|
ئۆتیزم و ره‌خنه
ئازاد جه‌لال
-سێشه‌ممه-02-ئازار(مانگی 3)-2010
له كوردستان شاره‌زایانی بواری ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و پزیشكه ده‌روونییه‌كان و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه له بواری په‌روه‌رده‌ی تایبه‌تدا كار ده‌كه‌ن، نه‌یانتوانیوه شانبه‌شانی سه‌نته‌رو رێكخراوه پهیوهستدارهكانی بواری ئۆتیزم هه‌نگاو بنێنن، وه‌ك ده‌زانرێ پزیشكی بواری ده‌روونیی ژماره‌یان كه‌مه‌و به ته‌نها ناتوانن له مه‌یدانی ئۆتیزمدا كاربكه‌ن ، له‌لایه‌كی تره‌وه خێزانی كورد ئه‌و هۆشیارییه‌ی نییه كه به دوای نه‌خۆشیی ده‌روونی منداڵه‌كه‌یدا بگهڕێو ده‌ستنیشانی جۆری نه‌خۆشیی منداڵه‌كه‌ی بكات. له ئێستادا پزیشكه ده‌روونییه‌كان له په‌نجه‌كانی ده‌ست تێناپه‌ڕن، ئه‌وانیش یه‌ك لایه‌نی مهسهلهكهن، واته ده‌توانن ته‌نها یه‌ك له‌سه‌ر چواری ئۆتیزم په‌ی پێبه‌رن. ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئۆتیزم مامۆستایانی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت و پسپۆڕی كیشه‌ی زمان‌و توێژه‌ری ده‌روونییه، كه به داخه‌وه هیچ كام له‌وانه له نێوه‌ندی كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا رۆڵیان ئه‌كتیڤ نییه‌و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان نازانن ئۆتیزم چییه!. گومان له‌وه‌دا نییه كه مامۆستای په‌روه‌رده‌ی تایبه‌تیش كه لایه‌نێكی مهسهلهكهن ئه‌وانیش به پێوه‌ری زانستی هه‌ڵنه‌بژێرراون، تا به‌شداری خول له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن و په‌ی به لایه‌نه شاراوه‌كانی دونیای ئۆتیزم ببه‌ن. زانیارییه‌كان ده‌رباره‌ی ئۆتیزم له كوردستاندا هێنده‌ی موتاڵاكردنی سه‌رچاوه و سێرچكردنی كلیكی ئینته‌رنێته، هێنده په‌ی بردن نییه به زاڵبوون به‌سه‌ر تێگه‌یشتن له زاراوه‌كه به شێوه‌یه‌كی پراكتیكی. له‌لایه‌كی تریشه‌وه مه‌به‌سته‌كانی كاركردن له‌و بواره مرۆییه‌دا له لای هه‌ندێك له توێژه‌ران روون نییه. حاڵی حازر ژماره‌ی توشبووانی ئۆتیزم له كوردستان به‌ره‌و (200) هه‌ڵده‌كشێت، پێویسته كار له‌سه‌ر میكانیزمی گونجاو بكه‌ین بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م خاڵه.
|