|
|
|
|
|
|
شێوازی هه‌ڵسوكه‌وتكردن، ڕێگایه‌ك بۆئه‌وه‌ی ببیته ئه‌ستێره
نوێبین گوڵزاده (زانست زانا)
پێنجشه‌ممه-29-نیسان(مانگی 4)-2010
زۆرجار كه‌سانێك ده‌بینین كه‌سه‌رنجمان ڕاده‌كێشن و چێژ لهههلسَوكهوتكردن له‌گه‌ڵیاندا وه‌رده‌گرین و له‌سه‌ر كه‌سانی چوارده‌وریان كاریگه‌رن و ئێمه‌ش ئاوات بۆئه‌و جۆره كه‌سایه‌تیانه ده‌خوازین و ده‌بنه جێگه‌ی خۆزگه‌و ئاواتمان، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌و خۆزگه‌یه‌مان به‌دی بهێنین كارێكی گران نییه، به‌ڵكو چه‌ند پایه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه بۆئه‌وه‌ی كه‌سێتیمان به‌وشێوه‌یه بنیادبنێین كه‌له‌خواره‌وه هه‌ندێكیان ده‌خه‌ینه ڕوو. یه‌كه‌م: ڕوكه‌ش و ڕوخسار له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كه‌م شتێك كه سه‌رنج ڕاده‌كێشێ و تێبینی ده‌كرێت ڕوخساره و سه‌ره‌تاش به‌ڕووخسار حوكممان به‌سه‌ردا ده‌درێت، پێویسته بایه‌خ به‌م لایه‌نه گرنگه بده‌ین، ئه‌مه به‌مانای گۆڕین و ده‌ستكاریكردنی ڕووخسار‌و ده‌م و چاومان نایه‌ت، به‌ڵكو مه‌به‌ست ڕێك‌و پێكی و ڕێك پۆشی و گرنگیدانه به‌پاك و خاوێنی ڕووخسار‌و جل و به‌رگ، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی عه‌تری ئارام و ساده، چونكه زۆرێك له عهترهكان ئه‌بنه هۆی سه‌رئێشه‌و لای هه‌ندێك كه‌سیش حه‌ساسیه‌ت دروست ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ئه‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌به‌رامبه‌ر له‌كاتی هه‌ڵسوكه‌وت كردن له‌گه‌ڵتدا مورتاح نه‌بێت و هه‌ست به‌بێزاری بكات، له‌گه‌ڵ زانینی ئه‌و ڕاستیه‌ی هه‌ندێك جۆری بۆن بۆشوێنی داخراو نابێت، هه‌روه‌ك چۆن به‌كارهێنانی بۆنیش به‌پێی وه‌رزه‌كان ده‌گۆڕێت. پێویسته ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌كه‌ین كه‌مه‌رج نییه جواتنرین پۆشاك و به‌نرخترین بۆن به‌كاربهێنین، به‌ڵكو له‌ڕێگای ڕێكخستن و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان جۆری ڕه‌نگه‌كان و شێوازای جل و بهرگهكانمانهوه به‌ئاسانی ده‌توانین ئه‌م ئه‌ركه به‌جێ بگه‌یه‌نین. هه‌روه‌ها هه‌وڵ بده هه‌میشه ده‌م به‌خه‌نده و ڕووخۆشبیت چونكه زه‌رده‌خه‌نه ڕێگا بۆدڵ ده‌كاته‌وه و ڕوحه‌كان په‌لكێش ده‌كات بۆلای خۆی. دووه‌م: ئاكارو ڕه‌وشتی دانیشتن كاتێك له‌گه‌ڵ كه‌سێك داده‌نیشیت به‌هه‌ر شێوازێك كه‌ده‌توانیت و ده‌یزانیت تێی بگه‌یه‌نه كه‌ئه‌و لای تۆ گرنگی و بایه‌خی هه‌یه، كاتێك قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كات خۆت بهشتی تره‌وه سه‌رقاڵ مه‌كه و سه‌یری چاوی بكه، هه‌روه‌ها زۆر جوڵه جوڵ و ئه‌ملاو ئه‌ولا