|
|
|
|
|
|
ده‌ستپه‌ڕی كچان!
د. كوێستان
هه‌ینی-23-نیسان(مانگی 4)-2010
عاده‌ی سری یان به‌كوردی ( ده‌ستپه‌ڕ ) به‌هه‌ر سلوكێكی زایه‌ندی ئه‌وترێت كه مرۆڤ له‌ئه‌نجامی وروژاندن غه‌ریزه‌ی سێكسی به‌تاڵ ئه‌كاته‌وه ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م دیارده‌یه تازه‌نیه به‌ڵكو به‌درێژایی مێژوو موماره‌سه كراوه و له‌كتێبه ئاسمانییه‌كاندا باسیلێوه‌كراوه ، عه‌ره‌ب پێی ئه‌ڵێت ( الاستنما ) و نكاح الید ،، واته مرۆڤ له‌كاتی وروژاندندا ده‌ست به‌كارئه‌هێنێت بۆ گه‌یشتن بهئۆرگازیما واته لوتكه‌ی چێژوه‌رگرتن ، هه‌ڵبه‌ت بێجیاوازی له‌نێو هه‌ردو ڕه‌گه‌زه‌كه‌دا ( نێر، مێ ) ئه‌م كاره ئهنجامئهدررێت و له‌نێو هه‌موو چینه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا ، (( الفرد كنسی كه شاره‌زایه له‌زانستی ده‌رونناسی نوێ‌دا و دامه‌زرێنه‌ری په‌یمانگای دراساتی زایه‌ندییه له‌زانكۆی ( اندیانا )) پاش لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی چڕ‌وپڕ كه‌له‌سه‌ر ١٧٥٠٠ كه‌س ئه‌نجامیدا گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ٪٩٣ پیاوان ئه‌و كارهئهنجام ئه‌ده‌ن و ٪٦٢ ی ژن ، زانای ده‌رونناسی ( فروید ) دامه‌زرێنه‌ری قوتابخانه‌ی ته‌حلیلی نه‌فسی پێی وایه ئه‌م دیارده‌یه له‌قۆناغی مناڵیدا ده‌ستپێده‌كات كاتێك مناڵ به‌مه‌به‌ستی چێژوه‌رگرتن یاری به ئه‌ندامی زایه‌ندی ئه‌كات . به‌تایبه‌ت له‌ته‌مه‌نی شه‌ش مانگی‌دا كاتێك ده‌ستی به‌ر ئه‌ندامی زایه‌ندی ئه‌كه‌وێت و هه‌ست به‌چێژ ئه‌كات و پێی وایه مناڵ ئه‌گاته حاڵه‌تی ئۆرگازیما بۆیه زۆرجار خوی پێوهئهگرێت ، هه‌روه‌ها له‌ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵ تاوه‌كو ده‌ساڵ به‌تایبه‌ت كوڕ به‌مه‌به‌ستی چێژوه‌رگرتن موماره‌سه‌ی ئه‌كه‌ن . له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه هێچ زیانێكی نییه به‌ڵام به‌مه‌رجێك سنورێكی تایبه‌ت نه‌به‌زێنێت زۆربه‌ی پزیشكه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌كه‌نه‌وه كه له‌وانه‌یه له‌هه‌ندێك حاڵه‌تی وه‌ك ( ساردی سێكسی ) نه‌بونی ئاره‌زی سێكسی كچان سودیلێوهربگرن و هه‌ستی زایه‌ندییان ببزوێنێت ، به‌ڵام زۆری موماره‌سه‌كردنی ئه‌بێته هۆی دروستبونی هه‌ندێك نه‌خۆشی وه‌ك ئیلتیهابی بۆری میزو سوتانه‌وه و هه‌وكردن و پرۆستات ، به‌ڵام له‌ڕووی ده‌رونییه‌وه بێگومان كاریگه‌ری خراپی هه‌یه ، چونكه كرداره‌كه ته‌نها یه‌كلایه‌نه و هێچ سۆز‌و خۆشه‌ویستی و