|
ته‌ڵاقی بێده‌نگ!
كه‌ژاڵ ئیسماعیل
-سێشه‌ممه-16-شوبات(مانگی 2)-2010
كاتێك دووكه‌س ژیانی هاوسه‌ری پێكدێنن به‌واتای چونه‌نێو دونیایه‌كی نوێ و ده‌ستكردن به بونیادنانی هه‌ره‌مێكی گرنگ و پیرۆز له هه‌ره‌مه‌كانی ژیان و كاركردن له‌پێناو گه‌شه‌كردن و به‌رده‌وامی پرۆژه‌یه‌ك كه به‌درێژایی ژیان پێویستی به له‌خۆبوردن و به‌خشین و خۆشه‌ویستییه ، له‌ڕاستیدا هاوسه‌رگیری ته‌نها كۆبونه‌وه‌ی دووجه‌سته نییه له‌سه‌ر پێخه‌فی نوستن و ژیان له نێو چواردیواردا به‌ڵكو په‌یوه‌ندییه‌كی ڕۆحی هاوبه‌شه له‌نێوان دووكه‌سدا كه پیش‌تر هه‌ریه‌كیان له‌دونیایه‌كی تایبه‌ت به‌خۆیان ژیاون ، گه‌رچی ڕێگه‌كانی هاوسه‌رگیری زۆرن واته یان له‌ڕێگه‌ی خۆشه‌ویستی نێوان دوو ڕۆح یان به‌ڕێگه‌ی ته‌قلیدی واته له‌ڕێی خێزانه‌وه یان به‌زۆر به‌ڵام ئه‌نجام هه‌ریه‌كه و پێكهێنانی خه‌لییه‌كی هه‌ستیاره تیایدا ژن و پیاو پێكه‌وه كاریتێدا ده‌كه‌ن .. سه‌ره‌تای پرۆسه‌كه و تاماوه‌یه‌ك له‌وانه‌یه لای هه‌ردولا دونیایه‌كی نوێ بێت و وه‌ك ئه‌و قه‌فه‌سه بێت كه باسیلێوهدهكرێت به‌ڵام ڕۆژ له‌دوای ڕۆژو ساڵ به‌ساڵ پرۆسه‌كه گرانترو ئاڵۆزترده‌بێت به‌تایبه‌ت دوای گه‌وره‌بونی خێزان و دروستكردنی مناڵ . دوای هاتنی مناڵ بۆ ناو خێزان به‌گشتی په‌یوه‌ندی نێوان ژن و مێرد جۆره گۆڕانێك به‌خۆوه‌ده‌بینێت و به‌شێكی زۆری بایهخو خۆشه‌ویستی ته‌رخان ده‌كرێت بۆ مناڵ به‌تایبه‌ت ژن كه‌به‌رپرسی یه‌كه‌مه له خێزاندا به‌رابه‌ر په‌روه‌رده‌و گه‌وره‌كردنی مناڵ و تادێت ئه‌رگی گرانتر ده‌بێت به‌تایبه‌ت گه‌ر خیزان له گه‌وره‌بوندا بێت ، له‌زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری كۆمه‌ڵگه ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسلامییه‌كاندا دوای ساڵانێك په‌یوه‌ندی نێوان ژن ومێرد ڕولهكاڵبونهوه ده‌كات ، ئه‌و تاسه و په‌یوه‌ندییه ڕۆحییه وه‌ك خۆی نامێنێت به هۆی ئاڵۆزی ژیان و كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بارگرژی له‌خێزاندا دروست ده‌بێت ، هه‌ندێك جار بڕیاری جیابونه‌وه‌ی سۆزداری ئه‌ده‌ن له‌ئه‌نجامی كێشه‌یه‌ك و بۆ ماوه‌یه‌ك هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی عاتفی له‌نێویاندا نامێنێت كه پێئهوترێت ( جیابونه‌وه‌ی سۆزداری ، الگلاق العاگفی ) ئه‌م جۆره لێكدابڕانه بۆ ماوه‌یه‌كه‌و دواتر وه‌ك ژنومێرد په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی ڕۆحی نێوانیان ئه‌گه‌ڕێته‌وه باری خۆی به‌ڵام كاریسهكه له‌وه‌دایه ژنومێرد بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر كهساڵانێك ئه‌خایه‌نێت وه‌ك دووكه‌س له‌خێزانێكدا ئه‌ژین به‌ڵام هه‌ریه‌كیان دنیایه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه و هیج په‌یوه‌ندییه‌كی عاتفی و ڕۆحی نامێنێت .. ئه‌م دیارده‌یه له زۆرینه‌ی خێزانه‌كاندا ڕوئه‌دات و ئێستاشی له‌سه‌ربێت كاتێك له‌نێوان ئه‌و دوو كه‌سه‌دا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی خۆشه‌ویستی و ڕۆحی نامێنێت بڕیاری جیابونه‌وه ئه‌ده‌ن و هه‌ریه‌كیان له ژورێك به‌جیا ئه‌خه‌ون بۆ ماوه‌ی چه‌ن ساڵێك و نمونه‌ی ئه‌و جۆره جیابونهوهیهش به ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌كۆمه‌ڵگه ئیسلامییه‌كاندا ڕوئه‌دات به‌تایبه‌ت ئه‌و كۆمه‌ڵگانه‌ی كه‌لتوری كۆمه‌لایه‌تی كاریگه‌ری سلبی له‌سه‌ر تاك هه‌یه له‌حاڵه‌تی