|
|
چاره‌سه‌ری منداڵی ترسنۆك
توێژه‌ری كۆمهلاَیهتی: حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د ڕه‌سوڵ
-شه‌ممه-06-ئازار(مانگی 3)-2010
هه‌وڵده‌ده‌ین به كورتی رێگه‌چاره، یاخود رێنوومایی گشتی و گرنگ بۆ به‌رگریكردن و پته‌وتربوونی ده‌روونی منداڵی ترسنۆك بخه‌ینه به‌رچاو: پێش هه‌موو شتێك له قۆناغی منداڵی‌دا دایكان و باوكان پێویسته ئاگاداری ئه‌وه بن كه به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت بوونی ترس به هه‌موو شێوه‌و جۆره‌كانییه‌وه پشتگوێ بخه‌ن، چونكه ئیدی منداڵ ناتوانێت به ئاسانی و به سروشتی هاتووچۆ بكات و توانای راپه‌ڕاندنی كاره‌كانی خۆی كه‌متر ده‌بێته‌وه, پێویسته له‌سه‌ر باوان كه هاریكاری و ده‌ست تێوه‌ردانی هاوكارییان هه‌بێت له‌مبواره‌وه.. بۆ وێنه زۆربه‌ی زۆری مندالاَن له تاریكی ده‌ترسن به تایبه‌ت منداڵ له ته‌مه‌نه‌كانی (3-6) ساڵیدا كه‌واته بۆ ئه‌وه‌ی منداڵ به ئاسووده‌یی بخه‌وێت و كه‌مخه‌ویی كاریگه‌ری نه‌بێت بۆ سه‌ر له‌شساغی و بیركردنه‌وه‌ی پێویسته كاردانه‌وه‌ی باوانیشی به‌رامبه‌ر به مه‌ترسییه‌كانی (ترس) راده‌به‌ده‌ر نه‌بێت و ئاسایی بێت، ئامۆژگاری وه‌كو (ئاگاتان له خۆتان بێت!) زۆر پێویسته‌و منداڵ ئه‌توانێت به‌و هاوكاریی و پشتگیرییه به‌رگری به‌رامبه‌ر به ترس و شتی نامۆ په‌یدا بكات. پێویسته زۆر به هێمنی و دوور له تووڕه‌یی و گاڵته‌پێكردن و ره‌خنه‌و توانجی نه‌گونجاو كه منداڵه‌كه ته‌ریق بێته‌وه‌و پێی بشكێت، ئامۆژگاری و رێنوومایی منداڵ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی نیگهرانیهكهی بڕه‌وێته‌وه، هه‌وڵبدرێت ترسه‌كه‌ی بیر بچێته‌وه, نه‌وه‌ك بۆ ماوه‌یه‌كی كورت بشاردرێته‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌وه‌و به تووڕه‌ییه‌وه ترسه‌كه‌ی له لا كه‌م بكه‌ینه‌وه له ناخ و ده‌روونی منداڵه‌كه‌دا زیاتر ئه‌بێت و ورده ورده ره‌گ دائهكوتێ.. له‌گه‌ڵ رێنوومایی هێمن و پشتگیری ئاسایی (نه‌ك له باوه‌شگرتنی و ماچكردنی) منداڵه‌كه، پێویسته ره‌فتاری نه‌ترسانه‌و عه‌مه‌لی و پراكتیكی له‌گه‌ڵ مناڵه‌كه‌دا بچنه سه‌رچاوه‌ی ترسه‌كه و پشكنین ئه‌نجام بده‌ن.. باشتره له قسه‌و درێژ دادڕی. پێویسته منداڵ هان بدرێت بچێته تاریكی و له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵاندا یاری بكات, نه‌وه‌كو بترسێنرێت لێیان.. كه‌واته ده‌ستنیشانكردن و دیاریكردنی هۆكاره‌كان و سه‌رچاوه‌كانی ترس زۆر پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بدرێت به شته نادیار‌و نامۆكان ئاشناتر ببێت.. به‌ڵام پێویسته سه‌رچاوه‌ی ترسه‌كان به‌پێی جۆریان كه هه‌ندێكیان سوودبه‌خشن و هه‌ندێكی تریان زیانبه‌خشن له منداڵ جیا بكرێنه‌وه، رێنوومایی كردنی به دووركه‌وتنه‌وه له زیانبه‌خشه‌كان زۆر پێویسته‌و گرنگه.. كه‌واته دوورخستنه‌وه‌ی منداڵ له ئاگرو ئاوی قووڵ و مارو مشك و پشیله كارێكی باشه، به‌ڵام زۆر شتی تر هه‌ن پێویسته هۆگری و ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵدا په‌یدا بكات... هه‌وڵ بدرێت ره‌فتاری دایك و باوكێكی ترسا‌و یان راچڵهكیو له شتێكی نامۆ له‌به‌رده‌م منداڵدا ئه‌نجام نه‌درێت, چونكه باوان نموونه‌ن بۆ منداڵان و لاسایكردنه‌وه‌ی