|
|
|
|
|
|
. گه‌نج كێه؟
ئاوات عهبدولاَ
یه‌کشه‌ممه-18-نیسان(مانگی 4)-2010
پێش هه‌موو شتێك لهپۆلێنكردنی وشه‌ی گه‌نجدا،یان خودی گه‌نجدا هه‌ڵه‌تێگه‌یشتنێكی زۆر بوونی هه‌یه،ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌زۆرینه‌ی جار زۆرینه‌ی كه‌سه‌كان واتێگه‌یشتوون كهگهنجێتی بریتییه له‌قۆناغێكی دیاریكراوی ته‌مه‌ن،یان گه‌نجێتی ته‌مه‌نێكی دیاریكراوه‌و كه‌چووه ئه‌ودیو ئهوتهمهنهوه پێی ده‌وترێت پیرێتی.به‌بۆچونی من گه‌نجێتی هێنده‌ی په‌یوه‌ندی بهئهكتیڤیهتی و چالاكی و چۆنیه‌تی بیركردنه‌وه‌و بابه‌تی چۆنیه‌تی بڕیاردان لهژیانداو چۆنیه‌تی پڕۆژه‌كانییه‌وه هه‌یه، هێنده په‌یوه‌ندی به‌ته‌مه‌نێكی دیاریكراوه‌وه نییه.ده‌كرێت گه‌نجێك له‌ته‌مه‌ندا له‌وپه‌ڕی هه‌ڕه‌تی گهنجێتیدابێت و وه‌كه‌سێك بێت هه‌ڵگری ڕوئیاو هه‌ڵگری بیروبۆچون و هه‌ڵگری پڕۆژه‌ی زۆرپیرانهو زۆرستۆكو دوواكه‌وتووانه بێت.به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ده‌كرێت بڵێین كه‌سێك به‌ته‌مه‌ن،یاخود له‌شێوه فیزیكیهكهیا كه‌سێكی پیربێت له‌ته‌مه‌ندا،به‌ڵام له‌ڕووی پڕۆژه‌و له‌ڕووی تێڕوانینی بۆژیان و له‌ڕوی بیروبۆچونهكانییهوه، زۆر زۆر كه‌سێكی گه‌نجبێت.بۆیه ته‌ماشاكه ئه‌گه‌ر پێتوابێ هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌ی كهبهتهمهن گه‌نجن، له‌عه‌قڵ و لهپڕۆژهشدا گه‌نجن پێموایه ئێمه ده‌كه‌وینه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌وه.تۆتهماشای ئێستای هه‌موو دنیابكه نه‌ك ههروڵاتی خۆمان؛ئێستا ئه‌وگروپه تیرۆریستانه‌ی كهلهدنیادا هه‌ن، ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆریستیانه‌ی كه‌له‌هه‌موو دنیادا بوونیان هه‌یه، هه‌موو ئه‌مانه گه‌نج هه‌ڵیان ده‌سوڕێنن، وه‌زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی خۆیان ده‌ته‌قێننه‌وه خه‌ڵكی گه‌نجن ،وه‌زۆرینه‌ی ئهوانهكهدوواجار ئه‌گیرێن و ئه‌یانهێننه سه‌رته‌له‌فزیۆن و ئه‌یانبینین و تۆمه‌تبار ده‌كرێن، خه‌ڵكی گه‌نجن.بۆیه به‌چ لۆژیكێك كه‌سێك هه‌یه تیرۆریسته ،كه‌سێك هه‌یه هه‌ڵگری بیر‌و بۆچونێكی زۆر ستۆكو دوواكه‌وتووه،به‌س له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌سه به‌ته‌مه‌ن مناڵه یان به‌ته‌مه‌ن گه‌نجه،به‌م كه‌سه بڵێیت گه‌نج.له‌به‌رئه‌وه به‌بۆچوونی من ئه‌مه مهنتقیهن و زانستیه‌ن هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه.گه‌نجێتی به‌ده‌ره‌جه‌ی یه‌كه‌م هێنده‌ی پڕۆژه‌یه،به‌ده‌ره‌جه‌ی دووه‌میش هێنده‌ی بڕیاردان و گۆڕانكارییه؟ هێنده په‌یوه‌ندی به‌ته‌مه‌نه‌وه نییه.واته كه‌سێك ده‌تووانێت له‌وپه‌ڕی ته‌مه‌ندا بێت و ئه‌وكه‌سه بڕیاربدات هه‌ڵگری پڕۆژه‌ی گه‌نجانه بێت ئه‌وكه‌سه گه‌نجه،ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش له‌وپه‌ڕی هه‌ڕه‌تی گه‌نجێتیدا بێت ، ده‌تووانێت به‌بڕیارێك خۆی بكات به‌كه‌سێكی زۆر پیرو دوواكه‌وت . ئه‌گه‌ر بهشێوهگشتییهكهی قسه‌بكه‌ین،من ده‌ڵێم تاڕاده‌یه‌كی زۆر زۆر كه‌م ، ئهوسیفهتانهی كه‌ئێمه دامانه پاڵ گه‌نج و ئه‌وشتانه‌ی ئێمه له‌گه‌نجێتیدا داوای ده‌كه‌ین ، به‌داخێكی زۆره‌وه من له‌وڵاتی خۆماندا له‌ئاستی گشتیدا ئه‌مه نابینم.ئه‌گه‌ر بێت و قسه له‌سه‌ر ئاستی گشتی بكه‌ین به‌بۆچوونی من تائێستا هیچ پڕۆژه‌یه‌كی ده‌سته‌جه‌معی گه‌نجانه له‌م وڵاته‌دا له‌دایك نه‌بووه.به‌ڵام ئه‌وه‌ی تائێستا جێگه‌ی دڵخۆشكهرییهو ئه‌وه‌ی كهدهتووانین بڵێین هه‌یه‌و ئومێدی گۆڕان و وه‌رچه‌رخانی لێده‌كرێت ،ئه‌وه‌یه كه‌له‌ئاستی كۆمه‌ڵێك ڕه‌گه‌زدایه.پڕۆژه‌ی گه‌نجانه هه‌یه، وهجوڵانهوهی گه‌نجانه هه‌یه،چالاكی گه‌نجانه هه‌یه.به‌ڵام ئه‌م جوڵه‌و چالاكیانه له‌ئاستی تاكدا تێنه‌په‌ڕیوه‌و نه‌بۆته ئاستێكی ده‌سته‌جه‌معی. بۆئه‌وه‌ی ئه‌م جوڵه‌یه شێوه‌یه‌كی سیستماتیكی ، وهمیكانیزمێكی مه‌عریفی و میكانیزمێكی پڕاكتیكیانه له‌خۆی بگرێت ،پێویسته ئه‌م ئهكتیڤێتیهی گه‌نج له‌ئاستی تاكه‌كانه‌وه كۆبكرێته‌وه بۆ ئاستێكی ده‌سته‌جه‌معی، بۆئه‌وه‌ی جارێكی تر له‌و ئاسته‌دا به‌شێوازێكی به‌هێزترو فراوانتر ئه‌م ئیراده‌یه بتووانێت ته‌عبیر له‌خۆی بكات. براده‌رانی ده‌سه‌ڵات بكه‌ین ئه‌وان له‌م تێگهیشتنهیاندا به‌رامبه‌ر به‌گه‌نج ،غه‌درێكی گه‌وره له‌گه‌نجان ده‌كه‌ن، كه‌تۆ ئه‌ڵێیت ئه‌وان ڕه‌شبینن به‌رامبه‌ر به‌گه‌نجان و ده‌ڵێن گه‌نجان پڕۆژه‌یان نییه، ئه‌وان لهوگۆشهنیگایهوه باس له‌پڕۆژه‌ی گه‌نجان ده‌كه‌ن كه‌گه‌نجان پڕۆژه‌یه‌كیان نییه به‌كه‌ڵكی ژیانی ئه‌وان بێت، ئه‌وان والهپڕۆژهو بیروباوه‌ڕ تێگه‌یشتوون؛ كهههرپڕۆژهیهك له‌خزمه‌تی سیاسه‌ت و مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان بوو به‌ڕاستی له‌بنه‌ڕه‌تدا پڕۆژه‌یه ،وهههرپڕۆژهیهكی تر چه‌نده پڕۆژه‌یه‌كی دیموكراسی بێت، چه‌نده پڕۆژه‌یه‌كی كراوه‌بێت ،چه‌نده پڕۆژه‌یه‌كی مۆدێرن بێت ،چه‌نده پڕۆژه‌یه‌كی مرۆڤانه بێت، ئه‌م پڕۆژه‌یه ئه‌گه‌ر خزمه‌ت به‌حیزب و به‌سیاسه‌ت و بهئایدۆلۆژیاكهی ئهونهكات.