|
|
|
|
|
|
بۆ ده‌بێت تاوانبارانی ئه‌نفال بدرێنه دادگا، به تایبه‌تی هه‌ندێ له کورده‌کان؟
دیمانه و ئه‌نجامی سۆسیۆسایکۆلۆژیخهروارێک له لێکوڵینه‌وه‌ی( کاریگه‌ری تاوانی ئه‌نفال له سه‌ر ژنانی کورد)
ئاسۆ بیاره‌یی ـ سایكۆسۆسیۆلۆژ
شه‌ممه-10-نیسان(مانگی 4)-2010
یه‌کێک له ئه‌نجامه‌کانی ئه‌و لێکوڵینه‌وه زانستیه‌ی که کردوومه له سه‌رکاریگه‌ری ئه‌نفال له سه‌ر حه‌وت ژنی کورد له ته‌مه‌نه‌کانی 18-76 له سوێد، له سه‌ر باری سۆسیۆسایکۆلۆژی ، به‌تایبه‌تی باری که‌سایتی و ناسنامه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و ژنانه، ئه‌وه ده‌ردخات که دادگایی نه‌کردنی تاوانبارانی ئه‌نفال به تایبه‌تی هه‌ندێ سه‌رۆک جاش و کورده سیخوڕه‌کانی سه‌رده‌می به‌عس، گه‌وره‌ترین ئازاری دروونی و کۆمه‌ڵایه‌تیان له لای ئه‌و قوربانیانه دروستکردووه. ئه‌و حه‌وت ژنه کورده، نه‌ک ته‌نها باسی خۆیان ده‌که‌ن که چۆن ئازادی ئه‌و تاوانبارانه ئازاریان ده‌دات، به‌ڵکو ڕزگاربوونی ئه‌و تاوانبارانه له سزا و دادگاکاریگهریێکی سۆسۆسایکۆلۆژی نه‌گه‌تیڤی به‌جێهێشتووه و بووه‌ته ئه‌نجامێک که قوربانیانی ئه‌نفال به‌گشتی خۆیان به تاوانبار بزانن. دروستبوونی ئه‌و هه‌سته ده‌روونیه له ئه‌نجامی ده‌ربازبوونی ئه‌و تاوانبارانه‌یه که ئه‌مڕۆ له پاڵ ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا بێخه‌م کاری خۆیان ده‌که‌ن و ده‌سه‌ڵاتداریشن و هه‌ندێكیشیان وه‌کو شه‌هید دێنه ناسین، سه‌رباری تاوانه‌کانیان. لێکۆڵینه‌وه زانستیه‌کانی قوربانیان شه‌ڕی بۆسنیه 1994 و شه‌ڕی دووه‌می جیهانی، به تایبه‌تی پاکتاوکردنی نه‌ژادی جوه‌کان و شه‌ڕی ڕوهنده ساڵی 1994 ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه که، سزادانی تاوانبارانی شه‌ڕ و بکوژانی مرۆڤ، ئارامیێکی ده‌رونی و بڕوایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گێڕێته‌وه بۆ قوربانیه‌کان. هه‌روه‌ها ئه‌و سزدانه ده‌بێته ڕێگرێکی ناوچه‌یی و جیهانی له دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره تاوانانه ده‌رهه‌ق به مرۆڤ، ئاژه‌ڵ و ژینگه. سزادانی تاوانباران داخوازێکی ده‌روونی ڕه‌وای قوربانیانه و یه‌کێکه له گرنگترین خاڵی قه‌ره‌بووکردنه‌وه که ووزه‌یه‌ک ده‌به‌خشێته‌وه به تاوان‌لێ‌کراو و ئاسانکردنی ژیانی. Knutsson ساڵی 2004 لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی هه‌مه‌لایه‌نی له بۆسنیه و کهرواتیا کردووه و به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتووه، که سزادانی تاوانباری شه‌ڕ چه‌ند پیوێسته بۆ ئه‌وه‌ی تاوان‌لێ‌کراو بتوانێت درێژه به ژیانی داهاتووی خۆی به شێوه‌یه‌کی سروشتی بدات. کنوتسۆن ده‌ڵێت: زۆربه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی که دوای شه‌ڕ ژیانیان ئاسایی بووه‌ته‌وه، ئه‌و ژنانه‌ن که ده‌زانن تاوانباره‌کان به سزای خۆیان گه‌ێشتوون و له دوا ڕۆژیشدا چیدی که‌سا ناتوانێت هه‌ڕشه‌یان لێ بکات. که‌واته سزا نه‌دانی تاوانباران، تاوانلێکراوان تووشی ترس ده‌کات ، له لایه‌کی تریشه‌وه بێ بڕوایان ده‌کات به‌و سیسته‌مه دادپه‌روه‌ریه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه. خاڵێکی گرنگ که شایه‌نی پێ داگرتنه ئه‌وه‌یه که ئازادبوونی تاوانباران، ڕێگه به دووپاتبوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره تاوانانه ده‌دات. نموونه‌کان زۆرن له‌وانه ده‌نگ نه‌کردنی جهیان به‌رامبه‌ر پاکتاوکردنی کورد له لایه‌ن تورکه نه‌ژادپه‌ره‌سته‌کان و ره‌فتاری ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیران به‌رامبه‌ر به‌رهه‌ڵستکارانی. ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌نجامه‌ی کنوتسۆن ببه‌ستینه‌وه به به‌باری ده‌روونی ئه‌و حه‌وت ژنه کورده‌ی که من لێکۆڵینه‌وه‌م له‌سه‌ر کردوون، یان گشتی بکرێت له‌سه‌ر قوربانیانی تاوانی ئه‌نفال، به‌شیوه‌یه‌کی ساده و گریمانه، ده‌رده‌که‌وێت که مانه‌وه‌ی تاوانبارانی ئه‌نفال(عه‌ره‌ب و کورد و تورکمان..) به‌بێ داداگایی و سزا، گه‌وره‌ترین زیانی سۆسیۆسایکۆلۆژیان پێ ده‌گات، ڕۆژانه به‌دیتنی ئه‌و تاوانبارانه که ئازادن، تاوان دژیان دووباره ده‌بێته‌وه و ده‌بێته زه‌نگێکی دووباره بووه که ژیانی ڕۆژانه‌یان لێ تێکبدات. نه‌ک ته‌نها له خۆیان به‌ڵکو ئه‌و نه‌وانه‌ش که به‌ده‌ستی ئه‌وان په‌روه‌رده ده‌بن. که‌واته داداگایی کردنی تاوانباران له باشووری کوردستان و عێراق، خاڵی وه‌رچه‌رخانی ئاسوده‌کردن و ئارامی قوربانیانی ئه‌نفاله. هه‌روه‌ها پێویسته ده‌سه‌ڵاتی کوردی به په‌رۆشه‌وه کاربکات بۆ دادگایی‌کردنی ئه‌و تاوانبارانه و بایه‌خی سزادانیان ڕه‌چاو بکات که چه‌ند قازانجی هه‌یه بۆ ئاسودهکردنهوهی باری ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و قوربانیانه.
سه‌رچاوه‌کان Kaplan, S. (2003). Barn under Förintelsen då och nu. Finland: tryckning WS BO Bookwell. ISBN 91-27-09648-8
Knutsson, M.(2002). Att leva vidare efter krig och etnisk rensning. En empirisk studie av kvinnors mentala hälsa i Bosnien-Hercegovina och Kroatien. STOCKHOLMS UNIVERSITET: PSYKOLOGISKA INSTITUTIONEN.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/wtar/wtar-2010-04-10-2444.html