|
حوكمی ته‌ڵاقی سێبه‌سێ و هه‌ڵواسینی ته‌ڵاق و سوێند پێخواردنی
پڕۆفیسۆر د. مصطفی زه‌ڵمی
-شه‌ممه-06-شوبات(مانگی 2)-2010
به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان به‌ڕێزان و هێژایانی خۆشه‌ویست، مامۆستایان و وتاربێژه به‌ڕێزه‌كانی مزگه‌وته‌كانی كوردستان، سڵاو و میهره‌بانی خوای گه‌وره‌تان لێبێت و داواكارم لێی، كه به‌رده‌وامیتان پێ ببه‌خشێت له‌سه‌ر زێده‌تری ئاراستهكردنهكانتان بۆ خزمه‌ت به‌گه‌لی كوردی موسڵمان. برابهڕێزهكانم و مامۆستا خۆشه‌ویسته‌كانم، به‌پێویستی سه‌رشانمی ده‌زانم كه له‌رێگه‌ی ئه‌م كورته نووسینهمهوه، ئه‌م بابه‌ته فیقهییهتان، بۆ روون بكه‌مه‌وه، كه هیوادارم، هه‌موولایه‌كمان به‌سینگێكی فراوان و رۆحی خزمه‌ت به‌زانست كردنه‌وه، له‌گه‌ڵ یه‌كدی، هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتار بكه‌ین و له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه‌دا، به‌هه‌ڵچوون و كاردانه‌وه و په‌رچه‌كردار، نه‌جووڵێینه‌وه، چونكه منیش وه‌ك ئێوه په‌روه‌رده‌ی مزگه‌وت و حوجره و خزمه‌تی ئه‌وخه‌ڵكه رهشو رووته‌ی كوردستان‌م و شانازییش به‌وه‌ده‌كه‌م، كه كوردم و بهههمووههست و نهستێستێكی خۆمه‌وه، هاتوومه‌ته‌وه نێو كوردستان، بۆئه‌وه‌ی خزمه‌ت به‌ئایین و خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌م بكه‌م و بڕواشم به‌وه هه‌یه، كه له‌ژوور هه‌ر زانایه‌كه‌وه زاناتر هه‌یه و ئه‌وه‌ی من ده‌یڵێم، ده‌ره‌نجامی خوێندنه‌وه و خوێندن و ئه‌زموونێكی چه‌ند ساڵه‌مه، به‌تایبه‌تی له‌خزمه‌ت قوڕئانه‌كه‌ی خوادا، ههربۆیهكه، وه‌ك من بۆ ئێوه و روو به‌به‌ڕێزتان ده‌دوێم و رێگایه‌كی زانستانه ده‌گرمه‌به‌ر، داواكارم ئێوه‌ی به‌ڕێزیش به‌هه‌مان رێباز و به‌گرتنه‌به‌ری هه‌مان رێگه‌ی زانستییانه له‌گه‌ڵ نووسین و بابه‌ته‌كه بجووڵێنه‌وه. هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه ده‌ڵێم: ئه‌و ته‌ڵاقه‌ی، كه ژماره‌ی له‌گه‌ڵ ده‌گوترێت، یان ته‌ڵاقی هه‌ڵواسرا و یان سوێند خواردن به‌ته‌ڵاق، كارێكی به‌تاڵ و نادروست و پووچه‌ڵه، ئه‌م قسانهیشمان كه ده‌یكه‌ین، به‌پێی پشت بهستنمانه به‌م ده‌ق و بهڵگهروون و دیارانه‌ی لای خواره‌وه، ده‌یان هێنین: یه‌كه‌م: خوای گه‌وره، كه ده‌فه‌رموێت: (الگلاق مرتان فإمساك بمعروف أو تسریح بإحسان)، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه ههرتهڵاقێك، كه ژماره‌ی له‌گه‌ڵدا بگوترێت، ئه‌وه به‌ته‌نها یه‌ك ته‌ڵاقی پێ ده‌كه‌وێت و به‌س، چونكه ئه‌وه، یه‌كجار(مره)یه، كه ته‌ڵاق بۆخۆی ده‌كرێت به‌سێ مه‌ڕه و جاری سێیه‌م(ڕوتسریح بإحسان)ـه، كه له‌نێو هه‌مان ئایه‌تدایه. دووه‌م: (أل) كه‌له‌سه‌ر وشه‌ی (الگلاق مرتان)هاتووه، بۆ عههدێكی پێشینه باس كرا‌و