|
كاریگه‌ریيه شاراوه‌كانی ته‌لاق له‌سه‌ر مندالان
نووسینی/ م. ڕزگــار عوسمــان حمدامین
-یه‌کشه‌ممه-14-شوبات(مانگی 2)-2010
ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین ته‌لاق بۆته دیارده‌یه‌كی باو له كوردستان و ته‌نانه‌ت له ولاتانی رۆژ ئاوا زۆر په‌ره‌ی سه‌ندووه ، له زۆر ولاتی جیهان له هه‌ر دوو خیَزان خیَزانیَك ته‌لاق دراوه. هه‌ڵبه‌ته كه دیارده‌ی ته‌لاق زۆربوو دهبیَته ههنگاویَكی ریَخۆشكهرش بۆ خه‌لكانی تر ، ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین ڕیَژهی ته‌لاق له ولاتیَك بۆ ولاتیَكی تر جیاوازه به نممونه له ئه‌مریكا سالانه نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن منداڵ بێ باو ده‌بن و له سۆزی دایك یان باوك دادهبڕیَن، له سكۆتڵهنده 10.940 حاله‌تی ته‌لاق هه‌یه ! به‌ڕاستی دیارده‌ی ته‌لاق ویَنهی ڕاسته‌قینه‌ی خیَزانهی دهشیَویَنی تیَكی ده‌دات ، بۆیه من پیَم وایه شته‌كان ، ئاڕاسته‌كانی ژیان زۆر به هه‌ڵه ڕۆیشتوون و دیارده‌ی ته‌لاق ساڵ له دوای ساڵ له په‌ره‌سه‌ندن دایه‌و بۆته كارهساتیَك بۆ سه‌ر منداڵه‌كانیان . ئه‌وه له یاد نه‌كه‌ن كه ویَنهی تۆماركراوی دایك و باوك و كه‌سایه‌تی و گرنگیان له هزری منداڵ هه‌میشه زیندووه‌و هه‌رگیز له یاد ناكات. منداڵه‌كان زۆر ده‌ترسن له هه‌ڕه‌شه‌ی تیَكچوونی شیرازه‌ی خیَزانهكهیان و دهبیَته هۆی درووست بوونی جۆرههانهخۆشی شاراوه‌ی وه‌ك ڕاڕایی و دودڵی و نائارامی و نائاسووده‌یی له سه‌ر داهاتووی ، به پیَی لیَكۆڵینهوهیهكی ووردی ( American Values) كه چه‌ند كاریگه‌رییه‌كی ته‌لاقی ده‌رخستووه له‌سه‌ر منداڵ ، له‌وانه : 1. ئه‌و مندالانه‌ی كه شیرازه‌ی خیَزانیان تیَك چووه به هۆی مردنی یهكیَك له دایك و باوكیان یان به هۆی مردن له داهاتوو توشی ڕاڕایی و كیَشهی ده‌روونی ده‌بن. 2. ئه‌و مندالانه‌ی كه له‌گه‌ڵ دایك و باوكیان ده‌ژین به ریَژهی 20 – 35% ، له ڕووی جه‌سته‌یی و ته‌ندرووستی سه‌لامه‌تترن وه‌ك له‌وانه‌ی كه شیرازه‌ی خیَزانیان تیَك چووه. 3. مندالی تهلاقدراوان چوار جار زیاتر كیَشه درووست ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ هاوشان و هاوڕێ و مندالانی تر وه‌ك له‌وانه‌ی كه خیَزانیان ته‌ندرووسته. 4. ئه‌و مندالانه‌ی كه خیَزانیان تیَك چووه‌و له‌لایه‌ن دایكیان به خیَو كراون به ریَژهی 10% زیاتر تووشی حاله‌تی كوشتن و خۆكوشتن ده‌بن. 5. منداڵی تهلاقدراوان تووشی زۆر نه‌خۆشی ده‌بن وه‌ك : برینداربوون ، هه‌ناسه سواری ، سهرئیَشه ، كه‌م و كوڕی له قسه ، نا ئارمی ..... هتد ، وه‌ك له‌و منداللانهی تر كه خیَزانیان دروسته. بهریَزان زۆر هۆكاری تر هه‌یه، كه ده‌بنه هۆی لیَل كردنی داهاتووی مندالای تهلاقدراوان و گۆڕینی بیركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌و به‌ره‌و ئاقرایَكی نادیار بردنی، به‌لام ئیَمه نابیَت ده‌سه‌وسان بوه‌ستین ده‌رهه‌ق به‌و هه‌نگاوه چه‌ق به‌ستوانه‌ی ژیان ، به‌رامبه‌ر به‌و دیاردانه‌ی كه دهبیَت هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكریَت و لایه‌نی پهیوههندیدار ، حكومه‌ت ، سه‌نته‌ره‌كانی ئافره‌تان یان هه‌بوونی نووسینگه‌یه‌كی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی دیارده‌كان پیَش ڕوودانیان ، یان چاره‌سه‌ركردنی باری ئه‌و مندالانه‌ی كه بوونه‌ته قوربانی ململانیَی نیَوان دایك و باوكیان و زۆر له شتی تریش. دهمهویَت خویَنهران ئاشنا بكه‌م به چه‌ند زانیارییه‌ك بۆ یارمه‌تی دانیان له دووركه‌وتنه‌وه له ته‌لاق ئه‌وانیش: 1- ترسان له خودا . 