|
|
|
|
|
|
ئافره‌تی ئه‌وروپی قوربانی ده‌ستی پیاوی توندوتیژه
و.مریم عبدالطیف
چوارشه‌ممه-26-ئایار(مانگی 5)-2010
هه‌ندێ له داكۆكیكاری مافه‌كانی ژنان له كوردستان كه له ڕۆژنامه‌كان ده‌رباره‌ی مافی ئافره‌ت شت ده‌نوسن زۆر سه‌رسامن به ژیان و مافی ئافره‌ت له ئه‌وڕوپا به‌بێ تیڕامان له‌م هه‌موو نه‌هامه‌تیانه‌ی كه ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه ، ئه‌م ڕاپۆرته‌ی خواره هه‌لێنجراوی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌یه كه له نێو خودی وولاَتانی ئه‌وڕووپی و ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام دراوه ، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕاكانیان وه‌رگیراوه ژنانی ئه‌وڕوپین كه بوونه‌ته قوربانی ده‌ستی لێدان له لایه‌ن مێرد و هاوڕێ ناشهرعیهكانین . یه‌كێ له ڕۆژنامه‌كانی مه‌غریب ڕاپۆرتێكی دوور‌و درێژی له‌سه‌ر توند‌و تیژی دژی ئافره‌تان بلاَوكردۆتهوه ، كه تیایدا باس له توند‌و تیژی دژی ئافره‌تی ئه‌وڕوپی و تیڕوانینی پیاو له ئافره‌ت كراوه " بیركردنه‌وه‌ی پیاوانی ئه‌وڕوپی له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاسته‌وه نه‌گۆڕاوه به‌رامبه‌ر ئافره‌ت ، كه وا داده‌نێن توانای ده‌ركردنی بڕیاری گونجاویان نیه ، به پێ ی ئه‌و ئامارانه‌ی كه رێكخراوی ئه‌منستی چالاَك له‌و بواره بلاَوی كردۆته‌وه ، له بواری مافه‌كانی ئافره‌ت . وه ئاماره‌كه ده‌ڵێ ی : ئافره‌تان و منالاَن له ئه‌وڕوپا به‌ده‌ست خراپی مامه‌ڵه‌وه ده‌ناڵێنن كه ده‌گاته ئاستی لێدانی زه‌بری وههوندێ جار ده‌بێته هۆی مردن. رێژه‌ی مردن له ئه‌نجامی كاره‌ساته توند‌و تیژیه‌كانی خێزان لهئهوڕوپا زۆر به‌رزه ، به‌جۆرێك به‌رزتره له ڕێژه‌ی مردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌مرن ، 99% ی ژنانی ئه‌وڕوپی لێدانی پیاوه‌كانیان ده‌شارنه‌وه له‌ترسی تیكچونی خێزانه‌كانیان ، به‌هانه بۆ پیاوه‌كانیان دینه‌وه كه له‌و كاته‌دا له ژێر گاریكه‌ری مادهبیهۆش كه‌ره‌كان بوونه‌و ئاگایان له خۆیان نه‌بووه . بۆیه توندوتێژی خێزان به‌هه‌موو جۆره‌كانی ز ۆرینهی ئه‌ندامانی خێزانی ئه‌وڕوپی گرتۆته‌وه له ژنان و منالاَن ، وه تا ئێستاش بێده‌نگ بوون و نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی پێوێست هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی قورس بێت ئاماری ته‌واوی توند‌و تیژی ماڵ دژی ئافره‌ت بزانرێ . كه زانایانی كۆمهلاَیهتی پێیان وایه كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌می ڕاده‌گه‌یه‌نرێ له جۆره‌كانی تاوان . زۆرینه‌ی ئاماره‌كان وا پیشانده‌ده‌ن كه توندوتیژی ڕووه و ئافره‌تانه ، وه ته‌نها به لێكۆڵینه‌وه‌ی بچوك وه‌رده‌گیرێ و تیشكی ناخرێته سه‌ر به‌وه‌ی كه دیاریده‌یه‌كی جیهانیه ، وه به‌بێ بوونی ئاماژه‌پێكردنی وورد بواری ئه‌و ئه‌و توندوتیژیه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی ئافره‌تان ده‌بێته‌وه ئه‌و ئامارانه به‌كاربهێنرێ .