ئه‌وا به‌لای ئه‌مانه‌وه پڕۆژه‌یه‌كی ستۆكه ،بۆیه ڕهشبینیهكانی ئه‌وان هێنده‌ی په‌یوه‌ندی به‌ئاستی بیركردنه‌وه دوواكهوتووهكانی ئه‌وانه‌وه هه‌یه ،ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ندی به‌ئه‌وه‌وه نییه شتێك نه‌بێت ناوی پڕۆژه‌ی گه‌نجانه بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌ك وتم ئه‌وان لهچاوێكی زۆرتهسكی حیزبی و ئایدۆلۆژیه‌وه ده‌ڕواننه ساحه‌ی ژیان ، جارێكی تر له‌م تێڕوانینه تهسكهشهوه سه‌یری كێشه‌ی گه‌نجان ده‌كه‌ن له‌وڵاته‌كه‌ی خۆیاندا.بۆیه كاتێك حیزبێك ده‌ڵێت گه‌نجێك پڕۆژه‌ی نییه یان گه‌نجێك كهخۆپیشاندانی كردووه پێی ده‌ڵێن ئه‌مه گه‌نجێكی تێكده‌ره ، وهفڵان گه‌نج ڕه‌خنه ده‌گرێت یان فڵان كه‌س ناڕازییه ئه‌مه كه‌سێكی خائینه.بۆچوونی ئه‌وكه‌سانه وایه كه‌هه‌رچی جوانی و پیرۆزی له‌دونیادا هه‌یه، له‌خزمه‌تی سیاسه‌ته‌كه‌ی ئه‌ودایه ، وه‌ئه‌و قسانه‌ی كه‌ده‌كرێن واپێویستده‌كات له‌خزمه‌ت سیاسه‌ته‌كه‌ی ئهمدابن،ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی كه‌ده‌كرێن واپێویستده‌كات له‌خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئهمدابن،ئه‌گه‌ر له‌خزمه‌تی ئه‌واندا نه‌بوو هه‌رچه‌ند پڕۆژه‌كه‌ش گه‌وره بێت؛بۆنمونه هه‌رچی بیرمه‌نده‌كانی دنیاهه‌یه گه‌واهی له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه بده‌ن و بڵێن به‌ڕاستی پڕۆژه‌یه‌كی زۆر ڕزگاریخوازو گۆڕانخوازه،به‌ڵام ئه‌گه‌ربێت و پڕۆژه‌كه له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی ئه‌واندا یه‌كنه‌گرێته‌وه ،ئه‌وا به‌سه‌رلێشێواوی له‌قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن. بێگومان كۆمه‌ڵێك هۆكاری زۆری هه‌یه، پێم وایه یه‌كه‌م هۆكاری په‌رته‌وازه بوونی گه‌نجان له‌خۆیانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، مانای وایه گه‌نج به‌حوكمی هه‌ڵكه‌وته‌ی ته‌مه‌نه‌كه‌ی ،به‌حوكمی بارودۆخه‌كه‌ی ڕه‌نگه نه‌ك له‌وڵاتی ئێمه‌دا، به‌ڵكو له‌زۆربه‌ی شوێنه‌كانی دنیاوابێت،له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌نج له‌ئاستێكدایه ،یاخود بابڵێین له‌ئاستێكی ژیاری ژیاندایه ،كه‌زۆرترین هه‌ڵپه‌ی ژیانی له‌خۆی گرتووه، وه‌زۆرترین تموحهكان و زۆرترین هه‌وڵه‌كان بۆگۆڕان له‌م ته‌مه‌نه‌دایه كه‌پێی ده‌وترێت گه‌نجێتی.بۆیه زۆرجار ئه‌م كائینه كه‌پێی ده‌وترێت گه‌نج ئه‌م شتانه وای لێده‌كات ده‌یگه‌یێنێته وههم، لهوههمێكدا ده‌ژیت پێی وایه هه‌رچی جوانی و گۆڕانكاری هه‌یه، هه‌رچی پڕۆژه هه‌یه له‌لای ئه‌مه، وهگهنجێكی تریش ئه‌م وێناكردنه‌ی لایه. هه‌رگه‌نجێك كه‌له‌ئاستی خۆیه‌وه ئهمقسانه ده‌كات ڕه‌نگه بڕێك له‌حه‌قیقه‌تی تێدابێت،بۆیه چۆنیه‌تی تێڕوانینی خودی گه‌نج بۆدنیا،هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆئه‌وه‌ی كه‌گه‌نجان به‌وشێوه‌یه لێكدی دابڕاون.هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌گه‌نج هه‌میشه حه‌ز بهدابڕاندهكات ،حه‌زده‌كات پڕۆژه‌و چالاكیهكان به‌ته‌نیا ئه‌نجام بدات.خاڵێكی تریش ئه‌وه‌یه وه‌ك خۆت ده‌زانیت به‌تایبه‌تی له‌وڵاتی ئێمه‌دا هه‌موو دامودهزگاو شوێن و ئه‌و ئالیه‌تانه‌ی كه‌هه‌ن به‌سه‌ر حیزبه‌كاندا دابه‌شكراون، هه‌مانشت گه‌نجانیش به‌هۆیانه‌وه دووچاری جۆرێك له‌دابه‌شبوون بوون به‌سه‌ر حیزبه‌كاندا،واته له‌فاكته‌ری یه‌كه‌مدا له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌نج خۆی ڕۆحیه‌تێكی جوداخوازه،ئه‌مانیش جارێكی تر ئه‌م ڕۆحیه‌ت و عه‌قڵیه‌ته‌ی له‌لا تۆختر ده‌كه‌نه‌وه.خۆئه‌گه‌ر ئه‌م ڕۆحیه‌ته سیاسه‌ت و ئایدۆلۆژیه‌ت لێی گه‌ڕێن له‌وانه‌یه له‌ئه‌نجامدا بتووانێت لهوههمهوه به‌ره‌و واقیع بگۆڕێت و بچێته ناو واقیعهوهو جۆرێك له‌ئه‌نجام و ئاكامی گۆڕانخواز‌و مرۆڤانه‌ت لێدهستبكهوێت،به‌ڵام كاتێك حیزب ئه‌م جیاوازییه‌ی ئه‌و ئیستیغلال ده‌كات بۆمههام و ئایدۆلۆژیه‌تی خۆی ،ئیتر لێره‌وه ئهودابڕانهی كه‌گه‌نجه‌كان له‌ژیانی خۆیاندا دروستیانكردووه شێوه ڕاستیه‌كه‌ی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات.ئه‌م دابڕانه ؛لهدابڕانێكی ئینسانی وجودیه‌وه ده‌بێته دابڕانێكی ئایدۆلۆژیه‌تی سیاسی.واته فێری ئه‌وه‌ی ده‌كات كه‌هیچ كات ئه‌م نا‌تووانێت له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تربژیت ،وه‌دووباره ئه‌م گروپانه به‌سه‌رخۆیاندا دابهشدهكهنهوه. وه‌كو ده‌شزانین سیاسه‌تی ئه‌م حیزبانه‌ش وه‌هایه كهتاچهندێك ئینسانه‌كان له‌یه‌كه‌وه دووربن و تاچه‌ندێك ئینسانه‌كان نه‌تووانن هه‌ماهه‌نگیان هه‌بێت، ئه‌مان سودو قازانجێكی زۆر له‌م بارودۆخه ده‌كه‌ن. له‌به‌رئه‌وه‌ی له هه‌ركوێیه‌كدا گروپ هه‌بوو، ئه‌م گروپه لهدوواینجاردا فشار دروست ده‌كات.بۆئه‌وه‌ی كهفشار نه‌بێت ده‌بێت گروپ نه‌بێت،بۆیه سیاسه‌ت ئیش له‌سه‌رئه‌وه ده‌كات چۆن ئه‌م گروپه ده‌سته‌جه‌معیه تێك بشكێنێت.كه‌وه‌كو ئێستا تێكیان شكاندووه. من به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم.