|
ڕه‌هه‌نده‌كانی تهلاَق
توێژه‌ری كۆمهلاَیهتی: هێمن عومه‌ر
-شه‌ممه-06-شوبات(مانگی 2)-2010
له ئێستادا به‌رزبوونه‌وه‌ی تهلاَق كه وه‌كو كێشه‌یه‌كی كۆمهلاَیهتی نێگه‌تیڤ ده‌بینرێت رۆژانه له به‌رزبوونه‌وه‌دایه به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بێت رێژه‌ی تهلاَق له شاری هه‌ولێر بۆ ئاستی یه‌ك له‌سه‌ر سێ به‌رزبووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات له ئێستادا هه‌م تاكه‌كان توانای به‌رگه‌گرتنی كێشه‌كانیان لاوازبووه، هه‌م پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیریش له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ناته‌ندروستانه بونیاد ده‌نرێن، كه هه‌ر دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه له نێوان به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تهلاَق و روانینی كۆمه‌ڵگا بۆ كه‌سی تهلاَقدراو تهلاَقدهر بكه‌ین، ئه‌وه به تێگه‌یشتن له‌و روانینه‌ی كۆمه‌ڵگا ده‌رده‌كه‌وێت تهلاَق له كۆمه‌ڵگای كوردیدا كێشه‌یه‌و دیدی كۆمه‌ڵگا بۆ ئه‌و روانییه نێگهتیڤیانهیه، ئه‌وه‌ش ده‌رئه‌نجام تاكی توشبوو به‌و كێشه‌یه ده‌كه‌وێته بارێكی ده‌روونی ناسهقامگیرهوهو ئاگری كێشه‌كانی دوای تهلاَق ناكوژێته‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه له پێشووتر چونكه روانینهكهی كۆمه‌ڵگا له به‌رامبه‌ر تاكه‌كان زۆر به‌هێزتر بووه ، ئه‌وانیش مانه‌وه‌یان له ژیانێكدا هه‌ڵبژێرن ئه‌گه‌ر له له‌گه‌ڵ خواستی ئه‌وانیش نه‌بێت، بهلاَم له ئێستادا هه‌ستكردنی تاك به مافه‌كانی و كرانه‌وه‌ی كوردستان به‌ڕووی به‌جیهانبوون و سه‌یركردنی تاكه‌كان بۆ كۆمه‌ڵگاكانی دیكه كه تیایدا پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری شێوه‌یه‌كی دیكه‌و تهلاَقدان روانینێكی دیكه‌ی وه‌رگرتووه، ئه‌و رێژه‌یه به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیووه، جگه له‌وه‌ش هۆكاری دیكه‌ی ئاستی جیاوازی خوێنده‌واری و ته‌مه‌ن و لێكتێنه‌گه‌یشتن رۆڵی خۆیان له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌و رێژه‌یه‌دا هه‌بووه، بهلاَم ئه‌و هۆكارانه له كۆنیشدا هه‌بوون تاكه‌كان وه‌كو ئاماژه‌مان پێدان زیاتر قبوڵی ئه‌و جیاوازییانه‌یان كردووه له‌به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی شه‌رمه‌زاری كۆمه‌ڵگا نه‌بن. لێره‌شه‌وه ئه‌گه‌ر به دوای ره‌هه‌نده‌كانی كێشه‌كانی تهلاَق دا بچین به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێمه ئه‌گه‌ر لێم قبوڵ بكه‌ن بڵێم (كراوهیهكی عه‌قڵ داخراوه) واده‌كات تاكه‌كان دووچاری گوشارێكی ده‌روونی زۆر بكات و له‌به‌رامبه‌ر تاكه‌كانی دیكه خوێندنه‌وه‌یه‌كی كه‌م بۆ خۆیان بكه‌ن، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات له داهاتوودا ژماره‌یه‌كی زۆری تاكه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه له پڕۆسه‌یه‌كی كۆمهلاَیهتی لاوازدا بژین، ئه‌و لاوازیه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی دواجار تاكێكی زۆری ئه‌و كۆمه‌ڵگایه بڕوایان به‌خۆیان نه‌بێت، بڕوا نه‌بوون به‌خۆش كۆمه‌ڵگایه‌كی بێهێز دروستده‌كات و تیایدا كێشه كۆمهلاَیهتیهكان زیاتر ده‌بن بۆ رێگرتن له‌و رهههندانهو ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی پێویسته هاوسه‌ره‌كان به عه‌قلانیه‌ته‌وه بڕواننه ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی، هه‌روه‌ها هه‌موو لایه‌نه باش و خراپه‌كانی لێك بده‌نه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر نابێت بڕیارێكی هه‌رزه‌كارانه بێت، چونكه ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كان له‌وشێوه‌یه بوون هه‌روه‌كو ئێستا زۆرێك له ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌كانی هاوسه‌رگیری په‌یوه‌ندی هه‌رزه‌كارانه‌ی نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زه، هه‌ر ئه‌وه‌شه رێژه‌ی تهلاَقی به‌رزكردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌بێت هه‌وڵبدرێت دیدی كۆمه‌ڵگا سه‌باره‌ت بهتهلاَق بگۆڕدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سی تهلاَقدراو و تهلاَقدهر به چاوێكی ئاسایی سه‌یر بكرێن، ئه‌وه‌ش ئه‌ركی میدیا‌و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه، هه‌وه‌رها ده‌بێت ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی له دادگاكان و به پێی چه‌ند یاسایه‌ك له دادگاكان رێك‌بخرێن و ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه له ماڵه‌كان به‌ر له جێبه‌جێكردنی رێوشوێنه یاساییه‌كان قه‌ده‌غه‌بكرێن، جگه له‌وه‌ش هۆشیاری كۆمهلاَیهتی سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی و ئه‌رك و مافه‌كانی هاوسه‌ران له‌لای یه‌كتریی زیادبكرێت، ئه‌وه‌شیان دووباره ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر شانی میدیاكان و پێویسته له رێگه‌ی توێژنه‌وه‌ی زانستی و كه‌سانی پسپۆره‌وه قسه‌یان له‌سه‌ر بكرێت، نه‌ك خه‌ڵكانێكی نا پسپۆر كه پرسیاری ئه‌وه‌یان لێ بكرێت بۆ تهلاَق زۆربووه، راسته‌وخۆ و بیركردنه‌وه دهڵَێت پێویسته هاوسه‌ران به‌ر له ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌كه یه‌كیان خۆشبوێت، بهلاَم ئاماژه به‌وه نادات كه خۆشه‌ویستی هه‌یه هه‌ستێكی هه‌رزه‌كارانه‌یه و دوای ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌كه كاڵده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و هۆكارانه بۆ خه‌ڵكی ئاشكرا بكرێن كه بوونه‌ته هۆكاری تهلاَق له نێوان دووهاوسهردا، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه ژماره‌یه‌كه‌ی زۆری تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌مان به پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بێت كه‌سایه‌تیان لاواز ده‌بێت.
|