|
|
|
|
|
|
زیره‌كی و كه‌سێتیی ئافره‌ت
سومه‌ییه چۆمانی ـ سۆران
چوارشه‌ممه-26-ئایار(مانگی 5)-2010
دێت وهخۆڕزگاركردن لهوتهنگ و چه‌ڵه‌مانه‌ی كه ڕووبه‌ڕومان ده‌بنه‌وه، به‌ڵام زیره‌كی ئافره‌تان به‌لای ده‌روون ناسانه‌وه به‌واتای تێگه‌یشتن له‌ژیان و داهێنان و توانای بیركردنه‌وه‌یه بۆدواڕۆژێكی دیاری كرا‌و وه‌زۆر له‌ئافره‌تان واده‌زانن كهزیرهكی هه‌موو شتێكه له‌ژیاندا ده‌بێته هۆی سه‌ركه‌وتن و گه‌یشتن بهكهسایهتیێكی ناودار به‌ڵام زانایان و تێگه‌یشتووه‌كان واناڵێن :هه‌رچه‌نده ئافره‌ت زیره‌ك بێت كهزیرهكیش سیفه‌تێكی بناغه‌ییه بۆدروست بوونی كه‌سێتی مرۆڤ، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتیش‌دا به‌ته‌نها نابێته هۆی سه‌ركه‌وتنی به‌ڵكو ئه‌م كه‌سه پێویسته زۆر خه‌سڵه‌ت و سیفه‌تی تری تێداههبێت گه‌ر ئێمه به‌ووردی سه‌یری ژیانی ئافره‌ته ناوداره‌كانی جیهان بكه‌ین ده‌بینین كه‌ته‌نها به‌زیره‌كی سه‌رنه‌كه‌وتوون به‌ڵكو به‌ده‌ربه‌ده‌ری و نه‌بوونی و كه‌ساسی .....هتد سهركهووتوبونهو ئه‌مانه هانده‌ر و پاڵنهربوونه كههۆش و ژیری خۆیان بخه‌نه كار بۆپاشهڕۆژێكی مه‌زن ،له‌م باسه‌مدا مه‌به‌سته‌كه‌م ئه‌و پرسیاره‌یه ئاخۆبهو زیره‌كیه ئافره‌تان چۆن بتوانن ئامانجه‌كانیان به‌ده‌ست بێنن ،شاراوه نیه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ته‌واو پابه‌ندن بهڕێساو بناماكانی ئیسلام له‌هه‌ركوێیه‌ك دابن له‌قوتابخانه یاخود له‌زانكۆ ...وه‌یاخود له‌هه‌ر شوێنێكی تر به‌رده‌وام جێگای بڕوا‌و متمانه‌ی خه‌ڵكن و چاوه‌ڕێی كاری چاك و به‌رهه‌مداریان لێده‌كرێت،ئێمه ئافره‌تانی زۆر به‌هره‌مه‌ند و زیره‌ك و به‌توانامان هه‌ن كه‌چی ناتوانن بهوزیرهكیه ده‌ورێكی كاریگهرو ئیجابی بگێڕن ئه‌مه‌ش بۆچه‌ند هۆكارێك دهگهڕێَتهوه له‌مانه گرنگی نه‌دان بهتێكهڵاو بوون له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی ده‌ورو به‌رو وه‌گوێ نه‌گرتن له‌قسه‌و ڕاو بۆچونی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی. گه‌ر ئێمه‌ی ئافره‌تان چاوێك بخشێنین به‌مێژووی پڕسه‌روه‌ری ئافرهتهسهركهوتوهكانی پێش خۆمان ده‌بینین هۆی سه‌ره‌كی سهركهووتنیان له‌ژیاندا به‌هۆی ئه‌و په‌یامه بووه كهههڵیان گرتبوو وهتوانیویانه بیگه‌یێنن به‌گشت جیهان،ئه‌مه‌ش به‌هۆی تێكه‌ڵاو بوون له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه پێچه‌وانه‌ی بیر‌و باوه‌ڕی خۆیان بوون ئه‌مه‌ش بۆهه‌موو كه‌سێك دێته دی جاچ ئه‌و كه‌سه هه‌ڵگری په‌یامێكی ڕاست و دروست بێت وهیاههڵگری په‌یامێكی چه‌ت و لار بێت،ئێمه‌ی خوشكان ده‌بێت ئهمهچاك بزانین كهزیرهكی كه‌سایه‌تی ئافره‌تانی ئیسلامی به‌تایبه‌تی له‌ڕۆژگاری ئه‌مڕۆماندا ئه‌وه‌یه كه‌بتوانین بوونمان هه‌بێت و له‌به‌رچاوان بین له‌زۆرترین شوێندا،باخهڵكیش گوێ لهراِو بۆچونمان بگرن و له‌نزیكه‌وه ئاگاداری كار‌و كردهوهوههڵس وكه‌وتمان بن بۆئه‌وه‌ی به‌چاكی بناسرێین ، ئه‌و كاته كه‌سایه‌تیمان به‌هێز ده‌بێت و ده‌توانین كۆمهڵگاو ده‌ورو به‌رمان به‌ره‌و ئاراستهیێكی باش به‌رین، ئه‌و كات ئافره‌تان و خه‌ڵكیش به‌وپه‌ڕی جوانیه‌وه ئاماده‌ی گوێ گرتنمان ده‌بن و قسه‌كانمان گاریگه‌ری باشیان ده‌بێت له‌سه‌ریان، جاخوشكی به‌ڕێزم بۆئه‌وه‌ی به‌تواناو زیره‌ك و به‌هێز بیت و قسه‌كانت كایگه‌ریان هه‌بێت و بتوانیت زۆرترین ئافره‌ت له‌ده‌وری خۆت كۆبكه‌یته‌وه ئه‌وه پێویسته ئه‌و توانا‌و زیهكیهی كهههته به‌جوانترین شێوه بیگهیێنی به‌ده‌ورو به‌ری خۆت ئه‌و كات ده‌توانی زیره‌كی خۆت بسه‌لمێنی ،بۆئه‌م مه‌رامه‌ش پێویسته زانستێكی زۆر كۆبكه‌یته‌وه له‌گشت بواره‌كاندا، چونكه ئه‌مه شتێكی ئاشكرا‌و ڕوونه كه‌مرۆڤه‌كان به‌بێ زانیاری و شاره‌زایی و بهرچاوِوونی ناتوانن كه‌سایه‌تی و زیره‌كی خۆیان بسه‌لمێنن چونكه وه‌كو ووتراوه (العلم قبل العمل) ئینجاله‌سه‌ر ئێمه‌ی خوشكان پێویسته كه‌خۆمان پڕچه‌ك بكه‌ین به‌چه‌كی زانست بۆئه‌وه‌ی هه‌م له‌لای خوای گه‌وره پایه‌دارو سه‌ركه‌وتوو بین هه‌م بتوانین سوود بهخهڵكان بگه‌یێنین.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/wtar/wtar-2010-05-26-4204.html