پێم وانییه بۆئه‌وه‌ی گه‌نج كه‌سێكی ئه‌كتیڤ و لێهاتوو بێت بۆئه‌وه گه‌نجێك بێت ئیسپات وجودی خۆی بكات له‌ژیاندا ، پێویستبێت گه‌نجێكی بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆبێت.بامن نمووهیهكت بۆباس بكه‌م؛ له‌وڵاتی ئێمه‌دا زۆرینه‌ی زۆری گه‌نجان سهربهخۆو بێلایه‌نن، ئه‌م بێلایه‌نییه هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه ، سه‌ربه‌خۆبوون ئامانجێك نییه تا به‌ره‌وڕووی بڕۆیت و پێیبگه‌یت، سه‌ربه‌خۆبوون میكانیزمێكه، بۆئه‌وه‌ی بتووانیت به‌هۆیه‌وه به‌ره‌و پڕۆژه‌كانی ژیان بڕۆیت.به‌ڵام به‌داخه‌وه لای گه‌نجانی ئێمه سه‌ربه‌خۆبوون بۆته ئامانج.واته ئه‌م ئامانجی ئه‌وه‌یه سه‌ربه‌خۆبێت؟ له‌پێناوی چیدا سه‌ربه‌خۆبیت؟ له‌پێناوی ئه‌وه‌دا كهبێدهنگی هه‌ڵبژێریت؟ نه‌خێر، من پێموایه گه‌نجێكی حیزبی به، گه‌نجێك به سه‌ربه‌ده‌سه‌ڵات به ،به‌ڵام قسه‌بكه، نه‌ك گه‌نجێكی سه‌ربه‌خۆبیت و بێده‌نگ بیت.گه‌نجێك بیت پڕۆژه‌ت هه‌بێت ،گه‌نجێك بیت ئهكتیڤیهتت هه‌بێت، له‌ناو دهسهڵاتدایت له‌ناو ڕێكخراودایت له‌ناو حیزبدایت ،كێشه نییه.به‌ڵام كه‌گه‌نجێكی بێده‌نگیت، ئه‌گه‌ر له‌ناو ڕێكخراو و حیزبیشدا نه‌بیت ئه‌مه كێشه‌یه. له‌هه‌ردووكیاندا پێویسته.بۆئه‌وه‌ی تۆسیاسهت له‌پاوانخوازی و عه‌شره‌تگه‌ری پاكبكه‌یته‌وه ،پێویسته گه‌نجانی بخه‌یته ناو.بۆ؟ له‌وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی تردا شیمانكردهوه؛ كه‌گه‌نج بوونه‌وه‌رێكی جودا خوازه.كاتێك كه‌ئه‌م گه‌نجه ده‌چێته ناو سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌وه دووباره ده‌تووانیت لهویاشدا سوود له‌و جوداخوازیهی وه‌رگریت.له‌وڕووه‌وه سودی لێده‌كه‌یت كه‌گه‌نجێك به‌حوكمی هه‌ڵكه‌وته‌ی عه‌قڵیه‌ت و ته‌مه‌نی ،به‌حوكمی بیركردنه‌وه‌كانی، بیرله‌وه ناكاته‌وه هه‌رچی خزم و كه‌س و كار‌و عه‌شیره‌ته‌كه‌ی هه‌یه له‌ناو حیزبهكهیداو له‌ناو دام و ده‌زگاكاندا دابمه‌زرێنێت و هه‌موویان بكات به‌فه‌رمانبه‌ر به‌ده‌وروبه‌ری خۆیه‌وه.مه‌هامه‌كانی ئه‌م گه‌نجه جیاوازه ،بیر‌و بۆچونه‌كانی ئه‌م گه‌نجه جیاوازه، به‌بۆچوونی من لهههرشوێنێكی دنیادا یان له‌هه‌ركاتێكی مێژوویدا گه‌نج له‌سیاسه‌ت دابڕدرا، ئه‌م دابڕانه به‌ده‌ستی سیاسیه‌كان بێت یاخود گه‌نج به‌ویستی خۆی له‌سیاسه‌ت دووركه‌وته‌وه ، له‌هه‌ردوو باره‌كه‌دا هه‌ڵه‌ی زۆرترسناك و مێژویی ڕووده‌ده‌ن كهڕنگه چاره‌سه‌ركردنیان له‌داهاتوودا هه‌روا ئاسان نه‌بێت . پێموایه په‌یوه‌ندییه‌كی تاسه‌ر ئێسقان ناته‌ندروسته، وهلهنێوان ده‌سه‌ڵات و گه‌نجاندا دابڕانێكی زۆر سه‌یرو غه‌ریب هه‌یه ،ئه‌م دابڕانه گه‌یشتۆته ئاستێك چیتر كارلهوهدا نه‌ماوه ته‌نها پێی بڵێین دابڕان و به‌س، به‌ڵكو گۆڕاوه بۆدووژمنایهتی ،من به‌حوكمی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی كه‌له‌گه‌ڵ براده‌ره حیزبییه‌كان و هه‌م له‌گه‌ڵ گه‌نجه سه‌ر بهخۆكاندا هه‌مه وای ده‌بینم.هه‌ردوولایان یه‌كتری به‌دووژمن ده‌زانن، بێگومان ئه‌م ئایدیایه‌ش له‌هه‌ڵه تێگه‌یشتنه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.ده‌كرێت ده‌سه‌ڵاتێك كهلهوڵاتهكهی تۆدایه تاڕاده‌یه‌كی زۆر نایه‌كسان ،تاڕاده‌یه‌كی زۆر پێشێلكه‌ری مافه‌كانی تۆیه، به‌ڵام له‌دوواجاردا تروسكایی ئه‌وه‌ی تێداماوه كه‌ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌ره‌و كرانه‌وه‌و ئه‌و ئاقار‌و شوێنانه‌ی به‌ریت كه‌خزمه‌ت بهویستهكهی تۆ ده‌كات.گه‌نجان پێیان وایه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته تاسه‌رئێسقان دووژمنی ئه‌وانه‌و پێویسته ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بڕوخێندرێت، وهتائهم ده‌سه‌ڵاته نه‌ڕوخێندرێ هیچ مومكین نییه ههیچ یه‌كێك له‌نه‌هامه‌تی و گه‌نده‌ڵیه‌كانی ئه‌م وڵاته چاره‌سه‌ری بۆبكرێت.ئه‌مه تاڕاده‌یه‌كی زۆر هه‌ڵه‌یه. ده‌سه‌ڵاتیش ئه‌م هه‌ڵه تێگه‌یشتنه‌ی گه‌نجی به‌رامبه‌ر به‌خۆی ئیستغلال كردووه.براده‌رانی ده‌سه‌ڵات وه‌كو خۆیان باسی خۆیان ده‌كه‌ن خه‌ڵكانێكی خاوه‌ن ئه‌زموونی سیاسین و دنیایان بینیوه.ده‌كرێت ئه‌وبراده‌رانه تۆزێك نهرمترو كراوه‌تر بیر له‌كێشه‌كه بكه‌نه‌وه،نه‌وه‌ك ئه‌وانیش به‌رپه‌رچی گه‌نجه‌كان بده‌نه‌وه‌و گه‌نجه‌كان به‌دووژمنی خۆیان بزانن.له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بێت داوای ئه‌وه بكات كهلهگهنج تێبگات لهمعانات و كێشه‌كانی بگات، له‌و فاكته‌رانه بكۆڵێته‌وه كه‌بۆچی ئه‌م گه‌نجه بۆته دووژمن،چوونكه ئه‌مه خه‌ته‌ره، ئه‌مه نه‌وه‌ی دوواڕۆژه، دوواجار ئه‌م ده‌تووانێت بتڕوخێنێت و دهشتووانێت له‌ده‌سه‌ڵاتدا بتهێڵێته‌وه.ئه‌و براده‌رانه له‌و وه‌همه‌دا ده‌ژین كه‌پێیان وایه ئه‌و هێزو ده‌سه‌ڵاته‌ی كه‌هه‌یانه به‌سه‌ر گه‌نجاندا،به‌م ڕه‌هاییه ده‌مێنێته‌وه، نازانێت جیل له‌دووای جیل، نه‌وه له‌دووای نه‌وه، تادێت ئه‌م ڕقه ئه‌ستوورتر ده‌بێت. ئه‌م وه‌همه وای لهوبرادهرانه كردووه كه‌بیر له‌م كێشه‌یه نه‌كه‌نه‌وه كه‌له‌گه‌ڵ گه‌نجاندا هه‌یانه، ئه‌مانیش جارێكی‌تر به‌چاوێكی دووژمنانه‌وه له‌و گه‌نجانه ده‌ڕوانن كه ناڕازین و خۆپیشاندان ده‌كه‌ن.