|
|
|
|
|
|
ئافه‌رین پێش ڕه‌خنه‌گرتن
نه‌دوه گه‌ردی
هه‌ینی-23-نیسان(مانگی 4)-2010
به‌كارهێنانی ئافه‌رین له كار‌و پیشه‌كاندا بناغه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانه، په‌یڤی جوان‌و ناسك له ژیاندا زۆرن ئه‌گه‌ر بته‌وێ وه‌ك ئالیه‌تێك به‌كاری بهێنی و بیكه‌ی به‌زینه‌ی پرۆژه‌كانت. ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ شی بكه‌مه‌وه ده‌ستخۆشی و هاندانی نه‌وه‌كانمانه له یه‌ك پێشچوونی لایه‌نی ڕه‌وشتی و لایه‌نی به‌هره‌بوون. منداڵ كه‌سێكه هه‌ڵه ده‌كات و له هه‌مان كاتیش‌دا زۆرجار كاری وا ده‌كات گه‌وره‌ی عه‌قڵی پێناشكێ، گه‌وره‌كان هه‌ره‌م به دوای شتی ئاماده‌كراو ته‌واو ده‌گه‌ڕێن، واته ده‌یانه‌وێ بچووكهكهان مامه‌ڵه وه‌كو ئه‌وان بكهنو بێ كهمو كورتی و سه‌ره‌رای چاوسوركردهنهو ههڕهشهكردینێكی بی مانا‌و له‌پاڵ ئه‌مانیش ناوناتۆره‌ی ناشیرین هه‌ڵده‌به‌ستن وه‌ك دهوامیكی سه‌ربازی بێ سڵ كردنڕۆژانه ده‌چنه قوتابخانه‌و دواتریش ماڵێكی جه‌هه‌نمی چاوه‌ڕێیان ده‌كات. دایك‌و باوك بیر له‌وه ناكه‌نه‌وه ئهگكهر بێت‌و ئافهرینو ووشه‌ی كاریگه‌ریان به‌كاربهێنن له دواڕۆژدا نه‌وه‌كانیان ناوبانگێكی باش چاوه‌ڕییان ه هه‌م رووی خۆیان و ڕووی خێزانیشیان سپی ده‌كه‌ن. ئێمه گه‌وره‌كان وا ڕاهاتووین كاری بچووكه‌كانمان بێ هیچه‌و گرنگی پێنادهینو ره‌خنه‌و قسه‌ی ره‌قیان ده‌رخوارد ده‌ده‌ین، جاری وا ڕێكه‌وتووه منداڵیان له نێو تایه‌فه‌كه‌ی خۆیدا هه‌ڵكه‌وتووه كۆمه‌ڵگایه‌كی ڕزگار كردووه، له كاره قێزه‌ونه‌كانی ژیان تا ملاردنیش ناوی لهلاپهررهی مێژوودا تۆماركردوه. ئه‌گه‌ر سه‌یری نووسهرانو زانایانی هاوچه‌رخ بكه‌ین به چ ده‌رده‌سه‌رییه‌ك خۆیان پێگه‌یاندووه ئه‌مانیش له‌سه‌رتاوه منجداڵ بوون‌و تا به‌م ڕۆژه گه‌یشتون كاتێ چاوگه‌شه‌كانمان ئه‌گه‌ر وێنه‌ی خانوویه‌كی كرد هانی بده به‌رده‌وام بێت به‌ڵكو خانوویه‌كی ئه‌ندازیاریت بۆ ساز بكات. ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی یهكو هه‌ڵدێر بردووه سه‌قه‌تی پهروهردهیمانه واته له‌سه‌رتا باسمان پێنه‌گه‌یاندون هه‌رچییان وتوه فه‌رامۆشمان كردوون، دونیای منداڵیش دونیابیهكی ناسكه‌و پڕیه‌تی له خهونو هیواكان. ئه‌ی ئه‌گه‌ر دایه‌و بابه گوتیان شل نه‌كه‌ن بۆ خۆزگه‌كانیان ده‌وروبه‌ر چۆن بۆیان فه‌راهه‌م ده‌كه‌ن. بۆیه با جیهانێكی بۆ ساز بكه‌ین له وتنی (به‌ڵی)یه‌ك ئافهرینیكی بدهینێو چیتر نه‌وه‌ی توندڕه‌و لاسارمان لێ نه‌كه‌وێته‌وه‌و هه‌زار ئافه‌رین بۆ باوانێك ته‌نها زه‌رده‌خه‌نه‌ی مناڵه‌كان وایان لێده‌كات خه‌ڵاتیان بكه‌ن، چونكه منداڵی ئه‌مرۆ مامۆستای به‌یانییه.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/wtar/wtar-2010-04-23-3604.html