نییه، كه مه‌به‌ست پێی ته‌ڵاقی ریجعی بێت، كه ئه‌وه‌یش ، به پێی ئه‌م هۆكارانه‌ی لای خواره‌وه، ده‌رده‌كه‌ون: أـ ئه‌م ئایه‌ته بۆ ئهوههاته خواره‌وه، كه سنوور دابنێت بۆ دابوونه‌ریت و ئهتوارگهلێكی نه‌شیاو و ناله‌باری باوی نێو عه‌ره‌ب، كه به‌رله‌هاتنی ئیسلام، وابه‌سته‌بوون پێیه‌وه و كاریان پێده‌كرد، ئه‌ویش بریتی بوو له‌وه‌ی، كه مێرد ده‌چوو ده‌جار ژنه‌كه‌ی خۆی ته‌ڵاق ده‌دا و دواتریش بهرلهتهواوبوونی عیدهكهی ده‌چوو ده‌یهێنایه‌وه ژێر ركێفی ژن ومێردایه‌تی، (هیوادارم بگه‌ڕێنه‌وه بۆخوێندنه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی هاتنه خواره‌وی ئایه‌ته‌كه) ب ـ دابه‌شكردنی ته‌ڵاق به بائین و به ریجعی، له‌كاتی خۆیدا، به‌رله‌هاتنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام نه‌بوو، ته‌نانه‌ت له‌كاتی هاتنه خواره‌وه‌ی ئایهتهكهیشدا هه‌رنه‌بوو، بگره ئه‌وه، ده‌سته‌واژه و زاراوه و موستهڵهحێكه، كه فه‌قیهه‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی، له‌دوای هاتنه خواره‌وه‌ی هه‌موو ئایه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست بهتهڵاقهوه، دایان هێنا. ج ـ په‌روه‌ردگار كه له‌ئایه‌تی (227)ی سوره‌تی ئه‌لبه‌قه‌ره‌دا، ده‌فه‌رموێت: (وبعولتهن أحق بردهن فی ژلك)، نه له‌نزیك و نهلهدوورهوه، نابێته به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه مه‌به‌ست به‌وشه‌ی: (الگلاق مرتان) ته‌ڵاقی ریجعییه!، چونكه، مێرد، له‌هه‌مووكه‌س خاوهنتره به‌وه‌ی، كه ژنه‌كه‌ی بگێڕێته‌وه ژێر عیسمه‌تی خۆی، ئیتر به‌هۆی ریجعهوه بێت، یاخود به‌هۆی گرێبه‌ست و په‌یمانێكی تازه‌وه، ته‌ڵاقه‌كه‌ی له‌بنه‌ره‌تدا ریجعی بووبێت یاخود بائین. د ـ له‌هه‌مان ئایه‌تدا هاتووه: (إن أردوا إصلاحا)، كه به‌مه‌رجی گرتووه، گێڕانه‌وه‌كه، به‌متمانه و رێكه‌وتنی هه‌ردوولابێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی، كه فه‌قیهه‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی، رایان كۆیه له‌سه‌رئه‌وه‌ی، كه بۆ گێڕانه‌وه‌ی ژن بۆعیسمهتی مێرده‌كه‌ی، رازی بوون و قایل بوونی ژنه‌كه‌ی نه‌گه‌ره‌كه، كه ئه‌مه‌یش دووباره به‌ڵگه‌یه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه(ال)ـه‌كه، بۆ عه‌هدی باسكرا و و نێو مێژیی، مێشك(زیهن) نییه، له ته‌ڵاقی ریجعیدا، به‌ڵكو مه‌به‌ست پێی، گشتگیرییهت و هه‌ماهه‌نگی و ههمهلایهنگرهوهیه. سێیه‌م: هه‌مووخاوه‌ن عه‌قڵێكی دروست، له‌وه‌تێده‌گات، كه چ جیاوازییه‌ك هه‌یه له‌نێوان، وشه‌ی(عدد) و (مره)دا، چونكه له‌نێوان(مرات)دا، بوونی بۆشایی و كات ده‌رفه‌ت پێویسته، به‌ڵام له‌نێوان(أعداد)دا، هیچ پێویستییه‌كی به كات و بۆشایی و ده‌رفه‌ت نییه!. ئه‌وه‌یش له‌ولاوه