|
|
|
|
|
|
بۆ گه‌نجان خۆكوژيی ئه‌نجام ده‌ده‌ن؟ دیارده و چاره‌سه‌ر
حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د رسول ـ كؤمةلَناس
شه‌ممه-08-ئایار(مانگی 5)-2010
پێناسی خۆكوژی ئایا به خۆكوشتنمانكێشهكانمان چاره‌سه‌ر ده‌بێت؟ ئایا خۆكوژیدهتوانێهۆكاریگۆڕانكاریله كۆمه‌ڵگادا بێت؟ كێ له به‌رامبه‌ر خۆكوژییتاكهكاندا به‌رپرسیاره، كۆمه‌ڵگا یان خودی‌تاك؟ مرۆڤ بۆچیپهنا ده‌باته به‌ر خۆكوژی؟ ئه‌م پرسیارانه‌و ده‌یان پرسیاریلهمجۆره، له كاتێكدا دێنه گۆڕێ، كه دیاردهیخۆكوژیله په‌ره‌سه‌ندندایه‌و رۆژانه له هه‌موو شوێنێكی‌جیهاندا، گوێبیستیههواڵیخۆكوژی ده‌بین، به‌ڵام پێناسی خۆكوژیچییه؟ خۆكوژیوهك دیاردهیهكیكۆمهڵایهتی، ته‌نیا رێگا‌و دوایین رێگایلهنێوبردنی"خود"ه كه به شێوه‌یه‌كی ئاگایانه له لایه‌ن تاكه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت. یان به مانای ئهنجامدانیكردهوهیهكه به مهبهستیكۆتاییهێنان به ژیانیكهسێك بهدهستیخۆی. خۆكوژی به شێوه‌یه‌ك له مردن ده‌گوترێ، كه راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ دهرئهنجامێكیدیارو بهرچاویههیه، ئه‌م كرده‌وه‌یه تاكیخۆكوژ ئه‌نجامیده‌دات و خۆشی ئاگاداری ئاكامیكردهوهكهی خۆیه‌تی. ئیم‌یل دووركهایم، دامهزرێنهریكۆمهڵناسیی مۆدێڕن، له كتێبه بهناوبانگهكهیخۆیدا به‌ناوی"خۆكوژی" به شێوه‌یه‌كی زانستیانه باس له خۆكوژی ده‌كات و له‌مباره‌وه نووسیوه: "خۆكوژی كرده‌وه‌یه‌كی تاكه‌كه‌سی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه كه ده‌توانرێت لێكۆڵینهوهیكۆمهڵناسییانهی بۆ بكرێت. به بێ له‌به‌رچاوگرتنی هۆكاری شه‌خسیی تاكه‌كان بۆ خۆكوژی، ته‌نیا به یارمه‌تیی كۆمهڵناسیدهتوانین په‌ی به‌و هۆكارانه ببه‌ین كه ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی رادهیخۆكوژی له كۆمه‌ڵگا جۆراوجۆره‌كاندا، جیاواز بێ. هۆكارگه‌لێك كه له نهبوونیپێڕاگهیشتنو چاودێریی دروست به‌سه‌ر ویست‌و ئاره‌زووه تاكه‌كه‌سییه‌كاندا، سه‌رچاوه ده‌گرێ. ئه‌م دیارده‌یه مێژوویه‌كی دوور‌و درێژی هه‌یه و ساڵانێكه وه‌ك كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بهرۆكیههموو كۆمهڵگایجیهانی و یه‌ك له‌وان كۆمه‌ڵگای كوردستانی گرتۆته‌وه. خۆكوژی، له ئاكامیكێشهی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و تێكچوونه دهروونییهكانیمرۆڤهوه سه‌ر هه‌ڵده‌دات و له كوردستاندا به یه‌كێك له كێشه گرنگه‌كان ده‌ژمێردرێ و پێویستیبه لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون هه‌یه. به‌داخه‌وه ئه‌م دیارده‌یه له‌م چه‌ند ساڵانهیدواییدا بهشێوهیهكیگشتی په‌ره‌یسه‌ندووه، به