گه‌وره شتێكی زۆر شیاوه به‌رگری له‌و منداڵه ترساوه بكرێت و پشتگیری بكرێت پێویسته.. هه‌روه‌ها حه‌ساسیه‌ت له نێوان منداڵی ترسا‌و له‌گه‌ڵ خوشك و براكانیدا نه‌هێڵدرێت و به‌ریه‌ك كه‌وتن و هه‌ستی نامۆ‌و سڵ له یهكتركردنهوهی نێوانیان زۆر خراپه‌و پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێت.. دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی گه‌رم و هاوڕێیانه له‌گه‌ڵ منداڵێكدا كه ترساوه زۆر گرنكه، ته‌نانه‌ت كاتێ ئه‌گه‌ر رێژه‌ی ترسه‌كه به‌رزه و كاریگه‌ری كردووه‌ته خه‌و بزڕكان و خه‌وزڕاندن و كه‌مخۆری و بیركردنه‌وه‌ی منداڵه‌كه، پێویسته پیشانی نۆژداری ده‌روونناس و پسپۆڕ بدرێت، هه‌وڵبدرێت زانیاری منداڵ زیاد بكرێت سه‌باره‌ت به ئاگرو تاریكی و ئاژه‌ڵان بۆ ئه‌وه‌ی بیركردنه‌وه‌ی خراپ و كاردانه‌وه‌ی خه‌یاڵی خراپ و ناخۆش له مێشكی‌دا سه‌باره‌ت به‌و شتانه دروست نه‌كات.. چونكه خه‌یاڵی منداڵ زۆر تیژ‌و كاریگه‌ره زۆر فراوان و بێسنووره.. له‌گه‌ڵ پێدانی زانیاری و رێنووماییدا.. چیرۆكی ئازایه‌تی كه‌سانی چاونه‌ترس و نه‌به‌ردی بۆ بگێڕینه‌وه‌و دڵنیای بكه‌ین كه تاریكی و هه‌ندێك ئاژه‌ڵ مه‌ترسییان نییه، به‌و مه‌به‌سته‌ی منداڵ به‌سه‌ر ترس‌دا زاڵ ببێت و به‌هێزتر ببێت، هه‌ندێك مه‌شق و هاتووچۆی پراكتیكی پێ بكه‌ن و له نێو تاریكی‌دا بۆ چه‌ند خووله‌كێك جێیان بهێڵن (بۆ نموونه).. هه‌روه‌ها له ئاكامی كردنی ئه‌و كاره‌دا پاداشتی مه‌عنه‌وییان بده‌نێ، وه‌كو بردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌و بۆ باخچه‌و سینه‌ما...تاد! هه‌وڵ بده‌ن به یارمه‌تی (پسپۆڕ‌و پزیشك) منداڵتان حه‌ز له ئارامی و له هه‌مانكاتدا به هێزی و ئازایه‌تی بكات... فێری ئه‌وه بكرێت كه متمانه‌ی به قسه‌و ره‌فتاری باوانی هه‌بێت (به مه‌رجێك دایك و باوك ترسنۆك و تووڕه‌و هه‌ڵه‌شه نه‌بن!) بۆ ئه‌وه‌ی منداڵیش پشت به خۆی و ئیراده‌و ویستی خۆی ببه‌ستێت.. فێری هێمنی و ئارامی و هه‌ناسه‌دانی قووڵ و درێژ بكرێن.. له‌گه‌ڵ تاریكی و ده‌نگی به‌رزو شوێنی به‌رزدا رایبێنن, ئامۆژگاری بده‌نێ و خراپه‌و باشه‌كانی ترسی بۆ شی بكه‌نه‌وه, چونكه باشتره (بۆ نموونه) له شوێنی به‌رزه‌وه بترسێت كه خۆی ههڵنهداته خواره‌وه یان خۆی فڕێ نه‌داته نێو رووبار‌و ده‌ریاوه كه هێشتا مه‌له فێر نه‌بووبێت.. ئه‌و ترسه زۆر ئیجابی و پێویسته ئه‌گینا ئه‌گه‌ر فێری ئه‌و ترسه نه‌كراینایه هه‌موو رۆژێك به سه‌دان خه‌ڵكی خۆیان له چیا‌و هه‌ڵدێرو ئاپارتمانه‌وه خۆیان فڕێ ئه‌دایه سه‌ر زه‌وی یان نێو ئاوه‌وه.. زۆر گرنگه توندوتیژ نه‌بن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا كه ترسیان هه‌یه په‌یوه‌ندییه‌كی هاوڕێیانه‌ی متمانه‌پێكراو دروست بكه‌ن، بتوانن درۆیان له‌گه‌ڵدا نه‌كه‌ن و راستیه‌كان بڵێن، هیچ شتێك به شاراوه‌یی مه‌هێڵنه‌وه، وه‌ڵامی راستی بۆ پرسیاره‌كان بده‌نه‌وه... گفت و په‌یمانی درۆ به هیچ كه‌سێك مه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دڵیان نه‌شكێت و لێیان نه‌ڕه‌نجێنن، ده‌رباره‌ی ژیان و مردن, هه‌موو شتێك باس بكه‌ن به‌ڵام به پێی ته‌مه‌نی گونجاو به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی گریان له بیر منداڵه‌كانتان به‌رنه‌وه