|
|
|
|
|
|
هه‌وڵی یاساغكردنی فره‌ژنی پێشێلكردنی مافی ئافره‌تانه
ئاوات ئالانی
هه‌ینی-02-نیسان(مانگی 4)-2010
هه‌نوكه كه‌ناڵه‌كانی ڕاگهیاندنو به‌تایبه‌ت میدیای نوسراو سه‌رقاڵی راڤه‌و ڕه‌خنه‌و تاووتوێكردنی پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستانن، له‌م ده‌ستووره‌دا بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی فره‌ژنی تێدا تۆمار كراوه، كه پێچه‌وانه‌ی ده‌قی قورئانه، كه ده‌فه‌رموێت: (..فَانكِحُواْ مَا گَابَ ڵكُم مِّنَ النِّسَاو مَپْنَی وَپُلاَپَ وَرُبَاعَ فَإِنْ خِفْتُمْ أَلاَّ تَعْدِلُواْ فَوَاحِدَهً أَوْ مَا مَڵكَتْ أَیْمَانُكُمْ ژَلِكَ أَدْنَی أَلاَّ تَعُولُواْ) (النسا‌و: 3). هه‌ركارو مه‌سه‌له‌یه‌كیش له هه‌ر زهمانوو زه‌مه‌نێكدا دژ بووه‌ستێته‌وه له‌گه‌ڵ په‌یامی خوادا بێشك له‌گه‌ڵ ژیان‌و فیتره‌تی مرۆڤیش‌دا ناكۆك‌و ناته‌با دهبێو ده‌رئه‌نجامه سلبییه‌كانی ژیان ده‌كاته جه‌نگه‌ڵستان، ئه‌ز لێره‌دا زۆر به كورتی هه‌وڵ ئه‌ده‌م شتگه‌لێ بخه‌مه ڕوو تا هه‌مووان نا باشی‌و موزاعه‌فاته‌كانی قه‌ده‌غه‌كردنی فره‌ژنییان له پێشچاو بێت. له دێر زه‌مانه‌وه وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین لانه‌ی سهرۆكو مهلیكو فه‌رمانڕه‌وایانی دكتاتۆرو ورده تۆتالیتاری مشه‌خۆرو گرنگن بووه، به ویستی خۆیان له ژێر هه‌یمه‌نه‌ی هێزه پاسیڤ‌و خۆسهپێنهكاندا گه‌مه‌یان به ئه‌قڵی مرۆڤ كردووه، نزیكترین نموونه‌ش حزبی به‌عسی ڕووخاوو هاوشێوه‌كانی ئێستایه‌تی! وه‌لێ ئه‌م باسه زیاتر هه‌ڵده‌گرێ به‌ڵام هێنده به‌سه بزانین كه ئه‌م هێزانه هه‌میشه بۆ له‌ناوبردنی مرۆڤكارابوون، جه‌نگه یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی به‌عس ماهیه‌تی ئه‌و هێزانه ئاشكرا ده‌كات، به‌عس هه‌زاران لاوی له كورد‌و عهرهبو كه‌مه نه‌ته‌وه‌كانی دی بۆ وه‌دیهێنانی خواسته چه‌په‌ڵه‌كانی خۆی كرده قوربانی، ئیدی لێره‌وه ئاماره‌كان ڕێژه‌ی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر‌و مێیان به ناهاوسه‌نگی خسته ڕوو، ڕێژه‌ی ئافره‌تانی بێدهزگیرانو بێوهژنو بێكهسو بێده‌ره‌تان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكرد. هه‌نوكه‌ش زیاد له هه‌ر زه‌مه‌نێكی تر ئه‌مڕۆ وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بۆته جێی چاوتێبڕینو ته‌راتێنی زلهێزانی دهرهكیو به‌جۆره‌ها چهكو ئامێری سووك‌و قورسی پێشكه‌وتوو كه‌وتوونه‌ته وێزه‌ی خه‌ڵك‌و خاكیان، ئاشكرایه یه‌كێك له‌و وڵاتانه عێراقه، ئه‌مڕۆ ئه‌م وڵاته غه‌رقی دووكه‌ڵ‌و خوێن كراوه، به پێی ئاماره‌كان هه‌ر شه‌وو ڕۆژێك (100) كه‌س ده‌بنه قورئانی كه گومانی تێدا نییه (80%)ی ئه‌م ڕێژه‌یه ڕه‌گه‌زی پیاوانن. ئه‌شێ لێره‌دا ڕووبكه‌ینه ئه‌و كهسو لایه‌نانه‌ی كه پڕۆژه بڕِیاری قهدهغهردنی فره‌ژنییان به‌رز كردۆته‌وه، تا بزانین سه‌ره‌ڕای وجودی دیارده‌ی قه‌یره‌یی له ههرێمو كوشتاری بێڕه‌حمانه له شاره‌كانی ناوهڕاستو خوارووی عێراق، كه كوردیش قوربانی زۆری تێدا ئه‌دات، بۆ وه‌ها بارودۆخێك جگه له یاسایی فره‌ژنی چ چاره‌سه‌رێك به‌گونجاوتر ئه‌زانن؟! ئایا وا باشه ئه‌و ژنانه‌ی ژیانیان لێشێواوه‌و بێوه‌ژن كه‌وتوون بگه‌ڕێنه‌وه ماڵی باوانیانو تامردن شیوه‌ن بۆ مێرده‌كانیان بكه‌ن؟ یان ئه‌وه باشه په‌رته‌وازه‌ی سه‌ر شه‌قامه‌كان ببن‌و گه‌مه به شعورو كه‌سایه‌تییان بكرێ‌و تووشی لادان‌و جۆره‌ها نه‌خۆشی ڤایرۆسی ترسناك بین‌و كۆمه‌ڵگای پێ نغرۆ بكه‌ن؟! یاخود شوكردن به پیاوێك كه ژنی یه‌كه‌م یان دووه‌می هه‌یه، بێگومان به ڕه‌چاوكردنی ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه په‌روه‌ردگار باسی كردوون (دادگه‌ری له نێوان خێزانه‌كان‌و بوونی سامان‌و دابینكردنی بژێوی) بێشك ئه‌وه بۆیان باشتره كه له سایه‌ی مێردێكدا حورمهتو كه‌رامه‌ت‌و كه‌سایه‌تی ئافره‌ت پارێزراوبێت نه‌وه‌ك له تیاترۆو مهلهاكاندا حه‌زی پیسی بازرگانانی بانده سێكسییه‌كان دامركێنێته‌وه. یه‌كێ له پاساوه‌كانی ئه‌وانه‌ی گه‌ره‌كیانه یاسای فره‌ژنی له ده‌ستووری هه‌رێمدا یاساغ بكه‌ن، ئه‌وه‌یه ده‌ڵێن: شوكردنی ژنی دووه‌م به پیاوێك پێشێلكردنی مافی ژنی یه‌كه‌مه! ڕاسته زۆرجار ژنی یه‌كه‌م پێی ناخۆشه ژنی به‌سه‌ردا بهێنرێت، به‌ڵام مه‌رج نییه پێشێلكردنی ماف بێت، ئه‌مه لێكدانه‌وه‌یه‌كی نادروسته، ده‌بوو ئه‌وانه‌ی كار بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی فره‌ژنی ده‌كه‌ن، له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی تاكو تایبه‌تیدا به‌رژه‌وه‌ندیی گتشتییان نه‌خستایه‌ته په‌راوێزه‌وه، منیش ڕه‌خنه‌م هه‌یه له‌و پیاوانه‌ی له‌به‌ر كه‌م ته‌مه‌نی، جوانی، سامانی ئافره‌ت، ژنی دووه‌م ئه‌خوازن، ئه‌مجۆره زه‌واجه گرفتی كۆمه‌ڵگا چاره‌ناكات، به‌ڵكو كۆششی ئێمه بۆ ئه‌وه‌یه یاسای فره‌ژنی كارابكرێت نه‌ك قه‌ده‌غه‌و سزا، بۆ ئه‌وه‌ی بێوهژنو قهیرهكانیش هه‌لی شوكردنیان بۆ بڕه‌خسێت، حه‌زناكه‌م كه‌س به هه‌ڵه لێم تێبگات، كاتێ باسی پاراستنی كه‌سایه‌تی‌و مۆراڵی ئافره‌ت ده‌كه‌ین له سایه‌ی پیاودا مانای وانییه هه‌موو ئه‌و ئافره‌تانه‌ی زه‌واجیان نه‌كردووه تووشی لادان‌و به‌دڕه‌وشتی ده‌بن، نه‌خێر وانییه، به‌ڵكو مه‌به‌ستمانه بڵێن: یاساغكردنی زه‌واجی له ژنێك زیاتر دیارده‌ی قه‌یره‌یی فراوانتر دهكاو بێوه‌ژنه‌كان به كاروانی مه‌رگ ده‌سپێرێت، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش به‌ده‌ر نییه له سلبیات، پێمباشه له كۆتاییدا ئه‌و ڕاتییه باس بكه‌م كه یاسای فره‌ژنی به مانای وشه له كۆمه‌ڵگایه‌كی ئیسلامی‌دا ئیجابیاته‌كانی ڕه‌نگ ئه‌داته‌وه‌و به ده‌رئه‌كه‌وێت، له كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه تاكه‌كانی هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بكهنو پیاو له‌به‌ر لێقهوماویهتی ئافره‌ت یان ڕاستر بڵێم له‌به‌ر خوا ژنی دووه‌م بهێنێت نه‌وه‌ك شتێكی دی، ئه‌گه‌ر ته‌ماشای "سیره" بكه‌ین ده‌بینی پێغه‌مبه‌ردروودی خوای له سه‌ر بێت جگه له عائیشه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی دیكه كه خواستوونی هه‌موویان بێوه‌ژن بوون، ته‌نها له پێناو بڵاوبوونه‌وه‌ی دینی خوا‌و پاراستنی ژینی خودی ئافره‌ته كه ماره‌ی كردوون. ئافره‌تیش ئه‌گه‌ر باڵانسی ئیمانی به‌رز بێ‌و هه‌ست به به‌رپرسیارێتیی بكات، پێموایه (به ڕه‌چاوكردنی مهرجهنای فره‌ژنی) زۆر به‌لایه‌وه ئاساییه مێرده‌كه‌ی ژنی تر بخوازێت، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش به پێشێلكردنی مافی خۆی لێك ناداته‌وه، ده‌بێ په‌رله‌مان له جیاتی یاساغكردنی فره‌ژنی هانی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز بدات پرۆسه‌ی زه‌واج فراتوانكهن به‌و جۆره‌ی كه خوتڕێی پێداوه‌و خۆیان ڕازین له سه‌ری، ئه‌شێ په‌رله‌مان كرده‌ی تیرۆرستی‌و كۆچی لاوانی له پێش چاوبێت، ده‌بێ سه‌رژمێری بكرێت تا بزانین ئافره‌تان چه‌ند قاتی پیاوانن ئه‌وسا قسه له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌ی فره‌ژنی بكرێت.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/wtar/wtar-2010-04-02-5653.html