|
خراپ به‌كارهێنانی مۆبایل
ئه‌ندازیار عه‌بدوڵڵا -شه‌ممه-06-ئازار(مانگی 3)-2010
خوای گه‌وره كه مرۆڤی دروست كردوه چه‌نده‌ها هۆكار (وسیله)ی خستۆته به‌ر ده‌ست تاوه‌كو له جێبه‌جێكردنی پێداویستیه‌كانی ڕۆژانه سودیان لێ ببینێت، یه‌كێك له‌م هۆكارانه ئامێری (مۆبایل)ه كه سودێكی یه‌كجار زۆری به ژیانی مرۆڤایه‌تی گه‌یاندووه، كاری له نێوان خه‌ڵكدا ئاسان كردووه، ڕێگا دووره‌كانی نزیك كردۆته‌وه، سنووری نێوان وڵاته‌كانی بڕیوه‌و وای له جیهان كردووه كه وه‌كو یه‌ك شار، یان یه‌ك گوند هه‌نگاو بنێت، كه به‌ڕاستی پێویسته سوپاسی خوای گه‌ره بكه‌ین له سه‌ر ئه‌م نیعمه‌ته‌و چه‌نده‌ها نیعمه‌تی تر كه ڕۆژانه له خزمهتماندایه. تا ئێره مۆبایل پێویستیه‌كی ژیانی مرۆڤایه‌تیه‌و سوودی گه‌وره‌ی لێ ده‌بێنێت، به‌ڵام ئه‌م ئامێره‌ش وه‌ك زۆر له ئامێره‌كانی تری ژیانی ڕۆژانه‌مان به‌ده‌ر نییه له زیان گه‌یاندن به مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه، ئه‌مه‌ش له خودی ئامێره‌كه‌دا نییه، به‌ڵكو له خراپ به‌كارهێنانی دایه، واته مۆبایل خۆی به‌سووده، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێك بیه‌وێ به‌هۆی ئه‌م ئامێره‌وه سه‌ر له خه‌ڵك تێك بدا‌و ژیانیان بشێوێنێ، ئه‌وه بێگومان تاسه‌ر ئێسقان مۆبایل ده‌بێته ئامێرێكی زیانبه‌خش و كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و ئاقارێكی خراپ ده‌بات. ئێمه ڕۆژانه ده‌یان چیرۆكی تراژیدی و خوێناوی ده‌بیستین كه‌وا له ئه‌نجامی خراپ به‌كار هێنانی مۆبایله‌وه ڕووده‌ده‌ن، كه زۆربه‌یان په‌یوه‌ندییان به‌شه‌ره‌فه‌وه هه‌یه، زۆریشیان له‌وانه‌یه هه‌ڵبه‌ستراو بن و به‌هۆی ئه‌م ئامێره‌وه بوختان بۆ خاوه‌نه‌كانیان كرا بێت. لایه‌نێكی تری خراپ به‌كارهێنانی مۆبایل ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكانێكی زۆر وێنه‌و گرته‌ی ڤیدیۆیی نادروستی كچانی پێ ده‌گرن و بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌مه‌ش زۆر جار كاره‌ساتی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، یان خه‌ڵكانێكی نه‌فس نزم به‌هۆی ئه‌م ئامێره گرنگه‌وه به خه‌ڵكی ڕاده‌بوێرن و بێزاریان ده‌كه‌ن، كه ئه‌مان هه‌مووی ده‌چنه بواری گوناهكردنهوهو نابێ مرۆڤی مسوڵمان ئه‌نجامیان بدات. به‌و هیوایه‌ی له زیانه‌كانی مۆبایل دوركهوینهوهو ته‌نها به‌مه‌به‌ستی سوودو قازانج وه‌رگرتن ئه‌م ئامێره به‌كار بهێنین.
|