|
ته‌ڵاق وه‌ك چاره‌سه‌رێكی تاڵ!
پ.ی. د. صه‌باح به‌رزنجی
-چوارشه‌ممه-17-شوبات(مانگی 2)-2010
گه‌ڕانێك به دۆسیه جۆراوجۆره‌كانی دادگای باری كه‌سێتیدا له هه‌رشوێنێكی ئه‌م جیهانه، ئه‌و راستییه‌مان لا به‌رجه‌سته ده‌كات، كه ئه‌مڕۆ ته‌ڵاق بووه‌ته دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ ئاستی هۆشیاری و تێگه‌یشتنی خه‌ڵك له جاران زیاتره، ده‌بینین له‌م سه‌رده‌مه‌دا رێژه‌ی جیابوونه‌وه‌ی ژن ومێرد له به‌رزبوونه‌وه‌دایه. ئه‌مه واقیعێكی كۆمه‌ڵایه‌تی تاڵه و بیرمه‌ند و خیره‌دمه‌ندان وادار ده‌كات بۆ وردبوونه‌وه له خودی دیارده‌كه وه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان و ئه‌و ده‌ره‌نجامه مه‌ترسیدارانه‌ی لێیدهكهونهوه. چونكه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان كاریگه‌ریی نیگه‌تیڤی هه‌یه، چه‌ندین گیر‌و گرفتی لێدروستده‌بێت بۆ ژن و مێرد و منداڵ و كه‌س وكار و دواتر نه‌مانی متمانه له‌نێوان تاكه‌كاندا بۆ هاوسه‌رگیریی و رارابوونی كوڕوكچ له پێكه‌وه‌نانی خێزاندا. زۆربوونی دیارده‌ی ته‌ڵاق پێویستی به‌وه هه‌یه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن و بزانن هۆكاره‌كانی چین و چ شتێكه پاڵ به كه‌سێكه‌وه ده‌نێت، ده‌ستبه‌رداری ژیانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی ببێت، له حاڵێكدا ده‌شزانێت، ئه‌م كاره باج و ئاسه‌واری خراپی بۆ خۆی و ده‌وروبه‌ری و كۆی كۆمه‌ڵگا ده‌بێت. ده‌بێت مانه‌وه‌ی خێزانێكی پێكه‌وه نه‌گونجاوی رواڵه‌تی چه‌ند سه‌خت و دژوار بێت بۆ ئه‌و كه‌سه، كه ئاماده‌یه قیروسیا له هه‌موو شتێك بكات، ئه‌و هه‌نگاوه قورسه بهاوێ، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ربازی ببێت، له‌و گرێبه‌سته‌ی وه‌ك كۆڵێكی سه‌نگین وا به‌سه‌ر شانیه‌وه؟! من نامه‌وێ ئاوڕ له ره‌هه‌نده كۆمه‌ڵناسی و دهروونناسییهكهی بده‌مه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی ده‌مه‌وێت ئاماژه بۆ ئه‌و راستییه بكه‌م، له ڕووی گه‌وهه‌ری یاسای ئیسلامه‌وه ته‌ڵاق ده‌رفه‌تێكه ده‌درێت به ژن و پیاو بۆ راستكردنه‌وه‌ی ره‌وتی ژیانی هاوبه‌شیان و بیرمه‌ند و فه‌قیهه مسوڵمانه‌كان ورده‌كاری زۆریان تێدا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ته‌ڵاق نزم ببێته‌وه و ته‌نها له‌و حاڵه‌تانه‌دا په‌نای بۆ ببرێت، كه ده‌بێته چاره‌سه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌رێتی له‌سه‌ر بنه‌مای لێكحاڵیبون و هاوسه‌نگی و هاوسۆزی دابمه‌زرێت، نه‌ك گرێبه‌ستێكی رواڵه‌تی بێناوهرۆك و بێ‌ئامانج بێت. ته‌ڵاق له روانگه‌ی فیقهی ئیسلامییه‌وه، ڕێگای ده‌ربازبوونی ژن و مێرده له ئیلتێزاماتی ژیانی هاوبه‌ش كاتێك ده‌گه‌نه ئه‌و بڕوایه‌ی كه چیدی ناتوانن له ژێر چه‌تری ماڵێكدا پێكه‌وه بژین. به‌ڵام پێش ئه‌م بڕیاره پێویسته ئه‌وه‌نده هۆشیاری شه‌رعی و یاسایی‌یان هه‌بێت، كه بزانن، ئه‌م جیابوونه‌وه‌یه بێگومان هه‌ندێك ئاسه‌واری تاڵ و نه‌ویستراوی لێده‌كه‌وێته‌وه، كه ناكرێت ، شانی لێخاڵیی بكه‌ن. به‌شێك له‌و ئاسه‌وارانه ئاسه‌واری ماددی و پووڵ و پاره‌ن، كه پێویسته لایه‌نی سه‌به‌بكار ته‌حه‌ممولی بكات. كه زۆر جار مێردهكهیه، له حاڵه‌تی ته‌ڵاقی تهعهسسوفی و ئاسایی‌دا، هه‌ندێك جاریش ژنه‌كه ده‌بێت ته‌نازول له مافه‌كانی بكات، وه‌ك له حاڵه‌تی خولعدا ڕووده‌دات . جگه له‌وه‌ی زۆر جار منداڵ زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت و لانه‌و كاشانهی لێتێكدهچێت . له ناوه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تییه خێڵه‌كییه‌كاندا كاریگه‌ریی خراپی ته‌ڵاق له بازنه‌ی خێزان ده‌رده‌چێت و خزمان و دۆستانیش ده‌گرێته‌وه. له‌م ڕووه‌وه گوتراوه: ته‌ڵاق چاره‌سه‌رێكی تاڵه و پێغه‌مبه‌ری خودا‌ش دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت فه‌رموویه‌تی: بێزراوترین شتی حه‌ڵاڵ لای خودا ته‌ڵاقه . واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ل و مه‌رجی ناوخێزان باشترین راڤهكارن بۆ ئه‌م فه‌رمووده‌یه، چونكه له لایه‌كه‌وه ، ناكرێت درێژه به ژیانی هاوبه‌شی ژن و پیاو بدرێت، كه ئه‌و دووانه هیچ سۆز و به‌زه‌یی و بهرژهوندییهكیان پێكه‌وه نه‌بێت، له لایه‌كی تریشه‌وه ناكرێت به‌رامبه‌ر تێكچوونی شیرازه‌ی خێزانێك ( كه پێشتر به دنیایه‌ك روئیا و خه‌ونه‌وه دامه‌زراوه ) هه‌ست به تاڵی و مه‌ترسی ئه‌م كاری ته‌ڵاقدانه نه‌كه‌یت . بۆیه زۆر گرنگه توێژه‌رانی ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایی و په‌روه‌رده‌یی و ده‌روونناسه‌كان، زوو زوو پێكه‌وه دابنیشن و سمینار و كۆڕی له‌باره‌وه بگرن و میدیای خۆماڵیش به هه‌ندی وه‌ربگرێت، تاوه‌كوو هۆشیاری و تێگه‌یشتنێكی باشتر بۆ كوڕان و كچان و ژنان و پیاوان گه‌ڵاڵه بكه‌ین، تا هه‌م هاوسه‌رگیری له ڕووی تێگه‌یشتنه‌وه بێت و هه‌م جیابوونه‌وه‌ش. هه‌ركاتێكیش كۆمه‌ڵگا وه‌ك چاره‌سه‌ر له
|