بوێستێ، كه خوای گه‌وره بۆخۆی به‌ده‌سته‌ڵاته و ده‌یتوانی بفه‌رموێت: ته‌ڵاق دوانه، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی خوا بۆ وشه‌ی (مرتان)نه‌وه‌ك (پنان)به‌ڵگه‌یه‌كی بێ په‌نهان و دیار و نه‌شاراوه‌یه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه لێكدانه‌وه‌ی وشه‌ی(مرات)، به‌دووان هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و دووره له‌دیوی ده‌ره‌وه و دیاری ئایه‌ته‌كه. چواره‌م: ئه‌گه‌ر گومانێك هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه مانای(الگلاق مرتان) چییه؟، خۆ هیچ گومانێك له‌ده‌قی فه‌رمووده دروسته‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)دا نییه، كه ئیمامی موسلیم له‌لاپه‌ڕه(1099)به‌رگی دوودا، گێڕاویه‌تییه‌وه، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی و ده‌فه‌رموێت: (كان الگلاق فی عهد رسول الله وابی بكر وسنتین من خلافه عمر گلاق الپلاپ واحده فقال عمر بن الخگاب : ان الناس قد استعجلوا فی امر كانت له‌م فیه اناه فلو امچیناه علیهم فامچاه علیهم). به‌مانا خوای گه‌وره ته‌ڵاقی كردووه به‌سێ جار(مره)وه، ئه‌وه‌یش له‌به‌ر به‌زه‌یی هاتنه‌وه‌یدا به‌خه‌ڵكی و بۆپاراستنی مانه‌وه‌ی ژن و مێردایه‌تی و بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خێزان، به‌ڵام خه‌ڵكی له‌م راستییه، لایاندا و چوون هه‌رسێ جارهكهیان لهجارێكدا كۆكرده‌وه و له‌ته‌نها یه‌ك وشه‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ده‌بینین، عومه‌ر(ر) بهوهحوكمی ده‌ركرد، كه بۆسهركۆنهكردن و تۆڵه‌ی قه‌زائی لێ سه‌ندنیان، له‌به‌ر مه‌به‌ست و عیلله‌تێكی سنوور بۆدانرا و ویستراو(علهغائیه) به‌و شێوه‌ی كرد، تابهڵكو خه‌ڵكه‌كه، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كاركردن به‌ده‌قی قورئان، وه‌ك لهئایهتهكاندا هاتووه و بۆئه‌وه‌ی واز له‌ژماره بهێنن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌یه، كه ئه‌م تۆڵه لێسه‌ندنه‌وه‌ی عومه‌ر(ر)ئامانجه‌كه‌ی خۆیی نه‌پێكا!، كه ئێمه ده‌زانین، لهئوسووڵی فیقهی ئیسلامی‌دا، واده‌خوازێت كه(الحكم یدور مع علته وجودا وعدما) له‌كوێدا عیللهتهكه، نه‌هاته‌جێ، حوكمهكهیش نایه‌ته جێبه‌جێكردن. پاشان ئه‌م دادبینی و دادپرسییهی گه‌وره و خۆشه‌ویستمان عومه‌ری كوڕی خه‌تاب(ر)، جۆرێك بوو، له سیاسه‌تی شه‌رعی و بریتی نه‌بوو له داڕشتنی شه‌ریعه‌ت!