|
|
|
|
|
|
مرۆڤایه‌تیبوونی ئافره‌ت
سومه‌یه چۆمانی
چوارشه‌ممه-31-ئازار(مانگی 3)-2010
، ئه‌مانه هه‌مووی جه‌ختكردنه‌وه‌یه له سه‌ربه‌خۆییبوونی كه‌سایه‌تی ئافره‌تی موسڵمان و شایسته و پێڕهوابوونی بۆ هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیاریه‌تی و پشتگیریكردنی بۆ ئیسلام و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی، هه‌موو ئه‌م مافانه پێش چه‌ندین سه‌ده له داننانی جیهانی سه‌رده‌می نوێ به مافه‌كانی ئافره‌ت له ڕاده‌ربرینی ڕای سه‌ربه‌خۆ له ڕێگای ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنه‌وه ئه‌مانه و چه‌ندین مافی تری وه‌كو: سه‌ربه‌خۆیی بوونی ئافره‌ت له ماڵه‌كه‌ی و خاوه‌ندارێتی كردنی و به‌خشینی له‌خه‌رجی ماڵ و منداڵ، هه‌روا یه‌كسان بوون له‌گه‌ڵ پیاودا له ڕێز‌و پله‌وپایه‌ی مرۆڤایه‌تی و په‌روه‌رده‌كردن و ڕێنیشانده‌ری جه‌ماوه‌ر و له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه شه‌رعییه‌كان به گشتی. ئه‌م هه‌موو ماف و ڕێز و پله و پایه بوونی ئافره‌تی موسڵمان، كه شایستهكردن به ئه‌رك و كار له ئیسلامدا گه‌یشته ڕاده‌یه‌ك كه ئافره‌تانی ڕۆژئاوای سه‌رسامكرد هه‌روه‌ك چه‌ندین نموونه‌ی زیندوومان هه‌ن و زۆرێك ئافره‌تانی رۆژئاوا دانیان به‌م ڕاستیه‌دا هێناوه. به‌م هۆیه‌شه‌وه ئیسلامیان هه‌ڵبژاردو كردیان به به‌رنامه و ڕێبازی ژیان. له ڕاستیدا كاتێ ئێمه‌ی ئافره‌تانی موسڵمان حاڵی ئافره‌تانی ڕۆژئاوا ده‌بینین كه تووشی چ جۆره نههامهتیێك بوون له‌ژێر به‌رنامه‌ی ئاینه ده‌ستكرده‌كان و ڕیِكخراوه به‌ناو مافدهرهكانی ئافره‌ت، ئێمه‌ی ئافره‌تانی موسڵمان زیاتر شانازی به‌كه‌سایه‌تی ئیسلامیمان ده‌كه‌ین، هێنده‌ی تر باوه‌رمان پته‌و ده‌بێ و زیاتر دڵنیا ده‌بین له مه‌زنی و ته‌واوه‌تی و گشتگیریی به‌رنامه‌ی په‌روه‌ردگارمان، چونكه هه‌موو ئه‌و هۆكاره به‌خته‌وه‌رییانه‌ی ڕه‌گه‌زی مێی له ئامێز گرتووه بۆ هێنانه‌دی له چاككردنی ڕه‌وشی ئافره‌ت كه هیچ لایه‌ن وكه‌سێك نه‌یتوانیوه ته‌نانه‌ت له‌مێژووی ئه‌م سه‌ده‌ی بیست و یهكهمهشدا كه‌هه‌ڵگری ته‌كنه‌لۆژیا و پێشكه‌وتنی زانست....بهێنێته دی. ئێمه‌ی ئافره‌تانی موسڵمان ئاگادارین له مێژووی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسی كه له كۆتایی سه‌ده‌ی هه‌ژده به‌ڵگه‌نامه‌ی مافی مرۆڤی ڕاگه‌یاند، له‌ژێر ناونیشانی (مافه‌كانی پیاو) دایبه‌زاند كه له مادده‌ی یه‌كه‌می ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه داهاتووه(پیاوبه ئازادی له‌دایك ده‌بی نابێ بكرێته كۆیله) پاشان هه‌وڵی زۆردرا بۆ زیادكردنی وشه‌ی (ئافره‌ت) له‌م مادده‌یه دا بهلاَم به‌داخه‌وه هه‌وڵه‌كان بێ ئاكام بوون. له هه‌ندێ كۆنه ئاینه‌كان گومانیان هه‌بوو له مرۆڤایه‌تی بوونی ئافره‌ت و سروشتی گیانه‌كه‌ی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ندین كۆنگره‌و كۆبوونه‌وه و له ڕۆما به‌سترا بۆ گه‌ڕان و دۆزێنه‌وه‌ی گیانی ئافره‌ت! ئایا ئافره‌ت هاوشێوه‌ی گیانی پیاو گیانی هه‌یه!؟یان هاوشێوه‌ی گیانی ئاژهلاَنه!؟ دوای هه‌وڵ و ماندووبوونێكی یه‌كجار زۆر بڕیاری كۆتایی له كۆبوونه‌وه‌كان درا كه (ئافره‌ت به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها هیچ گیانی نیه و دووباره له ژیانه‌كه‌ی تر زیندوو نابێته‌وه! هه‌روه‌ها له هه‌ندێ ولاَتی پێشكه‌تووی وه‌كو به‌ریتانیا ژنه‌كانی خۆیان به نرخێكی كه‌م ده‌فرۆشت و بازرگانیان پێ ده‌كردن تاساڵی 1930ئه‌م كاره قه‌ده‌غه‌كرا. هه‌روه‌ها له‌سه‌رده‌می (هنری هه‌شته‌م)پاشای ئینگلیز، په‌رله‌مانی ئینگلیز بڕیارێكی ده‌ركرد به‌وه‌ی كه ئافره‌ت نابێ په‌رتووكی (العهدالجدید) بخوێنێته‌وه كه عیسی (علیه السلام) هێناویه‌تی. هه‌رچی ئافره‌تی دورگه‌ی عه‌ره‌بیشه واته پێش ئیسلام ئافره‌ت جێگه‌ی سوكایه‌تی پێكردن و مایه‌ی شه‌رمه‌زاری بووه، بۆیه ڕێگایه‌كیان هه‌ڵبژارد له‌پێناو له‌ناوبردن و بنبڕكردنی ڕه‌گه‌زی مێ ئه‌ویش (زینده به چاڵكردنی كچان) بوو، بهلاَم له‌و ڕۆژه‌ی خۆری ئیسلام ههلاَت جیهان و به‌تایبه‌تی دورگه‌ی عه‌ره‌بی نوقمی ڕووناكیه پرشنگداره‌كه‌ی كرد، مژده و مافی بۆ ئافره‌ت هێنا، به‌ڕێزێكی بێ پایان و به خۆشه‌ویستییه‌كی گه‌وره‌وه له‌باوه‌شه پڕ میهره‌بانیه‌كه‌ی گرت و له سته‌م و زۆرداری و بێ ڕێزی و گاڵته پێكردن و زینده به‌چاڵكردن.....به دووری گرت له‌ژێر ساباته خۆش و نوورانیهكهی حه‌سانده‌وه، خۆش گوزه‌رانی كرد و ڕایگه‌یاند كه ئافره‌ت هاوشێوه‌ی پیاو گیانی هه‌یه و یه‌كسانه له‌گه‌ڵ پیاو له‌ماف و ڕێز و خۆشه‌ویستی..به‌ڵی ئه‌وه‌ی ده‌روونی ئافره‌ت پڕده‌كات له به‌خته‌وه‌ری و ڕه‌زامه‌ندی و ئارامی و شانازی پله‌و پایه‌ی دایكایهتیه، چونكه ئه‌م پله‌یه‌ی به‌رزتر ڕاگرتووه له‌پله و پایه‌ی باوكایه‌تی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئافره‌ت به‌هۆی سروشتی دروست بوونیه‌وه تایبه‌تمه‌ند بووه به‌هه‌ڵگرتنی منداڵ له‌ناو سكیدا، پاشان شیرپێدانی و له باوه‌شگرتنی، ئه‌مه‌ش ماندوبونێكی زۆر و كارێكی گه‌وره‌یه له به‌رامبه‌ر ئه‌م ماندوو بوونه زۆره‌ی خراوه‌ته سه‌ر شانی ئافره‌ت، له پاڵ ئه‌م رێز‌و شكۆدارییهی پله‌ی دایكایه‌تی، ئیسلام جارێكی تریش ئافره‌تی مه‌زن و به‌رزكرده‌وه و ڕیزی لێنا پاش شووكردنی، چونكه پاش شووكردنیشی پارێزگاری له ماڵ و بنه‌ماڵه‌ی باوكی ده‌كات و له‌ناو ڕه‌چه‌ڵه‌ك و بنه‌ماڵه‌ی مێرده‌كه‌ی ناتوێته‌وه ناوی خۆی و باوكی ڕه‌ش نابێته‌وه، وه‌ك حاڵی كۆمه‌ڵگای ڕۆژئاواییه‌كان كه‌پاش شووكردنیی ناوی ماڵی باوكی ڕادهماڵ درێ و ناوی مێرده‌كه‌ی هه‌ڵده‌گرێ و له تۆماره‌كانی باری كه‌سێتی و ڕه‌گه‌زنامه ناوی بنه‌ماڵه‌ی ڕه‌ش ده‌كرێته‌وه، به‌ڵێ بۆمان ده‌ركه‌وت له لای مێرده‌كه‌شی چه‌نده پارێزگاری لێ ده‌كات، وێڕای ئه‌وه‌ی ئیسلام زۆریش ئافره‌تی ڕاسپاردووه به گوێرایه‌ڵ بوونی بۆ مێرده‌كه‌ی و ڕێزلێنانی و چاكبوون له‌گه‌ڵی، كه‌چی ناشیه‌وێت به‌ته‌واوی بتوێته‌وه له‌كه‌سایه‌تی پیاو. هه‌روه‌ها ئیسلام مافی ته‌واوی پێدا له ڕووی سه‌ربه‌ستی ته‌واو له هه‌ڵس و كهوتكردن له‌ماڵی خۆی، ئه‌ركی خه‌رجی ماڵی نه‌خستۆته سه‌رشانی..دوای باسكردن ئه‌م مافانه... زۆر به‌ڕاشكاوانه بۆمان ده‌ركه‌وت كه ئیسلام چه‌نده پله و پایه‌ی ئافره‌تی به‌رز ڕاگرتوه، هه‌روا ڕوون بوه‌وه كه ئیسلام چه‌نده گرنگیداوه به‌سه‌ربه‌ستی و سه‌ربه‌زی و ڕیزداری و كراوه‌یی و چالاَكی كه‌سایه‌تیه‌كه‌ی تابتوانێ هه‌ستێ به گه‌یاندنی په‌یامه گه‌وره‌كه‌ی له ژیاندا.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/wtar/wtar-2010-03-31-2655.html