له‌جیاتی ئه‌وه‌ی وه‌ك موماره‌سه‌یه‌كی سروشتی ئینسانی و مه‌ده‌نی سه‌یری بكه‌ن ،كه‌زۆر باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن وڵاته‌كه‌یان دیموكراسییه‌و نموونه‌ی وڵاتێكی دیموكراته. پێویسته ئه‌م جۆره نموونه جوانه لهحهماسهت و تووڕه‌بونه‌ی گه‌نجان له‌ناو خۆیدا هه‌زم بكات، نه‌وه‌ك فێڕێیانداته ده‌ره‌وه‌ی خۆیی و به‌دووژمن سه‌یریان بكات. ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ گه‌نجاندا دروست بكه‌ن یان نه‌یكه‌ین ئه‌و كورسیه هه‌تا سه‌ر بۆئه‌وان نامێنێت.بۆنموونه ئه‌گه‌ر گه‌نجانی ئه‌م وڵاته بڕیاری چوونه ماڵه‌وه بده‌ن وبڵێن كاكه هه‌تاهه‌تایه كورسیه‌كه بۆخۆتان، ئه‌وا ئه‌وبراده‌رانه خۆ ههردهمرن خۆئهمانه له‌داری نه‌مریان نه‌خواردووه هه‌تاهه‌تایه هه‌ربمێنن.بۆئه‌وه‌ی كاتێك ئهمبرادهرانه ده‌مرن له‌جیاتی تف لهقهبرهكانیان نه‌كرێت و چه‌پكه گوڵ بخه‌نه سهرگۆڕهكهی پێویسته ئیستا له‌م گه‌نجانه تێبگه‌ن و وه‌كو دووژمن سه‌یریان نه‌كه‌ن.كێشه‌كه ئه‌مه‌نییه كهئهوبرادهرانه له‌كورسیه‌كه‌ی خۆیان ده‌ترسن، بۆپێی وایه بۆچه‌ند هه‌زارساڵی تر له‌سه‌ر ئه‌و كورسیه داده‌نیشێت؟ به‌ڵام بابێینه سه‌ر ڕاستی بابه‌ته‌كه‌و باس له‌ئێستا بكه‌ین، ئه‌و پێیوایه ئێستا كورسیه‌كه‌ی لێده‌ستێنرێت، له‌كاتێكدا گه‌نج داوای كورسی ده‌كات و تۆدهیكهیته ده‌ره‌وه‌ی خۆت ئه‌ویش هه‌روا به‌و ئاسانییه وازت لێناهێنێت، چوونكه هه‌موو كارێك كاردانه‌وه‌ی هه‌یه .كاتێك تۆ كارێك به‌رامبه‌ر به‌شتێك ده‌كه‌یت، ئه‌م شته‌ش لهئاخرجاردا هه‌ڵده‌چێت و له‌ناو خۆیدا غهرقت ده‌كات.وه‌كو خۆمان بینیمان حكومه‌تی به‌عس یه‌كێك بوو له‌سوپا زلهێزه‌كانی ساڵی 1991، وه‌ئه‌و هێزه‌ی كهتێكیشكاند زۆربه‌ی زۆری هێزێكی گه‌نجانه بوو.بهبۆچووی من ئه‌گه‌ر ئه‌وڕاپه‌ڕینه مه‌زنه هێزو ئیراده‌ی گه‌نجانی تێدا نه‌بووایه هه‌رگیز سه‌رینه‌ده‌گرت.پێویسته براده‌رانی ده‌سه‌ڵات په‌ند له‌م ئه‌زمونانه وه‌ربگرن.له‌كاتێكدا تۆزقاڵێك له‌و داپڵۆسین و گرتن و كوشتنه‌ی به‌عس ده‌یكرد تۆپێتناكرێت ، ئیتر چۆن ده‌تووانیت ئه‌م ئیراده‌و هێزه‌ی گه‌نجان دابمركێنیتهوه كه ده‌سه‌ڵاتێكی شه‌ڕه‌نگێزو دیكتاتۆری وه‌ك به‌عس پێی كپ نه‌كرایه‌وه.بۆیه چاكتر وایه تووڕه‌بوون و حه‌ماسه‌تی گه‌نجان بێنیته ناو خۆت و ته‌عاروفی له‌گه‌ڵدا بكه‌یت و له‌ناو خۆتدا به‌دووای كێشه‌كاندا بچیت. بێگومان كاریگه‌ریه‌كی زۆری هه‌یه، چوونكه تۆ كهلتوورێكت هه‌یه كهههرلهمنداڵیهوه فێرتدهكات كه‌تۆ كائینێكی شه‌رمن و بێده‌نگ و بێده‌سه‌ڵات بیت، وه‌كو مرۆڤێك نه‌بیت خاوه‌نی پرسیاربیت، مرۆڤێك نه‌بیت له‌ژیاندا بوونت هه‌بێت، مرۆڤێك نه‌بیت ناڕازی بیت، مرۆڤێك نه‌بیت ڕه‌خنه بگریت.تۆتهماشای كۆی كایه‌و سیستمی وڵاتی ئێمه بكه هه‌رله‌منداڵیه‌وه؛ له‌وكاته‌وه‌ی له‌دایك ده‌بیت تاقۆناغی گه‌نجێتی و دوواتریش، به‌رده‌وام بیر لهچهپاندن و خه‌ساندن و بێده‌نگكردنی تۆ ده‌كه‌نه‌وه.لێره‌شه‌وه هه‌م ده‌سه‌ڵات خۆی هه‌م گه‌نجانیش په‌روه‌رده‌ی ناو ئه‌م كهلتوورهن.ئه‌گه‌ر كه‌لتوورێكی ته‌ندروستت هه‌بووایه ده‌سه‌ڵات ئیستبداد نه‌ده‌بوو و گه‌نجیش كائینێكی دابڕاو و بێئه‌مه‌ل و بێده‌نگ و ڕه‌شبین نه‌ده‌بوو.بۆیه یه‌كێك له‌فاكته‌ره گرنگه‌كانی بێده‌نگبوونی گه‌نجان بریتییه له‌چه‌پاندنی كه‌لتووری. به‌شێوه‌كی گشتی ده‌تووانین زۆر جه‌ریئانه بڕیاری ئه‌وه بده‌ین كه‌به‌ڵێ گه‌نجان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه په‌راوێزخراون.به‌ڵام كێشه‌كه هه‌رئه‌وه نییه كه‌گه‌نج په‌راوێزخراوه، پێموایه ئه‌گه‌ر ته‌نها په‌راوێزخستن بووایه له‌ده‌سه‌ڵات ئه‌وا كێشه‌كه به‌م شێوه‌یه گهورهنهدهبوو، به‌ڵام پێشئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ئه‌م گه‌نجه پهراوێزبخا، له‌ولاوه كۆمه‌ڵگا په‌راوێزی خستووه، له‌م لاوه دایك و باوك و خێزان په‌راوێزیان خستووه، لهبیئهی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیدا په‌راوێز كه‌وتووه. جارێكی‌تر حیزبیش په‌راوێزی ده‌خاته‌وه ،بۆیه ئه‌م پرۆسه‌یه تۆخترو قولتردهبێتهوه.حیزب و ده‌سه‌ڵات كارله‌سه‌ر په‌راویزخستنی نه‌وه‌یه‌ك یاخود تووێژیك ده‌كه‌ن كه‌خۆی له‌ژیانی ئاسایدا په‌راوێزخراوه، ئائه‌مه‌یه وای له‌گه‌نج كردووه واههستبكات كه‌گوێی لێنهگیراوهو حسابی بۆناكرێت.بۆیه ئهوپهراوێزكردنهی كه‌ده‌سه‌ڵات ئه‌نجامی ده‌ده‌دات لهههمووپهراوێزخستنهكانی تر جوانتر ده‌بینرێت، چونكه پهرێوێزخستن له‌لایه‌ن كه‌لتوورو كۆمه‌ڵگه‌و خێزانه‌وه پێویستی به‌خوێندنه‌وه‌و قوڵبوونه‌وه‌و تێگه‌یشتن و فكرههیه، بۆیه هه‌موو گه‌نجێكیش ئه‌م فكره‌و بیركردنه‌وه قوڵه به‌كارناهێنێت، له‌به‌رئه‌وه ته‌نها په‌راوێزخستنی ده‌سه‌ڵات ده‌بینن.به‌بۆچوونی منیش ئه‌م په‌راوێزخستنه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌كۆی پهراوێزخستنهكانی تر مه‌ترسیدارتره، له‌به‌رئه‌وه‌ی پهراوێزخستنهكانی تر وابه‌سته‌ن به‌ژیانی كۆمه‌ڵگاوه ڕه‌نگه گۆڕانی ئه‌مانه پێویستی بهگۆڕانێكی ڕیشه‌یی و فكری و زانستی و مه‌عریفی هه‌بێت.