|
|
|
|
|
|
کوشتن به‌ناوی شه‌ره‌فه‌وه بێشه‌ره‌فییه
بێریڤان جه‌مال حه‌مه سه‌عید
چوارشه‌ممه-12-ئایار(مانگی 5)-2010
ژن کوشتن له‌کۆمه‌ڵگا دواکه‌وتوه‌کاندا بهگشتیو له‌کۆمه‌ڵگای کورده‌وارییدا به‌تایبه‌تی بووه‌ته باو‌و کارێکی ئاساییی، ڕۆژانه ژنان روبه‌رووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه، سه‌رده‌بڕێن، ده‌کوژرێن، ده‌سوتێنرێن دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش جه‌سته‌ی دهشێوێننو تۆمه‌تی شه‌ره‌فی ده‌خه‌نه پاڵ. له‌کۆمه‌ڵی کوردی‌دا ڕه‌گه‌زی مێینه نه‌ک هه‌روه‌ک بابه‌تێک یان شتێک سه‌یرده‌کرێت، به‌ڵکو ژن بۆته "دوژمنێکی سروشتی"ی کۆمه‌ڵگا، به‌چه‌شنێک گه‌ر له‌بازنه‌ی ئه‌و هێڵو پاترۆنو کۆدو ونۆرمانهی که کۆمه‌ڵگای خێڵه‌کی دایڕشتوون،لابده‌ن، ئه‌وا ژیانیان ده‌که‌وێته به‌ر شاڵاوی هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی، ئیدی بڕیاری کوشتنیان بۆ ده‌رده‌چێت، تاوانباریش له‌و نێوه‌نده‌دا ده‌ستخۆشی لێدهکرێتو شانازی دهکاتو سه‌ربه‌رزه‌و کۆمه‌ڵگاش به‌رامبه‌ر ئه‌م تاوانانه بێده‌نگه. ڕوونتر بڵێین، له‌کۆمه‌ڵی کوردی‌دا مافی ژیان‌و مردنی ژن له ده‌ست عه‌قڵی خێله‌کی نێردایه . به‌ڵام پرسیار ده‌کرێت ئایا مه‌به‌ست له‌و لادانه‌ی که کۆمه‌ڵگای خێله‌کی ئاماژه‌ی پێده‌کات چییه؟ چی له‌هه‌ڵه‌و لادان تێده‌گه‌ین؟ ئه‌ی خراپه‌و چاکه چیه؟ ئایا ده‌کرێت ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌ی که له‌که‌سێکی پێگه‌یشتوی کامڵ ده‌کرێت، هه‌مان کردار‌و ڕه‌وشت له‌کچێکی مێردمنداڵی بێبه‌رگری چاوه‌راون بکرێت؟ ئایا ده‌بێت به‌هه‌مان پێوان‌و نۆرم‌و یاسای گشتی که دانراوه، هه‌مان هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌وشتی کچی مێرمنداڵ پێبکرێت؟ ئایا لێکۆڵینه‌وه‌و به‌دواچونی ورد بۆ کوشتنی کچێک یان ژنێک ده‌کرێت تا بزانرێت ئه‌و لادان‌و هه‌ڵه‌یه چییه که کۆمه‌ڵگا مهبهستێهتی؟ ئه‌ی پێوه‌ری پیاوێک، برایه‌ک که خۆی دڵپیسو له‌هه‌موو شتێک غیره ده‌کات، چییه له‌هه‌ڵسه‌نگاندنی خراپه‌و چاکه. ئه‌و پیاوانه‌ی که تاوانبارن له‌کوشتنی کچ‌و ژن‌و خوشکیو دایکی خۆیان، ئه‌وانه‌ی بهههڵچوونو به‌غه‌ریزه سه‌ره‌تاییه‌کان مامه‌ڵه ده‌که‌ن، چۆن بریاری ژیانی که‌سێکی خۆیان ده‌ده‌ن؟ هه‌روه‌ک له‌دانیشتنێکدا، سایکۆلۆژێک له‌پیاوێکی کوردی پرسی، سه‌ره‌تای شهر کردن‌و پهلاماردانت بۆ سه‌ر ژنه‌که‌ت لهچییهوهو له‌کوێیه‌وه ده‌ستیپێکرد؟ کابرای کورد له‌وه‌ڵامدا وتی "که هاتمه ماڵه‌وه له‌ناو ته‌پله‌کی جگه‌ره‌که، ئاغزه جگه‌ره‌م بینی، یه‌کسه‌ر پرسیارم کرد که کێ هاتووه؟ ژنه‌که‌م وتی، پیاوێک له‌شه‌ریکه‌ی خانوه‌که، سه‌ردانی کردوه‌و له‌پاشاندا که‌سێکی نارد بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی گونجی موبه‌قه‌که که گیرابوو، ئیتر کابرا ههڵدهچیتو په‌لاماری ژن دهداتو ده‌که‌وێته لێدانی. سایکۆلۆژهکه پرسیاری کرد‌و داوای ڕونکردنه‌وه‌ی زیاتری کرد چونکه هۆکاری شه‌ری نه‌ده‌بینی، بۆ لهژنهکهیدا؟ پیاوه‌که وتی: ژنه‌که‌م له‌گه‌ڵ کابرایه‌ک، له‌سه‌ر ئه‌و کورسییه دانیشتبوو، دووباره پرسیار کرایه‌وه که دانیشتنی کابرای شه‌ریکه‌ی خانوو له‌سه‌ر کورسی چی ده‌گرێته‌وه؟ کابرای کورد به‌هه‌موو قه‌ناعه‌تی خۆیه‌وه، ده‌یڕوانیه مه‌سه‌له‌یه‌کی تر، که شتی‌تر ڕویداوه، له‌دواییدا پرسیاریتری لێ‌کرا که هیچی به‌چاوی خۆی بینیوه؟ نه‌خێر، ئه‌ی بۆ واهه‌ستده‌که‌یت" وه‌ڵامی نه‌بوو؟ به‌کوردییه‌که‌ی کابرا هه‌ر بهتهسوراتو فه‌نتازیایی خۆی، فلیمێکی له‌مێشکی خۆیدا دروستکردوه که ژنه‌که‌ی ئاره‌زوو حه‌زی له‌و پیاوه بووه، به‌مه‌رجێک کابرا ته‌نها چاره‌کێک له‌ماڵه‌که‌یدا بووه! لیره‌دا که‌سایه‌تی پارانۆدیاو غیره‌ی پیاوه‌که بۆ سایکۆلۆژهکه ده‌رکه‌وت، که ئه‌م کابرایه لهواقیعهتهوه دووره! مه‌به‌ست لێرده‌دا ئه‌وه‌یه که هه‌ندێکجار ژن ده‌بێته قوربانی که‌سایه‌تی پیاوی دڵپیسو پارانۆدیا! که گه‌لێک جار ژن‌و کچی تێدا ده‌کوژرێت‌و له‌پاشاندا، تۆمه‌تی شه‌ره‌فی ده‌خرێته پاڵ. له‌ساڵی 2005دا زه‌ینه‌بی ته‌مه‌ن 24 ساڵ، که ژنێکی کوردستانی باکور بوو، به‌ده‌ستی هاوسه‌ره‌که‌ی به‌ڕۆژی ڕوناک له‌شاری ئه‌لکماری هۆله‌ندا کوژرا. ئه‌م کچه که له‌هۆله‌ندا له‌دایک بوه، ماوه‌یه‌ک بوو شوی بهئامۆزایهکی خۆی (که زاوای هاورده بوو) کردبوو، له‌پاش ئه‌وه‌ی که ڕێکناکه‌ون، ژنه داوای جیا بوونه‌وه ده‌کات.. زه‌ینه‌ب قوتابی دواقۆناغی کۆلیژی یاسا بوو، له‌رێگا به‌ره‌و زانکۆ، له‌سه‌نته‌ری شاردهکوژرێت. لێره‌وه ده‌رده‌که‌وێت که چۆن ژن موڵکی پیاوه، خاوه‌نی بڕیار‌و ویست‌و ئاره‌زوی خۆی نیه، که‌ی له‌و پاترۆنه خێلهکیهی ده‌رچوو، ئیدی هاوسه‌ره‌که‌ی ته‌رمۆمه‌تری شهرهفو شه‌رمی به‌رز ده‌بێته‌وه‌و ده‌بێت به‌کوشتن سه‌ری خۆی به‌رزبکاته‌وه! دیاره کچ به‌زۆر به‌شودان بهئامۆزاو پورزا یه‌کێکه لههوکارهکانی تراژیدیای کوشتنی ژنانی کۆمه‌ڵگای کوردی. هه‌ندێکجار له‌به‌ر موڵک‌و وه‌ره‌سه کچان به‌زۆر ده‌ده‌ن بهخزمو که‌سوکار. هه‌ندێکجار که دوو که‌س که یه‌کتریان خۆشده‌وێت ڕاده‌که‌ن، له‌ئه‌نجامدا ههرودکیان