|
|
|
|
|
|
هۆكاره‌كانی دره‌نگكه‌وتنی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی
پشتیوان عومهرـ توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی
چوارشه‌ممه-31-ئازار(مانگی 3)-2010
كارئاسانی كردنی دایكان و باوكان و كچان و كوڕان كارایه‌كی یاریده‌ده‌ری باشه بۆ گه‌یشتن به‌و پرۆسه‌یه، پێكه‌وه‌نانی خێزان به‌شكی گرنگ بێت له‌په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌كانیان، شكاندنی هه‌موو ئه‌و ته‌وقانه‌ی رێگرن له گه‌یشن به‌و پرۆسه‌یه، وه‌لانانی كۆمه‌ڵێ شتی لاوه‌كی بۆ په‌كنه‌خستنی پرۆسه‌كه، تاوه‌كو به شێوه‌یه‌ك نه‌گوزه‌رێ له داهاتودا كچان و كوران رقئه‌ستوور بن و بیانه‌وێ تۆڵه له یه‌كتری بكه‌نه‌وه، سۆز‌و خۆشویستی بگۆڕێ بۆ تانه‌لێدان تاوانباركردنی ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر له ئه‌نجامدا كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بخوڵقێت، چونكه له كۆتاییدا به‌زیانی منداڵ ته‌واو ده‌بێت و ده‌بێته قۆچی قوربانی، تا وای لێبێت تاكێكی ره‌شبین و بێسۆز بێته كایه‌وه، چونكه له ژێر نازی دایك و باوكدا په‌روه‌رده نه‌بووه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه گه‌ر ئه‌و سۆزوخۆشهویستیه بوونی هه‌بێت له خێزاندا تاكێكی سودبه‌خش و هه‌میشه وێڵ به‌دوای ژیان، بگره دونیایه‌ك خه‌ون خه‌یاڵی ده‌بێ كه ئه‌وه‌نده زۆرن ره‌نگه كات ده‌رفه‌تی پێنه‌دات، چونكه تاكێك بووه نوقمی سۆز‌و خۆشه‌ویستی دایك و باوكی بووه. لێره‌دا هه‌ندێ هۆكار ده‌خه‌ینه روو كه كاریگه‌ریی هه‌بووه له‌سه‌ر دواخستنی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی. 1ـ هه‌رچی تاكه ئه‌گه‌ر له‌دایك باوكه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین ده‌بینین له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا هه‌ر له كۆنه‌وه تاوه‌كو ئێستا مه‌به‌ستی خستنه‌وه‌ی وه‌چه كاركردن و خۆ به‌هێزكردن بووه له كاتی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه, نه‌ك به‌هێزكردن و دروست كردنی سۆز‌و خۆشه‌ویستی له نێوان ژن و مێردا ئه‌مه‌ش وای كردوه ژماره‌یه‌كی بێ پایان منداڵ بخه‌نه‌وه ئه‌م جۆره‌ش زیاتر له گونده‌كاندا باو بووه، به‌ڵام به‌هۆی خاپور كردنی گونده‌كان و وشكه‌ساڵی، گونده‌كان وورده ورده به‌ره‌و چۆڵ كردن ڕۆیشتن و ده‌ڕۆن له‌كاتێكدا له گوندا زه‌وی و زار زۆر به‌ئاسانی ده‌ست ده‌كه‌وێت گه‌نجان ده‌توانن له خانوویه‌كی ساده‌دا وه‌كو باقی خه‌ڵكی تر ژیان بگوزه‌رێنن به‌ڵام به‌هاتنی ئه‌و خێزانه منداڵ زۆرانه بۆ شار، كه سیستمێكی ئیداری جیاوازی هه‌یه له گوند ناچار خێزان له خانوویه‌ك ئۆقره‌یان ده‌گرت به‌و هه‌موو ڕێژه منداڵه زۆره‌وه باوكیش شه‌و و ڕۆژ به‌دوایی په‌یداكردنی بژێوی ژیاندا وێڵه، هه‌رچی ده‌كات فریای قووتی منداڵه‌كانی ناكه‌وێ له‌وه‌ش مه‌پرسه كه له‌به‌ر تێچونی خه‌رجی منداڵ نانێردرێته قوتابخانه. ڕۆژ به‌ڕۆژ گرفته‌كان زیاترده‌بن بۆیه باوك زۆر به‌دره‌نگ بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه منداڵه‌كانی بخاته قۆناغی خێزان داریه‌وه، گه‌نجیش كاتێ ده‌بینێته‌وه خاوه‌نی هیچ شتێك نییه كه بتوانێ ژیانی پێبه‌ڕێ بكات هه‌رگیز بیر له پێكه‌وه‌نانی خێزان ناكات، چونكه پێیوایه تا نه‌بێته خاوه‌نی كۆمه‌ڵێ شت ناچێته ناوئه‌و پرۆسه‌یه‌وه, واته به كورتی ڕێژه‌ی زۆری منداڵ كاریگه‌ره بۆ دره‌نگ چوونه ناو پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه، به‌ڵام ئه‌م قۆناغه به‌هۆی هۆشیاری تاكه‌وه به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت. 2ـ كاریگه‌ری عه‌وله‌مه وه‌كو