به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌یكات زۆر سهرپێیانهیه ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌به‌رئه‌وه كهنهوهیهك به‌دووژمنی خۆی ده‌زانێت.وه بابهتێكیشه كهشهقڵی ئێستای پێوه‌دیاره‌و شتێك نییه له‌دێرزه‌مانه‌وه ههروابووبێت، هه‌ربۆیه‌شه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات بیه‌وێت ده‌تووانێت زۆربه‌ئاسانی واز له‌م پرۆسه‌ی په‌راوێزخستنه بهێنێت. بێگومان ئه‌مجۆره لهكهبت و بێئومێدیه‌ی گه‌نجان ته‌نها وابه‌سته‌ی جۆرێك له‌چه‌پاندنی كاتی دیاریكراو نییه،به‌رده‌وام ئه‌م نه‌وه‌یه‌ی كه‌هه‌یه به‌هه‌موو قۆناغ‌و سیستمانه‌ی پێیدا تێپه‌ڕیوه كاریان له‌سه‌ر چه‌پاندنی كردووه، له‌سه‌ره‌تای هاتنه دنیای ئه‌م مرۆڤه‌وه دایك و باوك ئیش له‌سه‌ر بێدنگكردن و كپكردنی ده‌كه‌ن دووای ئه‌وانیش مامۆستاكه‌ی هه‌مان سیناریۆی دایك و باوكه‌كه دووباره ده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ك و ڕاكردنی به‌رید وه‌هایه؛ یه‌كه‌مجار به‌ده‌ست دایك و باوكهكهوهیهو دوواتر مامۆستاكان وه‌ریده‌گرن و پهلكێشیدهكهن.كاتێكیش گه‌وره ده‌بێت به‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتدا ده‌ته‌قێته‌وه.بۆیه ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ژیانی گه‌نجێك بكه‌یت هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه تائێستای ته‌مه‌نی به‌كۆمه‌ڵێك قۆناغی یهكلهدووای یه‌كی خه‌ساندندا هاتووه.بۆیه به‌رله‌هه‌موو شتێك پێویسته ئه‌وه له‌به‌رچاوبگیرێت كهبزانرێت ئه‌م نه‌وه‌یه به‌ناو چ سیتمێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی وێراندا هاتووه و گه‌وره بووه. بێگومان تاڕاده‌یه‌كی زۆر ده‌ستیان هه‌یه، ڕاسته ئه‌م گه‌نجه به‌كۆمه‌ڵێك فلته‌ری خه‌ساندندا تێپه‌ڕیوه‌و گوشیویانه، به‌ڵام یه‌ك بۆچوونم هه‌یه له‌ژیاندا، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌مرۆڤ مه‌حكومه به‌گۆڕانكاری.هیچ به‌ڵگه‌و پاساوێك نییه بۆئه‌وه‌ی مرۆڤ عه‌قلیه‌تێكی دوواكهوتووی هه‌بێت، مرۆڤ نا‌تووانێت ئه‌وه‌بكات به‌ده‌لیل كهبڵێت من له‌خێزانێكی دوواكه‌وتوو له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دوواكه‌وتوو به‌سیستمێكی په‌روه‌رده‌یی دوواكه‌وتوو په‌روه‌رده‌كراوم بۆیه حه‌قی خۆمه دوواكهوتووبم.نه‌خێر هیچ حه‌قت نییه كهوابڵێیت، چهندهتۆ سیستم و كۆمه‌ڵگه‌و سیاسه‌ت و حیزب بتچهوسێنێتهوهو هه‌وڵی دوواكهوتوویی تۆبدهن، ده‌بێت تۆلهدوواجاردا شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌وڵانه‌دا بكه‌یت، ده‌بێت كارێك بكه‌یت نه‌هێڵیت ئه‌م هه‌وڵانه سه‌ربگرێت، ده‌بێت عه‌قڵ و ئیراده‌و مه‌عریفه‌ی تۆ زۆر لهوههوڵانه گه‌وره‌تر بێت كه‌ده‌یانه‌وێت تۆبخهسێنن.بۆیه به‌بۆچوونی من ده‌بێت گه‌نج له‌م وڵاته‌دا هه‌وڵی دامه‌زراوی بوونی خۆی بدات، خۆی والێبكات و بیسه‌لمێنێت كه‌ئه‌م كائینێك نییه به‌كاری بێنن، ڕاسته كۆمه‌ڵگه خه‌ساندوویانه دووباره حیزب و ده‌سه‌ڵاتیش بیخهسێننهوه.نه‌خێر ئه‌م خهساندنه كاتێكی مێژووی بووه و تێپه‌ڕیوه ئێستا ئه‌م ئینسانه خاوه‌نی عه‌قڵی خۆیی و خاوه‌نی بیركردنه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه‌و جارێكی تر تۆناتووانیت پڕۆسه‌ی خه‌ساندنی له‌سه‌ر دوباره بكه‌یته‌وه.سه‌ره‌كی ترین ئیشێك كه‌پێویسته ئێمه له‌گه‌ڵ حیزب و ده‌سه‌ڵاتدا بیكه‌ین ئه‌وه‌یه ده‌بێت ئه‌م قه‌ناعه‌ته‌یان لابچهسپێنین كه ئه‌وه‌ی تائێستا بیئه‌و كۆمه‌ڵگه‌و سیستم و ئه‌م جۆره شتانه كهپتی ئێمه‌یان كردووه و قبووڵمان كردووه، به‌ڵام ئێستا كاتێكه پێیگه‌یشتووین كه‌خاوه‌نی بیركردنه‌وه‌و عه‌قڵی خۆمانین، خاوه‌نی بیر‌و یۆچوون و فكر‌و مه‌عریفه‌ی خۆمانین، لێره‌وه ئه‌مان ناتووانن پڕۆسه‌ی په‌راوێزخستن به‌سه‌رئێمه‌دا بده‌نه‌وه.سه‌ره‌كیترین شت بۆئه‌وه‌ی ئێمه بتووانین ئه‌م قه‌رارانه بده‌ین و ئه‌م شه‌ڕانه بكه‌ین ئه‌وه‌یه كه‌ده‌بێت به‌رده‌وام دنیای فكر‌و مه‌عریفه‌ی خۆمان فراوانتر بكه‌ین و هه‌وڵبده‌ین قوڵبوونهوهیهكی زیاتر له‌بابه‌ت و چه‌مكه فكریهكاندا بكه‌ین، بۆئه‌وه‌ی بتووانین له‌و هه‌موو ته‌نگه‌ژه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی له‌ژیانی ئێمه‌دا بوونی هه‌یه تێبگه‌ین، چونكه دوواجار چۆن ده‌تووانیت لهوهتێبگهیت كه‌كه‌سێكی چهوساوهیت و پهراوێزخراویت ؟ بێگومان به‌قوڵبوونه‌وه و به‌ئه‌زموون و به‌خوێندنه‌وه‌و بیركردنه‌وه له‌دنیا له‌فكری سیاسی دنیا له‌فكری كۆمه‌ڵایه‌تی و له‌ئه‌ده‌بیاتی دنیا ده‌بێت.ده‌بێت تۆ خۆت پڕچه‌ك بكه‌یت به‌و پاشخانه فكریه‌ی كهلهدنیادا هه‌یه.كاتێك تۆ ده‌چیته ناو كایه‌كانی حیزبه‌وه و تێكه‌ڵاوی ژیانی سیاسی ده‌بیت؛ ناكرێت تۆ چاوبه‌ستی حیزبه‌كه‌ت بكه‌یت، پێشكه‌وتنی حیزبه‌كه‌ت به‌وه‌ناكرێت بچیت ڕاپۆرتیان بۆبنووسیت، له‌بری ئه‌وه پێویسته بێیت تێكه‌ڵاوی كۆمه‌ڵگه‌و هاوته‌مه‌نه‌كانی خۆت بیت له‌ناو كۆمه‌ڵگادا، بۆئه‌وه‌ی له‌كێشه‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان تێبگه‌یت.