|
|
|
|
|
|
ژنانی ماڵ كێ خه‌مخۆریانه؟
شه‌رمین كه‌ریم
دووشه‌ممه-03-ئایار(مانگی 5)-2010
ئه‌وه‌ی وای لێ كردم ئه‌و بابه‌ته بوروژێنم ووته‌ی په‌رله‌مانتارێكی ژن بوو له یه‌كێك له كه‌ناڵه‌كان و له دیمانه‌یه‌كدا كه تایبه‌ت بوو به مه‌سه‌له‌كانی ژنان و له پرسیارێكی تایبه‌ت به ژنانی نێو ماڵ دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وان هیچ به‌رنامه‌یه‌كیان نیه بۆ ژنانی ماڵ به‌ڵام نه‌ك هه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه بهڵكوهیچ یه‌كێك له په‌رله‌مانتاره كانی لیسته‌كانی تریش به‌رنامه‌یه‌كی ئه‌و توَیان نیه بۆ ژنانی نێو ماڵ، به‌و مانایه‌ی كه ژنانی ماڵیش مافێكی ڕه‌وای خۆیانه خهمخۆرێكیان هه‌بێت و هه‌ر هیچ نه‌بێ قه‌ره‌بووی ئه‌و ئه‌رك و ماندوو بوونه‌ی ناو چوار دیواری ماڵ و قه‌ره‌بووی خودان كردنی منداڵه‌كان و سه‌رپه‌رشتی خێزان و شه‌و شه‌ونخوونیان بۆ بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش هه‌ست بكه‌ن كه هه‌نه وخهمخۆرێكیان هه‌یه، هه‌ست به‌وه بكه‌ن كه ئه‌وانن پێشڕه‌وی په‌روه‌رده‌ی نه‌وه‌ی نوێ و داهاتووی ووڵات.
ده‌كرێ من له‌و خاتوونه بپرسم ئه‌رێ بۆ به‌ر له هه‌ڵبژاردن له دروشمه باق و بریقه‌داره‌كان ده‌ستپێكی ووته‌و قسه‌كان له‌سه‌ر ژنانی ماڵ بوو به سه‌دان به‌ڵێن و په‌یمانتان پێدان، به بردنی قووتوه شیرینیه‌ك و چه‌ند كیلۆ برنجێك و دوو قسه‌ی خۆش بۆ ژنانی ماڵ جارێكی تر ههڵخهڵهتێنرانهوه تا پهنجهمۆرهكانیانتان لێ وه‌رگرتن، ئێستاش به ئاشكرا باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هیچتان پێ نیه، ڕه‌نگه قسه‌كه‌ی به‌ڕێزت ڕاست بێ و نه‌ك هیچ به‌رنامه‌تان نه‌بێ؟به‌ڵكو هیچیشتان پێ نه‌بێ به‌ڵام نه‌ئه‌بوایه وا به ڕاشكاوی ڕای بگه‌یه‌نی كه هیچتان نیه، ئه‌بوایه تروسكاییه‌ك هیوات بدایه بۆ داهاتوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و چینه‌ش كه له ماڵه‌وه‌ن به گوێ بیستی كه‌مێك دڵخۆش بن، چونكه ئه‌وه شه‌شه‌مین كابینه ڕێ ده‌كات تا ئێستا ژنانی ماڵ له چه‌وساندنه‌وه و ماندوو بوون و شه‌كه‌تی زیاتر هیچی تریان نه‌بینی له‌و بڕوایه‌ش دام ئه‌گه‌ر ده‌یه‌مین كابینه‌ش به‌ڕێ بكه‌ین هه‌ر ئه‌وه‌یه‌و هیچی تر نیه، ئه‌مه‌و ده‌ردی ڕێكخراو‌و بزاڤ و ده‌زگاكانی تری ژنان بۆ ئه‌و ژنه داماوانه‌ش هه‌ر هیچ چونكه ئه‌وه مهعلومهو ناكرێت هه‌موو جار ئه‌و قه‌وانه لێبده‌ینه‌وه كه ئه‌وان ته‌نیا كار بۆ چینی بۆرژواز ده‌كه‌ن نه‌ك چینی هه‌ژار و ژنی ماڵ، ژنانی ماڵ هه‌میشه له گلله‌یی ئه‌وه‌دان ئه‌دی بۆچی ئێمه خه‌مخۆرمان نیه؟