جۆرێك كه رۆژ نییه گوێمان له بڵاوبوونه‌وه‌ی ههواڵیپێوهندیدار به خۆكوژییه‌وه نه‌بێت، یان له رۆژنامه و ماڵپه‌ڕو تۆڕیئینتهرنێتدا نه‌خوێنینه‌وه كه: ژنێك خۆی سووتاند، پیاوێك خۆی خنكاند، لاوێك له رێگایخواردنی ده‌رمانه‌وه كۆتایی به ژیانی خۆیهێنا، كچێك خۆی خنكاند، كچێك به‌هۆی ده‌سترێژیی سێكسییه‌وه ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌رداو مرد، كچ و كوڕێكیلاو، به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تیی بنه‌ماڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ پێكه‌وه ژیانیان، خۆیان كوشت، گه‌نجێك به‌هۆی هه‌ژاریی بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه خۆیكوشت و ده‌یان و سه‌دان هه‌واڵی له‌مجۆره. هۆكارهكانیخۆكوژی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه خۆكوژی په‌یوه‌ندیی به بڕیاری تاكه‌وه هه‌یه، به‌ڵام سه‌رچاوه، یان هۆكارهكهیتهنیا بڕیاره تاكه‌كه‌سییه‌كان نین و ناتوانین به بێ له‌به‌رچاوگرتنی پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر تاك، باس له هۆكاره‌كانی خۆكوژی بكه‌ین. خۆكوژی، په‌یوه‌ندیی به هه‌ل ومهرجیكۆمهڵایهتی و ژیانی تاكه‌كان له نێو بنه‌ماڵه‌و كۆمه‌ڵگادا هه‌یه‌و هه‌روه‌ك باسمكرد، ئه‌م دیارده‌یه له ئاكام‌و ده‌رئه‌نجامی كێشه دهروونیو كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا سه‌ر هه‌ڵده‌دات و هۆكاری واقیعیی خۆكوژییه‌كان، هێزه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانن كه له كۆمه‌ڵگایه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی دیكه، له ده‌سته‌یه‌كه‌وه بۆ ده‌سته‌یه‌كی دیكه‌و له ئایینێكه‌وه بۆ ئایینێكی دیكه جیاوازییان هه‌یه. ده‌توانین هۆكاره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه تاك هانده‌ده‌ن بیر له خۆكوژی بكاته‌وه یان په‌نا به‌رێته به‌ر ئه‌م دیارده‌یه، به‌مجۆره ده‌ستنیشان بكه‌ین: ژیانیشاری، زۆربوونیحهشامهت و قه‌ره‌باڵغی، پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و پێكه‌وه نه‌گونجانی تاكهكانیكۆمهڵگا، شكستیكۆمهڵایهتی، ده‌ستكورتی و هه‌ژاری، بێكاری، كێشه‌كانی بنه‌ماڵه، ته‌ڵاق…هتد. له هۆكاره ده‌روونییه‌كانیش ده‌توانین ئاماژه به هه‌ستكردن به ته‌نیایی و غه‌ریبی، گیرۆده‌بوون به مادده هۆشبه‌ره‌كان، شكست له خۆشه‌ویستیدا، بێهیوایی، یان نائومێدی، خه‌مۆكی و هه‌ستكردن به پووچی له ژیاندا‌و لاوازیی تاك له به‌رامبه‌ر كێشه‌كانی ژیاندا بكه‌ین. هه‌روه‌ها ده‌كرێت گۆڕانیكۆمهڵگا سوننه‌تییه‌كان به كۆمه‌ڵگای مۆدێرن و جیاوازیینێوان بایه‌خه سوننه‌تی