2- ده‌ست تیَوهرنهدان و ته‌داخول نه‌كردنی دایكی كچه‌و دایكی كوڕه. 3- دانانی سزا له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه ته‌لاق ده‌ده‌ن به بێ هیچ پاساو و هۆیه‌ك. 4- هه‌بوونی نووسینگه‌ی چاككاری و چاكسازی له هه‌موو شاره‌كان. 5- نه‌به‌ستنی بۆندی هاوسه‌رگیری بۆ ئه‌وانه‌ی كه زیاتر له دوو حاله‌تی ته‌لاقیان هه‌یه. 6- زه‌واج نه‌كردن له گه‌ڵ كهسانیَك كه ناسراو نین و شاره‌زاییان له‌سه‌ری نیه. 7- تیَكهڵ بوون له‌گه‌ڵ كهسانیَك كه له ڕووی ماددی و رشنبیری و بیركردنه‌وه‌ت نزیك بیَت و ڕازی بیَت به‌وه‌ی كه تۆ چۆنی و هه‌یت. جا دهبیَت له هاوسه‌رگیری زۆر ژیرانه هه‌نگاو بنیَیت و داهاتوانه بیربكه‌یته‌وه بۆئه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروست و هاوسه‌رگیرییه‌كی تۆكمه بیَت ، زۆر لیَكۆڵینهوه كراوه له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی ته‌لاق ، جا زۆربه‌ی لیكۆلهرهوهكان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه: 1- لایه‌نی ماددی : ئاشكرایه كه مادده هۆكاریكه زۆر جار دهبیَته هۆی تیَكدانی شیرازه‌ی خیَزان. 2- نه‌بوونی سۆز‌و خۆشه‌ویستی له نیَوان ژن و میَرد . 3- ناپاكی هاوسه‌رگیری. 4- گرنگی نه‌دانی ئافره‌ت به ماڵ و مندال َو هاوسه‌ره‌كه‌ی. 5- زۆر ئافره‌ت هه‌ن كه كاتی به‌تاڵیان هه‌یه ، ئیتر خۆخه‌ریك ده‌كه‌ن به چوونه سالۆن و جوان كاری و فه‌رامۆش كردنی ماڵه‌كه‌ی به‌وه‌ش ئارامی پیاوه‌كه له ده‌ست ده‌دات و دهبیَته هۆی ته‌لاقدانی. 6- دهستیَوهردانی دایك و باوكیان له باره ناوخۆییه‌كانیان، چونكه زۆر جار كیَشهكه زۆر بچووكه به‌لام كه دایك و باوكیان ته‌داخولی كیَشهكهیان كرد، به‌وه به‌ره‌و ئه‌و دیارده دهچیَت. 7- یهكیَك له هۆكاره هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی تیَك چوونی په‌یوه‌ندی ژن و میَرد لیَك تیَنهگهیشتن و گوێ بۆ یه‌كتر نه‌گرتن و فه‌رامۆش كردنی به‌هاكانی هاوسه‌رگیریی. 8- نه‌بوونی ئه‌زموونی هاوسه‌رگیری ، ئه‌وه‌ش یهكیَكه له هۆكاره‌كانی ته‌لاق چونكه ڕه‌نگه پیاوه‌كه تووشی شۆك بیَت به داواكانی خیَزانی و ئیتر سهردهكیَشێ بۆ دیارده‌ی ته‌لاق. 9- سوكایه‌تی پیَكردن و برینداركردنی هه‌ست و شڵه‌ژاندنی هزری لایه‌نی به‌رامبه‌ر. 10-له ده‌ست دانی كۆنترۆڵ و هه‌ڵچوون كه ڕه‌نگه ببیَته هۆی لیَدان و سووكایه‌تی پیَكردن و به كارهیَنانی وشه‌ی ناشیرین ، هه‌ڵبه‌ته ئه‌و جۆره ڕه‌فتارانه‌ش دهبیَته هۆی نه‌مانی خۆشه‌ویستی و ڕیَز له نیَوانیان. 11- هه‌بوونی غیره ، كه هۆكاریَكی زۆر كوشنده‌ی تیَكدانی خیَزانه ، كه واده‌كات ئافره‌ته‌كه چاودیَر بیَت به‌سه‌ر پیاوه‌كه‌ی و دواتر نه‌مانی متمانه له نیَوانیان ، یان به پیَچهوانهوه. 12- زانینی ژن به‌وه‌ی كه پیاوه‌كه‌ی ژنیَكی تری هیَناوه، ڕه‌نگه ئه‌و حاله‌ته‌ی پێ قبوڵ نهكریَت یان به باریَكی سووكایه‌تی بزانیَت . كه واته هۆكارگهلیَك هه‌ن كه كارده‌كه‌نه سه‌ر به‌ره‌و پیَش بردن و تۆكمه كردنی خیَزان و ئاڕاسته‌كردنی بۆ داهاتوویه‌كی پڕشنگدار، له هه‌مان كاتدا ، زۆر هۆكاری تری ڕووخیَنهر هه‌ن كه ده‌بنه هۆی ویَران كردنی و تیَكدانی داهاتوی منداڵه‌كان، بۆیه خیَزان ویَنهی زۆر جوانی سروشته ئهگهرلهسهر بنه‌مایه‌كی درووست و ڕیَك بیَت. زۆر گرنگه
|