|
|
دیارده‌ی لهشفرۆشيی
چیا یاسین
یه‌کشه‌ممه-09-ئایار(مانگی 5)-2010
كاتێك باس له‌هه‌ر دیارده‌یه‌ی كۆمهلاَیهتی ئه‌كه‌ین, ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژوی ده‌ركه‌وتنی و پاشان شێوازی گه‌شه‌سه‌ندن و ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی به‌سه‌ریدا هاتوه به‌هۆی گۆرانی زه‌مه‌نه‌وه . بێگۆمان دیارده‌ی له‌شفرۆشی دیارده‌یه‌كه وه‌ك هه‌موو دیارده كۆمهلاَیهتیهكانی تر كهلهناوكۆمهڵگهكاندا ده‌رده‌كه‌وێت, دیارده‌ی له‌شفرۆشی له‌گه‌ڵ دروستبونی مرۆڤه‌كاندا ده‌ركه‌وتوه بهلاَم فۆرمی جیاجیای له‌خۆی گرتوه, كاتێك مرۆڤه‌كان به ژماره‌ی دانیشتوان كه‌م و بلاَوبوون به ناوچه جیاجیاكانی دنیادا, وه‌ك ئێستا دانیشتوان گه‌شه‌ی نه‌كردوه نا هاوسهنگهیهك له نێوان ژماره‌ی ڕه‌گه‌زه‌كانی نێر ومێدا هه‌بووه, پێویستی حه‌زه سێكسیه‌كان وایكردوه له‌هه‌ندێك حاڵه‌تدا چه‌ند پیاوێك له‌گه‌ڵ یه‌ك ژن‌دا حه‌زه سێكسیهنیان بگوڕنهوه, وه‌ك هه‌موو پێویستیه‌كانی تری ژیانیان له‌و كاته‌دا زۆر ساده بووه به ئه‌نجامی بگه‌یه‌نن وه‌ك خواردن و خواردنه‌وه . له‌شفرۆشی وه‌ك هه‌موو دیارده‌یه‌ك مێژوی ده‌ركه‌وتن و سه‌رهه‌ڵدانی هه‌یه كه دروستبونی و هاتنه كایه‌ی هه‌ر دیارده‌یه‌ك كۆمه‌ڵێك هۆكاری هه‌یه . هه‌میشه‌و هه‌موو ده‌مێك كه باس له دیارده‌ی له‌شفرۆشی ده‌كرێت ئه‌و ژنانه‌مان دێته پێشچاو كه جه‌سته‌ی خۆیان قۆرخكردهوهو له پێناو ده‌سكه‌وتنی بڕێك پاره‌دا جه‌سته‌ی خۆی به‌ده‌ر له هه‌سته‌كانی ده‌خاته گه‌ڕ, كه‌قه‌ت و له هیچ كاتێك‌و شوێنێكدا باس له كڕیاره‌كان نه‌كراوه‌و ناكرێت و ئه‌سله‌ن جێی باسی هیچ كه‌س و لایه‌نێك نیه, وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش نه‌بن ئه‌و ژنانه ههرجهستهی خۆیان بفرۆشن, كه خۆی له خۆیدا هیچ فرۆشێك به‌بێ كڕیار نابێت, كاری كڕین و فرۆشتن دوو چه‌مكن له دنیای ئابوری‌دا كه هه‌میشه له باسه‌كاندا پێكه‌وه دێن و له‌تای ته‌رازویه‌كی هاوسهنگدان, كه‌سیان له‌كه‌سیان پارسه‌نگیان زیاتر نیه, كه كرده‌ی فرۆشتی جه‌سته له‌لایه‌ن ئه‌و ژنانه‌وه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كڕیاره پیاوه‌كاندا به‌هاوبه‌شی ئه‌نجامده‌درێت, كڕیچر یهكسنه به فرۆشیار له هه‌موو ڕوهكانیهوه, ئه‌گه‌ر له‌شفرۆش له‌گه‌ڵ ناكۆتا خه‌لك جوت ده‌بێت