مه‌كه، چونكه نیشانه‌ی به‌كه‌م سه‌یركردنی قسه‌كه‌ره و كارێكی نابه‌جێی یه، هه‌ربۆیه هه‌وڵ بده به‌ته‌واوی گوێ بۆقسه‌كانی بگریت و لێی تێبگه‌یت نه‌ك خۆت سه‌رقاڵ بكه‌یت بهشتی لاوه‌كیه‌وه, له‌كاتی سهردانكرندا هه‌رچه‌ند ده‌توانی ئاسانكاربه و زۆر مه‌مێنه‌ره‌وه، هه‌روه‌ك پێویسته كاتی گونجاو ده‌ستنیشان بكه‌یت بۆسهردانكرن و له‌وشوێنه‌ش دابنیشه‌و بمێنه‌ره‌وه كه‌بۆت دیاریكراوه. هه‌وڵبده له‌كاتی گفتوگۆ‌و دانیشتنهكانتدا مۆبایله‌كه‌ت به‌كار نه‌هێنیت، ئه‌گه‌ر زۆریشت پێویستبوو ئه‌وا ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كی له‌سه‌رخۆ و به‌ده‌نگێكی نزم قسه‌بكه‌یت، یان جواب بده‌یته‌وه، بهلاَم پاش مۆڵه‌ت وه‌رگرتن، بیرت نه‌چێت كارێكی نادروسته ئه‌گه‌ر هه‌میشه خه‌ریكی مۆبایله‌كه‌ت بیت و هه‌میشه به‌ده‌ستته‌وه بێت، هه‌تا بكرێت قسه بهبهرامبهرهكهت مه‌بڕه، ئه‌گه‌ر هه‌رنه‌كرا ئه‌وه داوای یارمه‌تی لێبكه، هه‌رگیز به‌شێوازێك قسه له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت مه‌كه كهدهزانی ڕقی لێی ده‌بێته‌وه‌و ئه‌و ڕسته‌و ده‌سته‌واژانه به‌كارمه‌هێنه كه‌پێی بێزار ده‌بێت. زۆرچاوت به‌ده‌وروبه‌ردا مه‌گێڕه، یان سه‌یری كه‌ل و په‌له‌كانی چوارده‌ورت بكه‌یت، دووربكه‌وه‌ره‌وه له‌خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر نووسراو یان په‌رتوك یان ئه‌و ڕۆژنامانه‌ی كهلهچواردهورت دانراون، چونكه كاتێك چه‌ند كه‌سێك بۆگفتوگۆ، یان كۆبونه‌وه‌یه‌ك دانیشتوون سه‌رقاڵبون به‌و جۆره كارانه‌وه نه‌شیاو و لۆمه‌كراوه. هه‌وڵبده له‌كاتی دانیشتن‌دا ئاسایی بیت، چونكه هه‌ندێك شێوازی دانیشتن مانای بێڕێزی ده‌گه‌یه‌نێت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سی به‌رامبه‌ر یه‌كه‌مجاربێت بتبینێت. له‌چونه ژوره‌وه و هاتنه‌ده‌ره‌وه‌دا پێشده‌ستی مه‌كه، له‌دانیشتندا به‌سه‌ر خۆتدا زاڵبهو دووربكه‌وه‌ره‌وه لهوخووه ناپه‌سه‌ندانه‌ی كه‌ده‌ست به‌ریت بۆ ددانه‌كانت، یان په‌نجه به‌لوتدا بكه‌یت، ئه‌مانه خوو نهریتێكن كه‌مرۆڤ ڕقی لێی ده‌بێته‌وه. هونه‌ری قسه‌كردن هه‌وڵبده زیاتر گوێبگریت له‌وه‌ی قسه‌بكه‌یت، پێش ئه‌وه‌ی قسه بكه‌یت جوان بیر لهماناو مه‌غزای بكه‌ره‌وه، له‌باره‌ی شتێكه‌وه مه‌دوێ كه‌ده‌زانیت سه‌ركه‌وتوو نابیت تێیدا، یان زانیاری پێویستت له‌باره‌یه‌وه نییه، ده‌نگت زۆر به‌رز مه‌كه‌ره‌وه، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی و له‌سه‌رخۆ قسه‌بكه، قسه بهقسهكهر مه‌بڕه‌و بێزاری مه‌كه، ناڕه‌زایی له‌قسه‌كردنی به‌رامبه‌ر ده‌رمه‌بڕه ئه‌گه‌ر تۆش له‌سه‌ر حهقبویت، به‌ڵكو هه‌وڵبده بهشَیوهیهكی گونجاوو ڕێك و پێك