چێژێكی جه‌سته‌یی نابه‌خشێت كاریگه‌ری به‌گوێره‌ی ته‌مه‌ن جیاوازی هه‌یه بۆنمونه لای مێردمناڵ و موراهیقهكان ئه‌بێته هۆی دروستبونی خه‌مۆكی و په‌شیمانی هه‌ندێكجار لۆمه‌كردنی خودی تاك ، لای ته‌مه‌نی گه‌وره‌و كه‌سانی كامڵ هه‌ندێكجار ئه‌بێته هۆگربون و تێركردنی ئاسان نابێت به‌تایبه‌ت دوای ژنهێنان ، هه‌روه‌ها چونكه كارێكی یه‌كلایه‌نه و مرۆڤ به‌ئه‌نجامی ماندوبون ئه‌گاته لوتكه‌ی چێژوه‌رگرتن لێره‌دا كاریگه‌ری له‌سه‌ر گروژبونی ده‌ماره هه‌ستیاره‌كانی مێشك دورسئهبێت وێڕای نائارامی تێكچونی باری ده‌روونی . به‌نسبه‌ت كچانه‌وه زیاتر مه‌ترسیان له‌سه‌ره چونكه هه‌ندێكجار له‌ئه‌نجامی به‌كارهێنانی ئامێرێك له‌وانه‌یه ببێته هۆی دڕانی په‌رده‌ی كچێنی كه‌ئه‌مه له‌ناو كۆمه‌ڵگه نائازاده‌كاندا ئاكامێكی نائاسایی و خراپی ئه‌بێت به‌تایبه‌ت له‌كۆمه‌ڵگه چه‌پاو و كۆنخوازه‌كاندا ئه‌بێت كچ په‌رده‌ی كچێنی نه‌دڕابێت تاوه‌كو كاتی شوكردن و له‌یه‌كه‌م شه‌وی په‌رده‌دا ئه‌بێت پیاو ئه‌و كارهئهنجام بدات و له‌وانه‌شه هیچ ئاكامێكی له‌و شێوه‌یه رونه‌دات و زیان به‌په‌رده‌ی كچێنی نه‌گات ئه‌مه ئه‌كه‌وێته سه‌ر شێوازی ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره .مه‌سه‌له‌ی ترسی كچان له‌شه‌وی په‌رده‌و هۆكاری تۆقینی واته لووتكه‌ی ترس ئه‌مه‌یان ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و بیڕوباوه‌ڕی كۆمه‌ڵگه كه‌وه‌ك نهرێتێك ماوه‌ته‌وه و ئایینیش فاكته‌رێكی سه‌ره‌كییه ، هه‌ڵبه‌ت له كۆمه‌ڵگه ئیسلامییه‌كاندا زیاتر مه‌سه‌له‌ی په‌رده‌ی كچێنی و شه‌وی بهزاوابون بایهخیپێدراوه كه ئه‌مه مه‌رجنییه بۆ سه‌لماندنی كچێنی چونكه هه‌ندێك كچ به‌شێوه‌یه‌كی فسێۆلۆجی ئه‌و په‌رده‌یه‌یان نیه یان هێن ته‌نكه هه‌ستی پێناكرێت له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌بێت كچ تاوانباربكرێت به‌له‌ده‌ستدانی په‌رده‌ی كچێنی و ئابڕوچون جونكه به‌داخه‌وه ئه‌مه دۆگمایه‌كی بۆماوهیهو كۆمه‌ڵگه شه‌ره‌فی خیزانی به‌ستووه به په‌رده‌ی كچێنییه‌وه ، ئه‌مه‌یه ئه‌وترسه‌ی لای كچ و خێزان دروستكردووه و دواتر دایك كاریگه‌ری ته‌واوی هه‌یه له‌سه‌ر دروستبوونی ئه‌و ترسه جونكه دایك له‌هه‌مووكه‌س نزیكتره به‌كچ‌و ئه‌توانێت به‌شێوه‌یه‌ك په‌روه‌رده‌ی بكات كه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه كاریگه‌ری نه‌بێت له‌سه‌ر لایه‌نی ده‌روونی .
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/wtar/wtar-2010-04-23-1828.html