ئه‌وا كڕیاریش هه‌میشه هه‌وڵ ده‌دات و ئه‌گه‌ر بۆی بلوێت له‌گه‌ڵ ناكۆتا (( گیانه‌وه‌ر)) مێینه‌دا جوت ده‌بێت . كرده‌ی له‌شفرۆشی دیارده‌یه‌كی جیهانیه, له زۆربه‌ی وولاَتهكاندا ئه‌م كاره بۆته بازرگانی و كڕین وفرۆشتنی پێوه دهكرێتو وه‌ك هه‌ر كالاَیهكی تر له وولاَتانهوه به ڕێگه‌ی ئاویی ووشكاییدا ده‌گه‌یه‌نرێنه جێگه‌ی مه‌به‌ست, هه‌میشه ئه‌و ژنانه‌ش قۆرخ ده‌كرێت كه له وولاَته نه‌دارو دواكه‌وتوه‌كاندا ده‌ژین یان ژنی هه‌ندێك له ناوچه‌كانی جنوبی ئه‌ورپاو ڕۆژههلاَتی ئاسیا به‌لای كڕێرهكانهوه ره‌واجی زۆریان هه‌یه‌و له‌بازاڕدا پاره‌یه‌كی زۆر ده‌كه‌ن , هه‌میشه ژنانه به‌زۆر له‌شفرۆشیان پێده‌كرێت و به‌هۆی ههڵخهڵتاندنیانهوه تێوه‌گلاون و ئیستاش سه‌رۆك باندیان هه‌یه‌و بازرگانیان پێوه ده‌كرێت له‌شفرۆشه‌كانیش سهرهتاپایان تێوه‌گلاوه كه ده‌رچونیان مه‌حاڵه به‌جۆرێك سه‌رۆك باند هه‌موو خه‌رجیه‌ك به‌قه‌رز ده‌ژمێرێت له‌سه‌ریان وبۆیه هه‌تا هه‌تایه قه‌رزارباری سه‌رۆك باند ده‌بن ناتوانن له قسه‌ی ده‌رچن یان ده‌رباز بن. زۆرێك له‌و مێینهیانهی له جیهاندا بازرگانی به جه‌سته‌یانه‌وه ده‌كرێت خه‌ڵكی ئه‌و ولاَتانهن كه باری ئابوریان خراپه‌و به پاساوی جۆراو جۆر ههڵدهخهڵتهنێنرێن به دۆزینه‌وه‌ی ئیشی باش بهخهرجیهكی باش فێڵیان لێده‌كرێت, بهلاَم كاتێك دێنه ناو واقعه‌كه له بری ئه‌وه‌ی كار بكه‌ن و پاره‌یان جنگ بكه‌وێت به‌جۆرێك برسی ده‌كرێن كهناچاری ئه‌وكاره‌یان بكه‌ن بۆیه كه ده‌كه‌ونه كار ئنجا ده‌زانن پاره‌یه‌كه ده‌چێته گیرفانی سه‌رۆك بانده‌كانه‌وه ئه‌مانیش مایه پوچ ۆ به‌تاڵ ده‌بن, جگه له‌وه‌ش مامه‌ڵه‌یه‌كی نامرۆڤانه‌یان ده‌رهه‌ق ده‌كرێت . بهلاَم وه‌ك میلله‌تی كورد, له‌شفرۆشی نه‌بۆته دیارده‌یه‌كی زه‌ق و بلاَو, ئه‌وانه كه ئه‌و كاره‌شیان كردوه یان ده‌یكه‌ن له شاره كوردیه‌كاندا یان له كوردستان كه‌مینه‌یان به‌نه‌ته‌وه كوردن, بهلاَم هه‌میشه كورد كڕیاربوون, به‌تایبه‌ت له‌دوای ڕوخانی ڕژێمه‌وه كڕیاره‌كان ڕێی دوریان بۆ نزیك بۆوه له جیاتی ڕۆیشتن بۆ ناوه‌ڕاست و خواروی ئێراق له‌م ناوچانه فرۆشیاریان جنگ ده‌كه‌وێت, به‌هۆی هاتنی لێشاوی ئه‌و باندانهو خستنه‌گه‌ڕیان له‌م ناوچانه, ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نیه ژنی كورد ئه‌م كاره‌ی نه‌كردبێت, بهلاَم كه‌متر