بهلاَم وا نیشانده‌دا كه توندوتیژی ناو ماڵ شتێكی به‌ڵگه نه‌ویسته كه بهربلاَوه و وه ئافره‌تیش له زۆرێنه‌ی حاڵه‌ته‌كان قوربانیه . ئافره‌ت له ئه‌مه‌ریكا له ئه‌مه‌ریكاش ئاماره‌كان وا نیشانده‌ده‌ن كه زۆرینه‌ی ده‌ستدرێژیه‌كانی سه‌ر ژنان : سێ له نێوان چوار ده‌ستدرێژی له هاوسه‌ره‌كانه ، 9% هاوسه‌ری پێشوون ،35% هاوڕێ، 32 % هاوڕێ ی پێشوون . وه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تر وا پێشانده‌دات كه ڕێژه‌ی ده‌ست درێژیه‌كان هاوسه‌ره تهلاَقدراوهكان و لێكجیابووه وه له ژنه‌كانیان 79% ی توندوتیژیه‌كانیان ئه‌نجامداوه بهلاَم هاوسه‌رداره‌كان 21% . سه‌لماندراوه كه لێدانی ئافره‌ت له‌لایه‌ن پیاوه‌وه تاكه هۆكارو بهربلاَوترین هۆكاره كه ده‌بێته هۆی برینداری ئافره‌ت وه زۆر زیاتر بلاَوتره له كۆی ڕووداوی هاتۆچۆ و ده‌ستدرێژی كردن و بهتالاَنبردن . وه له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وا ده‌ركه‌وتووه ئافره‌تێك له نێوان چوار ژن داوای چاودێرێ ته‌ندروستی ده‌كه‌ن له پزیشكی خێزانه‌كانیان كاتێ كه تووشی لێدان ده‌بن له‌لایه‌ن هاوبه‌شه‌كانیانه‌وه . وه‌ك چۆن ئافره‌ت توشی توندوتیژی ده‌بێت ، منالاَنیش پارێزراونین زیاتر له سێ ملێۆن مناڵ سالاَنه توشی مه‌ترسی توندوتێژی ده‌بنه‌وه له‌لایه‌ن باوانیانه‌وه ، به‌پێ ی ئامارێك له‌سه‌رتاسه‌ری وولایه‌ته‌كان ئه‌نجامدراوه و 6000 خێزانی ئه‌مه‌ریكی گرتۆته‌وه وا ده‌ركه‌وتووه كه 50% ی ئه‌و پیاوانه‌ی ڕاهاتوون به‌رده‌وامی له ژنه‌كانیان بده‌ن واش ڕاهاتوون به‌رده‌وام ئازاری منداڵه‌كانیان بده‌ن . ئه‌و مندالاَنهی كه‌وا له توندوتێژی باوكیان ڕاهاتوون ڕه‌نگه له‌داهاتوو توندوتێژبن به‌رامبه‌ر ژنه‌كانیان به‌ڕێژه‌ی سێ ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و مندلاَنهی توندوتیژیان نه‌بینیوه له مناڵی ئافره‌ت له به‌ریتانیا وه له‌به‌ریتانیش زیاتر له 50% ی كوژراوانی ژن قوربانی پیاوانن ،جا چ له‌له‌لایه‌ن پیاوه‌كانیانه‌وه بێت یا له‌لایه‌ن ئه‌و پیاوانه‌وه بین كه‌په‌یوه‌ندی خراپیان له‌گه‌ڵ هه‌نه . توندوتیژی خێزان به‌ڕێژه‌ی 46 % زیادی كردووه له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵ تا ساڵی 1992 ، وه‌ك بینراوه كه 25% ی ژنان توشی لێدان ده‌بنه‌وه له‌لایه‌ن مێرده‌كانیانه‌وه . وه پۆلیسی به‌ریتانی سالاَنه 100هه‌زار په‌یوه‌ندی شكاتكردنی بۆدێ له‌لایه‌ن ژنانه‌وه كه پیاوه‌كانیان ده‌سترێژیان كردونهتهسهر ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شی كه زۆرێكیان په‌یوه‌ندی به پۆلیسه‌وه ناكه‌ن مه‌گه‌ر ده‌ستدرێژیانه‌ی پیاوه‌كانیان ده‌یان جار دووباره بێته‌وه .