ڕاستیه‌كه‌ی بۆڕوون بكه‌یته‌وه نه‌ك به‌ده‌مه ده‌مه‌و چه‌له‌حانه و قسه سه‌پاندن، چونكه دڵنیابه هیچی لێ سه‌وز نابێت. ڕێگه بههاونشینهكانت بده قسه‌بكه‌ن و مافیان بده‌رێ كه‌به‌شداری بكه‌ن، دوور بكه‌وه‌ره‌وه له له‌غه‌یبه‌ت و زه‌می كه‌سانێك كه‌ئاماده نین، بیرت بێت مه‌رج نییه مرۆڤ هه‌موو ئه‌وه‌ی ده‌یزانێت بیڵێت، بهلاَم مه‌رجه هه‌موو ئه‌وه‌ی ده‌یڵێت بیزانێت. ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ كه‌سێك دانیشتیت یه‌كه‌مجاربوو یه‌كتر ببینین زۆر باسی خۆت مه‌كه نه‌بادا وه‌ك كه‌سێكی نه‌رجسی و خۆپه‌رست سه‌یرت بكات، شتێك مه‌ڵێ كه‌پێت ناكرێت، به‌زمانێك بدوێ ساده‌بێت و لێت تێبگه‌ن، دوور بكه‌وه‌ره‌وه له‌زۆر باسكردنی كاره‌كه‌ت و ژیانی تایبه‌تی خۆت، به‌ڵكو له‌باره‌ی هه‌ندێك شتی هاوبه‌شه‌وه بدوێ، له‌كاتێكدا ئێوه دیدارێكی گشتیتان هه‌یه چی پێویست ده‌كات له‌باره‌ی شته تایبه‌تیه‌كانی خۆته‌وه بدوێیت؟ هه‌روه‌ك پێویسته پرسیاری تایبه‌ت نه‌كه‌یت له‌سه‌ر كه‌سی به‌رامبه‌ر.` چواره‌م: مافی هاوڕێ یه‌تی و هاونشینی تاڕاده‌یه‌ك به‌ده‌ستهێنانی خۆشه‌ویستی خه‌ڵك ئاسانه، بهلاَم ئه‌وه‌ی هه‌یه هێشتنه‌وه‌و پاراستنی ئه‌و متمانه‌و خۆشه‌ویستیه‌یه. له‌گرنگترین مافی هاوڕێ یه‌تی پاراستنی ئه‌و شتانه‌یه كه‌له‌نێوان تۆ‌و ئه‌ودا هه‌یه به‌تایبه‌تی تریش ئه‌گه‌ر شته‌كان نهێنی بن، هه‌روه‌ها پارێزگاری له‌ڕێزو خۆشه‌ویستی نێوانتان بكه، دووربكه‌وه‌ره‌وه له‌قسه‌ی برینداركه‌ر، ڕه‌وشت و ئاكار و ڕێزگرتن بۆههمووكهس پێویسته هه‌رچه‌نده ده‌ره‌جه‌ی نزیكیش له‌نێوانتاندا هه‌بێت، بیرت بێت ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی و ڕێز بچێنێت ته‌نها خۆشه‌ویستی و ڕێز ده‌دورێته‌وه، مرۆڤیش وه‌ك ئاوێنهوایه ئه‌وه نیشان ئه‌دات كهبهرامبهریهتی ، بیرت بێت ئه‌وه خۆتی كه‌سانیتر فێرده‌كه‌یت چۆن و به‌چ شێوازێك مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵدا بكه‌ن. هه‌وڵبده له‌خۆپه‌رستی و ئه‌نانیه‌ت دووربكه‌ویته‌وه ، چونكه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ناحهزو نه‌ویستراو بیت و خه‌ڵكیش حه‌ز به‌دووركه‌وتنه‌وه ده‌كه‌ن لێت، ئه‌گه‌ر ئێستاش گرفتاری به‌و خووه ناپهسهندانهوه كاربكه بۆئه‌وه‌ی ورده ورده لێی دوور بكه‌ویته‌وه. هه‌رچه‌نده كاره‌كه له‌سه‌ره‌تادا قورسه، بهلاَم موسته‌حیل نییه، ده‌روونت ڕابهێنه له‌سه‌ر كۆنتڕۆڵی خود‌و توڕه نه‌بون، ئارام بگره ئارامگرتن سه‌رچاوه‌ی به‌خته‌وه‌ریه و خه‌ڵكیش به‌ئارامگرتن له‌دونیاو دوا ڕۆژدا حه‌ز به‌لێك نزیكبونهوهت ده‌كه‌ن. خۆت به‌دوور بگره له‌وه‌ی زمان به‌گله‌یی و لۆمهكهربیت، ڕه‌زیل مه‌به