|
|
|
|
|
|
پرسیاره‌كانی گهنجو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كێشه‌كان
مه‌حمود ئیسماعیل بۆتانی
چوارشه‌ممه-31-ئازار(مانگی 3)-2010
له په‌ندی پێشیناندا هاتووه "ئاوێنه‌ی خۆشه‌ویستی كوێره" ئه‌وه ڕاستیه‌كه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نوێترین توێژینه‌وه‌ی ئه‌ڵمانی ڕوونی كردۆته‌وه كه خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه له دوای هاوسه‌رگیری دێت، چونكه خۆشهوستیهكی ڕاست‌و قوڵه، ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ش به‌ڵگه‌ی له په‌ندێكی یۆنانی كۆنه‌وه وه‌رگرتووه كه ده‌ڵێ: (هاوسه‌ری خۆشهویستدار له‌ناوده‌چێت به له‌ناو چوونی هۆكاره ده‌ره‌كییه‌كانی هه‌ردوو خۆشه‌ویسته‌كه) له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌نها بهدڵاچوونو به‌دڵ بوونی هۆكاره ده‌ره‌كیه‌كان له نێوانیاندا نابێته هۆیه‌ك بۆ پێشكه‌وتنی هاوسه‌رێتی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و خۆشه‌ویستیه به‌ته‌نها له‌سه‌ر شێوه‌ی دهرهكیو تێڕوانینیان بۆ یه‌كتری بنیات نراوه، به تێپه‌ڕبوونی رۆژگار شێوه‌ی خۆشه‌ویستی ده‌ره‌كی هه‌ردوو كیان دهگۆڕێو خۆیان له‌بیرده‌كه‌ن، له نێوان پێداویستیه‌كانی ژیان‌و به خێوكردنی منداڵدا، لێره‌دا گڕی خۆشه‌ویستی ده‌كوژێته‌وه‌و هۆیه‌كانی دڵ بۆیه‌ك چوون وسهرهنجڕاكێشی له‌ناو ده‌چن كه پێشتر ئه‌و دوو دڵه‌ی به‌یه‌كتر گه‌یاندبوو. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی سه‌ره‌وه پرسیارهێك دێته ئاراوه، ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی وبهدڵاچوون نه‌بێت له ژیانی هاوسه‌رێتی، ئه‌ی چ هۆیه‌ك ده‌مانگه‌یه‌نێته لووتكه‌ی به‌ختیاری‌و ئاسووده‌یی ژیانی هاوسه‌رێتی؟ ده‌رباره‌ی ئه‌و پرسیاره دكتۆر (ئه‌حه‌د مه‌جدووب) پسپۆر‌و شاره‌زا له بنكه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی بۆ لێكۆلینه‌وه كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌و شێوه‌یه دێته وه‌ڵام: هاوسه‌ری سه‌ركه‌وتوو ئه‌و هاوسه‌ره‌یه كه هاوچه‌شن بنیاتنراوه له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئایینی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی ڕاست، ئا ئه‌وه‌یان تاكه پێوه‌ره بۆ به‌رده‌وامبوونی ژیانی هاوسه‌ری سه‌ركه‌وتوو سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه‌ش چوونیهكیو تێگه‌یشتن له نێوانیاندا، چونكه خۆشه‌وستی به‌ته‌نها (ماڵ ئاوه‌دان ناكاته‌وه) چوونیهكیش مانای نزیك بوونه‌وه‌یه له ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و رهوشهنبیریو تهمهنو ڕێگاكانی بیركردنه‌وه. بێگومان ئه‌و كاره‌ش ئاشكرا نابێت كاتێك پیاوو ئافره‌ت كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ری خۆشه‌ویستی یه‌كترییه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ردووكیان ئه‌وكات ته‌نها به‌سۆز بیرده‌كه‌نه‌وه‌و ڕۆڵ‌و كاریگه‌ر مێشك پشت گوێ ده‌خه‌ن، ته‌نانه‌ت لایه‌نه نێگه‌تیڤه‌كانی یه‌كتریش ده‌شارنه‌وه‌و هه‌وڵده‌ده‌ن وا له‌خۆیان بگه‌یه‌نن كه له داهاتوو ده‌توانن به‌سه‌ریدا زاڵببنو چاره‌سه‌ری بكه‌ن. یه‌كێك له پزیشكه‌كانی ده‌روونزانی هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و باسه ده‌ڵێ: (هه‌موو گه‌نجێك لاری بیركردنه‌وه ده‌كه‌ن زۆر به تووندی بۆ چوونه ناو قه‌فه‌سی زێڕین، له كات‌و ته‌مه‌نێكی دیاریكراودا، لهوپلهیه كه به‌شێوه‌یه‌كی شپرزه ده‌بینرێن، وه ده‌یانبینین زۆر به‌خێرایی هاوژینان هه‌ڵده‌بژێرن دوای چاو پێكهوتنێكیسادهو خێرا‌و بێ بیركردنه‌وه له گرژی‌و ئاڵۆزی‌و جیاوازیان له‌داهاتوو. كه‌واته هاوسهرگیریهكی به‌ڕاوێژو پرس‌و ڕا، یان هاوسهرگیریهكی ئارایشگا باشتر‌و تۆكمه‌تره؟ ئه‌و ڕێگایه به‌تایبه‌ت پێوه‌رێك نیه بۆ سه‌ركه‌وتنی ژیانی هاوسه‌رێتی له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ردوو هاوژین له‌یه‌كتری نامۆنو به‌شێوه‌یه‌ك كه هیچ شتێك ده‌رباره‌ی یه‌كتری نازانن، وه چاره‌سه‌ریش بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و جۆره ژنهێنانه به‌وه ده‌كرێت كه‌ماوه‌یه‌كی ته‌واو بدرێت به هه‌ردوو هاوسه‌ر بۆتێگه‌یشتن له‌یه‌كتر تاوه‌كو شتێكی وا روونه‌دا ژیانی خێزانێك له داهاتوو به‌ره‌و هه‌ڵدێر بڕوات. گرفتی هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر: گه‌وره‌ترین گرفت كه ده‌كه‌وێته پێش گه‌نج ئه‌وه‌یه كه چۆن هاوسه‌ر هه‌ڵه‌بژێریت، بێ ئه‌وه‌ی بترسێی له داهاتووو پاشگهزنهبیتهوه، له‌و بڕیاره‌ی كه داویه‌تی، ئه‌وه‌ی جێی تێڕامانه هه‌موو كوڕ‌و كچێك خه‌ون به‌و ڕۆژه‌وه ده‌بینن كه كه‌بنچینه‌ی ژیانی هاوسه‌رێتی پێك بهێنن. بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و خهونانهو ئاره‌زووه‌كانیان چه‌ند هه‌نگاوێك هه‌یه ده‌بێت جێگای چاو تێبربڕین بێت گرنگترینیان:- 1ـ هۆكاری ئایینی: پابهندبوونو وابه‌سته‌بوون به ئایینه‌وه ده‌بێته به‌هێزترین بناغه بۆ پێكهێنانی خێزانیكی تۆكمه‌و دروست له كۆمه‌ڵگه. 2ـ هاوبیربون: چونكه زمانی گفتوگۆ له‌سه‌ر بیرێكی ساغ ڕواوهستاوه ئه‌وه‌ش هه‌ندێ جار ده‌به‌سترێته‌وه به رهوشهنبری تاكو ئه‌و ژینگه‌یه‌ی كه تێیدا گوزه‌ری كردووه. 3ـ كۆكبوونی كۆمه‌لایه‌تی: نزیك بوونه‌وه‌ی ئاستیكۆمهلایهتی له‌نێوان هه‌ردوو هاوسه‌ر، یه‌كێكه له هۆكاره گرنگه‌كان ئه‌وه‌ش به‌مانای نزیك بوونه‌وه دێت له عادات‌و ته‌قالید. 4ـ متمانه‌ی نێوانیان: بهڕاشكاویو ڕاستگۆیی‌و دووركه‌وتنه‌وه لهفرتو فێڵ هۆیه‌كی سه‌ره‌كیه بۆ پاراستنی ژیانی هاوسه‌رێتی‌و ده‌ربازبوون له‌و ناكۆكیانه‌ی كه دوای گواستنه‌وه به‌بێ هۆ دروست ده‌بن. خانمێكی مامۆستا له زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دووپاتیدهكاتهوهودهڵێت: (خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه ئه‌وه‌یه كه له ده‌ره‌نجامی هاوسه‌ر بوون دێت نه‌وه‌ك ببێته هۆیه‌ك بۆ هاوسه‌ری بوون، به‌شێوه‌یه‌ك كه هه‌ردووكیان ڕزگاریان ده‌بێت له‌و پروپاگه‌ندانه‌ی كه بۆخۆیان ده‌كه‌ن له پێش گواستنه‌وه). بۆ وێنه كاتێك ئافره‌تێك ده‌یه‌وێت خۆی وا نیشان بدات كه له سه‌رخۆو هێمنه به پێچه‌وانه‌ی سیفهتهڕاستهقینهكهی خۆی، یان گه‌نجێك خۆی وا نیشان ده‌دات كه ڕێك‌و پێك به شاردنه‌وه‌ی سیفه‌ته ڕاستیه‌كه‌ی، له‌گه‌ل هاتنی واقیع ئه‌و ریكلامانهو راستیه‌كان به‌دیار ده‌كه‌ون، ئینجا شیرینی وتاڵی هه‌ریه‌كه لایه‌كه‌ی تر قبووڵی دهكاتو هه‌وڵ ده‌دات خۆی بگونجێنێت له‌گه‌ل چاكه‌و خراپه‌ی لایه‌كه‌ی تر. هوڕێنهكانی یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتن: یه‌كێك له زایانی ده‌روونزانی ده‌ڵێ: (هیچ یاسایه‌كی جێگیر نیه له په‌یوه‌ندیه مرۆڤایه‌تیه‌كان به‌هۆی جیاوازیه تاكه‌كان