له‌ڕۆژگارێکی وه‌ک ئه‌مڕۆدا دیارده‌ی ناپاکی هاوسه‌ری بۆته دیارده‌یه‌کی به‌رچاو له‌کۆمه‌ڵگه‌که‌ماندا دووباره له‌مه‌شدا ئاماده‌ی فاکتهرسێکسیڕۆڵێکی به‌رچاو ده‌گێڕێت ، به‌داخه‌وه به‌شێک له‌و ئافره‌تانه‌ی له‌و ڕه‌وشه ناله‌باره سێکسییه‌دا زینده‌گی ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کانیاندا و له‌به‌ر یه‌کێک یان زیاتر له‌و فاکته‌رانه‌ی ئاماژه‌یان پێدرا جیانابنه‌وه له هاوسه‌ره‌کانیان له‌ڕووی یاسایی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ئه‌وا جۆرێکی تر له‌جیابوونه‌وه هه‌ڵده‌بژێرن که‌جیابوونه‌وه‌ی ڕۆحییه ، واته له‌ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و یاساییه‌وه گرێبه‌سته هاوسه‌رییه‌که هه‌رده‌مێنێت و له‌ژێر یه‌ک ساباتی خێزانی‌دا وه‌ک دوو جه‌سته ده‌ژین به‌ڵام بێ به‌شداری پێکردنی ڕۆح ئاله‌م ساته وه‌خته‌وه زه‌مینه بۆ ناپاکی هاوسه‌ریی ده‌ڕه‌خسێت و ڕۆح و جه‌سته‌ی ئافره‌ته‌که عه‌وداڵی ڕۆح و جه‌سته‌یه‌کی تر ده‌بێت له‌ده‌ره‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌ریی و پێداویستییه سێکسییه‌کانی پێ پڕ ده‌کرێته‌وه . که‌واته ده‌توانین ئه‌م جۆره ژیانه خێزانییانهش هه‌ر به‌هه‌ڵوه‌شاوه هه‌ژمار بکه‌ین به‌ڵام هێنده له‌ڕووی یاساییه‌وه بهههڵنهوهشاوه له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێن .
ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ی ئه‌م حاڵه‌تانه‌ش وه‌ربگرن کاتێک ئافره‌ت وه‌ک پێویست وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سێکسی نییه بۆ هاوسه‌ره‌که‌ی جا له‌به‌ر ناهۆشیاری بێت یان له‌به‌ر هه‌ر گرفتێکی ده‌روونی یان جه‌سته‌یی وه‌ک خه‌ته‌نه‌کردنه‌وه تووشی ساردی سێکسی هاتبێت به‌هه‌مان شێوه پیاوان دووچاری وه‌ڕسی و بێزاری ده‌بن له‌م جۆره هاوسه‌رانه که هه‌ندێکیان له‌ژێر بیانوو و هۆهێنانه‌وه‌ی جۆراوجۆردا ژنه‌کانیان ته‌ڵاق ئه‌ده‌ن یاخود په‌نا بۆ فره‌ژنی ده‌به‌ن یاخود ده‌ست ئه‌ده‌نه ناپاکی هاوسه‌ریی .
که‌واته ده‌توانین بڵێین سێکس وه‌ک خۆی گرنگی خۆی پێ‌نادرێت له‌ناو خێزانی کوردی‌دا و له‌ناو به‌شێکی زۆر له‌خێزانه‌کاندا وه‌ک حاڵه‌تێکی سه‌رپێیی و په‌راوێزخراو لێی ده‌ڕوانرێت ، له‌کاتێکدا له‌بیرکردنه‌وه‌ی هه‌موو تاکێکدا ئاماده‌گییه‌کی به‌هێزی هه‌یه چونکه به‌یه‌کێک له‌به‌هێزترین پاڵنه‌ره‌کانی مرۆڤ داده‌نرێت ، بێگومان مرۆڤی کوردیش وه‌ک هه‌موو مرۆڤێکی تر هه‌ڵگری ئه‌م پاڵنه‌ره‌یه وه‌لێ که‌می هۆشیاری له‌م بواره‌دا کارێکی ئه‌وتۆی کردووه که تاکی کورد نه‌یتوانیوه ته‌وزیفی وزه سێکسییه‌کانی بکات به‌جۆرێک ئاسووده‌یی و ئارامی و دڵنیایی ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ده‌سته‌به‌ر بکات له‌چوارچێوه‌ی خێزاندا به‌پێچه‌وانه‌وه له‌هه‌ندێ باردا بۆته هۆی دوور که‌وتنه‌وه‌ی ڕۆحه‌کان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان .
له‌م سۆنگه‌یه‌وه جێی خۆیه‌تی که بیر له‌ئاماده‌کردنی لاوانمان بکه‌ینه‌وه پێش چوونه ژیانی هاوسه‌ری تاکو هیچ نه‌بێت ئه‌وه‌ی له قوتابخانه و پرۆگرامه‌کانی خوێندندا چنگی ناکه‌وێت سه‌باره‌ت بهسایکۆلۆژیای ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر و ئه‌و بۆشاییه گه‌وره‌یه‌ی له‌بواری په‌روه‌رده‌کردنی سێکسیدا هه‌یه ، ئه‌وه‌ی له‌میدیاکاندا قسه و باسی لێوه ناکرێت ، بتوانرێت له‌شێوه‌ی خولی هۆشیاری ئاماده‌کاریدا پێیان بگات ، تاکو چیتر ئه‌و بیرۆکه و زانیارییه هه‌ڵانه‌ی له کۆڵان و له‌ده‌می که‌سانی نه‌شاره‌زاوه پێیان ده‌گات یان نه‌ریته کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی وه‌ک مۆته‌که ده‌ستی لهبینه قاقای گه‌نجانمان ناوه نه‌بنه کۆت و پێوه‌ندێکی وه‌ها که تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌که‌مان وه‌ک دیلێکی ناهۆشیار مامه‌ڵه بکه‌ن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کانیاندا و ئه‌و هه‌موو قه‌یرانه کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونییانه‌ش ڕوو له‌که‌می بکه‌ن نه‌ک به‌ته‌واوی باڵ به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌که‌ماندا بکێشن .