بۆچی تا ئێستا كۆمه‌ڵه‌یه‌ك نیه به ناوی ژنانی ماڵ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش له‌و ڕێگه‌یه‌وه بتوانن داوای مافه‌كانی خۆیانی تێدا بكه‌ن و بیگه‌یه‌نن به ده‌سه‌ڵات، هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵات زۆر باش ئاگاداری ڕه‌وشی ژنانی ماڵه كه چه‌نده مه‌عاناتیان هه‌یه، ئه‌دی بۆچی نه ده‌سه‌ڵات و نه كه‌رته تایبه‌ته‌كان كه ئه‌وانیش به‌شێكن له ده‌سه‌ڵات به حوكمی ئه‌وه‌ی گرێبه‌ست له نێوانیان دا هه‌یه له خه‌می ئه‌وه‌دانین هه‌لی كار بۆ ژنانی ماڵ بدۆزنه‌وه یان به‌قه‌ده‌ر ماندوو بوونی خۆیان له ماڵه‌وه ته‌قدیر بكرێن و به‌رهه‌می ماندوبونهكهیان وه‌رگرن.
ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه نابێ له بیری بكه‌ین چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ژماره‌یه‌ك له ژنانی به شێوه‌ی خانه‌نشینی به‌مووچه‌یه‌كی كه‌م ئه‌ویش سێ مانگ جارێك 120، 000هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له حزبه‌كانیش ژماره‌یه‌ك له ژنانی لایه‌نگرانی خۆیان به بڕه پاره‌یه‌ك خانه‌نشین كردوه كه مانگانه نزیكه‌ی 150، 000 دینار ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هێشتا ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی ژنانی ماڵ بێ سه‌رمایه‌ن و چاویان له ده‌ستی مێرد‌و كوڕ‌و باوك و برایانه.
ئه‌گه‌ر سه‌یری ووڵاتانی پێش كهوتو خواز بكه‌ین ده‌بینین كه ژنانی ماڵه‌وه‌یان حسابێكی تایبه‌تیان له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ووڵاته‌وه به شێوههكی یاسایی بۆ كراوه به حوكمی ئه‌وه‌ی ئه‌و له ماڵه‌وه خه‌ریكی به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری ماڵه و چاودێری كردنی ئه‌ندامانی ماڵه‌وه‌ی له‌ئه‌ستۆدایه، ته‌نانه‌ت له هه‌موو ڕوێكه‌وه (ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی، ته‌ندروستی) كارتی دڵنیایی (چمان) هه‌یه‌و كاتی دیاری كراویش بۆی ته‌رخان كراوه بۆ پشكنین و شی كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كان بۆ زیاتردڵنیا بوون له سه‌لامه‌تی ژنه‌كه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه به‌ڕاستی گرنگیان پێ دراوه و خه‌مخۆریان هه‌یه، ڕاستیه‌كی نهشاراوهشه كه ژیان به‌بێ ژن هیچ مانایه‌ك ناگه‌یه‌نێت و ژن بناغه‌ی دروست كردنی كهمهڵگایه هه‌ر له گه‌ڵ دروست بوونی مرۆڤایه‌تی بوون خۆی سه‌لماندوه‌و له هیچ بوارێك سڵی نه‌كردۆته‌وه ده‌با ئێمه‌ش هیمه‌تێك بكه‌ین فشار له‌سه‌ر لایه‌نی په‌یوه‌ندی دار دروست بكه‌ین و ببینه خه‌مخۆری ژنانی ماڵ و بچینه ڕیزی ووڵاتانه‌وه خۆ ئێمه‌ش هیچمان له‌و ووڵاتانه كه‌متر نیه.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/wtar/wtar-2010-05-03-2117.html