كاتێكیش له‌م شتانه گه‌یشتیت بۆئه‌وه نییه بێیت ئیهانه‌یان بكه‌یت و به‌خائین و تێكدهریان بزانیت، كابرای سه‌ركرده چی پێوتووه ئه‌میش ئه‌وه دووباره بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م براده‌رانه بیانه‌وێت شێوه‌یه‌كی ته‌ندروستی سیاسه‌ت و حیزبایه‌تی بكه‌ن و بڕیاریان داوه وه‌ك و گه‌نجێك سیاسه‌ت بكه‌ن، ده‌بێت هه‌وڵی تێگه‌یشتنی كۆی كێشه‌و نه‌هامه‌تیه‌كانی گه‌نجان بده‌یت.كاتێك ئاماده‌بوون گفتووگۆمان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و له‌كێشه‌كانمان گه‌یشتن، دوواتر بهگهورهكانیان بڵێن: كاكه دۆخه‌كه خه‌ته‌ره‌و زۆر له‌وه خراپتره كه‌ئێوه تێیگه‌یشتوون.نه‌وه‌ك ئه‌م گه‌نجانه بچنه‌وه به‌سه‌ركرده‌كانیان بڵێن ئه‌وگه‌نجانه‌ی كهئێوهباسیان ده‌كه‌ن وه‌كو ئێوه ده‌ڵین به‌ڕاستی كه‌سانێكی تێكدهرو سه‌رلێشێواون. بێگومان ده‌سه‌ڵاتداران پێویستسان به‌وه هه‌یه، ده‌سه‌ڵاتداران نایه‌نه ناو خه‌ڵكه‌وه بۆئه‌وه‌ی له‌وه‌زعی خه‌ڵك تیبگه‌ن ده‌بێت له‌لایه‌ن كادره ڕاستگۆكانیانهوه تێبگه‌ن، ده‌كرێت به‌شێكی له‌ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه بزانن، به‌شه‌كه‌ی تریشی لهكادرهكانیانهوه ده‌زانن.ئه‌گه‌ر ئه‌و كادیرانه ڕاستگۆییانه ئه‌م شتانه بگه‌یه‌نن، بڕوام وایه كادره گه‌نجه‌كان ده‌تووانن گۆڕانكاری له‌عه‌قڵی ئه‌م سهركردانهدا بكه‌ن، خۆئه‌گه‌ر سیاسیه‌كانیش ئاماده نه‌بوون عه‌قڵیه‌ت و بیركردنه‌وه‌یان بگۆڕن ئه‌وا هه‌ر ئه‌م گه‌نجانه ده‌توان جێگه‌یان پێ لێژبكهن. من تائێستا هیچ پیاوێكی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتدارم نه‌بینیوه كه‌كێشه‌كانی گه‌نج پۆلێن بكات و باسیان بكات، هه‌تا ئێستا هیچ كامێكیان دان به‌وه‌دا نانێن كه‌ئازادی له‌هه‌موو بووارهكاندا بۆگه‌نجان نییه. ئه‌و كه‌ناڵی بڵاوكردنهوانهی كه‌تۆ باسیان ده‌كه‌یت حكومه‌تی به‌عسیش هه‌یب و، ئه‌ویش ڕۆژنامه‌و تیڤی هه‌بوون به‌رده‌اوم باسی له‌مافی مرۆڤ و باسی له‌مرۆڤایه‌تی ده‌كرد.به‌ڵام هه‌رگیز نه‌یده‌وت له‌م وڵاته‌دا داپڵۆسین هه‌یه، نه‌ی ده‌وت دیموكاسیهت نییه، نه‌ی ده‌وت له‌م وڵاته‌دا گرتن و ڕاگواستن و سه‌ركوتكردن هه‌یه.وه‌من زۆر له‌گه‌ڵتدا هاوڕام؛ بێهوده نییه ههرسهركردهو له‌لای خۆیه‌وه هه‌ستاوه كۆمه‌ڵێك ڕێكخراو و ڕۆژنامه‌و تیڤی كردۆته‌وه‌و له‌وڕێگه‌یه‌وه ده‌یه‌وێت ئه‌وسیاسه‌ته سه‌قه‌ته‌ی كهبهرجهستهی ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆشنبیری پێمان بفرۆشێته‌وه. بێگومان هه‌مان سیاسه‌ته‌و هیچ جیاوازییه‌كی نییه، ئه‌و براده‌رانه ده‌یانه‌وێت كاتێك له‌ڕێگه‌ی ئه‌و كه‌ناڵانه‌وه قسه ده‌كه‌ن پێمان بڵێن ئه‌وه نییه ئاگامان لێتانه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مه جگه لهخۆڵكردنه چاوی گه‌نجه‌وه من هیچی تری تێدا نابینم، لێره‌شه‌وه‌یه ڕوبه‌ڕووی یه‌كێك لهسیاسهتكردنه هه‌ره ناشرینه‌كانی سیاسیه‌كانی ئه‌م وڵاته ده‌بینه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كاتی لێدووان شتێك ده‌ڵێن و پراكتیكیشیان شتێكی تر. به‌ڵێ، كێشه‌كه ئه‌وه‌یه هه‌تا ئێستا گه‌نجان هه‌ستیان به‌مافه‌كانی خۆیان نه‌كردووه، نازانن مافه‌كانیان چین، نازانن چۆن مافه‌كان بسه‌نن، مافه‌كان كام مه‌ودایانه‌ی ژیان ده‌گرێته‌وه. كاتێك گه‌نجان مافه‌كانی خۆیان نازانن، بۆیه له‌هه‌موو كاتێكدا داواكردن و سه‌ندنی له‌ده‌سه‌ڵات و كۆمهڵگاو باقی كایه‌كانی تر داواكردنێكی سه‌قه‌ته، پێویسته گه‌نجان ڕۆشنبیریه‌كی گه‌وره‌یان ده‌رباره‌ی ژیان و مافه‌كانی خۆیان هه‌بێت.ته‌ماشاكه كۆمه‌ڵێك گه‌نج له‌م وڵاته‌دا هه‌ن خۆیان زۆر به‌كه‌سێكی ڕۆشنبیرو پێشكه‌وت و ده‌زانن، كه‌چی هه‌موو مافه‌كانی گه‌نجانیان بۆئه‌وه كورت كردۆته‌وه كه پارچه زه‌ویه‌ك وه‌رگرێت، پاره‌ی ژن هێنانیان بۆ خه‌رجبكرێت، بۆیه ئه‌م گه‌نجانه ئه‌وه‌نده‌ی تر كێشه‌كه‌یان ماڵ‌وێران كردووه، كه‌واته ئه‌مانه داوای مافه‌كانی گه‌نجان نه‌كه‌ن باشتره.پڕۆسه‌ی بهرلهسهندن و داواكردنی ماف، ناسینی كۆی مافه‌كانه.له‌ڕاستیدا شوێنی نیشته‌جێبوون و ژیان وكۆمهڵیكی تر، ئهمانهمافێك نین كه‌ده‌سه‌ڵات وه‌كو مه‌كره‌مه به‌تۆی ببه‌خشێت، به‌ڵكو ئه‌مانه مافی ژیانن.به‌حوكمی مرۆڤ بوون سه‌ره‌تایی ترین شتێك ئه‌وه‌یه كهشوێنێك هه‌بێت تیایدا نیشته‌جێ بیت.له‌كاتێكدا گه‌نجان ئهمشتانهیان كردووه به‌ئیمتیاز، بۆیه كاتێك ده‌سه‌ڵات ئه‌م شتانه ده‌داته گه‌نجان، ئه‌مان وه‌ك پاداشت و زۆر به‌شتێكی پیرۆز لێیده‌ڕوانن. بێگومان ئه‌مه هه‌وڵێكی حیزبییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كاتێك براده‌رانی ده‌سه‌ڵات سه‌یری كێشه‌كانی ژیان ده‌كه‌ن چاره‌سه‌ركردنیان زۆر به‌لاوه ئاسانه، به‌ڵام هێشنه‌وه‌ی كێشه‌كان وه‌ك ئێستا بێگومان له‌ترسی كورسی و مه‌نسه‌به.خۆئه‌گه‌ر كێشه هه‌ر شوێنی نیشته‌جێ بوون بووایه ئه‌وا ده‌مێك بوو چاره‌سه‌ر كرابوو، به‌ڵام دووای ئه‌وه چی؟ بۆیه خافڵاندنی گه‌نجان به‌م كێشانه‌وه دوورخستنه‌وه‌یانه له‌بابه‌ته چاره‌نووس سازه‌كان و سیایه‌ت و پله‌و پایه.چوونكه لهئاخرجاردا ئه‌و له‌وه ده‌ترسێت ببیته ئۆپۆزسیۆن به‌رامبه‌ری، نه‌وه‌ك وه‌كو ئۆپۆزسیۆن به‌رامبه‌ر بهمافهكانت. ئه‌وه‌نده‌ی من چاودێر‌و ئاگاداری هه‌ڵوێستی گه‌نجان بم زۆرینه‌ی هه‌ره زۆریان گاڵته‌ی ته‌واویان به‌م بابه‌تانه دێت.پێیان وایه تووركیا دێت یان حكومه‌تی سوری دێت، ئێران دێت، وڵاته‌كه‌ی داگیر ده‌كات بۆئه‌م كێشه نییه.كێ دێت ده‌تووانێت كاره‌بای به‌رده‌وامی شه‌وانه بۆئه‌م دابین بكات، كێ دێت ژیانێكی مسۆگه‌ر بۆئه‌م دابین بكات بابێت، ئه‌مه وته‌ی گه‌نجانی وڵاته‌كه‌مانه.به‌داخه‌وه ئه‌مه به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته سه‌قه‌ته‌یه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێمه به‌رامبه‌ر ئه‌و گه‌نجانه په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن، بێگومان له‌وڕۆژه‌وه‌ی ئه‌م گه‌نجانه له‌دایك بوون ئه‌مه وێناكردنیان نه‌بووه، له‌كاتی ڕاپه‌ڕیندا ئه‌م گه‌نجانه خۆیان ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یان هێنایه سه‌ر حوكم و په‌ڕله‌مانیان بۆدروستكردن و ده‌نگیشیان بۆدان.به‌ڵام به‌داخه‌وه سه‌ركرده‌كان كه‌وتنه هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌و مێژویی و نابه‌جێوه، ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو كه ئه‌م هه‌موو وزه‌و توواناو چالاكی و ئیراده به‌هێزه‌ی گه‌نجانیان خسته ژێر پێیانه‌وه‌و هیچ حسابیان بۆنه‌كردن.له‌ئه‌نجامی ئه‌م بێباكیهی ده‌سه‌ڵاتیش بوو ئه‌م بێخه‌می و بێده‌نگیه‌ی ئێستای گه‌نجان ده‌بینین به‌رامبه‌ر له‌شكركێشیه‌كانی تووركیا، به‌داخێكی زۆریشه‌وه ده‌ڵێم نه‌ده‌بوو گه‌نجانیش بگه‌نه ئه‌م ئاسته ڕه‌شبینییه، چوونكه زۆر گرنگه جیاوازی له‌نێوان دووشتدا بكه‌ین: خۆشه‌ویستی بۆوڵاتهكهت جیاوازه وه‌ك له‌خۆشه‌ویستی بۆ حیزبه‌كانی وڵاته‌كه‌ت.تۆكهڕقت له‌حیزبه‌كانی وڵاتهكهته نابێت ڕقت له‌وڵاته‌كه خۆی بێت،چوونكه ئه‌م وڵاته موڵكی حیزبه‌كان نییه به‌ڵكو موڵكی ئێمه‌یه. به‌شێك له‌نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریه‌كان من و تۆش لێی به‌رپرسین به‌ته‌نها ده‌سه‌ڵات تاوانبار نییه،به‌ڵێ په‌یوه‌ندیه‌كی ڕاسته‌وانه هه‌یه، خزمه‌تگوزاریه‌كانی نه‌وت و ئاو و كاره‌با حكومه‌ت لێی به‌رپرسیاره، به‌ڵام تۆ شه‌قامێك ده‌بینیت، تائهژنۆكانت قتووی بیبسی و شتی تر هه‌یه گوێی پێ ناده‌یت.له‌ناو خودی زانكۆدا پیسیه‌كی سه‌یر به‌دی ده‌كرێت،عه‌قڵیه‌تی گه‌نج خۆی له‌مانه به‌رپرسیاره، ئه‌و شه‌قامه‌ی تۆ به‌سه‌ریدا ده‌ڕۆیت شه‌قامی سه‌ركرده‌كان نییه، شه‌قامی حیزب نییه، مه‌ڵبه‌ندو لقه‌كانیان نین، به‌ڵكو ئه‌مه شه‌قامی ئێمه‌یه‌و من و تۆ سودی لێده‌بینین،ئه‌گه‌ر ئه‌مه كرا ئینجا هیوای گۆڕانكاریت لا دروست ده‌بێت.به‌ڵام كاتێك تۆ ده‌ڵێیت من شه‌قامه‌كان پیس ده‌كه‌م و هه‌تا بۆم بكرێت وڵاته‌كه وێران ده‌كه‌م، ئه‌وا جارێكی تر شه‌رعیه‌ت ده‌ده‌یته‌وه به‌حیزب و ده‌سه‌ڵات به‌وه‌ی كه‌پێی ده‌ڵێیت ئه‌م وڵاته هی تۆیه چیت ده‌وێت لێی بكه،بۆیه په‌یوه‌ندی گه‌نجان و ده‌سه‌ڵات و نه‌بوونی خزمه‌ت گوزاری و خودی ولات، هه‌رچه‌ند په‌یوه‌ندیه‌كی ڕاستهوانهشیان هه‌بێت، به‌ڵام دوواجار نابێت وڵاته‌كه‌یان له‌بیر بكه‌ن. ده‌بێت ده‌سه‌ڵات به‌سه‌رجه‌م بیر‌و بۆچوونه‌كانی خۆیدا بچێته‌وه به‌رامبه‌ر بهگهجان، ده‌بێت ئه‌و گه‌نجانه ئاشت بكاته‌وه كهبهخائین و تێكدهریان ده‌زانێت و بیسه‌لمێنێت كه ئه‌مانه خه‌مخۆری وڵاتن و به‌ڵك وئه‌مانه ناڕازین و ڕه‌خنه‌یان هه‌یه، ده‌بێت ده‌سه‌ڵات هه‌وڵبدات شه‌فافیه‌تی ه‌سه‌رجه‌م بڕیار‌و كرداره‌كانیدا هه‌بێت،ده‌بێت ده‌سه‌ڵات هه‌وڵبدات له‌گه‌ڵ گه‌نجاندا تێكه‌ڵاو بێت، ده‌بێت ده‌سه‌ڵات هه‌وڵبدات زیاتر له‌ماناكانی دیموكراسیه‌ت و ماناكانی مرۆڤ و ماناكانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی تێبگات.به‌بۆچونی من بۆئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بتووانێت له‌م چه‌مكانه تێبگات و ممارهسهیان بكات، هیچ چاره‌ی تری نییه جگه له‌وه‌ی كه‌گوێ له‌گه‌نجان و خاوه‌ن پڕۆژه‌كان و خه‌ڵكانی ئۆپۆزسیۆن بگرێت. پرسیاره‌كه ورده‌كاری زۆر تیادایه‌و زۆر فراوانه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو گه‌نجان سودیان لێ نه‌بینیوه، به‌ڵام بێگومان سودیش له‌و تۆڕه گه‌ورانه وه‌رگیراوه كهجیهانیان بچوك كردۆته‌وه. تاڕاده‌یه‌ك تووانیویانه سود له‌وپه‌یوه‌ندییه گه‌ورانه‌ی دنیا وه‌رگرن كه ده‌تووانن خه‌می مرۆڤه‌كان له‌شوێنێكه‌وه بۆشوێنێكی تر بگوێزنه‌وه.به‌نموونه ته‌نها له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ده‌تووانیت له‌ژیانی گه‌نجێكی ئه‌مه‌ریكی شاره‌زابیت، وه‌بۆ گه‌نجێكی ئه‌مه‌ریكیش به‌هه‌مان شێوه.