و بایه‌خه نوێیه‌كانیش به هۆكارگه‌لێك ناو ببه‌ین كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر تاكه‌كان هه‌یه و له‌وانه‌شه هۆكاری په‌نا بردنه به‌ر خۆكوژی بن. رادهیخۆكوژی له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا، نیشانده‌ری ئاستیلاوازیی تێگه‌یشتنی تاكهكانیكۆمهڵگا، خۆشنهویستنیخود و ئاستی ته‌ندروست نه‌بوونی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه له باریدهروونییهوه نوومایش ده‌كات. نیشانه‌كانی پێش له خۆكوژی تاكێك كه بڕیاریخۆكوژییدابێت، بێگومان له قسه‌كردن، ههڵسوكهوتو هاتوچۆكانیدا دیاره. ئه‌ڵبه‌ت به لهبهرچاوگرتنیجیاوازییتاكهكان، له‌وانه‌یه شێوه‌ی قسهكردنو ههڵسوكهوتهكانیش جیاواز بن. به واتایهكیدیكه، هه‌ڵسوكه‌وته‌كان له تاكێكه‌وه بۆ تاكێكی‌تر ده‌گۆڕێن. بۆ نموونه تاكێك پێش له خۆكوژی، به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات و پێیوایه ده‌بێ به‌مجۆره سهرنجیكهسانی ده‌وروبه‌ری بۆلایخۆی رابكێشێت. به‌ڵام له‌وانه‌یه كهسێكیدیكه وا بیر بكاته‌وه كه، چونكه ئه‌و خۆیدهكوژێو ده‌مرێت، گرنگ نییه كه ههڵسوكهوتیباش بێت، بۆیه له‌مه‌ڕ ده‌وروبه‌ر بێبایه‌خ ده‌بێت و هه‌وڵنادات سه‌رنجی ئه‌وان بۆلایخۆی راكێشێ. بێگومان هه‌ركه‌س، یان هه‌ر تاكێك كه په‌نا ده‌باته به‌ر دیارده‌ی دزێوی خۆكوژی، كێشهیتایبهت به خۆیههیه، كه پێیوایه رێگای ده‌ربازبوون له‌و قهیرانو كێشانه، خۆكوشتنه. به‌ڵام ئایا خۆكوژی ته‌نیا رێگای چارهسهریكێشهكانه؟ بێگومان نا. چونكه، مرۆڤ تاكه بوونه‌وه‌رێكه كه له به‌رامبه‌ر كێشه‌و گرفتهكانیژیاندا به بنبه‌ست ناگات، به‌و مانایه كه هه‌ر چه‌نده‌ش ژیان له تاریكاییدا بێت، ڕۆشناییهكیش هه‌یه كه رووناكی به ژیان ببه‌خشێ و مرۆڤ هیوادار بكات. خۆكوژی و ئه‌م چركه‌ساته‌ی كوردستان مه‌خابن و ئه‌فسووس كه دیارده‌ی خۆكوژی یان (هه‌وڵی خۆكوشتن) له كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا روو له زیادبوونه‌و به‌تایبه‌تی له‌نێو توێژی گه‌نجاندا.. من وه‌كو توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌پێویستی ده‌زانم كه باس له هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م دیارده‌یه بكه‌م و پێموایه كه یه‌كه‌مین و گرنگترین فاكته‌رێك له په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه نوێیه‌كاندا ده‌بیندرێنه‌وه كه بریتین له هه‌بوونی توندوتیژیی له پێكهاته‌و په‌یوه‌ندی خێزانی، یان ئه‌وه‌ی له سۆسیۆلۆژیادا پێی ده‌وترێت: زه‌بر و زه‌نگی كه‌لتووریی و نۆرمی بنه‌ماڵه. وه‌كو دروونناسان و توێژه‌رانی تایبه‌ت به‌م دیارده‌یه باسی لێوه