|
|
|
|
|
|
جنێودان
هه‌ینی-02-نیسان(مانگی 4)-2010
مرۆڤ ڕواڵه‌ت بینه بۆیه له ڕێگه‌ی سیما‌و ڕه‌فتارو گوفتاره‌وه ئه‌كرێ كه‌سایه‌تی‌و تایبه‌تمه‌ندی هه‌ر كه‌سێك بریاری له‌سه‌ر بدرێت، شێوزاو چۆنیه‌تی قسه‌كردنیش یه‌كیكی تره له‌و هۆكارانه‌ی گوزارشت له كه‌سایه‌تی خاوه‌نه‌كه‌ی دهكاتی، به‌هۆی ئاخاوتن‌و وتوێژه‌وه ئه‌توانین بزانین ئه‌و كه‌سه توڕه‌یه، زمان پیسه، نهرمو نیانه، جنێو فرۆشه، جنێودان یه‌كێكه له‌و دیاردانه‌ی له ناو زۆرێك له پیاواندا به‌دی ده‌كرێت، جنێودان جگه له‌وه‌ی كارێكی حهرامو ناشهرعییهو هه‌روه‌ها ڕه‌فتارێكی ناپه‌سه‌ندو ناشیرینه. ئه‌و پیاوانه‌ی زمانیان له سه‌ر جنێودان ڕاهاتووه، هه‌ر به‌و جنێوه‌وه ژن‌و مناڵه‌كانیان بانگ دهكهنو هه‌ر به‌و زمانهشهوه یاری بۆ مناڵه‌كانیان ئهكهنو ئه‌یان دوێنن، ئیتر خوا په‌نا بدات له كاتی توڕهییو هه‌ڕه‌شه‌و لێپرسینه‌وه كردنا ئه‌وه‌ی خوا پێی ناخۆشه به ده‌میان دێته ده‌ره‌وه له هه‌مووی ناڕهحهتترو ناخۆشی جنێودانه به هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌به‌رچاوو مناڵ‌و خزم‌و كهسو دۆست‌و دوژمنا, هه‌ندێ جاریش بێشه‌رمانه له‌به‌رچای دایك‌و باوك‌و خوشك‌و براكه‌یدا جنێوی پێده‌دات. مه‌رج نییه جنێو ته‌نها قسه وتن بێت به دایك‌و باوك به‌ڵكو هه‌ندێ جاریش له‌قسه‌ی سوك‌و ناشیریندا خۆی ئه‌بینێته‌وه, كه‌واته پیاوی جنێو فرۆش له هه‌مان كاتدا ده‌م پیسیشه. ئاخۆ بێدینیو بێویژدانیو بێدهمافی ئه‌و پیاوه‌ی كه جنێو ده‌دات به ژن‌و مناڵ‌و به‌رامبه‌ری له چ ئاستێكدایه؟ ئاخۆ ههستو دڵشكاویو بێزاری‌و شه‌رمه‌زاری ئه‌و ئافره‌ته داماوه له چ ئاستێكدایه؟ بێگومان وه‌ڵامی ئه‌مانه هه‌موو به‌روونی له ڕواڵه‌ت‌و ڕوخساری ئافرتهكهدا ئه‌خوێنرێته‌وه. به‌ڕاستی ژیانێكی ئهستهمو قیزهونهو ئه‌و ماڵ‌و مناڵه جێگه‌ی به‌زه‌یین، بارگرانی ئه‌م خێزانه ته‌نها له‌وه‌دا نییه كه جنێو به خۆیان ده‌ده‌رێت، به‌ڵكو له‌وه‌ش به‌ده‌ر ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ماڵه دراوسێیهكیشدا نه‌گونجێ یان له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی زه‌ره‌ری كردبێ یان ده‌مه‌قاڵه‌ی بووبێ یان هه‌واڵێك ببیستێو به‌دڵێ نه‌بێ یان.. هه‌مان ڕه‌فتار ئه‌نوێنێ. برای به‌ڕێز: جنێودان نیشانه‌ی پیاوه‌تی نییه، پاشان وه‌فاداری سیفه‌تێكی به‌رزو پیرۆزه به‌رامبه‌ر هاوسه‌رت كه هاوبه‌شی ژیان‌و دایكی مناڵهكانته، له‌بری ماندو نهبوونو دهستخۆشیو لێبوردن به قسه‌ی سارد‌و جنێوهوهو ڕوو به‌ڕووی ئه‌بێته‌وه. بێگومان هه‌ر جنێوێك به هاوسهرتی ده‌ده‌ی به پێی فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا بۆ دایك‌و باوكی خۆت ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌مه‌ش بێوه‌فاییه‌كی تره به‌رامبه‌ر دایك‌و باوكت، هه‌روه‌ها كورد واته‌نی: گیا له‌سه‌ر بنجی خۆی ده‌ڕوێته‌وه. مناڵه‌كانیشت ئه‌بنه هه‌ڵگری ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی تۆ‌و له ناو خۆیاندا به‌یه‌كتر دهدهنو تۆش به‌شدار ئه‌بی له‌و جنێو به‌ركه‌وتنه. ئه‌گه‌ر پێت خۆشه هاوسه‌رو مناڵه‌كانت گوێڕایه‌ڵت بن ئه‌وا قسه‌ی خۆش‌و شێوازی نهرمو نیان‌و ڕێزگرتن كاریگه‌ری زیاتره. خێزانیش له سایه‌ی ڕه‌فتاری جوان‌و شیرینیدا هه‌ست به بهختهوهریو ئاسوده‌یی ده‌كات.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/wtar/wtar-2010-04-02-3038.html