جین لویس ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه له نێوان سێ بۆ سێیه‌كی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی ده‌بێته هۆی توندوندوتیژی خێزان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆماده بێهۆشكه‌ره‌كان و لادانی ڕه‌وشتی. وه به پێ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك بلاَوكراوهتهوه له‌به‌ریتانیا ، توند‌و تیژی دژی ژنان زیادی كردووه ، وه له لیكۆڵینه‌وه‌یه كه حه‌وت هه‌زار ژن به‌شداری كردووه ، 28% به‌شداربوان ده‌لێن توشی هێرش بونه‌ته‌وه له‌لایه‌ن مێرده‌كانیانه‌وه . وه ڕاپۆرێكی به‌ریتانی ده‌لێت پیاوان له ژنه‌كانیان ده‌ده‌ن به بێ ئه‌وه‌ی هۆكارێكی ئه‌و تۆ هه‌بێ بۆ لێدانه‌كه، ئه‌مه‌ش 77% لێدانه‌كانی ئافره‌ته . وه هه‌ر له‌و ڕاپۆرته‌دا ئافره‌تێك باس له خۆی ده‌كات كه پیاوه‌كه‌ی سی ساڵ و نیو له‌سه‌رتای هاوسهرگیریهكهیهوه لێداوه ، وه ده‌ڵێ ی گه‌ر قسه‌م كردبا له‌كاتی لێدانه‌كه‌م زیاتر لێده‌دام بۆیه بیدهنگیم باشتربوو ، وه ته‌نها به‌یه‌ك جۆر لێدان لیشی نه‌دام به‌ڵكو جۆره‌كه‌ی ده‌گۆڕی ، وه له شوێنه هه‌ستیاره‌كانی ده‌دام وه هه‌ندێ جار جگه‌ره‌ی له‌سه‌ر لاشه‌م ده‌كوژانده‌وه و به‌ستانه‌وه به زنجیر و په‌ت پاشان ده‌رگا له‌سه‌ر داخستن و به جێ هیشتن بۆ ماوه‌ی درێژ . ئافره‌ت له فه‌ڕه‌نسا له فه‌ڕه‌نساش نزیكه‌ی ملێۆنێك ئافره‌ت ڕووبه‌ڕووی لێدان ده‌بنه‌وه ، وه ده‌رباره‌ی ئه‌و دیاریده‌یه پۆلیس ده‌ڵێ : نزیكه‌ی 10% ی خێزانه فه‌ڕه‌نسیه‌كان ، وه حكومه‌ت ڕایگه‌ندووه كه كه هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاركردنه‌وه بگرێته به‌ر بۆ ڕێگه گرتن له توندوتیژه كه كه خه‌ریكه ده‌بێته دیاریده‌یه‌كی سروشتی . میشال ئه‌ندریه به‌رپرسی مافی ژنان له حكومه‌ت ده‌ڵێ :ته‌نانه‌ت ئاژه‌ڵ زۆرینهجار مامه‌ڵه‌ی باشتری له‌گه‌ڵ ده‌كرێ ، گه‌ر پیاوێك له شه‌قام له سه‌گێك بدات ئه‌وه كه‌سێك داوای له‌یه‌كێك له كۆمه‌ڵه‌كانی هاوڕێیه‌تی ئاژهلاَن تۆمار ده‌كات ، بهلاَم گه‌ر پیاو له سه‌ر شه‌قام و كۆلاَن له ژنه‌كه‌ی بدات كه‌س ناجوڵێ . سه‌رچاوه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیش له پۆلیسی گواستۆته‌وه ده‌رباره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له‌و باره‌وه ده‌ڵێ : 92,7% كرداره‌كانی لێدان كه له نێوان هاوسه‌ره‌كانه‌وه ڕووده‌دات له شارهكانهوهیه ، وه 60% په‌یوه‌ندیه‌كانی داوای یارمه‌تی ده‌كه‌ن له پاریس ، ئه‌وه دوای یارمه‌تی كردنی ژنانه كه پیاوه‌كانیان خراپ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن . وه له جۆره‌كانی ئازاردانی ژنانیش هه‌ڕه‌شه و سوكایه‌تیپێكردنه و وه له نێویشیان لیدانی لاشهییه . نوسه‌ری فه‌ڕه‌نسی ئه‌لیكسه‌نده‌ر تۆما ئافره‌تانی فه‌ڕه‌نسی به لوقمه گۆشت شوبهاندووه كاتێ ده‌ڵێ : ئه‌و كاته‌ی لێیاندهدهی به تامترن . ئافره‌ت له كه‌نه‌دا ئامارێكی كه‌نه‌دی كه ئافره‌تانی هاوسه‌رداری گرتۆته‌وه ده‌ڵێ له پایته‌خت زیاتر ده‌ستدرێژیه‌كان بۆسه‌ر ئافره‌ت هه‌یه به به‌راورد له‌گه‌ڵ شاره‌كانی تری كه‌نه‌دا . 