یان بیانخه‌وێنێت مهیانترسێنن.. پێویست ناكات منداڵ بترسێنرێت. شایانی باسكردنهو ئه‌وه‌ی كه دیاره‌و زۆر دووباره ئه‌بێته‌وه ئه‌وه‌یه كه منداڵان به ده‌رزی و دكتۆر‌و خه‌سته‌خانه ئهترسێنرێت.. كه ئه‌مه‌ش كار‌و ره‌فتارێكی زۆرخراپه چونكه زۆرێك له ئێمه له ده‌رزی و له چوونمان بۆ كلینیك (عیاده)ی پزیشكان و نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌ترسین. كه‌م نین ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گه‌وره‌ن و له ده‌رزی لێدان ئه‌ترسن كه‌واته بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كان ئه‌و جۆره كه‌سانه نا‌وێرن و ئه‌ترسن بچن بۆ لای دكتۆر، یان بۆ جێگه‌ی ده‌رزی لێدان و دیاره ئه‌م كاره‌ش ماك و پاشماوه‌ی خراپ له جه‌سته‌و له‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانی له‌شی مرۆڤ به گشتی جێدێڵێت. كه‌واته هه‌ندێك ئاخاوتن و كرده‌وه و مامه‌ڵه هه‌ن له باوانه‌وه به هه‌ڵه ئه‌گوێزرێنه‌وه بۆ نه‌وه‌ی نوێ و وه‌كو په‌یامێك نه‌وه دوای نه‌وه كۆپی ئه‌كاته‌وه.. *** له راستیدا زۆر به چه‌واشه‌یی منداڵ و نه‌وه‌ی نوێ فێر ئه‌كرێت و گۆش ئه‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێك حاڵه‌تدا (له‌وانه‌ش ترس) كه چاره‌سه‌ركردن و به‌رگریكردن لێیان ئه‌سته‌م و دژوار ئه‌بێت به تایبه‌ت له‌م كۆمه‌ڵگه دواكه‌وتووه‌ی ئێمه‌دا كه دواهه‌مین شتێك گرنگی پێبدرێت مرۆڤه و دواهه‌مین وێستگه‌ش ده‌روون و هه‌ست و بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤی كورده.. بۆیه ترس و كاریگه‌رییه‌كانی به‌سه‌ر كه‌سایه‌تی مرۆڤه‌وه دژوار‌و كوشنده ده‌بێت چونكه په‌روه‌رده‌و گۆشكردنی منداڵ رێنوومایی و ئامۆژگاری به‌خشین چه‌واشه‌و نادهربهسته، نه‌زانی و جه‌هاله‌تیش رۆژ دوای رۆژ له زیادبووندان.. لێره (ئه‌فسووس) گرنگی به مرۆڤ و به كه‌سایه‌تی مرۆڤ نادرێت, مامه‌ڵه‌ی توند‌و قسه‌ی ره‌ق و باسكردنی دڕهندهودهعبا زه‌مینه‌ی زۆر بۆ خۆشكراوه.. رابواردن به كه‌سانی شێت و دێوانه به ناشیرین و بێهێز به ترسنۆك و ترسا‌و به هه‌ژارو هه‌تیو به ره‌گه‌زی مێینه‌و به پیرو كه‌نه‌فت، پیشه‌و رهفتارێكن و به‌ربڵاون, رۆژانه ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وت و كرده‌وانه جمه‌یان دێت و بێسره‌وتن.. رۆڵی كۆمه‌ڵناس و ده‌روونناس یان توێژه‌رو پزیشكه‌كان، به‌رپرسه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رو پیاوانی ئایینی, پسپۆڕه‌كانی بواری ئه‌كادیمی و دكتۆراكانی زانكۆ، مه‌خابن كه رۆڵی زۆربه‌یان كز‌و لاوازه‌و قسه‌و ئامۆژگاری و وتار‌و كتێبه‌كانیان رژد و بێ مروه‌تن.. زۆركه‌من ئه‌وانه‌ی دڵسۆزن و خه‌مخۆرن ته‌نانه‌ت به ده‌ربڕینی وشه‌یه‌كیش ره‌زیل و رژدن، بۆیه كاریگه‌ری ترس و دڵه‌ڕاوكێ و خه‌مۆكی و راڕایی و وه‌سواسی و رق و كینه‌و بێ متمانه‌یی و درۆ‌و نامۆیی و بێ ویژدانی و دووبه‌ره‌كیی و..تاد. له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی و بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ زۆر سه‌خت و قورسن, بگره له‌سه‌ر خێزان و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی هاوچه‌رخیش دژوار‌و دژوارترن.. چ جای له‌سه‌ر منداڵی ناسك و بێوه‌ی.
|
|