|
|
خۆكوشتن، ئه‌و دیارده‌یه‌ی میدیاكانیش لێی به‌رپرسن!
د.رێدار محه‌مه‌د
-دووشه‌ممه-04-کانوونی دووه‌م(مانگی 1)-2010
خۆكوشتن، ئه‌و دیارده‌یه‌ی میدیاكانیش لێی به‌رپرسن! د.رێدار محه‌مه‌د
ماوه‌یه‌كی زۆره له میدیاكان به تایبه‌تی رۆژنامه‌كان باس له دیارده‌ی زۆربوونی خۆكوشتن ده‌كرێت,دیاره مه‌به‌ست له‌وه وه‌ك ئه‌ركێكی رۆژنامه‌وانی دهسنیشانكرنی هۆكارو به‌م پێیه‌ش كه‌مكردنه‌وه یان له‌ناوبردنیه‌تی،بهلاَم وه‌ك دیاره هه‌ركارێك به پرۆفیشنالی ئه‌نجام نه‌درێت،ئه‌نجامی پێچه‌وانه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه،ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه زۆربه‌ی زۆری رۆژنامه‌نووسان زیاتر به‌مه‌به‌ستی وروژاندن وراكێشانی خوێنه‌ری زیاتر ئه‌م دیارده‌یه باس ده‌كه‌ن نه‌ك وه‌ك ئه‌ركێكی رۆژنامه‌وانی،جگه له‌وه‌ش زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه ریپۆرتاژ ده‌كه‌ن وبابه‌ت ده‌نووسن شاره‌زاییه‌كی ئه‌وتۆی سایكۆلۆژیاوسۆسیۆلۆژیای خه‌لكیان نیه،بۆیه ده‌بینین له‌وه‌ته‌ی ئه‌م دیارده‌یه له میدیاكان باسده‌كرێت نه‌ك كه‌مبۆته‌وه،به‌لكو رۆژ دوای رۆژ له زیادبوونه،لیره‌شدا میدیا به شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ ده‌بێته هۆكاری زیاتر بوونی ئه‌م دیارده‌یه. كاتێك میدیاكان باس له خۆكوشتن ده‌كه‌ن ،به مانشێتی گه‌وره وزهق دهیرازێننهوه،وه‌ك(س،به‌ده‌ستی براكه‌ی وئامۆزاكانی كوژرا،پ بووه حه‌زی شێتانه‌ی باوكی،ه تازه له تاوی زولمی كه‌سوكاری خۆی كوشت....هتد)جگه له‌وه‌ش وێنه‌یه‌كی قوربانیه‌كه به شێوه‌یه‌كی تراژیدی وبه قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره له‌سه‌ره‌وه‌ی بابه‌ته‌كه داده‌نرێت،له راستیدا نیشانداتی قوربانیه‌كه به شێوه‌یه‌كی تراژیدی(ئه‌گه‌ر به‌زیانی كه‌سانیتر نه‌كه‌وێته‌وه)شتێكی ئاسایی وته‌نانه‌ت مافێكی سروشتی خۆكوژهكهیه،به‌لام كێشه‌كه له‌وه‌دایه ئه‌م رێپۆرتاژه دادی خۆكوژهكهو كه‌سوكاری نادات،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌یه‌كی خراپی ده‌بێت،كاتێك خۆكوژ وه‌ك پاڵه‌وان یان وه‌ك ره‌مزێك نیشانده‌دات،ئه‌مه‌ش هانده‌ره بۆكهسانی هاوشێوه‌ی ئه‌و به هه‌مان رێبازی ئه‌ودا برۆن ودوای خۆشیان تراژیدیای ژیانیان لاپه‌ره‌ی رۆژنامه‌كان برازێننه‌وه! لێره‌دا جیاوازی نێوان رۆژنامه‌نووسی ئاسایی وپرۆفیشنال دیارده‌كه‌وێت،كه یه‌كه‌میان ته‌نها مه‌به‌ستی وروژاندنهو دووه‌میان مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانه،جگه له‌مه‌ش خستنه رووی مه‌سه‌له‌یه‌كی ئاوا گرنگ،به دلنیایه‌وه پێویستی به راوێژی پسپۆری ده‌روونی هه‌یه به‌ر له دابه‌زاندنی بابه‌ته‌كه بۆسه‌ر لاپه‌ره‌ی گۆڤار یان رۆژنامه،چونكه پسپۆری ده‌روونی ده‌زانێت،یه‌كێك له فاكته‌ره‌كان یان هانده‌ره‌كانی خۆكوشتن مه‌به‌ست لێی تۆلهسهندنهوهیه یان ئازاردانی ئه‌و كه‌سانه‌یه،رێگكربوون له‌به‌ر ده‌م حه‌زو ئاواته‌كانی ئه‌و،بۆ نموونه كاتێك كچێك هه‌ستده‌كات دایبابی رێگرن له‌به‌رده‌م حه‌زه‌كان وخهونهكانی ئه‌و, هه‌لده‌ستێت به تۆڵه سه‌ندنه‌وه لێیان،كاتێكیش رۆژنامه نووس له رێپۆرتاژهكهی باس له ئازاره‌كانی دایبابی كوژراو ده‌كات،ئه‌وا هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت خۆی،بكوژێت وه‌ك شێوازێكی تۆڵه سه‌ندنه‌وه،ئه‌وا ئامانجه‌كه‌ی ده‌پێكێت،ئه‌ویش ئازاردان یان تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یه لهدایباب،هه‌روه‌ها نیشاندانی خۆكوژ به بێ‌تاوان وشوبهاندنی به فریشته وخرۆشاندنی سۆزی خه‌ڵك،هۆكارێكی تری زیادبوونی ئه‌م دیارده‌یه‌یه،چونكه كه‌سی خۆكوژ به‌م شێوه‌یه دڵنیا ده‌بێت رێگایه‌كی دروت وماقوڵی هه‌ڵبژاردووه وپه‌یامه‌كه‌ی به خه‌ڵك گه‌یاندووه. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه ده‌كرێت له رۆژنامه‌كان خۆكۆشتن به كارێكی قێزه‌وه‌ن وبێزراو دابنرێت،و ئهكهسهش خوی ده‌كوژێت،مافی كه‌سانی تری خواردووه به‌وه‌ی تووشی ئازاری كردوون وخۆشی كه‌سێكی خۆپه‌رسته،سزای تاوانه‌كانیشی چوونه دۆزه‌خه!ئه‌مانه هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ن،رۆژنامه‌نووسی ئاسایی پێیان ئاشنا نیه،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته ئه‌و راستیه‌مان له بیر نه‌چێت،كه خۆكۆشتن كارێك نیه خۆی لێ لابدرێت یان كۆنترۆل بكرێت،بهلاَم ده‌كرێت كه‌مبكرێته‌وه،چونكه تا ئێستا وا زانراوه كۆمه‌ڵگه ئیسلامیه‌كان كه‌مترین رێژه‌ی خۆكوشتنیان تێدایه،ئه‌و ریّژهیهش رۆژ دوای رۆژ له گه‌نجان زیاد ده‌بێت،كه بێ ئایدیۆلۆژیاوبێ دوارۆژ وبێ هیوان.
|
|