|
جیابوونه‌وه‌ی خێزانه کورده‌کان و .....
ئاسۆ بیاره‌یی-چوارشه‌ممه-17-شوبات(مانگی 2)-2010
جیابوونه‌وه‌ی خێزانه کورده‌کان و دروستبوونی ژیانی خێزانی له نێوان دوو وڵاتی جیاوازداا ئاستی گه‌رانه‌وه دوای نه‌مانی سه‌ددام بۆ کوردستان له لای پیاوه کورده په‌نابه‌ره‌کان، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی سیاسی چالاک بوون له هه‌موو په‌نابه‌ره‌کانی دی خواستی گه‌ڕانه‌وه‌یان بههیزتربووه. زۆربه‌ی ئه‌و شه‌ست خێزانه‌ی که چاوپێکه‌وتنیان له گه‌ڵ کراوه منداڵیان له قوتابخانه هه‌بووه، ئافره‌ته‌کان خاوه‌ن کاری هه‌میشه‌یی بوون، هه‌روه‌ها هه‌ندێ له پیاوه‌کانیش کاریان هه‌بووه. نووسه‌ر ڕاشکاوانه باسی ئه‌و گرفتانه ده‌کات که بۆچی خه‌ونی گه‌ڕانه‌وه بۆ باشووری کوردستان،خاکی باوباپیر بووه‌ته مۆته‌که و ئه‌نجامی ناکامی بۆ ئه‌و خیزانانه، که یا جیابوونه‌وه یان پیاوه‌کان هه‌ندێکیان له نێوان سوێد و کوردستاندا هاتووچۆیان کردووه، ته‌واو بووه. هه‌ندێ له‌و خێزانانه‌ش که به منداڵه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، دیسان ئاواتی ئه‌و خهونهیانی پوچه‌ڵ بووته‌وه که ئه‌وان سالانێک له هه‌نده‌ران چاو‌ڕێی بوون و بۆی سووتاون. یه‌کێک له‌ژنه کورده‌کان باسی ئه‌وه ده‌کات که ئاسان نه‌بووه بۆ منداڵه‌کانیان خۆیان بگونجێنن. هه‌ندێ ژن ته‌نها شویان بۆ ئه‌وه کردبوو که له‌و باردۆخه ناهه‌مواره‌ی کوردستان ڕزگاریان ببێت. چه‌ند ژنێکیشی تریش باسی ئه‌وه ده‌که‌ن که هاوسه‌رگیری ئه‌وان بنه‌مایه‌کی خۆشه‌ویستی نه‌بووه و بۆ ڕازی کردنی باوک یان برا و بنه‌ماڵه کراوه. کچه‌کان هێچ بڕیارێکیان نه‌بووه له پرۆسه‌ی شووکردندا. هه‌ندێ جارێش هاوسه‌رگیرییه‌کان شێوه‌ی بازرگانی هه‌بووه و کچه‌کان به زۆهردراون به‌شوو یان کوڕه‌کان ته‌نها به وێنه کچه‌کانیان بینیوه و بۆیان ئیمپۆرت کراون. . ئه‌و هۆکارانه بوونه‌ته ده‌ستمایه‌ی جیابوونه‌وه کاتێک پیاوه‌کان بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌یان داوه، له هه‌ندێ خێزانیشدا ژنه‌کان پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیان وه‌ک ژن له سوێد له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌دا به‌هێزبووه و نه یانویستووه به گه‌ڕانه‌وه بۆ کوردستان ئه‌و پێگه‌یه له ده‌ست بده‌ن. هه‌ندێ جاریش پیاوه‌کان ژنی دووه‌میان هێناوه.فاکته‌ری ئابوری و ئارامی دوو فاکته‌ری سه‌ره‌کی بوون که خه‌ونی گه‌ڕانه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی سڕییهوهتهوه. یه‌کێکی تر له ژنه‌کان: هه‌رچه‌نده هه‌ستێکی خۆش بوو که گه‌یشتمه کوردستان و که‌سوکارم دێته‌وه،به‌لام هه‌موویان چه‌کداربوون و منداڵه‌کان له بری یاری کۆمپیته‌ر، گه‌لێ یاری مه‌ترسی داریان ده‌کرد و ویستم کار بکه‌م به‌ڵام مووچه‌که‌م زۆرکه‌م بوو. له هه‌مووی ناخۆشتر خه‌سته‌خانه‌کانیان زۆر خراپ بوون. هه‌رچه‌ند هه‌وڵم دا خۆم بگونجێنم، به‌ڵام زۆر شته هاوبه‌شه‌کانی جاران نه‌مابوون.
|