|
ته‌ڵاق كۆت‌و به‌ندی كۆیله‌یه‌تی تێكده‌شكێنێ
ئازاد جه‌لال
-چوارشه‌ممه-17-شوبات(مانگی 2)-2010
له كۆی ئه‌و بابه‌ته رۆژنامهنوناییانهی كه دۆسیه‌ی سایتی خێزاندا، بڵابۆتهوهو ده‌ركه‌وت كه ته‌ڵاق له لایه‌كه‌وه نائاسووده‌یی ده‌روونی بۆ ژن‌و كاریگه‌ریی نێگه‌تیڤی بۆ منداڵ‌و بێزاریی و بێتاقه‌تی بۆ پیاو ده‌هێننه كایه‌وه. بهلاَم بێتاقه‌تی و بێزاریی، به‌شێكه له‌سروشتی مرۆڤایه‌تیی. زۆركێشهی كۆمهلاَیهتیی تریش ئه‌و دۆخه به‌سه‌ر ژیانی مرۆڤایهتیدادههێنێت. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین تهلاَق له هه‌مانكاتدا ده‌روازه‌ی رزگاربوونه له‌و ژانه‌ی كه ژیانی خێزانی تاڵ ده‌كات، ته‌ڵاق زۆرجار بوه‌ته هۆی سه‌رله‌نوێ گه‌ڕان به دوای به‌خته‌وه‌ریدا، ته‌ڵاق كۆت‌و به‌ندی كۆیله‌یه‌تی تێك دهشكێنێو ژن له نێو ته‌لبه‌ندی نسیبو قیسمهتدا ده‌كاته ده‌ره‌وه. ته‌ڵاق باشترین وشه‌یه كه خزمه‌ت به هه‌ندێ له‌ژنی كۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی ده‌كات، هه‌قه ژن له هه‌مبه‌ر ئه‌م وشه‌یه‌دا نهسڵهمێتهوهو له‌كاتی پێویستدا وه‌ك دوا كارتی فشاری خێزانی به‌كاری بهێنێ. ئه‌گه‌ر ژنه سووتاوه‌كانی نیشتمان له ماف‌و سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆیان به ئاگابوونایه، ره‌نگه نه‌بوونایه سوته‌مه‌نی ئاگرو جه‌سته‌یان قه‌ره‌بوت نه‌بایه، ئای ژن تۆ بۆچی نازانی كه ته‌ڵاق یه‌كێكه له حهڵاڵهبێزراوهكانی خودا. ته‌ڵاق ماڵ وێرانكردن‌و كاول كردن نییه، به‌ڵكو سه‌رله‌نوێ بیناكردنه‌وه‌ی هیوای وه‌ریوی حه‌زه هه‌میشه‌ییه‌كانی ژنه، ته‌ڵاق تاكه حه‌ڵاڵێكی بێزاروه كه خوا به‌خشیویه‌تی به موسڵمان. موسڵمانان به ده‌یان حهرامو قه‌ده‌غه‌كراو ئاشنان، سڵ له هیچ قه‌ده‌غه‌كراوێك ناكه‌نه‌وه كه تروسكه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیانی تیا بێ، كه‌چی بۆ ئه‌و حه‌ڵاڵه ده‌یكه‌نه هه‌راو هاوار. ده‌بێ چه‌ند خێزان له نێوكوردا هه‌بێ كه ده‌رمانی ده‌رده‌ی ته‌نها ته‌ڵاقه، به‌ڵام له‌به‌ر نهنگیو تێڕوانینی كۆمه‌ڵگا بۆ بێوهژنو بێوه‌پیاو درێژه به ژیانێكی سه‌خیف ده‌ده‌ن، ته‌نها بۆ رازیكردنی دڵی كۆمه‌ڵگه‌و ده‌وروبه‌ر ته‌ڵاق، ههوهسو حه‌زه‌ی سه‌ركه‌شه‌كانی پیاو ده‌خاته‌وه نێو زاكیره‌ی كپكراوی پیاو. ته‌ڵاق، سوتان‌و خۆكوشتن‌و نه‌خۆشی ده‌روونی كپ ده‌كاته‌وه. ته‌ڵاق، ئه‌ی تاكه حه‌ڵاڵی بێزار‌و تۆ په‌ناگه‌و فریادره‌سی بۆ ئه‌و ژنه خێر له خۆنهدیوانهی كه ره‌ش سپی له یه‌ك ناكه‌نه‌وه‌و داكو بابیان ده‌یانخه‌نه ژیر چاره‌نووسه‌وه.
|