|
|
|
|
|
|
ڕه‌وشی كۆمهلاَیهتی و سایكۆلۆژیی ژنی ئه‌نفالكراو
كۆمه‌ڵناس: حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د ڕه‌سوڵ
شه‌ممه-10-نیسان(مانگی 4)-2010
بیست‌ودوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، كاره‌ساتێكی زۆر تراژیدیی له رۆژههلاَتی ناڤین‌دا ڕوویدا، دیكتاتۆر وایده‌زانی ئه‌گه‌ر بێتوو سه‌دو هه‌شتاودوو هه‌زار مرۆڤی كوردی ده‌ستوپێ سپی قاتوقڕ بكات نیوه‌یان هه‌ر به زینده به‌چاڵكردن و به‌كۆمه‌ڵ قه‌تلو عام بكات و دوور له میدیاكانی دونیا ده‌توانێت هه‌تا سه‌ر ئه‌و جینۆسایده دیزه بهدرخۆنه بكات و له تاریكی‌دا، ڕووناكی ئه‌و هه‌موو رۆحه سپی و بێگه‌رده بشارێته‌وه.. بهلاَم زۆری نه‌بردو هه‌موو جیهان بۆی ئاشكرابوو كه چ تراژیدیایه‌كی دڵته‌زێن له‌م نیشتمانه هه‌تیو و بێكهسهدا ڕوویداوه.. بهلاَم ئه‌گه‌ر بێت‌و وه‌كو كۆمه‌ڵناس یان ده‌روونناسێك بچینه ژێر پێسته‌وه، یان ته‌قه‌موسی یه‌ك ژنه ئه‌نفالكراو بكه‌ین و بۆ تاقه یه‌ك ڕۆژ بچینه نێو رۆَحیانهوهو هه‌ست به ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روون و رۆحیان بكه‌ین و به كرداره‌كی وه‌كو ئه‌وان گوزه‌ران بكه‌ین، بۆمان ئاشكرا ئه‌بێت كه ته‌نانه‌ت ناتوانین یه‌ك چركه‌ش له بیر‌و هۆش و هه‌ست و نه‌ستی ئه‌و بوونه‌وه‌رو كائینهدا بژین كه زۆر له سه‌ركرده‌و وه‌زیرو گزیرهكانمان بڵندترو شكۆدارترو مه‌زنترو خاوه‌ن ئیراده‌ی به‌رزترو نیشتمان په‌روه‌رترن. ژنی كوردی ئه‌نفالكراو خاوه‌نی ئۆقیانووسێكه له ئازار‌و ژان و گڕی جه‌رگ سووتاوی و مێرد‌و باوك و دایك و براو خوشك و كوڕ‌و كچی شه‌هیدو به‌زۆر شه‌هیدو زینده‌به‌چاڵكراو.... ئاسته‌مه هیچ كه‌سێك هه‌بێت له‌م جیهانه‌دا، ئه‌گه‌ر جه‌لادو قه‌ساب و دیكتاتۆریش بێت و بتوانێت یه‌ك شه‌وو ڕۆژ بێ دووری چاوی ئازیز‌و جگه‌رگۆشه‌یه‌كی، فرمێسكی خوێن نه‌ڕژێ و خه‌وی ئاسووده‌ی لێبكه‌وێت وبێ خهمو خه‌فه‌ت و ساتێك به به‌خته‌وه‌ری بژی، چ جای دووری چاوی جوان و بێگه‌ردی به یه‌كجار هۆزێك یان خێزان و بنه‌ماڵه‌یه‌ك.. زۆر ئاسته‌مه ژیانی زیندوویه‌ك، بیستوچوار سه‌عاته، ببێته