|
|
|
|
|
|
سایكۆلۆژیای ژنی ئه‌نفال
كه‌ژاڵ ئیسماعیل
شه‌ممه-10-نیسان(مانگی 4)-2010
ژنی كورد به درێژایی مێژوو هه‌ڵگری غه‌م و نه‌هامه‌تییه‌كانی ڕۆژگار بووه و ئێستاشی له‌سه‌ربێت، جاچ به ده‌ستی مرۆڤ و ئه‌و كاره‌ساته تراجیدییه یه‌ك له‌دوای یه‌كانه‌ی ڕووبه‌ڕوی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری هاتوون، نموونه‌ی ئه‌و كاره‌ساتانه‌ش زۆرن و تاوه‌كو ئێستا ، دوای رویشتنی زه‌مه‌نێك به‌سه‌ریاندا نه‌یتوانیوه له زاكیره‌ی كۆمه‌ڵگه بیانسڕێته‌وه، له‌هه‌موویان كاریگه‌رتر كاره‌ساتی ( ئه‌نفال ) و سڕێنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی به‌شێك له‌نه‌ته‌وه‌ی كورد. شاڵاوی ئه‌نفال بووه هۆی تێكدانی گه‌لێك لایه‌نی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری و ئامانجی ترازاندنی كۆمه‌ڵگه‌و یه‌كێتی نه‌ته‌وایه‌تی بوو، ئه‌وی مایه‌ی نیگه‌رانییه دوای تێپه‌ڕینی ٢٢ بیست‌ودوو ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه به‌دناوه‌دا تاوه‌كو ئێستا تاكی كورد له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی دوای ئه‌نفال له‌بارودۆخێكی ناشایسته‌و وێراندا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن به‌تایبه‌ت ژنان كه‌به‌شی هه‌ره‌زۆری نه‌هامه‌تییه‌كه كه‌وتۆته سه‌رشانی ئه‌وان و پێویسته په‌ستان له‌ناخی خۆیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی تواانای به‌ره‌نگاریكردنی ئه‌و ژیانه‌یان هه‌بێت. له‌ڕاستیدا خودی زاراوه‌ی ( ئه‌نفال ) و لكاندنی به به‌شێكی گه‌وره له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری خۆی له‌خۆیدا مایه‌ی تێكدان و ڕووخاندنی ناوه‌وه‌ی تاكی كورده به‌گشتی و ژن به‌تایبه‌ت، گه‌رچی تاوه‌كو ئێستا به ناوی ئه‌نفال ناسراون كه ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی زمانه‌وانی گه‌وره‌یه و پێویستی به پێداچوونه‌وه و خوێندنه‌وه‌یه‌كی سۆسیۆلۆژی هه‌یه ، ئاخر ژیان له‌نێو گێژاوی چاوه‌ڕوانییه‌كی بێكۆتا و بێ هیوا هۆكارێكی گرنگه بۆ تێكدانی ئینسان چ جا چاوه‌ڕوانی دههرێك ، چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌سانێك پیش ٢٢ ساڵ بوونه قوربانی سیاسه‌تێكی دیكتۆرانه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و لێكترازاندنی سه‌دان هه‌زار خێزان . كاریگه‌ریی شاڵاوی ئه‌نفال دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه به‌ته‌نها نیگایه‌ك له‌نێوچاوی ژنێكدا شرۆڤه‌ی ته‌واوه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسگهلێكه لای هه‌مووان گه‌لاڵه بووه، هه‌ڵبه‌ت چه‌مك و مانای ئه‌نفال به گشت ڕه‌هه‌نده كۆمهلایهتییهكانیهوه كۆمه‌ڵێك گرێی ئابووری و كۆمهلاَیهتی و ده‌روونی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی دوای ئه‌نفال جێهێشتووه كه ژن هه‌ڵگری غه‌م و ئازارهكانێتی، ژنانی نێو كۆمه‌ڵگه‌ی دوای ئه‌نفال وه‌ك تاكێكی ئاسایی ناژین و جگه له زوڵمی سیاسه‌ت و ئینسانییه‌ت و مێژوو، كۆمه‌ڵگه‌ش زوڵمێكی گه‌وره‌ی لێكردوون و هه‌میشه به‌چاوی ژنانێك كه هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك یادگاری جوان و ترسناكن لێیان ئه‌ڕوانێت كه له‌واقیعدا ده‌روونیانی هه‌پرون بهههپرونكردووه و زیاتر په‌نجه ئه‌نێته سه‌ر برینه‌كانیان، نه‌بوونی هه‌مئاهه‌نگی و نه‌چوون به‌ده‌م ئازار‌و ئه‌ندێشه‌كانیان و نه‌بوونی نێوه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ شكاندنی ئه‌و دیواره‌ی ژنی ئه‌نفالی خستۆته ئه‌ودیو هێڵی سووری ژیانه‌وه، ئه‌و ترسه‌ی شاڵاوی ئه‌نفال له‌نیو ناخی هه‌رتاكێكی دوای ئه‌نفال جێی هێشتووه هۆكاره بۆ ڕووخاندن و توشبوون به كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی ده‌روونی و خه‌مۆكی درێژخایه‌ن كه به‌شێكی سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵات به‌رپرسیاره له‌مانه‌وه و درێژه پێدانی، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ژنانی دوای ئه‌نفال شێوازی ژیان و شوێنی نیشته‌جێ و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان به گشت پرنسیپ و دابونه‌رێت و كه‌لتوری خودی ناوچه‌كه له‌ده‌ستدا و ژیانیان سه‌رتاسه‌ر گۆڕا ئه‌مه كاریسه‌یه‌كی دیكه‌یه بۆ ڕوخاندن و تێكشكاندنی كه‌سایه‌تی ژنانی دوای ئه‌نفال، ته‌نانه‌ت شووكردنه‌وه و هاوسه‌رگیریی له‌نێو ئه‌و ژنانه‌دا به‌حوكمی خێڵه‌كی و كه‌لتوری نێو كۆمه‌ڵگه هێڵێكی سووری دیكه‌یه كه ژنانی دوای ئه‌نفالی ناوه‌ته نێو بازنه‌ی ته‌نهایی و بیركردنه‌وه . ئاخۆ غه‌می ژنانی دوای ئه‌نفال و كچانی دوای ئه‌نفال به‌كوێ ده‌گات؟ زه‌مه‌ن یان مرۆڤه‌كان كهفیلن بهساڕێژكردنی ئه‌و هه‌موو زامه؟
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/wtar/wtar-2010-04-10-2757.html