فرۆشیار هه‌بوه ئه‌وه‌ی هه‌شبوه به‌جۆرێك ناسراو بوه كه زۆرینه‌ی خه‌ڵك نفوریان لێكردوه‌و كه‌سانێك كه هه‌ستیان به به‌رپرسیاری كردبێت هه‌ر زو به‌ریان پێگیرتوه . بهلاَم به‌م دواییه گه‌لێك هۆكار بونه كاریگه‌ر له‌سه‌ر ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌م دیارده‌یه له‌م ناوچه‌یه‌دا كه ئه‌م هۆكارانه بوون : هۆكاری ئابوری : ئه‌گه‌ر سه‌یری ژیانی زۆرێك له له‌شفرۆشان له‌م ناوچه‌یه بكه‌ین ده‌بینن هۆكاری سه‌ره‌كی كه‌مده‌رامه‌تی و مه‌جبوری به‌ده‌سخستنی بڕێك پاره بۆ به‌رده‌وامی ژیان و خه‌رجی منداڵ وای له ژنێك كردوه كه به‌م جۆره كاره‌وه بگلێت, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌یان كاره‌كه‌یان به شایسته نازانن و خۆیان به‌دۆڕاو ده‌زانن بهلاَم هه‌ر به‌رده‌وامیشن, له‌وه‌ش ئاسته‌متر تێوه‌گلانی كچانی گه‌نجی تره بۆ ناو چوارچێوه‌ی كاری له‌شفرۆشی, هه‌ڵخه‌ڵتاندن و فێڵكردن لێی و ڕاپێچكردنی بۆ ناو قولاَیی ئه‌و كاره كه ده‌رچون لێی ده‌بێته كارێكی ئاسته‌م, كه ئه‌مه‌ش وه‌ك زنجیرێك یه‌ك یه‌كتر ڕاپێچدهكات بۆ ناو ئه‌م جۆره پارهپهیداكردنه, كه به باوه‌ڕی خۆیان ده‌توانن ئه‌و پێداویستیانه‌ی خۆیان به‌ده‌ست بێنن له جلوبه‌رگ و مكیاج, بێگومان ئه‌مانه‌ش كه‌سانی ساویلكه‌و نا هۆشیارو نه‌خۆش له ڕوی سێكسی ده‌رونیه‌وه به‌بێ ئاگای خۆیان ده‌كه‌ونه قولاَی ئه‌و كاره‌وه . خێزان و په‌روه‌رده‌ی شێواو : ئه‌مه‌ش پێده‌چێت كاریگهرینیان بێت كاتێك منداڵێك له‌ناو خێزانێكدا چاوهه‌ڵدێنێ هه‌میشه توندوتیژی ده‌بینێت و له ترس و دڵه‌ڕاوكێی به‌رده‌وامدا ده‌ژی كه سڵ له‌هه‌موو شتێك ده‌كاته‌وه, كه ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌سێكی داڕوخاو په‌روه‌رده بێت, كه‌سایه‌تیه‌كی خۆشباوه‌ڕو زۆر زوو به شتی ڕوكه‌ش هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێ . بێبه‌شبون له سۆز و خۆشه‌ویستی : زۆرێك له خێزانه‌كان نازانن چۆن سۆزێكی پڕ له‌مانا بده‌نه منداڵه‌كانیان و ناتوانن باوه‌رێكی پته‌و به‌خود له‌ناخی منداڵه‌كانیاندا بچه‌سپێنن, كاتێك هه‌میشه به‌گومانه‌وه له كه‌سایه‌تی منداڵه‌كانیان و ڕه‌فتاره‌كانیان ده‌ڕوانن, هیچ كاتێك به‌شدارییان پێناكه‌ن له‌كاروباری ناوخێزاندا و به پێچه‌وانه‌وه ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه یان ئهوتاكهی خێزان بیه‌وێت ڕایه‌كی خۆی ده‌رببڕێت ئه‌وا به‌جۆرێك كه به‌رپێچی ده‌درێته‌وه كه بۆی نه‌بێت جارێكی تر بێته‌وه به‌شداری بكات له‌كاروباری خێزاندا, هه‌ر ئه‌مه‌ش وای لێده‌كات له چه‌مكی خۆشه‌ویستی تێنه‌گات و باوه‌ڕی به هیچ شتێكی خودی خۆی نیه له‌لایه‌نی ده‌رونی و مه‌عنه‌وییه‌وه, كه ئه‌گه‌ر كه‌سێك لێی بێته پێشه‌وه به دوو قسه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ له‌خشته‌ی دهباتو ده‌توانن به ئاره‌زوی خۆی ئاراسته‌ی بكات . ئه‌مه بۆ ئه‌و ژنانه‌ش ده‌شێ كه خاوه‌ن مێردن له ژیانی هاوسه‌ریدان هه‌موو كهرامهتێكیان لێده‌سه‌نرێته‌وه, بۆیه هه‌ر كاتێك نیگایه‌ك ببینن ئه‌وا هه‌ر زوو به‌ره‌و ڕووی هه‌نگاو ده‌نێن . ساردی سێكسی یان به پێچه‌وانه‌وه : ئه‌مه‌ش هۆكارێكی پاڵنه‌ره بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره كه ئه‌مه‌ش وا له‌كه‌سی ئه‌نجامده‌ر ده‌كات كه ئاره‌زوه سێكسیه‌كانی له ڕێگه‌ی ئه‌و كاره‌وه دابمركێنێته‌وه ( كه ئه‌مه له ڕوی سێكسیه‌وه له پیاوان ده‌چن كه حه‌ز به جۆراو جۆری كه‌سه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ممارسه كردنی سێكس, هه‌روه‌ها ساردی سێكسیش وا له كه‌سێك ده‌كات كه هیچ هه‌ستێكی سێكسی نیه‌و ئهسلاَن هه‌ر له‌و وه‌زیفه‌یه‌ش تێناگات كه ئه‌نجامی ده‌دات, وه‌ك كه‌ڕه‌ی شه‌ربه‌ته كه یان تێوه‌گلاوه یان مه‌به‌ستی ده‌ستخستنی بڕێك پاره‌یه , كه ئه‌مه‌ش ئه‌و ژنانه تێوه ده‌گلێن كه ناتوانن ژیانیان له ڕوی سێكسیه‌وه ڕێك بخه‌ن و لاوازن له ئاست پاره‌و و ڕێزی جه‌سته‌ی خۆیانیان له‌لا نیه . خودی پیاو : ئه‌مه كاریگه‌رترین و سامناكترین هۆكاره, كه زۆربه‌ی كات پیاو له بۆسه‌دایه بۆ ژنان و چه‌ندین تاكتیك و فێل دروست ده‌كات تا ژنێك هه‌ڵبخڵه‌تێنێت بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی كاری خۆیان له‌گه‌ڵیان, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پیاو له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا زۆر باش ده‌زانێت كه ژن له خێزاندا به‌شێوه‌یه‌ك پهروهردهناكرێت كه بتوانێت به‌هێز له‌ڕوی ده‌رونی و خاوه‌ن كه‌سایه‌تی به‌رز بێت, كه‌سایه‌تیه‌كی فشه‌ڵه له‌ڕوی سۆزدارییه‌وه, كه ناتوانێت به ئاسانی له ڕه‌فتاره‌كان و نیه‌تی كه‌سی به‌رامبه‌ر تێبگه‌ن, كه ئه‌مه‌ش