گۆڕی مردن و مه‌رگ، ئاسته‌مه ژیان به بێ بزه‌و خه‌نده‌ی جگه‌رگۆشه‌و خۆشه‌ویست و ئازیزان..! بۆیه ئه‌گه‌ر بۆ ساتێكیش بێت پێویسته هه‌ستێكی مرۆڤانه‌و هه‌ڵوێستێكی مهردانهمان له هه‌مبه‌ر ڕه‌وشی دژواری ژنێكی ئه‌نفالكراودا هه‌بێت ئه‌گه‌ر هه‌ر هیچ نه‌بێت له یادی سالاَنهی ئه‌و كاره‌ساته تراژیدیه‌دا، وه‌كو كۆمه‌ڵناسێكی به ئه‌مه‌ك له ڕه‌وشی ده‌روونی نوغرۆو هه‌ناوی سووتاوو كوانووی خهڵوزینی ئه‌و ژنه مه‌زنه بدوێین كه بیستودووساڵ له‌مه‌وبه‌ر دیكتاتۆرێكی دڕنده شه‌ره‌فی شه‌هیدێكی زیندووی پێبه‌خشی و تاجی سه‌ركرده‌یی و شكۆداری و نه‌مری خسته سه‌ر سه‌ری، رۆحی ژنێكی ئه‌نفالكراو، له رۆحی كۆترێكی سپی ئاشتی ده‌چێت كه بێسرهوتهو هه‌رده‌م ههدادانییهتی و له شه‌قه‌ی باڵ ده‌دات و به‌نێو سهرابی ئاسمانێكی خۆڵهمێشیداو له‌نێو دڵی نیشتمانێكی سه‌ربڕاودا، گمهگمییهتی و ده‌ناڵێنێت، هه‌رده‌م و بێبڕانه‌وه، به‌ده‌م ئازاره‌وه ده‌تلێته‌وه، به‌ته‌نیاو بێكه‌س و قه‌له‌نده‌ر، له‌م دونیا به‌رفراوانه‌دا ته‌نیا خودای كردگاره مه‌زن، پاڵپشت و كهسییتی.. بهلاَم حیزب و حكومه‌ت، ده‌سته‌وه‌ستان و ده‌سته‌ویه‌خه‌ن.. به‌رپرسه‌كان و وه‌زیرو گزیره زۆر‌و زه‌وه‌نده‌كان.. به سه‌ره قه‌ڵه‌مێكیش ناتوانن گوزارشت له چركه‌یه‌كی ژیانی ئه‌و ژنه ئه‌نفاله بكه‌ن كه ڕۆژانه هه‌زارانجار شه‌هید ده‌بێت، زینده‌به‌چاڵ ده‌كرێته‌وه‌و به كوله‌مه‌رگی ده‌گوزه‌رێنێت.. ژنی كوردی پاش تراژیدیای ئه‌نفالی نه‌فره‌ت لێكراو، بێكارهباو بێئاوو بێسووتهمهنیی و بێ خزمه‌تگوزاری و بێئومێد‌و بێ‌ئامانج و بێ ولاَت و بێ نیشتمان و بێ سه‌ركرده‌و بێ حكومه‌ت و بێ سه‌رۆكوه‌زیرانه.. خۆ ئه‌مێستاكه دیكتاتۆر له هه‌ناسه كه‌وتووه‌و نۆزده ساڵه كوڕه قاره‌مان و پێشمه‌رگه ئازادیخواز‌و پارتیزانهكانمانن كه حوكم ده‌كه‌ن، ئه‌ی كوا ئه‌و كه‌سه قاره‌مان و دلێره كێیه ده‌ستی میهره‌بانی و نه‌رمونیانی به‌سه‌ر سه‌ری نامۆ‌و كاسی ئه‌م ژنه شكۆمهندهدا دێنێت؟؟ كێن؟ كام له‌و نه‌به‌زو نه‌برده ئاماده‌یه، له شه‌وانی تاریك و نووته‌كی زستانی سهرسڕو هاوینی مه‌نجه‌نیقی ئه‌م زێده هه‌تیوه‌دا، لایلایه‌ی دڵی شه‌قار شه‌قاری دایكێكی كوڕ‌و كچ ئه‌نفالكراوی ئه‌م كوردستانه ئازاد‌و دیموكراسی و زه‌نگینه بكات؟؟؟ ئه‌و تاقه سه‌ركرده‌یه كێیه كه مووچه‌ی یه‌ك مانگی خۆی پێشكه‌شی پیره‌ژنێكی لای گه‌رمیان یان پیره‌مێردێكی پاشماوه‌ی ئه‌نفال كرد؟ وه‌لی ئه‌فسووس و جه‌خار كه‌وا ئه‌وان هێشتاكه وه‌كو ئه‌فریقی و سۆماڵی و به‌نگلادیشی ده‌ژین.. هێشتاكه له‌نێو تۆز‌و خۆڵی رۆژگاری ئه‌نفالدا ژینی مه‌رگه‌سات ده‌ژین.. ئه‌وان هێشتاكه ئاوی سیخناخ له ڤایرۆس و له زه‌قنه‌بووت ره‌گه‌زو توخمی ئاوه‌دانییانه.. هێشتاكه ئه‌وان پێستی ڕه‌شداگه‌ڕاوی رۆژانی ئه‌نفالیان نوومایشی میدیاكانی جیهان ده‌كه‌ن.. هێشتاكه پێخه‌ف و جێی زستانیان ڕه‌قبۆته‌وه له زوقمداو له گه‌رمه‌سێری هاوینیشدا بوونه‌ته ته‌نوور.. له‌ڕاستیدا ژنی ئه‌نفالكراوی كورد، نه‌خۆیان و نه منداڵیان و نه كه‌سوكارو خزمیان، ئاسووده‌و به‌خته‌وه‌ر نین، ژینیان پڕه له حه‌سره‌ت و ئاخ و هه‌ناسه‌ی سارد، بێئومێدن له ڕاپه‌ڕین و ئازادی و حیزب و حكومه‌ت و ته‌نانه‌ت ( به قه‌ولی سه‌ركرده‌یه‌كمان/ له خه‌ونی شاعیرانه‌ی كورد ) له ده‌وڵه‌تی كوردیش.. ئه‌وان هه‌تاكو ئه‌و ڕۆژه‌ی ده‌چنه‌وه به‌ر ده‌رگای كردگار، له‌م ژیانه هه‌یتو و بێبه‌هایه تۆراون و نامۆن و ئومێدبڕاون.. چونكه ئێمه‌ی تاكی كورد، كۆمه‌ڵگای كوردی و حكومه‌ت و حیزبه بێشومارهكان، مرۆڤدۆست و هاوڕێ و خزم و خانه‌خوێ و هاوده‌می ئه‌و هه‌زاران هه‌زار ژن و مرۆڤه ئه‌نفالكراوه نه‌بووین و ده‌ستگیرۆیی كهسیانمان نه‌كرد.. هێنده‌ی غه‌یره‌دین و كافره‌كانیش وه‌كو په‌نابه‌رێك مافی مرۆڤ و مافی ژیانمان پێنه‌به‌خشیون.. كه‌سمان نه‌مانتوانیوه خه‌نده‌و بزه‌یه‌كی دۆستانه بخه‌ینه سه‌ر لێوی تاقه یه‌ك ژنی شكۆداری ئه‌نفالكراو.. چونكه ئه‌وه‌ی هه‌بووه، بۆرهپیاون ئه‌وانه‌ش وا دڵفراوان و دۆستن مه‌خابن كه نه‌دارو هه‌ژارو ده‌سكورتن.. ته‌نیا ده‌توانن دوو وشه‌ی جوان و به‌ئه‌مه‌ك پێشكه‌ش به دڵی گه‌وره‌و مه‌زنی ئه‌وان بكه‌ن,
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/wtar/wtar-2010-04-10-4500.html