36% ژنان گوتویانه به‌ر له‌گه‌یشتنیان به ته‌مه‌نی پێگه‌یشتن شانزه ساڵی به جۆرێك له جۆره‌كان ده‌ست درێژیان كراوه‌ته‌سه‌ر .وه 81% ده‌ستدرێژیه‌كان كه له پۆلیس تۆمار كراون له‌لایه‌ن ڕه‌گه‌زی كوڕه‌وه ئه‌نجامدراون وه 9% ی له‌لایه‌ن ڕه‌گه‌زی كچ ئه‌نجامدراوه وه وه 10% له نێوان هه‌ر دوو ڕه‌گه‌زه‌كه كچ و كوڕ به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجامدراوه .وه زیاتر له 53% ی ئه‌و ڕووداوانه وا نیشانده‌دات كه یه‌كێ له یانه‌كه له ژێر كاریگه‌ری خواردنه‌وه‌ی ماده‌ی بیهۆشكه‌ر دابووه . ئافره‌ت له نیوزله‌ندا له نیوزله‌ندا ئامارێكی ڕه‌سمی ئه‌و وولاَته كه سۆزان سنایڤیلی و تیمه‌كه‌ی ئه‌نجامی داوه بۆ پێوانه‌ی توند‌و تیژی خێزانی ده‌ڵێ : نزیكه‌ی 300 هه‌زار ژن و مناڵ قوربانی توند و تیژی خێزانن . وه به پێ ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیش كه ده‌زگا خزمه‌تگوزاریه‌كان له نیوزله‌ندا ده‌ڵێ نێوه‌ندی بلاَوبوونهوهی توند‌و تیژی خێزانی نزیكه‌ی 14% یه . ئافره‌ت له نه‌مسا ساڵی 1985 توندوتیژی خێزان وه‌ك هۆكاری سه‌رنه‌كه‌وتنی هاوسه‌رگیری دانا به‌ڕێژه‌ی 59% له كۆی 1500 حاڵه‌تی تهلاَق . وه له‌و حاڵه‌تانه 38% كه له چینی ژنی ئیشكه‌ر بوونه پۆلیسیان ئاگاداركردۆته‌وه كه لێیان دراوه ، له كاتیكدا 13% ئه‌و ژنانه‌ی كه له چینی ناوه‌ندیدان ئه‌وه‌یانكردووه ، وه 4% ژنانی چینی به‌رز ئه‌وه‌یان كردووه . ئافره‌ت له ئه‌ڵمانیا له ئه‌ڵمانیاش لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك نیشانی داوه كه سالاَنه زیاتر له سه‌د هه‌زار ژن تووشی كرداری توندوتیژی لاشه‌یی یا ده‌روونی ده‌بنه‌وه له لایه‌ن مێرده‌كانیانه‌وه ، یا له لایه‌ن ئه‌و پیاوانه‌ی كه په‌یوه‌ندی ناشه‌رعیان له‌گه‌ڵ هه‌نه ، بهلاَم ڕه‌نگه ژماره‌ی ڕاسته‌قینه زیاتر بێت له ملێۆنێك . وه لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ڵێت : ئه‌و هۆكارنه‌ی ده‌بنه هۆی توندوتیژیهكه بێكاری بۆماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ ، قه‌رزاری ، ڕاهاتن و ئیدمانبوون له‌سه‌ر ماده كحولیه‌كان ، دڵپیسی و غیره‌ی زۆر . ئه‌وه‌ی له‌م ڕاپۆرته ده‌بینرێ له زۆرینه‌ی كات له بێكه‌س و كاری ئافره‌ت له ئه‌وڕوپا ته‌نها په‌نا بۆ پۆلیس ده‌بردرێ كه له هیچ یه‌ك له‌و وولاَتانه باس له‌وه نه‌كراوه كه ئافره‌ت په‌نا بباته به‌ر كه‌س و كاری ، كه ئه‌مه‌ش نیعمه‌تێكه خوای گه‌وره به ئافره‌تانی وولاَتانی ئیسلامیداوه كه له زۆرینه‌ی كات له بوونی كێشه به دانیشتنی خێزانی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت ، گه‌رچی هه‌ندێ جار ئافره‌تان بوونه‌ته قوربانی بهلاَم ڕێژه‌كه‌ی كه‌م بووه .
س.لهااونلاین
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/wtar/wtar-2010-05-26-4259.html