|
|
|
|
|
|
چۆن دڵی پیاوه‌كه‌ت به‌ده‌ست ده‌هێنی؟
وه‌رگێڕانی بهدهستكاریهوة ـ دایكی ئا‌یان
چوارشه‌ممه-26-ئایار(مانگی 5)-2010
1.خۆشه‌ویستی : له‌گه‌ڵ ههستهكهكانی پیاوه‌كه‌ت تێكهلاَوبه و وای لێبكه هه‌ست به خۆشه‌ویستیت و ویستت بۆی وه‌ك پیاو بكا ، وهلاَمدهری خۆشه‌ویستیه‌كه‌ی به ، با سهیركردنتان بۆیه‌كتری زمانی چاوه‌كانتان بۆ گۆڕینه‌وه‌ی په‌یام بێت بۆ یه‌كتری ، ئه‌و كاتانه‌ش لیته‌وه دووره نامه‌ی خۆشه‌ویتی بۆ بنێره با هه‌ست بكا تۆ له چاوه‌ڕوانی ئه‌ویت . 2.ڕاستگۆیی : به‌رده‌وام ڕاستگۆبه له‌گه‌ڵی و قه‌ت درۆی له‌گه‌ڵ مه‌كه له شتێ په‌یوه‌ندی به ژیانتانهوهیه ، تۆ پارێزه‌ری دارایی پیاوه‌كه‌ت به ئه‌مه‌ش واده‌كات متمانه‌ت پێبكات و گوێڕایه‌ڵی به بهلاَم نه‌ك گوێڕالیهكی كوێرانه . 3.به‌خشین : با هه‌ست به چاو تێریهكهت بكات و ڕه‌زیلی به‌رامبه‌ری مه‌كه به‌و پاره‌یه‌ی هه‌ته،به‌مه‌ش پیاوه‌كه‌ت وا هه‌ست ده‌كات كه تۆ به هه‌موو شتێكت قوربانی بۆ ده‌ده‌یت و به‌مه‌ش زیاتر لێت دڵنیا ده‌بیت . 4.ڕۆشنبیری و باوه‌ڕ به‌خۆبوون : زیره‌ك و ڕۆشنبیربه هه‌رده‌م متملنهت به‌خۆت هه‌بێت ، وه‌ك هاوڕێ به له‌گه‌ڵی و ده‌رباره‌ی كاره‌كه‌ی و بایه‌خپێدانه‌كانی قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه و با وا هه‌ست بكات تۆ له زۆر بوار ده‌گه‌یت و خوێندنه‌وه‌ت زۆر بكه . 5.جوانی : گرنگی به ڕوخسارت و شۆخیت بده و با هه‌ست بكات كه تۆ جوانیت بۆ خۆت و متمانه بهخۆبوونهكهت نه‌ك ته‌نها هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و ، ته‌نانه‌ت بۆ ده‌ره‌وه‌ش گه‌ر حیجابیش بیت با حیجابه‌كه‌ت ڕێك بێت بۆ ئه‌وه‌ی بهباشتریت شێوه بت بینێ . 6.به‌رپرسیاریه‌تی: هه‌رده‌م ڕزگاركهربه ، ئه‌و كاته‌ی توشی گرفت ده‌بن له ژیانتان شیكارێكی زیره‌كانه بدۆزه‌وه با وا هه‌ست بكات به‌رده‌وام تۆ ڕزگاركه‌ری و ئه‌و ناتوانی بێ تۆ هیچ كارێك بكات . 7.سۆز و به‌زه‌یی :وه‌ك دایك به ، به‌ڕاستی خۆشت بوێ وه‌ك دایك كه مناڵه‌كه‌ی خۆشده‌وێ و خۆشهویتیتی بۆ ده‌ربڕه و با واش بزنه تۆ ناتوانی به‌رگه‌ی ئه‌وه بگری كه ئازاری پێبگات ، له ته‌نیشتی به له هه‌موو كێشه‌كانی ، ئه‌مه‌ش وای لێده‌كات هه‌موو كات په‌نا بۆتۆ بێنێ . 8.پێشه‌نگی : با هه‌ست به‌وه بكات كه تۆ گرنگترین كه‌سی له ژیانی ئه‌و ، با ئه‌و وا هه‌ست نه‌كات دایك و باوكت لای تۆ گرنگترن و ته‌نانه‌ت منداڵه‌كانیشت هیچ شتیكیان پێمه‌ده له‌سه‌ر حسابی ئه‌و و به‌رده‌وام بۆئه‌و شتانه‌ی پێت ده‌دات سوپاسی بكه و باهه‌ست بكات كه تۆ هه‌موو شتێكی ئه‌وت پێ گرنگه گه‌ر ساده‌ش بێت . 9.كه‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆ : له‌هه‌مان كاتدا با وا هه‌ست بكات كه تۆ گرنگیپێدانی تایبه‌تیت و كه‌سایه‌تیه‌كی سه‌ربه‌خۆ و سه‌ركه‌وتنی تایبه‌تیت بۆ خۆت هه‌یه ئه‌مه‌ش واده‌كات زیاتر ڕێزت بگرێت . 10.