سه‌ته‌لایت ئینته‌رنێت مۆبایل كه گه‌نج زۆر به‌ئاسانی ده‌ستی ده‌كه‌وێت و ده‌توانێ له‌و ڕێگایانه‌وه لایه‌نی سێكسی خۆی كه یه‌كێكه له ئامانجه‌كانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی به ئاسانی تێر بكات، هه‌رچه‌نده به‌هۆی ئه‌و لادانه‌وه تووشی قه‌له‌ق و دوودڵی و دڵه ڕاوكێ ده‌بێت و هه‌ستی خۆبه‌كه‌مزانینی لادروست ده‌بێت به‌رده‌وام له هه‌وڵی خۆپهراوێز خستنه له كۆمه‌ڵگا. 3ـ له لایه‌كی تره‌وه ئه‌و لێشاوی به‌ره‌ڵاییه‌ی ڕووی كردۆته وڵات و زۆربوونی ئافره‌تی سۆزانی و بوونی شوێنی تایبه‌ت به‌و مه‌به‌سته هۆكارێكی تری نه‌چوونی گه‌نجانه به‌ره‌و پیری ئه‌و پرۆسه‌یه. 4ـ زۆر جاریش ترسان له مه‌سه‌له‌ی گیروگرفت له‌پاش پرۆسه‌كه به هۆكارێكی تر هه‌ژمار ده‌كرێ، هه‌رچه‌نده ئه‌مه هۆكارێكی لاوه‌كییه. 5ــ زۆری داواكاری كچان له زێڕو ماڵ كه گه‌نج زۆرجار به‌و ئیمكانێته كه‌مه‌وه ناتوانێ ئه‌و باره هه‌ڵگرێ ئه‌گه‌ریش ئه‌و هاوسه‌رگیریه دروست بێت له داهاتوودا ئه‌گه‌ری دروستبوونی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، چونكه گه‌نج واهه‌ست ده‌كات كچی كڕیوه وه‌كو ڕۆبۆتێ ته‌ماشای ده‌كات و له گه‌ڵی هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات، ده‌بێ گوێ بۆحهزوو ئاره‌زووه‌كانی ئهوشلكات. 6ـ بێكاری هۆكارێكی تری دواكه‌وتنی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریه به‌تایبه‌ت له‌م ڕۆژگاره‌دا كه باری ژیان قورس بووه، ئه‌گه‌ر بژێویه‌كی باشت نه‌بێ به‌ئاسانی ناتوانی بژی هه‌ر ئه‌مه‌شه وای كردوه زۆرجار گه‌نجان كۆچ بكه‌ن و تاراوگه هه‌ڵبژێرن تاوه‌كو باری ژیانیان باشتر بێت. 7ـ رووخسار: كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر زوو چونه ناو پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریه‌وه به‌تایبه‌ت بۆ كچان، چونكه به ته‌جروبه سه‌لماوه ئه‌و كچانه‌ی كه به‌رچاوترن زیاتر داواكاریان هه‌یه، ئه‌مه وه‌كو تێروانینی ئێمه‌ی مرۆڤ، به‌ڵام لای په‌روه‌ردگار شتێكی تره، وه واشناكان ئه‌وانه‌ی كه به‌رچاوی نین ناچنه ئه‌و پرۆسه‌یه‌وه دڵیان له‌خۆیان دامێنێ چونكه ته‌نها پێوه‌ی لای خوای گه‌وه‌ره له خواترسانه (التقوی). 8ـ پێنه‌دانی سلفه‌ی زه‌واج و دابیننه‌كردنی شوێنی نیشته‌جێبوون له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، هۆكارێكی به‌هێزه بۆ دره‌نگ كه‌وتنی ئه‌و پرۆسه‌یه. 9ـ هه‌روه‌ها نه‌بوونی سه‌نته‌ری تایبه‌ت به هۆشیاركردنه‌وه‌ی گه‌نجان و هه‌ڵنانیان به‌ره‌و ئه‌و پرۆسه‌یه كه ئه‌ركێكی سه‌ره‌كی حكومه‌ته. 10ـ سست بوونی وتاری مامۆستایانی ئاینی و كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆڵی دین به‌تایبه‌ت ئیسلام یه‌كێكی تره له دواكه‌وتنی دیارده‌ی پێكه‌وه‌نانی خێزان كه له كۆن و نوێ‌دا ناكرێ رۆڵی نهنرخێندرێ، بگره زۆرجار به‌هۆكاری كامڵبوونی مرۆڤه‌كانی له قه‌ڵه‌م داوه. 11ـ نه‌بوونی هه‌ستی خۆشه‌ویستی تاك بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه، به‌تایبه‌ت كوڕان، چونكه گه‌ر ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی باسی ده‌كه‌ین بوونی هه‌بێت، به دڵیایهوه تاك ئاماده‌یه زۆرشت بكاته قوربانی بۆ گه‌یشتن به‌و پرۆسه‌یه، واته ته‌نها سه‌یرنه‌كردنی پرۆسه‌كه له لایه‌نی سێكسیه‌وه، به‌ڵكو بۆ دروستكردنی سوكنهو ئارامی وه‌كو خوای گه‌وره ئاماژه‌ی پێكردووه، هه‌روه‌ها بۆ هۆگری بوون و دانه‌بڕان له ژیان به‌بۆنه‌ی خستنه‌وه‌ی وه‌چه، كه مرۆڤ به‌رده‌وام ده‌كات له ژیان و بێ ئومێدنهبوون له ژیان.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/wtar/wtar-2010-03-31-1955.html