ده‌كه‌ن، به‌زۆری ئه‌و جۆره كه‌سانه ده‌یانه‌وێت خۆیان بكوژن كه ههستیارو هه‌ستناسك و دڵ ناسكن، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زۆر زوو زوویر ده‌بن و شه‌رمنن و بێوه‌ین، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌ناز په‌روه‌رده‌ن و راده‌ی ویست و ئیراده‌یان زۆر نزمتره له‌و كه‌سه به‌هێزانه‌ی كه به‌رامبه‌ر به نه‌هامه‌تی و ئاریشه و دانبه‌خۆدا ده‌گرن و رێژه‌ی به‌ربه‌ره‌كانی و ململانێ‌یان له ژیاندا به‌رزه.. شایانی وتنه، ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی خۆكوژی ده‌ده‌ن هه‌میشه دوودڵن له‌زۆربه‌ی كه‌سان و شته‌كانی ده‌وروبه‌ریان، بۆیه له‌گه‌یشتنیان به خاڵی بنبه‌ست دڵیان به ژیان خۆش نامێنێت و سه‌د ده‌ر سه‌د بێ‌ئومێد ده‌بن و باوه‌ش ده‌كه‌ن به مه‌رگدا.. ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت كه زۆرینه‌ی گه‌نجان (نه‌ك هه‌ر له كوردستاندا به‌ڵكو له زۆربه‌ی دونیادا و به‌هۆی مامه‌ڵه‌كردنی رۆژانه‌ی به ئامێره كاره‌بایی و ئه‌لكترۆنیه‌كانه‌وه) زۆر بێئارام و بێحهوسهڵهیه و توانای گرفت و كۆششی زۆر لاوازه و له‌به‌رده‌م هه‌ر كێشه‌و كۆسپێكدا كه نه‌توانن له‌و ده‌موده‌سته‌دا چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزنه‌وه یه‌كسه‌ر تاو ده‌ده‌نه نزیكترن ئامێر و كه‌ره‌سته بۆ خۆكوشتن كه بریتیین له خواردنی كۆمه‌ڵێك حه‌ب یان ده‌مانچه یا ئاگر یاخود په‌تی قه‌ناره‌و خۆهه‌ڵواسین و …..تاد. فاكته‌ری هه‌ره گرنگ له خۆكوژیدا هۆكاری شكستهێنانه له ئه‌زموونی خۆشه‌ویستیدا كه ده‌شێت په‌یوه‌ندی هه‌بێت به به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م خۆشه‌ویستی لاوانه‌وه یان ئه‌و له‌مپه‌رانه‌ی كه رێگرن له‌به‌رده‌م ده‌رفه‌تی هاوسه‌رگیریدا، فاكته‌رێكی دیكه كه رۆڵی گرنگ له دیارده‌ی خۆكوژیدا ده‌گێڕێت، بریتییه له گۆڕانی كتوپڕی كۆمهڵگاو خه‌ریكبوونی هه‌ركه‌سه به ئیش وكاری خودی خۆیه‌وه كه كه‌س ئاگای له كه‌س نه‌بێت و ساردبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان تاكه‌كان ببێته ئه‌وه‌ی كه زووتر دڵی گه‌نج بشكێت و له ژیان زوویر ببێت و دوچاری خه‌مۆكی و زه‌برو فشاری ده‌روونی ببێت.. بۆ وێنه: په‌یوه‌ندیمان به ئامێری مۆبایل و كۆمپیوته‌رو ته‌له‌فزیۆنه‌وه زۆرتره وه‌ك له مرۆڤـ، كه ئه‌مه‌ش دۆخێكی ناله‌باری رۆحی و بێزاری و ته‌نیایی بۆ تاكه‌كان فه‌راهه‌مده‌كات.. فاكته‌رێكی تر له‌په‌یوه‌ندی خوێندندا ده‌بینرێته‌وه (كه له‌سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی توندی كوردستاندا به‌دیده‌كرێت) هه‌روه‌ها نه‌بوونی بواری گه‌شه‌ی تاك و