نامه‌وێت باس له خۆشه‌ویستی بكه‌م به‌ڵكو ئاماژه به دوو خاڵ ئه‌ده‌م كه بوونه‌ته هۆی ناشیرین كردنی ئه‌م چه‌مكه بێگه‌رده له‌ناو كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا: یه‌كه‌م: بچووككردنه‌وه‌ی واتای خۆشه‌ویستی له خۆشه‌ویستی نێوان كچ و كوڕێكدا، هه‌ركاتێك باسی خۆشه‌ویستی ده‌كرێت ته‌نها باس له‌م جۆره ده‌كرێت به فه‌رامۆشكردنی خۆشه‌ویستی "خوا، سروشت، منداڵ، خێزان، هاوڕێ.." (له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان به هه‌ندێكیان دا). دووه‌م: ئه‌و په‌یوه‌ندیه سۆزدارییانه‌ی له نێوان كچ و كوڕ دا هه‌یه ناوی لێنراوه خۆشه‌ویستی.. ئه‌وه چ خۆشه‌ویستییه‌كه كیژێكی 11 ساڵ له‌گه‌ڵ كوڕێكدا ده‌یبه‌ستێت! په‌یوه‌ندی نێوان كچ و كوڕ له‌م ته‌مه‌نه‌دا زۆر باوه و له خوێندنگه سه‌ره‌تاییه‌كاندا نمونه به‌رچاو ده‌كه‌وێت، مرۆڤ له‌و ته‌مه‌نه‌دا له زۆر شت تێناگات چ جای ئه‌وه‌ی له خۆشه‌ویستی تێبگات، یان ئه‌و په‌یوه‌ندییه نادروسته‌ی له نێوان دوو گه‌نجدا ده‌بینرێت كه مه‌به‌ست لێی تێركردنی ئاره‌زوه‌كانه نه‌ك خۆشه‌ویستی بێت له‌پێناوی به‌خته‌وه‌رییدا. ئه‌مه چ خۆشه‌ویستییه‌كه كه ژیان ده‌كوژێت و مرۆڤ نامۆ ده‌كات، تاكی بێ‌ئامانج له كۆمه‌ڵگادا دروست ده‌كات، ئه‌مه خۆشه‌ویستی نییه به‌ڵكو جوانكردنی كارێكی دزێوه. پێویسته جیاوازی بكرێت له نێوان خۆشه‌ویستی و هه‌واو ئاره‌زودا، هه‌واو ئاره‌زو (حه‌ز) به‌ئه‌نجامدانی تهواودهبێتو كۆتایی دێت، به‌ڵام مرۆڤ هه‌رگیز له خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه تێرنابێتو هه‌تا له‌گه‌ل خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا بێت خۆشه‌ویستی بۆی زیاد ده‌كات "مرۆڤی عاشق* به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ مه‌عشوقه‌كه‌یدا ده‌ژی" مه‌حویش ئه‌ڵێ: ئه‌ی مه‌حه‌ببه‌ت! ئاگرێكی هێنده خۆش و دڵ‌نشین ئه‌و كه‌سه‌ی سوتوته هه‌ر ئه‌و هه‌وڵ ئه‌دا بۆ سوبهسوت * ته‌نها لێره دا وشه‌ی عاشق به‌كار ده‌هێنم چونكه ئه‌م وشه‌یه زیاتر بۆ خۆشه‌ویستی نێوان دوو ڕه‌گه‌زی جیاواز به‌كاردێت.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/wtar/wtar-2010-05-26-4443.html