|
|
|
|
|
|
پێش ڤیاگرا پزیشك ببینه؟
د.عادل حوسێن
هه‌ینی-30-نیسان(مانگی 4)-2010
ڤیاگرا یارمه‌تی زۆری پیاوانی داوه له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفت له ره‌پبوونی چوكدا . له‌وه‌تای ئاداری ساڵی 1998 كه ئه‌م ده‌رمانه كه‌وته بازاڕه‌وه راچێتهكانی به‌ره‌و كه‌می ده‌چن ، بهلاَم هێشتا هه‌ر گه‌لێك زۆرن . له زۆر شوێنیش‌دا به بێ راچێته‌ی دكتۆر به ئاسانی و هه‌رزان ده‌ست ده‌كه‌وێ . پێده‌چێ كه ڤیاگرا ده‌رمانێكی سه‌لامه‌ت بێ ، هه‌ر چه‌نده به‌ر گوێمان كه‌وتووه كه چه‌ند كه‌سێك به ڤیاگراوه مردوون . گه‌لێك له‌و مردنانه روویانداوه له‌و كه‌سانه‌دا كه نه‌ده‌بووایه ڤیاگرا وه‌ربگرن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه به سه‌ختی نه‌خۆشی دڵیان هه‌بوو كه به‌رگه‌ی سێكسكردنێكی ئاساییان نه‌ده‌گرت یان ده‌رمانی نایترێته‌كانی له‌گه‌ڵ ڤیاگرادا وه‌رگرتووه كه هه‌رگیز نابێت كه به‌یه‌كه‌وه به‌كاربهێنرێن . جگه له تووشبووان به نه‌خۆشی دڵ ، ڤیاگرا به ده‌رمانێكی سه‌لامه‌ت ناوی داوه‌ته‌وه ، كاریگه‌ریه‌كه‌شی 50 تا %75 تۆماركراوه . مه‌ترسیه‌كه لێره‌دایه كه ڤیاگرا به‌بێ راچێته ده‌فرۆشرێت ، له‌و كاته‌ی كه هه‌ر كه‌سێك به‌ر له وه‌رگرتنی ڤیاگرا ده‌بێ له لایه‌ن پزیشكێكی رێگه‌پێدراوه‌وه بپشكنرێ . گرفت له ره‌پبوونی چوكدا نیشانه‌ی گرفتێكی تره یان نه‌خۆشیه‌كی وه‌كو نه‌خۆشی دڵ كه له گه‌لێك كه‌سدا هێمن و كه‌متر نیشانه‌ی هه‌یه ، بۆیه ده‌ستنیشانكردنی هۆكاری گرفتی ره‌پبوون زۆر گرنگه كه له‌وانه‌یه گه‌لێك خراپتر بێ له خودی گرفتی ره‌پبوون . بۆ نموونه له‌وانه‌یه پیاوێكی ته‌مه‌ن له نێوان 65 - 45 كه گرفتی له ره‌پبووندا هه‌بێت وه‌كو یه‌كه‌مین نیشانه‌ی نه‌خۆشیه‌كی سه‌ختی خوێنبه‌ری دڵ ، له‌وانه‌یه سینگ ئێشه‌ی نه‌بێت یان سینگهدڕهی نه‌بێت ، به‌ڵكو ته‌نها نیشانه بریتی بێت له كه‌مبوونه‌وه‌ی لێشاوی خوێن بۆ چوك واته كه‌م و كوڕی له ره‌پبوونی چوك . بۆیه به‌ر له به‌كارهێنانی ڤیاگرا پشكنینی كلینیكی و نه‌خشه‌ی كاره‌بایی دڵ ECG) ( پێویست ده‌كات له‌گه‌ڵ پشكنینه‌كانی تری دڵ وه‌كو ) (Thallium stress test كه له‌وانه‌یه نه‌خۆشی دڵی بێ نیشانه ده‌ست نیشان بكات . نابێ ڤیاگرا به هیچ كه‌سێك بدرێت كه نه‌خۆشی سه‌ختی دڵی هه‌بێت یان یه‌كێك كه به‌رگه‌ی چالاكی سێكسی نه‌گرێت . ئه‌و بڕه وزه‌یه‌ی كه بۆ چالاكی سێكسی ئاسایی پێویسته بریتیه له 6 كالۆری له یه‌ك چركه‌دا (Calories/second) كه ده‌كاته توانای به‌سه‌ركه‌وتنی چه‌ند قاڵدرمه‌یه‌ك به‌بێ ناڕحه‌تی سینگ . نزیكه‌ی 75 ده‌رمان هه‌یه كه ماده‌ی )نایترێت Nitrates ( یان تێدایه ، هه‌روه‌ها ده‌نكی نایترۆگلیسرینی بن زمان . گه‌لێك نه‌خۆش هه‌ندێك ده‌رمان وه‌رده‌گرن كه نایترێتیان تێدایه بێ ئه‌وه‌ی كه نه‌خۆشه‌كان بیزانن ئه‌گه‌ر دكتۆر بۆی روون نه‌كاته‌وه و ده‌ستیشانی نه‌كات ، جا لێره‌دا ده‌بێ یان ئه‌و ده‌رمانه‌ی كه نایترێتی تێدایه بگۆڕدرێ به ده‌رمانێكی دیكه كه نایترێتی تێدا نه‌بێت یان نابێ ڤیاگرا به‌كاربهێنرێ . تێكه‌ڵبوونی ڤیاگرا و نایترێته نائۆرگانیهكان به توندی كوشنده‌یه كه ده‌بێته هۆی دابه‌زینی په‌ستانی خوێن و ئه‌گه‌ری جه‌لته‌ی مێشك یان نۆره‌ی دڵ . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌رج نیه هه‌موو كه‌سێك سوود له ڤیاگرا وه‌ربگرێ به‌ڵكو چاره‌سه‌ری دیكه‌ی توندتری ده‌وێ له لایه‌ن دكتۆر ، وه‌كو گۆڕینی مێتۆد و كاتی وه‌رگرتنی دهنـكی ڤیاگرا ، یان پاش كات زیادكردنی ده‌رمانی دیكه‌ی به‌هێز وه‌كو ئهلپرۆستادیل به ژه‌می نێوان 500 – 1000 مایكرۆگرام بۆ ناو بۆڕی میز Muse) ( له پاش وروژانی سێكسی و قووتدانی دهنـكی ڤیاگرا ئه‌م ده‌نكه ده‌خرێته ناو كونی میزه‌وه بهلاَم پاش میزكردن و به‌تاڵكردنه‌وه‌ی میزڵدان ئینجا مه‌ساجكردنی بۆڕی میز بۆ ماوه‌ی دوو تا سێ خولهك تاكو باشترین ئه‌نجامی هه‌بێت . هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڤیاگرا به‌كاردێنن ، ده‌بێ به رێكی به به‌رده‌وامی له لایه‌ن پزیشك به‌سه‌ر بكرێنه‌وه ، شه‌ش مانگ یان یه‌ك ساڵ جارێك پشكنینی پرۆستات و پشكنینی ئه‌نزیمی PSA و پشكنینی میز پێویسته . چۆن ڤیاگرا باشتر كاری خۆی ده‌كات ؟ ڤیاگرا له 27 ی ئاداری 1998 كه‌وته بازاڕه‌كانه‌وه . پتر له شه‌ش ملیۆن ئه‌مریكی ڤیاگرا به‌كاردێنن به رێژه‌ی %75 ئه‌نجامی باش . چی بكرێت بۆ ئه‌وانه‌ی كه سوودی كه‌م یان هیچ سوود له به‌كارهێنانی ڤیاگرا وه‌رناگرن . باشتره ئه‌وانه ڤیاگرای 100میللیگرامی وه‌ربگرن كه كاریگه‌ریه‌كه‌ی به گشتی به رێژه‌ی %20 پتر ده‌بێت له ده‌نكی 50 میللیگرامی . زیانه لابه‌لاكان وه‌كو یه‌كن له هه‌ر سێ ده‌نكی ڤیاگرای 25 و 50 و 100میللیگرامیدا . وه‌رگرتنی ڤیاگرا له‌سه‌ر گه‌ده‌ی به‌تاڵدا كاریگه‌ری باشتره ، باشتره كه دوو كاتژمێر به‌ر له وه‌رگرتنی ڤیاگرا هیچ خۆراكێك نه‌خۆیت . ده‌بێ ده‌زگای ده‌مار له نێوان مێشك و چوك ته‌واوبێت ، وروژانی سێكسی پێویسته ئینجا كاریگه‌ری ڤیاگرا ده‌رده‌كه‌وێ . ئه‌گه‌ر هه‌مدیسان كاریگه‌ری نه‌بوو ، ئه‌وا باشتره كه له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی ڤیاگراشدا په‌مپی هه‌وایی چوك به بێ دانانی ئه‌ڵقه له بنكه‌ی چوكدا به‌كاربێنیت . لێره‌دا په‌مپه‌كه بڕێكی باشی خوێن بۆ ناو چوك راده‌كێشێت و ڤیاگراش خوێنهێًنهرهكانی چوك داده‌خات كه رهپبوونێكی باش دێته ئه‌نجام به بێ پێویستی به ئه‌ڵقه لاستیكیهكه (Constriction band) كه بخرێته بنكه‌ی چوك به مه‌به‌ستی هێشتنه‌وه‌ی ره‌پبوونی چوك راسته‌وخۆ به‌ر له جووتبوونی چوك و زێ . له هه‌ندێك جاری ده‌گمه‌نی تریش له‌گه‌ڵ ڤیاگرا و وروژانی سێكسی‌دا به‌كارهێنانی ده‌رزی پرۆستاگلاندین E-1 (Caverject( راسته‌وخۆ بۆ ناو ته‌نی ئه‌شكه‌وتی چوك ئینجا باشترین ئه‌نجام وه‌ده‌ست دێت .
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/wtar/wtar-2010-04-30-3057.html