|
|
بێزاربوون له ژیانی خێزانيی
سامان شێخ ئه‌نوه‌ر- پسپۆڕی كێشه ده‌روونییه‌كان هه‌ینی-12-شوبات(مانگی 2)-2010
هه‌ڵكه‌وته‌ی سایكۆلۆجی مرۆڤ وایه كه هه‌میشه ئاره‌زووی گۆڕان و تاقی كردنه‌وه‌ی شتی تازه بكات هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه تا ئه‌وپه‌ڕی پیری ئه‌م ئاره‌زووه‌ش له نێرینه‌دا به‌هێز تره وه‌ك له مێینه، به‌ڵام ئه‌مه تاكه هۆكار نییه چونكه ئه‌م ئاره‌زووه ئه‌توانرێت زاڵ بێت به سه‌ریدا، جگه له‌مه‌ش مرۆڤ ئاره‌زووی سه‌ربه‌ستی ده‌كات و ڕقی له هه‌موو شێوه‌یه‌كی پاپه‌ند بوون و ئیلتیزامه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ، بێگومان ژیانی هاوسه‌رێتی و خێزان پیكهوهنان هه‌مووی ئیلتیزامه. به رۆتین بوونی ژیانیش پاش خێزان پیكهوهنان هۆكارێكی تره. ئه‌م سێ هۆكاره كه‌م تا زۆر له هه‌مو كه‌سێكدا بوونی هه‌یه. هۆكاره‌كانی تر له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی ده‌گۆڕێت و ئه‌وه‌ی گرنگ بێت به گشتی بریتییه: له بریار دانی هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر كه ئه‌گه‌ر هات و هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای خۆشه‌ویستی و پێكه‌وه گونجانی كه‌سێتییه‌كان نه‌بوو، ئه‌وا په‌شیمانی و بێزاربوون مسۆگه‌ره له ژیانی خێزانی‌دا, چه‌ند هۆكاریكی تریش هه‌یه كه بێزاریی دروست ده‌كات وه‌ك: كێشه‌ی دارایی, بێتوانایی به‌رێوه‌بردنی خێزان و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ, له‌ده‌ستدانی بریار و كه‌سێتی هاوسه‌ره‌كان به‌رامبه‌ر یه‌كتریی, دڵپیسی, ده‌ستێوه‌ردانی كه‌س وكار له كێشه خێزانییه‌كاندا, بوونی نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌ن و بۆماوه‌یی له هاوسه‌ردا, بوونی منداڵی ناته‌واو, بێكاریی وكات به‌سه‌ربردنی زۆر له ماڵه‌وه, بوونی نه‌خۆشی ده‌روونی له كه‌سه‌كه‌دا، یان له هاوسه‌ره‌كه‌یدا وه چه‌ندین هۆكاری تریش هه‌یه
|
|