|
|
|
|
|
|
ئاسته‌نگه‌كانی خێزان و چاره‌سه‌ری گرفته‌كان
ئاكار سه‌روچاوه‌یی
هه‌ینی-02-نیسان(مانگی 4)-2010
دروستكردن و پێكه‌وه‌نانی ژیانی هاوسه‌رێتی پرۆسه‌یه‌كی گرنگی ژیانه كه به هاوبه‌شی له نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێر‌و مێ بۆ ژیانێكی نوێ‌و به ئومێدتر ده‌به‌سترێت، ئه‌و پڕۆسه‌یه حه‌زو خولیای هه‌مو گه‌نجێكی كوڕوكچه، چونكه ئه‌و گه‌نجانه به هۆی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌وه ده‌چنه قۆناغێكی ئاسوودهبون و حه‌زكردن له كاركردن بۆ ژیانێكی خۆشتر، بێگومان ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ش به‌ده‌رنیه لهئاستهنگو كێشه‌و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه كه ئه‌گه‌ر زوو فریان نه‌كه‌وین و به‌رنامه‌یان بۆ دانه‌نێین ئه‌وا دوورنییه ژیان بكه‌نه دۆزه‌خێكی سوتێنه‌ر و به‌هۆیه‌وه هه‌رچی تام و چێژی ئه‌و پرۆسه‌یه كه هه‌یه له ناوی به‌رن ... لێره‌دا و له‌م نوسینه‌مدا من نایه‌م هۆكاره‌كانی ئه‌و كێشانه ده‌ربخه‌م، به‌ڵكو دێم سه‌ره‌تایه‌ك باس ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وینه ناو ئه‌و كێشانه‌وه كه ئه‌مانه‌ن: یه‌كه‌م: ده‌بێت هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه له‌كاتی هه‌ست كردن به‌و كێشانه بێئهوی لێبگه‌ڕێن بگاته ئاستی ناخۆشی و ئازار بیر له‌وه بكه‌نه‌وه ئاخۆ چ هۆكارێكه خه‌ریكه ئه‌و كێشانه دروست ده‌كات به‌وه‌ی كه هه‌ردولایان كه‌شێك بۆ قسه كردن له‌گه‌ڵ یه‌كتری بڕه‌خسێنن تاوه‌كو به‌یه‌كه‌وه هۆكاره‌كان دیاری بكه‌ن و هه‌ردوكیان به په‌رۆشه‌وه چاره‌سه‌ر دیاری بكه‌ن و هه‌وڵ بخهنیه گه‌ڕ، چونكه ئه‌وان مادام ئاماده‌بوون كه ژیانی هاوسه‌رێتی له‌گه‌ڵ یه‌كتری قبوڵ بكه‌ن ده‌بێت ئاماده‌ی ئه‌وه‌ش بن كه گوێ له‌یه‌كتری بگرن و به‌قسه‌ی یه‌كتری بكه‌ن . دووه‌م: پێش ئه‌وه‌ی كه كێشه‌كان بگه‌نه ئه‌و ئاسته‌ی كه بیر له جیابونه‌وه بكرێته‌وه ده‌بێـت هه‌ردوولایان بیرله كاریگه‌ری دوای جیابونه‌وه بكه‌نه‌وه به‌وه‌ی كه هه‌ردولایان به‌و كاره تاچه‌ند زیانیان به‌رده‌كه‌وێت هه‌م له‌رووی ماددی‌و ناوبانگ هه‌م له رووی سۆز‌و كاریگه‌ری ده‌روونیشه‌وه سێیه‌م: ده‌بێت هه‌ردولا هه‌وڵ بده‌ن خۆیان له‌و هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵانه بپارێزن كه ئه‌وی تر پێی ناخۆشه و به هۆیه‌وه تووشی هه‌ڵچون و رق هه‌ستان و بێتاقه‌تی ده‌بن چونكه هانده‌ری ناخۆشیه‌كانی ناو خێزان سه‌رده‌كێشێت بۆ كێشه‌ی گه‌وره‌تر و كاریگه‌ر و خراپتر چواره‌م: پێویسته هه‌ردولایان هانده‌ری یه‌كتری بن له كاره‌كانی یه‌كتری و به‌رده‌وام سوپاسی ماندوبوونی یه‌كتری بكهنو له كاره‌كانی یه‌كتری بكۆڵنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه ورده‌كانی به‌رده‌م كاره‌كه نه‌هێڵن و گه‌شه‌ی زیاتر به به‌رهه‌می كاره‌كانیان بده‌ن و ئومێده‌كانیان زووتر بهَننهدی پێنجه‌م: هه‌ردولایان به‌حه‌زه‌ره‌وه هه‌وڵی تێگه‌یشتن له ژیان و چۆنێتی به‌رێوه‌بردنی ژینی هاوسه‌رێتی بده‌ن چونكه تێگه‌یشتن له ژیان ئاسوده‌یی به‌خشه و به ئاسانی ده‌توانێت كێشه گه‌وره‌كان چاره‌سه‌ر بكات و كێشه بچوكه‌كانیش وه‌لا بنیێت. به دڵنیاییه‌وه هه‌ركاتێك خێزان. ئه‌وا بیری كرده‌وه كێشه‌و ناخۆشیه‌كانی رۆژگار كه‌متر كاریان تێده‌كات و به‌رده‌وام له جیاتی ئه‌مه ئاسووده‌یی رویان تێده‌كات به‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر خۆیان و دهروبهیشیان جێده‌هێڵن و خه‌ڵك سه‌یریان ده‌كات كه وه‌ك ئه‌وان بكات به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌ر كێشه‌یان هه‌بێت نه‌هێلن ته‌شه‌نه بكات و بگاته ئاستی ئازار خواردن‌و بیركردنه‌وه له جیابونه‌وه!.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/wtar/wtar-2010-04-02-5147.html