نوێخوازی به‌رده‌وام: به‌رده‌وام نوێگه‌رو گۆڕاو به نه‌كه‌ی هه‌رده‌م قسه بكه‌ی یا هه‌رده‌م بێده‌نگ و یا هه‌رده‌م گوێڕایه‌ڵ و یا هه‌رده‌م گفتوگۆ كه‌ر ، یا هه‌رده‌م ڕازاوه یا كه‌مته‌رخه‌م بی ، چونكه هه‌ندێ له پیاوان حه‌ز به ژنی گۆڕانخواز و به جوڵه ده‌كه‌ن وه هه‌ندێكیشیان به پێچه‌وانه‌وه . چۆن دڵی پیاوه‌كه‌ت له‌ده‌ست ده‌ده‌یت؟؟ 1.گه‌وجی: قه‌ت بیرمه‌كه‌وه هۆشت بۆ بیركردنه‌وه دروست نه‌كراوه لێگه‌ڕێ با ئه‌و بیربكاته‌وه و با هۆشت له مۆڵه‌ت دابێ . 2.درۆ: درۆی له‌گه‌ڵ بكه هه‌موو شتێكی لێبشارهوه و با قه‌ت متمانه‌ت پێنه‌كات . 3. وه‌ڕسبوون : قه‌ت خۆت مه‌گۆڕه و هه‌رده‌م ئه‌و شته بكه كه پیاوه‌كه‌ت بێزارده‌كات . 4. نه‌زانی :هه‌موو ئه‌و بڕوانامانه له بیربكه كه به‌ده‌ستت هێناون ، هیچ مه‌خوێنه‌وه ، ته‌نها سه‌یری زنجیره و به‌رنامه‌كانی خواردن ئاماده كردن بكه . 5.گرنگی پێنه‌دان : گرنگی به پیاوه‌كه‌ت مه‌ده منداڵه‌كانت و دایكتت گرنگترن . 6.ساردوسڕی : با له په‌یوه‌ندیه سۆزداریهكهتان پیاوه‌كه‌ت هه‌ست بكات تۆپارچه دارێكی و هیچ وهلاَمدانهوهیهكت بۆی نه‌بێت . 7.كه‌لله ڕه‌قی : به‌قسه‌ی مه‌كه و چه‌قه چه‌قی له‌گه‌ڵ بكه‌و داواكان جێبه‌جێ مه‌كه . 8.ڕێزنه‌گرتن : هه‌رده‌م له‌لای كه‌س و كاری و منداڵه‌كانت بێشكێنهوه . 9.ڕوخسارت : كرنگی به شێوه و ڕوخسارت مه‌ده له‌ماڵه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ ش‌وت كردووه و زۆر بخۆ تاوه‌كو وه‌ك بهرمیلت لێدێ له قه‌ڵه‌ویان . 10.ڕه‌زیلی: كه‌ی هه‌ستت كرد پیاوه‌كه‌ت له كێشه‌یه و پێویستی به یارمه‌تی دارایی و ورهبهرزكردنهوهی تۆ هه‌یه گرنگی پێمه‌ده . پیرۆزه ته‌نها یه‌كی له‌مانه‌ی سه‌روه به‌سته بۆ ئه‌وه له پیاوه‌كه‌ت جیابیته‌وه و تهلاَق بدرێ ی ، ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه ته‌نها وه‌بیر هیناوهیهكه بۆ ئه‌وه‌ی لێیان دووربكهویتهوهی نه‌بیته هۆكارێ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ت و په‌ڕاگه‌نده‌یی منداڵه‌كانت ، زۆریك له ئافره‌تان ئه‌مانه‌یان له ژیانیان كردووه له‌سه‌ر ده‌ستی پیاوه‌كانیان گه‌ر تهلاَقیش نه‌درابن ماوه‌یه‌كی زۆر ئازار دراون ، له ئافره‌تێكم پرسی بۆچی به‌ر له‌وه‌ی منداڵه‌كانت گه‌وره‌بن پیاوه‌كه‌ت به‌رده‌وام لێ ی ده‌دایت ؟ ووتی : ئه‌وكات مناڵ بووم "دیاره خۆی له ته‌مه‌نێكی بچوكدا شووی كردبوو " هه‌رچیه‌كی پێگوتبام من نهم ده‌كرد ، به‌رده‌وام پێچه‌وانه‌ی داواكاری ئه‌و دهجولاَمهوه و كه‌سیش نه‌بوو ئامۆژگاریم بكا ، بۆیه تۆش خوینه‌ری ئازیز گه‌ر تا ئێستا ئه‌مانه‌ت نه‌بیستبوو ده‌بێته هۆی تێكچوونی هێلانهكهت ئه‌وه زانیت هیوادارم لێیان دووربكه‌ویته‌وه ، ئه‌و خالاَنهی پێشتر جێبه‌جێ بكه‌یت كه باس له‌وه ده‌كه‌ن چۆن دڵی پیاوه‌كه‌ت له خۆت ڕازی بكه‌یت و به‌ده‌ستی بێنیت. نوسینی : د. شیرین اڵلفی
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/wtar/wtar-2010-05-26-2745.html