داخرانی كۆمه‌ڵگا به‌سه‌ر گه‌نجاندا له ژیانی رۆژانه‌یاندا، هه‌روه‌ها گرفتی ئابووری و پرسی بێكاری هۆكاری دیكه‌یه كه‌وا له گه‌نجی موفلیس ده‌كات ژیان و ئایینده له‌به‌رده‌میدا ره‌ش ببێت، ده‌توانین دۆخی ناله‌باری زیندانییه‌كانیش به هۆكارێكیتر دابنێین كه زۆرێك له زیندانییه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن خۆیان بكوژن.. به‌ڵام دواجار چۆن ئه‌م دیارده‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ین و مامه‌ڵه‌ی مه‌ده‌نییانه‌ی له‌ته‌كدا بكه‌ین؟ رێگه‌چاره له‌مبواره‌وه ئه‌وه‌یه كه له‌نێو خێزان و كۆمه‌ڵگادا، گرنگی زیاتر بدرێت به گه‌نجان و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیاندا كراوه‌تر و نه‌رمونیانتر بێت، دیالۆگ له جێی شه‌ڕو هه‌ڕه‌شه‌و لێدان و سووككردن به‌كار بهێنرێت و توندوتیژیی جه‌سته‌یی و ده‌روونیان له‌گه‌ڵدا به‌كار نه‌یه‌ت، به راستگۆییه‌وه مامه‌ڵه‌ی مه‌ده‌نیانه له‌گه‌ڵ كچ و كوڕی ناو خێزانه‌كانماندا بكه‌ین و نهێنیان بپارێزین و له هه‌مانكاتدا گرفته ده‌روونی و سۆزداری و ئابوورییه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ین و بێ‌ناز و بێنه‌وایان نه‌كه‌ین.. له لایه‌نی داراییشه‌وه پیسكه‌و رژد نه‌بین و یارمه‌تیان بده‌ین. پێویسته به هێند وته‌و گفتی گه‌نجان وه‌ربگرین ئه‌گه‌ر وتی: ژیانم ناخۆشه‌و خۆم ده‌كوژم….ده‌بێت قسه‌ی ناشیرین و تانه‌و ته‌شه‌ر به‌كارنه‌هێنرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا كه هه‌وڵی خۆكوشتن ده‌ده‌ن یان، باسی خۆكوژیمان بۆ ده‌كه‌ن، پێویسته له‌كاتی ته‌نگانه‌دا ده‌ستی هاریكاریان بۆ درێژ بكه‌ین و درۆیان له‌گه‌ڵدا نه‌كه‌ین.. پێویسته نه‌یه‌ڵین ئه‌و كه‌سانه‌ی باس له خۆكوشتن ده‌كه‌ن به ته‌نیا دابنیشن و زۆر بیر له كێشه‌كانیان بكه‌نه‌وه، پێویسته ئه‌و كێشه‌یه‌ی به گرنگ و به بایه‌خی ده‌زانن، بۆیان چاره‌سه‌ر بكرێت و هه‌ست بكه‌ن كه ته‌نیاو بێنه‌واو بێكه‌س نین. به دیوێكی دیكه‌شدا پێویسته گه‌نجان ئه‌وه‌نده ناسك و بێئیراده‌و لاواز نه‌بن كه له‌به‌رده‌م كێشه‌ی سۆزداری، یان خوێندن یان ئابووری یان ده‌روونیدا ده‌سته‌و یه‌خه‌و بێ‌ئومێد نه‌بن كه نه‌توانن هیچ چاره‌یه‌ك بۆ خۆیان و بۆ ژیانیان دابنێن.. پێویسته گه‌نجی كورد خاوه‌ن خه‌ون و خولیا‌و ئامانج و دیدێكی فراوان و تایبه‌تمه‌ند بن.. هه‌روه‌ها گرنگی به كاركردن بده‌ن و وه‌رزش له ژیانی رۆژانه‌یاندا بكه‌نه به‌رنامه‌و بیر له سبه‌ینێ و ئایینده‌ی خۆیان و خێزان و نیشتمانه‌كه‌یان بكه‌نه‌وه.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/wtar/wtar-2010-05-08-5450.html