، تا بكرێته هۆكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی، كاركردن به‌هه‌ندێك له‌ده‌قه‌كانی قورئان و فه‌رمووده‌ی راست و دروستی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)، كه‌وابوو، زۆر هه‌ڵه‌یه ئێمه بێین، له‌دووی هه‌ندێك مه‌زهه‌ب بڕۆین و كاریان پێ بكه‌ین، كه كاتی خۆی كاریان بهبۆچوونهكهی عومه‌ر(ر)كردووه. پێنجه‌م: سه‌رجه‌می ئهوفهرموودانهی، كه له‌باره‌ی كه‌وتنی ته‌ڵاقی سێبه‌سێ به‌یه‌ك وته و له‌فز، هاتوون، هه‌موویان لاوازن و زانایان تانه و توانجیان لێداون به‌پێی زانستیی فه‌رمووده(علوم الحدیپ)، هیوادارم بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌وسه‌رچاوانه‌ی كه توێژینه‌وه و راڤه و مانا و ته‌فسیریان كردووه له‌سه‌ر دووسهحیحهی موسلیم وبوخاری. شه‌شه‌م: مه‌زهه‌ب و بۆچوونی ئیمامی شافیعی(ر)، كه له‌دووی بۆچوون و فه‌توا و ئیجتیهاده‌كه‌ی ئیمامی عومه‌ر(ر)رۆیشتووه، له‌م بابه‌تی ته‌ڵاقه‌دا، بۆخۆی دان بهوهدانانێت، كه گوته‌ی سه‌حابه(ر )نابێته به‌ڵگه‌ی حوكم لێوه‌رگرتن!. هه‌ركه‌سیش ده‌یه‌وێت به‌دووداچوون بكات له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌مان، با بگه‌ڕێته‌وه بۆ كتێبی: (المستصفی، للإمام الغزالی(ر)، له‌باسی(حجیه قول الصحابی) حه‌وته‌م: زۆرێنه‌ی فه‌قیهه‌كانی، ههرچوارمهزههبه به‌ناوبانگه‌كان، كاریان بهئایهتهكهی قورئان كردووه له‌وه‌دا، كه ته‌ڵاقی سێبه‌سێ، دابه‌ش ده‌كرێت، به‌سه‌ر سێ جاردا و بهوكارهیشیان سه‌رپێچییان له‌خودی مه‌زهه‌به‌كانی خۆیشیان كردووه!. هه‌شته‌م: زۆرینه‌ی فه‌قیهه‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی، ئیجماعیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه، كه خواردنی هه‌رسێ ته‌ڵاق به‌یه‌ك وشه و له‌یه‌ك كاتدا، كارێكی داهێنرا و (بدعه)یه، به‌مانا، لهههقیدا نه ئایه‌تێكی قورئان و نهفهرموودهیهكی دروست نه‌هاتووه، كه مادام ئه‌وهایش بێت، پێغه‌مبه‌ر (د.خ)، بۆخۆی فه‌رموویه‌تی: (كل بدعه چلاله)، كه‌وابوو بۆچی دێن به‌م بیدعهیهكار ده‌كه‌ن، كه بۆخۆیشیان ده‌زانن ته‌ڵاق، له‌هه‌موو حهڵاڵێك ناشیرین تر و نه‌شیا و تر و نابهجێتره به‌لای خواوه؟!. نۆیه‌م: زانایانی ئوسووڵ فیقهی ئیسلامی، ئیجماعیان له‌سه‌رئه‌وه‌یه، كه ئه‌گه‌ر دادوه‌ر، له‌سه‌ر بنه‌مای بۆچوونێكی دیاری كرا‌و، بڕیارێكی ده‌ركرد و كاری پێكرد، له‌بابه‌تێكدا، كه جێگه‌ی فرهڕایهتی و بۆچوونی لێكجودا بێت، ده‌بێ و پێویست(واجب)ـه كه كار به‌و بڕیاره بكرێت، كه دادوه‌ر ده‌ری كردووه!، كه ئێمه ده‌بینین، لهههمووجیهانی ئیسلامی‌دا، له‌بابه‌تی ته‌ڵاقدا، كاربهوهدهكرێت، كه ته‌ڵاقی سێبه‌سێ، یه‌ك ته‌ڵاقی پێ ده‌خرێت؟. ده‌یه‌م: هه‌رهه‌موو یاساكانی باری كه‌سیی، له‌سه‌رجه‌می جیهانی ئیسلامی‌دا، ته‌ڵاقی سێبه‌سێ به‌یه‌ك دانه داده‌نێت و دان به‌وه‌دا ده‌نێ و به‌راشكاوانه و ره‌وان و روون، ده‌ڵێن: (إن الگلاق المقترن بالعدد یقع به گلقه واحده) یازده‌یه‌م: سوێند خواردن به‌ته‌ڵاق ئیجماعی فه‌قیهه‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه، كه