جیابونه‌وه‌دا به‌تایبه‌ت ژن ، لێره‌دا ژن ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی پێباشتره تاوه‌كو بكه‌وێته نێو گێژاوی جیابونهوهلهڕێگهی دادگا‌و له‌ده‌ستدانی مناڵ و خێزان . ته‌ڵاقی بێده‌نگ دیارده‌یه‌كی ترسناكه و كاریگه‌ری ده‌رونی خراپی له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ژن وپیاو هه‌یه له‌كاتێكدا دووكه‌س به‌ناوی ژن ومێرد پێكه‌وه ئه‌ژین به‌لام هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان له‌نێواندا نییه ته‌نها به په‌ستان خستنه سه‌ر مێشك و خۆڕاگرتن ساڵانێك ئه‌گوزه‌رێنن ، ئاخر زۆرجاریش له‌ئاكامی كه‌له‌ڕه‌قی و خۆبهزیادزانی هه‌ریه‌كیان به‌تایبه‌تی پیاو دروست ئه‌بێت و پیاو پێی وایه گه‌ر له‌خۆر رابینی و خۆشه‌ویستی و سۆزی به‌خشییه ژن به‌وه دانوشتانێكی گه‌وره‌ی كردووه له كبریائی هاتۆته خوار ، ( هه‌ندێكجار له‌لایه‌ن كه‌سانی نزیك و خێزانی هه‌ردوولا هه‌وڵئه‌درێت بۆ گه‌ڕانه‌وه و دروستبونی په‌یوه‌ندییه‌كه به‌ڵام سوودی نییه .. له ههندێكخێزاندا ئه‌و حاڵه‌ته ساڵانێك ئه‌خایه‌نێت و دواتر له‌ئاكامی هه‌ره‌سهێنان و شكستدا بڕیاری جیابونه‌وه‌ی یه‌كجاری ئه‌درێت ). ووڵاتی كوێت یه‌كێكه له‌ووڵاتانه‌ی كه ڕێژه‌یه‌كی زۆری تێدا تۆمار كراوه له‌نیوان ساڵانی ( ٢٠٠٦ - ٢٠١٠ ) ٥٩٠٩ حاله‌تی جیابونه‌وه ڕویداوه به‌گوێره‌ی ئامارێك كه له ڕۆژنامه‌ی قه‌به‌سی كووهیتیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه .. بێگومان له ووڵاتێكی وه‌ك كوێت كه ژماره‌ی دانیشتوانی و روبه‌ری ئه‌و ژماره زۆره هه‌ڵناگرێت كاریسه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه و ته‌نها له‌و وڵاته‌دا ئه‌و دیاردهمهترسیداره نییه به‌ڵكو به‌هۆی ئایدۆلۆژیای نێرسالاری و كه‌لتوری سه‌قه‌تی ئه‌و كۆمه‌ڵگه كۆنخوازانهوه ژن و پیاو وه‌ك یه‌ك نێچیری هاوسهرگیرییهكن كه به‌خوازی خۆیان نییه و بۆیان نییه به‌ئاشكرا به‌ره‌نگاری بوه‌ستن جگه‌له‌وه‌ی ئه‌و كهبته عاتفی و په‌ستانه ده‌رونییه كۆمه‌ڵێك ئاسه‌واری خراپ جێدێڵێت چ له‌سه‌ر ژن وپیاو چ له‌سه‌ر مناڵ كه زه‌حیه‌ی یه‌كه‌می ئه‌و ژیانه نائارام نهخوازهیه . ئایدۆلۆژیای كۆنخوازی كۆمه‌ڵگه چهپاوهكان هه‌مشه دژ به خوازی تاك ئه‌وه‌ستێت به‌تایبه‌ت هه‌موو شتێك په‌یوه‌ندی بهعاتیفهوه هه‌بێت عه‌یب و حه‌رام چاویلیئهكرێت ، ژن كه زوڵملێكراوی یه‌كه‌مه هه‌ڵگری ئه‌و خه‌مه گه‌وره‌یه‌یه له‌ئاكامی عه‌یب و حه‌رام ناتوانێت به‌ئاشكرا باس له لایه‌نی سۆزداری و حه‌زو ئاره‌زووه‌كانی خۆی بكات وه‌ك ئینسان ، به‌داخه‌وه زۆربه‌ی ژن به‌درێژایی ژیانی هاوسه‌رییان ئه‌و لایه‌نه هه‌ستیاره ئه‌شارنه‌وه و باس له‌پێویستییه ڕۆحی و جه‌سته‌ییه‌كانی خۆیان ناكه‌ن و پێیان وایه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه ، به‌پێچه‌وانه‌وه باسكردن و داواكردنی به‌شێكی گه‌وره‌یه له‌مافی ژن وه‌ك ئینسان له‌كاتێكدا پیاو گه‌ر ژنێكی به‌دڵ نه‌بوو بۆی هه‌یه بیكاته دووان و سیان و چوار به‌ڵام ژن به‌درێژایی ته‌مه‌نی ته‌نها له‌گه‌ڵ یه‌ك پیاودا ئه‌ژی و ژیان و خۆشه‌ویستی و عاتیفه‌ی خۆی پێئه‌به‌خشێت كه‌وابو ئه‌وه‌نده هه‌ڵئه‌گرێت وه‌ك ئینسان باس له كێشه ئێنسانییهكانی خۆی بكات و داوای خۆشه‌ویستی و سۆز له‌پیاو بكات تاوه‌كو به‌درێژایی ته‌مه‌نی بێده‌نگی هه‌لبژێریت و له‌خۆشی و خۆشه‌ویستی بێبه‌شبێت چون سه‌رچاوه‌ی خۆشی خۆشه‌ویستییه .
|