له‌نێوان مرۆڤ دا، هاوسه‌ری خۆشه‌وستی به‌رده‌وام نابێت له هه‌موو بارێكدا، هاوسه‌رگیری ئارایشگاكان هه‌رده‌م سه‌ركه‌وتوو نابێت. بۆیه له‌سه‌رمانه دانبنێین به‌وه‌ی كه یه‌كتر ناسینی چاك‌و به‌خشینی كات بۆ گفتوگۆكردن، خۆشه‌ویستی دههێننو هاوسه‌رێتی سه‌ركه‌وتوو ده‌كه‌ن. لێره‌دا له‌سه‌رمانه دڵنیابین كه هه‌ندێ جار له بواری نه‌خۆشیدا كه ژن‌و پیاو پێی بڕوا ده‌كه‌ن به‌ڵام هاوسهریهكه سه‌ركه‌وتوو نابێت وه‌ك (خۆشه‌ویستی سه‌ره‌تا بینین) كه ئه‌وه هوڕێنهیهو هیچ ڕاستیه‌كی نییه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێ كه‌س به‌تووندی باوه‌ڕیان پێی هه‌یه‌و ژیانێكی هاوسه‌ری پێك دێن له‌سه‌ر ئه‌و خه‌یاڵه له‌به‌رئه‌وه‌ی لێره خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌و وه‌رگێرانێكی زانستییه چۆن كه هه‌ندێك ده‌ڵێن ئه‌ویش ئه‌وه‌ی كه ڕووده‌دات ته‌نها ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی كه‌سییه، بۆ نموونه كه گه‌نج له دایكی كچه‌كه شتێك دهبینێو كچه‌كه‌ش له باوكی كوڕه‌كه شتێك ده‌بینێ، ئا له‌و باره (دكتۆر عهرقان) ئاگادارمان ده‌كاته‌وه له‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه‌ی كه پیاوان‌و ئافره‌تانی ڕۆژهه‌لات تێیی كه‌وتوون،كه بڕوایان وایه دڵ بۆ چوون خۆشه‌ویستییه كه چی خۆی لی خۆیدا دڵبۆچوون ته‌نها پشت ده‌به‌ستێ به‌شێوه‌ی ده‌ره‌كی هه‌ردووكیان. شه‌ش ئامۆژگاری بۆ ده‌ستنیشانكردنێكی زانستیییانه: له‌كۆتاییدا كۆمه‌لیك ئامۆژگاری زانستی‌و كرداریت پێشكه‌شده‌كه‌م هه‌لبژاردنی هاوسۆزی ژیانت وه بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ت له سه‌رنه‌كه‌وتن دوای هاوسه‌رگیری: 1ـ پێش ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی هاوسه‌رگیر بنێی دووربكه‌ره‌وه له هه‌موو شیوه‌یه‌ك له هه‌ڵچوونی كه‌سایه‌تی، عهقلو بیرت بكه‌ره كار به‌شیوه‌یه‌كی راست، چونكه هاوسه‌رگیری شتێكی داهاتووانهیه. 2ـ هه‌وڵبده گرنگترین مه‌رجه‌كان بخه‌ره پیش چاوت كه ده‌ته‌وێت به‌رجه‌سته بێت له هاوژینه‌كه‌ت، ده‌توانیت به په‌ڕه‌و پێنووس دیاریبكه‌یت، بۆ وێنه ده‌ته‌وێت كه‌سیكی به‌ئه‌ده‌ب بێت، فێرخوازو رێك‌و پێك‌و له خیزانیكی مامناوه‌ند بێت.. هتد، ئه‌گه‌ر سێچواری ئه‌و مه‌رجانه‌ت هاته‌دی هه‌نگاوی خۆت بنێ وبه‌بێ ترس. 3ـ هه‌وڵبده كه‌سێك بێت كه بیناسیتو بتناسێت، تۆ كهسو كاری بناسیتو كهسو كارت بناسێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت كه حوكم بده‌یت به‌سه‌ریا به‌شێوه‌یه‌كی دروست‌و بێ زۆر لێ‌كردن. 4ـ هه‌رگیز بیر له شێوه‌و ڕوخسار مه‌كه‌ره‌وه چونكه پاش به هاوسه‌ر بوون ئه‌و شتانه نامێنێت، له دواییشدا تووشی پێكدادان نابیته‌وه له ژیانتدا. 5ـ ماوه‌ی به‌ر له هاوسه‌ر گیری ماوه‌یه‌كی زۆر گرنگه هه‌وڵبده له‌و میانه‌یه‌دا هاوبه‌شی ژیانت تاقیبكه‌یته‌وه به بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاگادار بێت. 6ـ په‌یوه‌ست بوون به سیماتو پره‌نسیپه ئایینییه‌كان بۆ ره‌فتاركردن له گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كه‌ی تردا، ئه‌وه‌ش فاكته‌رێكی سه‌ره‌كیه بۆ جێگیربوونی هاوسه‌ر، چونكه هه‌ركه‌سێك خوابناسێت گرنگی هاوسهربونو هاوسه‌رو خێزان له‌به‌رچاو ده‌گرێت.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/wtar/wtar-2010-03-31-0225.html