ههرسوێندێك بهبهدهر له‌خوا و ناو و سیفه‌ته‌كانی ئه‌وبێت، ئهوسوێنده، بێ به‌ها و پووچه‌ڵ و نابهجیێه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان فه‌رموویانه: كه سوێند خواردن بهبهدهر له‌خوای گه‌وره، هاوه‌ڵ په‌یداكردن(شیرك)كردنه و هاوه‌ڵ په‌یدا كردنه بۆخوا، جاباشه له‌شوێنێكدا، سوێند خواردن بهبهدهر له‌خوا ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵ بۆخوا په‌یدا كردن بێت، له‌كوێ ده‌كرێ، ته‌ڵاق بكرێته سوێند و سوێندی پێ بخورێت و ته‌ڵاقی پێ بخرێت؟. دوازده‌یه‌م: ته‌ڵاقی هه‌ڵواسراو ئیجماعی فه‌قیهه‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی له‌سه‌رئه‌وه‌یه، كه هه‌ر گرێبه‌ستێك، كه له‌مامه‌ڵه و هه‌ر جۆره گرێبه‌ستێك هه‌بێت و هه‌ڵواسرابێت، ئه‌وگرێبه‌سته، دانامه‌زرێت، ئیتر به‌خشین و قه‌ره‌بوو كردنه‌وه، یان ژن و مێردایه‌تی بێت، ده‌ی كه ئه‌وان ئهوهابفهرموون، باشه له‌كوێوه ته‌ڵاقی هه‌ڵواسراو هاته پێشه‌وه و بۆچی ده‌بێ دروست بێت ته‌ڵاقی هه‌ڵواسرا و كاری پێبكرێت و بگوترێت: كه‌ی هۆكاری پێ ههڵواسینهكه، هاته دی، باشه مه‌گه‌ر هه‌موومان ناڵێین: (ابغچ الحلال عند الله الگلاق؟)، كه ده‌زانن چ شوێنه‌وارێكی خراپ، له‌و به‌ربادی كردن و ته‌ڵاق خستنه ده‌كه‌وێته‌وه؟. سیازده‌یه‌م: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك، سوێند خواردن به‌ته‌ڵاق، یان هه‌ڵواسینی ته‌ڵاق، نه‌له‌قورئان و نهلهفهرموودهدا نه‌هاتووه، ته‌نانه‌ت له‌هیچ دادپرسییهكی سه‌رده‌می خهلیفهراشیدهكانیشدا نه‌هاتووه، به‌ڵكو ئه‌مه كارێك بوو، له‌سه‌رده‌می ئه‌مه‌وییه‌كاندا و دوای ئه‌وه‌ی، كه ئه‌وان ده‌سته‌ڵاتیان گرته‌ده‌ست، ئه‌وان هێنایانهپێش و هاتن ده‌سته‌ڵاتیان كرده بنه‌ماڵه‌یه‌تی و یاسای میراتبه‌ری ده‌سته‌ڵاتیان داهێنا، كه له‌فارس و و ڕوومهكانیان وه‌رگرت و هه‌ركه‌سێك نه‌یاریان بوایه به‌ته‌ڵاق سوێندیان ده‌دا، كهدژیان نه‌بێت، دوای ئه‌وه‌ی، كه زانییان خه‌ڵك به‌سوێند خواردن به‌قورئان، دانامركێن و كه‌فاره‌ته‌كه‌ی ده‌ده‌ن، ئامانجه‌كه سیاسیی بوو و له‌وانه‌وه په‌ڕیه‌وه بۆ‌نێو مه‌زهه‌بی شافیعی(ر)، كهتائێستایش به‌رده‌وامه. چوارده‌یه‌م: داواكارم له‌مامۆستا به‌ڕێزه‌كان، كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كاركردن به‌ده‌قی ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز و فه‌رمووده راست و دروسته‌كانی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)، به‌تایبه‌تی له‌بابه‌تێكی ئهوهاگرنگدا، كه ژیانی هه‌زاران، خانه‌واده‌ی پێوه به‌نده و بابهبێ گوناه، چیتر شیرازه‌ی ژیانی خه‌ڵكی تێك نه‌درێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی رێزمدا بۆتان
|