هه‌روه‌ك چۆن ده‌ست بلاَویش مه‌به، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌تكرد ده‌ست پێشخه‌ربه به‌وه‌ی كهپۆزش بهێنیته‌وه، له‌مامه‌ڵه‌كردندا له‌گه‌ڵ كه‌سانیتر به‌ڕۆشنی و خۆش ڕوویی بدوێ دووربكه‌وه‌ره‌وه لهوهڕزی و بێزاری، به‌ڕه‌وشت و خۆبه‌كه‌مزانبه، چونكه ئه‌م دوو ڕه‌وشته ڕه‌وشتی په‌یامبه‌رانن، هه‌وڵبده دووربكه‌وه‌ره‌وه له گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی هه‌واڵی ناخۆش هه‌تا نه‌بێته به‌سته‌رێك له‌نێوان تۆ‌و ئه‌ودا، دیسان له‌بیرت بێت مه‌رج نییه ئه‌وه‌ی ده‌یزانیت بیڵێیت. هه‌وڵبده كاتێك داوای كارێك یان شتێكت لێده‌كه‌ن هاوكاریان بیت، جه‌ژن و بۆنه خۆشه‌كان بكه‌ره ده‌رفه‌تێك بۆ پیرۆزبایی و له‌كاتی ته‌نگانه و ناخۆشیشدا هاوخه‌میان بۆ ده‌ربڕه، له‌م دووكاتهدا هه‌ڵوێسته‌كان ده‌چه‌سپێن و مرۆڤه‌كان ده‌رده‌كه‌ون. بۆ داواكردنی پێداویستیه‌كان و پڕكردنه‌وه‌یان كاتی گونجاو هه‌ڵبژێره ئه‌گه‌ر پێداویستیهكت هه‌بوو، بهلاَم بارودۆخ گونجاو نه‌بوو، چاو لهداواكاریهكهت بپۆشه، چونكه داواكاریه‌كه‌ت جێبه‌جێ نه‌بێت باشتره له‌وه‌ی په‌یوه‌ندیشت بهوكهسهوه له‌ده‌ست بده‌یت. ئه‌گه‌ر به‌پێوه بویت، یان دانیشتبویت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكدا و ویستت به‌جێیان بهێڵیت مۆڵه‌تیان لێ بخوازه بهكوتوپڕٍ به‌جێیان مه‌هێڵه ئه‌گه‌ر له‌وكاته‌دا قسه‌یان له‌گه‌ڵ تۆش نه‌ده‌كرد. ئه‌گه‌ر له‌ته‌نیشت كه‌سێكه‌وه دانیشتیت كه كتێبێك، یان گۆڤارێك، یان ڕۆژنامه‌یه‌كی ده‌خوێنده‌وه چاو مه‌خه‌ره سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی و به‌لاچاو مه‌یخوێنه‌ره‌وه، چونكه ئه‌م ڕه‌فتاره له‌هه‌موو گۆمه‌ڵگاكاندا سه‌رزه‌نشت كراوه. ئه‌گه‌ر ته‌له‌فۆنت بۆكه‌سێك كرد له‌گه‌ڵیدا درێژه به‌قسه مه‌ده نه‌بادا ئه‌و سه‌رقاڵبێت، به‌جۆرێك بێزاری مه‌كه داوای یارمه‌تی بكات و خۆی كۆتایی بهپهیوهندیهكه بهێنێت. خوێنه‌ری خۆشه‌ویستم من دڵنیام كه‌تۆی به‌ڕێز زۆرێك له‌م سیفه‌ته جوانانه‌ت به‌زیاده‌وه تێدایه، هه‌میشه‌ش له‌هه‌وڵی زۆركردن و پهرهپێدانیدایت، ڕاسته هه‌ندێك له‌وكارانه‌ی كه‌له‌سه‌ره‌وه باسمانكرد ناڕه‌حه‌تی تێدایه، بهلاَم هیچ كارێك به‌بێ ناڕه‌حه‌تی نابێت و سه‌ركه‌وتن به‌بێ هه‌وڵ زۆر ئاسته‌مه، گرنگ ئه‌وه نیه هه‌مووی به‌یه‌ك ڕۆژ جێبه‌جێ بكه‌ین، به‌ڵكو له‌وه گرنگتر ئه‌وه‌یه ورده ورده له‌سه‌ری به‌رده‌وامبین و گه‌شه‌یان پێبده‌ین و بۆ جێبه‌جێكردنیان قۆناغ به‌ندی بكه‌ین، ئه‌مه‌ش له‌پێناوی ژیانێكی گه‌ش و باشتر و ئاسوده‌یمان له‌ژیان.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/wtar/wtar-2010-04-29-2916.html