ده‌کوژرێن! تراژیدیایه‌کی گهورهیتر که ده‌بێت باس بکرێت ئه‌ویش ده‌ستدرێژی سێکسیه " ئینسێست"، به‌رامبه‌ر کچی مێردمنداڵ له‌لایه‌ن که‌سی نزیکی خۆی، وه‌ک باوک، برا، ئامۆزا، پورزا، خاڵ، خاڵۆزا، مام، (وەک هەفتەی رابردوو لەکەرکوک بەتاوانی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر دوو کچی خۆی دەستگیرکرا)، لێره‌دا پرسیار ده‌کرێت بۆ ده‌بێت خێزانه‌که که هه‌ر خۆی، هۆکاری کێشه‌که‌ن، هه‌ر خۆشیان حوکمی کوشتنی کچه‌ی بێبه‌رگری بده‌ن؟ ئایا ده‌کرێت بلێن خه‌تای کچه خۆی بووه؟ خۆی ئه‌مه‌ی ویستوه؟ ته‌نوره‌ی کورتی له‌به‌ر بووه یا سه‌ر به‌ده‌ره‌وه بووه‌و بنێشتی جویوه؟ کچێکی مێردمنداڵی 16 ساڵ له‌لایه‌ن براکه‌یه‌وه ده‌ستدرێژی سێکسی ده‌کرێته سه‌ر، سکی پڕ ده‌بێت، براکه‌ی هه‌وڵی کوشتنی کچه‌که ده‌دات ئه‌ویش له‌ڕێگای بڕینی مه‌چه‌کی به‌گوێزان، بۆئه‌وه‌ی بڵین خۆی کوشتوه، به‌ڵام له‌و هه‌وڵه‌دا سه‌رناکه‌وێت، له‌پاشاندا برا گه‌وره‌که‌ی تری پلانی کوشتنی بۆ داده‌نێت، ئه‌ویش له‌سه‌ر کورسیه‌ک ده‌یبه‌ستێته‌وه، ئایه‌تی قورئانی پێدهخوێنێت، له‌پاشاندا وه‌ک مه‌ڕ سه‌ریده‌بڕێت، دوایی له‌حه‌وشه‌که‌دا، به چه‌قۆی خوێناویه‌وه، خۆشی خۆی ده‌رده‌برێت که شه‌ره‌فیی خێزانه‌که‌یان پاک کردۆته‌وه! ئایا بۆ دراوسێهک، که‌سێک نه‌هات به‌ده‌نگی کچه‌ی بێبه‌رگری، به‌مه‌رجێک دراوسێ‌و گه‌ره‌ک گوێ له‌قیژه‌و هاوارو ئازار‌و ترسی کچه‌ی به‌سته‌زمان بووه. له‌به‌رئه‌وه‌ی کوشتنی کچان کارێکی باو‌و ئاساییه! کچ دوژمنێکی سروشتی کۆمه‌ڵگاییه؟ ئایا سکپڕی کچه هه‌ڵه‌و لادانی کێ بووه؟ برا لاده‌ره یان کچه‌ی 16 ساڵ؟ کۆمه‌ڵگا، خێزان تاوانباره یان کچێکی منداڵ که ناتوانێت به‌رگری له‌جه‌سته‌ی خۆی بکات. گهرسهیری تاوان به‌رامبه‌ر کچه بکرێت، دوباره‌و سێباره زوڵم‌و تاوان به‌رامبه‌ر کچه کراوه.به‌ڵام کچه‌ش ده‌کوژرێت‌و کۆمه‌ڵگاش بێ ده‌نگه. له‌لایه‌ک کچی مێردمنداڵی 16 ساڵ پێوستی بهپاراستینی ئاسایشی جه‌سته‌و ڕۆحی هه‌یه، که فه‌رامۆش کراوه. دوهه‌م له‌لایه‌ن برا ده‌ستدرێژی سێکسی ده‌کرێت، له‌لایه‌کیتره‌وه به‌نهێنی مهچەکی به‌گوێزان ده‌بڕن، له‌پاشاندا ده‌یکوژن. بێگومان لێره‌دا سه‌دان حاڵه‌تی ئینسێست هه‌یه که مناڵی کچ ده‌بیته قوربانی ئه‌م دیارده‌یه‌و له‌پاشاندا له‌لایه‌ن که‌سوکاری خۆیانه‌وه، به‌تۆمه‌تی شه‌ره‌ف یان خۆکوشتن، کچه له‌ناو ده‌به‌ن که ناکریت هه‌موی باسبکرێت، ئایا ئه‌م کوشتنانه بێ شه‌ره‌فی نیه؟!
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/wtar/wtar-2010-05-12-5433.html