|
په‌شیمانبوونه‌وه له دوای دروستکردنی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری
د. سه‌لاحی گه‌رمیان
-هه‌ینی-12-شوبات(مانگی 2)-2010
ڕه‌شبینی هه‌ستێکه لای مرۆڤ دروست ئه‌بێت له ئه‌نجامی کۆمه‌ڵێک بیرکردنه‌وه‌ی نه‌رێنییه‌وه سه‌باره‌ت به پاشه‌ڕۆژێک که پێی وایه هیوا و ئاواته‌کانی چیتر نایه‌نه دی، هه‌روه‌ها لاوزی باوه‌ڕ به‌خۆبوون و جۆری که‌سێتی ڕۆڵی هه‌یه له‌سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و هه‌سته لای مرۆڤ. به‌هۆی ئه‌و واقیعه‌ی ئێستای کوردستان و نه‌هه‌مواری ژیانی زۆرینه‌ی خه‌ڵک به‌تایبه‌تی گه‌نجان له سایه‌ی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵاییه‌تی و زیادبوونی ڕێژه‌ی بێ‌کاری و سه‌ختی پیداوێستییهکانی ژیانی هاوسه‌رگیری، زۆرینه‌ی گه‌نجانی ئێمه‌ی دووچاری ڕه‌شبینی کردوه‌ته‌وه. سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری و په‌شیمان بوونه‌وه لێی له‌پاش تیپه‌ربوونی چه‌ند مانگێک به‌سه‌ریدا، دیارده‌یه‌کی گشتییه له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی جیهان. كوڕان و کچان توشی حاڵه‌تی خه‌مۆکی و نائومێدی و دڵته‌نگی ئه‌بن، کاتێک بۆیان ده‌رئه‌که‌وێت هاوسه‌رگیری که لوتکه‌ی هیوا و ئاوات و خه‌ون و خه‌یاڵییان بوو، کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی ڕووبه‌ڕوویان کردوه‌ته‌وه له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه کێشه‌ی نیشته‌جێبوون و نه‌بوونی دارایی و دانه‌وه‌ی قه‌رز و به‌رپسیارێتی و نه‌گونجاندن له هاوسه‌رگیڕی و تێنه‌گه‌یشتن له‌یه‌کتری، به پیچه‌وانه‌ی پێشبینییه‌کانی هه‌ردوو لای پرۆسه‌که، سه‌ره‌ڕای ده‌ستێوه‌ردانی که‌سوکار و کۆمه‌ڵ له کاروباری ژیانیاندا.
|