تا ئێستا ئه‌م ئالیه‌تانه سودێكی به‌رچاویان لێ وه‌رنه‌گیراوه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و ئالیه‌ت و ده‌زگایانه ئامرازی زۆر باشن بۆئه‌وه‌ی گه‌نج سودێكی گشتی و ڕۆشنبیریه‌كی به‌رچاو بۆخۆی ده‌سته‌به‌ر بكات. ئه‌م ئامێرانه كه‌سێكی دوواكه‌وت و به‌رهه‌می نه‌هێناون، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م ئامێرانه عه‌قڵێكی گه‌وره‌و داهێنه‌ر به‌رهه‌می هێناوه، به‌هه‌مان شێوه عه‌قڵێكی گه‌وره‌و داهێنهریشی بۆبهكارهێنانی ده‌وێت.ته‌نها ئامێره‌كه بۆئێمه هاتووه به‌بێ عه‌قڵ، واته كه‌ته‌لۆگی ئامێره‌كه عه‌قڵه گه‌وره‌كه‌یه له‌گه‌ڵیدا، عه‌قڵێك كهبتووانێت و بزانێت ئه‌م ئامێره چۆن سود ده‌گه‌یه‌نێت و چۆنیش زه‌ره‌رو زیان بڵاو ده‌كاته‌وه.كاتێك تۆ عه‌قڵیه‌تت نه‌بوو، ئاستێكی دنیا بینی فراوانت به‌م جۆره چه‌مك و گۆڕانكاریانه نه‌بوو كهلهئێستای دنیادا ڕوو ده‌ده‌ن و له‌گه‌ڵیان ده‌ژیت، بێگومان ئه‌و فه‌وزاو كێشانه‌ی كه‌ڕۆژانه ده‌یانبیستین چاوه‌ڕوانكراون. به‌شێوه گشتییه‌كه‌ی له‌ناو تووێژی گه‌نجاندا كڕیارێكی زۆر باشی كتێب و ڕۆژنامه‌كان ده‌بینین، به‌ڵام ئاستی سود لێبینین و ئاستی خوێندنه‌وه له‌چوارچێوه‌ی نوخبهدایه.پێم وایه ئه‌مه شتێكی تهندروستیشهو له‌هه‌موو شوێنێكی دنیادا هه‌روایه، چوونكه ناكرێت هه‌موو مرۆڤه‌كانی كۆمه‌ڵگایه‌ك ببنه كه‌سانێكی نوخبه‌وی و كه‌سانێك كه‌هه‌میشه سه‌روكاریان له‌گه‌ڵ فكر‌و مه‌عریفه‌دایه.به‌ڵام له‌ئاسته كهمهكهدا ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه هیوای پاشه‌ڕۆژێكی ڕووناكیان لێده‌كرێت هێشتا نه‌كه‌وتوونه سه‌ر ڕێڕه‌وێك و داهێنانه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن. هه‌ركامێكیان بێت تاڕاده‌یه‌كی باش به‌خراپی نازانم، له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌ماشاكه هه‌رچوارده‌وری وڵاته‌كه‌ت ده‌وره دراوه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی زۆر هاتۆته وڵاته‌كه‌وه، پێمان خۆشبێت یان نا ڕێكخراوه تیرۆریستیه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه جموجۆڵیان هه‌یه، له‌ناو ئه‌م هه‌موو فه‌وزاو گرفت و كه‌بت كردن و ناههموواریهدا گه‌نجێك له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بچێته گه‌ڵ ڕێكخراوێكی تیرۆریستی یان هه‌موو ژیان و كاتی خۆی له‌به‌رده‌م ئامێرێكی ته‌كنه‌لۆژی بێڕۆحدا به‌سه‌ربه‌رێت، ئه‌م گه‌نجه دێت خه‌ریكی نووسین و كتێب و وتار نووسینه، ئه‌مه له‌هه‌موو ئه‌و شتانه باشتره كه‌پێشتر باسمان كرد.ته‌نها له‌وشتانه باشتره، نه‌وه‌ك له‌وه باشتر بێت كه‌ئه‌م مرۆڤه بتووانێت كاتێك كه‌ده‌نووسێت یاخود ده‌خوێنێته‌وه هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بكات، هه‌ست بكات كه‌ئه‌م به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵێك چه‌مك و تیۆر‌و قوتابخانه ڕاوه‌ستاوه، كه‌م بابه‌تانه به‌رپرسیارێتیان ده‌وێت و ده‌ست بۆ بردنیان هه‌روا ئاسان نییه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م شتانهداو ئه‌گه‌ر ئێمه بهراوردكاریهكه ئاوا بكه‌یه‌ن، بێگومان ئه‌م گه‌نجه شتێكی غه‌ڵه‌ت ده‌كات.به‌ڵام له‌جیاتی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی گه‌نجێك دێت كتێبێك ده‌نووسێت ئه‌مه جێگه‌ی هیواو خۆشحاڵییه. وێڵ ڕۆتهرزی فه‌یله‌سوف قسه‌یه‌كی زۆرجوانی هه‌یه‌و ده‌ڵێت:"ڕه‌شبین گهشبینێكی خاوه‌ن ته‌جروبه‌یه."به‌بۆچوونی من دووجۆر ڕه‌شبینی هه‌یه : ڕه‌شبینییه‌ك هه‌یه له‌ژیاندا كه‌مرۆڤ خۆشی نازانێت بۆڕهشبینه،له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سته‌وستانه به‌رامبه‌ر به‌ژیان . ڕه‌شبینییه‌كی ترهه‌یه له‌ژیاندا ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌تۆ ماوه‌یه‌كی زۆر گه‌شبین بوویت به‌رامبه‌ر به‌كێشه‌و دیارده‌كان ،به‌ڵام ئه‌م گه‌شبینییه جگه له‌نه‌هامه‌تی هیچیتری بۆتۆ به‌رهه‌منه‌هێناوه. خاڵێكی زۆرگرنگت بیر نه‌چێت كه‌ئه‌مه برادهراتی ده‌سه‌ڵاتیش له‌بیریان كردووه: به‌رده‌وام شتهجوانهكانی دونیا وه‌به‌رده‌وام گۆڕانكاریه‌كان له‌ئه‌نجامی ڕه‌شبینییه‌وه بووه نه‌وه‌ك له‌ئه‌نجامی گه‌شبینییه‌وه بووبێت. هه‌رله‌سه‌ره‌تای دروستبوونی به‌شه‌ریه‌ته‌وه تائه‌مڕۆ، وه هه‌موو بیرمه‌نده‌كانی دونیا ،به‌رامبه‌ر به‌ژیان گه‌شبینبوون وه‌ك له‌وه‌ی ڕهشبینبن، به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات گه‌شبین بوون وه‌ك له‌وه‌ی ڕهشبینبن.لهدوواجاریشدا ئه‌م گه‌شبینییه‌ی ئه‌وان خزمه‌تی به‌ده‌سه‌ڵات و ژیان كردووه، نه‌وه‌ك ڕه‌شبینییه بێبنهماكهی ئه‌وانی تر.بۆیه من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام پێویسته مرۆڤ، وهگهنج به‌تایبه‌تی تاسه‌رئێسقان به‌رامبه‌ر به‌ژیانی خۆی كه‌سێكی گه‌شبین بێت، نه‌ك به‌رامبه‌ر به‌ژیانی سیاسی كۆمه‌ڵگاكه‌ی،بۆئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته والێنهكرێت كه گه‌یشتۆته یه‌قین و ترۆپكی جوانییه‌كان .
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/wtar/wtar-2010-04-18-3324.html