| Xezan WebSite-به‌سه‌رپه‌رشتیی ئازاد جه‌لال | HOME | Hosted by Zagros.org | هه‌موو بابه‌ته‌کانی به‌شی وتار |
|
|
|
|
|
|
|
ته‌نها (8)ی مارس به‌س نییه ئه‌گه‌ر باس له رۆژه‌كانی ساڵێك بكه‌یت، ده‌بینین چه‌ندان رۆژی تێدایه كه كراوه‌ته بۆنه‌و یاد بۆ یادكردنه‌وه‌ی چینێك له توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردیی، بۆ نموونه یادی رۆژی مامۆستایان، یاخود قوتابیان..هتد، به‌ڵام ده‌بینین مامۆستایان چه‌ندان گرفت و كێشه‌یان هه‌یه ساڵانه رووبه‌رووی چه‌دان كێشه ده‌بنه‌وه، یاخود رۆژی یادی قوتابیان، ئه‌مانیش به‌هه‌مان شێوه له‌ناو چه‌ندان كێشه‌دا غه‌رق بوون، نازانم چۆن حكومه‌ت له‌رووی دێت ئهویادانه به‌رز رابگرێت، له‌كاتێكدا ئه‌وان بوونه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه ئه‌م توێژانه له‌كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا رووبه‌رووی كێشه‌و ئازار‌و توندوتیژی ببنه‌وه، ئه‌وه‌تا سه‌رۆكی حكومه‌ت له یادی 8ی مارسدا وێڕای پیرۆزبایی ناردنی به بۆنه‌ی ئه‌و یاده‌وه، ئه‌وه دووپات ده‌كاته‌وه كه هه‌وڵده‌ده‌ن زیاتر گرنگی به ئافره‌تان بده‌ن و پێگه‌یان له‌ناو وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كاندا به‌هێز بكرێت، ئێمه ده‌بینین ئافره‌تانی كورد تا ئێستاش نازانن 8ی ماس چییه؟ هۆشیاری ئافره‌تانی ئێمه نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی كه بزانێت رۆژێك هه‌یه تایبه‌ت بێت به‌خۆیان، له‌لایه‌كی دیكه‌وه حكومه‌ت جیاوازی ده‌كات له‌نێوان ئافره‌تاندا به‌تایبه‌ت ئه‌و رێكخراوانه‌ی كه تایبه‌ته به ئافره‌تان، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج و قسه له‌سه‌ركردنه، ئه‌و رێكخراوانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌قینه به‌رگری له ئافره‌تان ده‌كه‌ن و ئه‌یانه‌وێت مافه‌كانیان بۆ بگێڕنه‌وه په‌راوێزخراون و هیچ لایه‌كیان لێناكرێته‌وه.
|
|