خۆی پیاو هۆكارییه‌تی كه هه‌میشه خۆی بهبالاَدهست و ژنیش به ژێرده‌سته ده‌بینێت و له‌ژن ده‌ڕوانێت كه وه‌سیله‌یه‌ك بێت بۆ به‌تاڵكردنه‌وه‌ی حه‌زه‌كانی ده‌ڕوانێت كه ئه‌وانیش ئه‌و لایه‌نه‌ی ئه‌قۆزنه‌وه و قۆرخی ده‌كه‌ن و كه ڕه‌نگه هه‌ر له دواجاردا پیاو خۆیه‌تی ئه‌و ژنه به كه‌سانی تر ده‌ناسێنێت, وا ده‌كات كه ئه‌و ژنه به‌بێ خواستی خۆی ده‌بێته له‌شفرۆش وه‌ك هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێش خۆی دێته‌مه‌یدان رقێك له ده‌رونیدا دروست ده‌بێت به‌رامبه‌ر به ژن و پیاو كه تۆڵه‌ی خۆی له پیاو به‌وه ده‌كاته‌وه كه سێكسیان له‌گه‌ڵ بكات و له جیاتیدا بڕێك پاره وه‌ربگرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م پێوستیه‌كی پیاوه بۆیه پاره‌ی پێده‌دات, تۆڵه‌ی خۆشی لههاوڕهگهزهكانی ده‌كاته‌وه كه ڕاپێچیان بكات بۆ ناو ئه‌و تۆڕه . هه‌روه‌ها بوارێكی تری ژیان كه پیاوان وه‌ك كلیلێك وداوێك به‌كاری ده‌هێنن بۆ خستنه ناو تۆڕی به‌ناو ڕابواردن له‌لای پیاوان, ئه‌ویش باری ئابوریه كه ئه‌ویش ته‌نها خۆیان ( پیاو ) خۆی ده‌زانێ چۆن و به‌چ شێوازێك ژنی پێههڵخهڵهتێنێت, كه سه‌ره‌تا بڕێك پاره‌ی تیا خه‌رج ده‌كات و وایلێده‌كات كه ژنه‌كه وا تێبگات كه ئه‌م پیاوه خۆشیئهوێت ئه‌یخاته گومانه‌وه كه چۆن پاره‌ی تیا خه‌رجده‌كات ئه‌گه‌ر خۆشی نه‌وێت كه له كاتێكدا هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌مه‌ی بۆ ناكات یان له ماڵی باوكی خاوه‌ن سه‌رمایه‌یه‌ك نیه تا بتوانێت ئه‌وه‌ی ده‌یخوازێت بیسهنێت, و كه‌موكوڕی بۆ پڕده‌كاته‌وه, كه ورده ورده له‌گه‌ڵ خهرجیهكهدا سۆزیشی ڕاده‌كێشێت تا كاتێك ژنه‌كه به‌خۆی ده‌زانێت به‌ته‌واوه‌تی جه‌سته‌ی قۆرخ كراوه له‌لایه‌ن ئه‌و پیاوه‌و هێشتا قهرزارباریشیهتی, ڕوشكێنه له‌به‌ر چاوی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شتی بۆ كڕیوه, هه‌ر ئه‌و پیاوهشه كه كه‌سی تری لێ‌ئاگادار ده‌كات و مه‌جبوری ده‌كات كه له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش ئه‌و كاره بكات, هه‌میشه ترس و شه‌رمی ژنیش له كۆمه‌ڵگه كه كه‌س به سوك ته‌ماشای نه‌كات وای لێده‌كات كه له ئاست هه‌موو ئه‌و فێڵ و پێشێلكاریانه‌دا سه‌ری خۆی داخات زمانی خۆی ببڕێت به بیانوی ئه‌وه‌ی كه كه‌س پێی نازانێت جگه له‌چه‌ند كه‌سێكی كه‌م .
|
|