|
|
|
|
|
|
گۆڤاری خود بوو به‌یه‌كه‌مین تیراژی بڵاوكراوه كوردییه‌كان
خود
شه‌ممه-21-کانوونی دووه‌م(مانگی 1)-2012
تیراژی گۆڤاری خود له‌مانگی كانوونی دووه‌مدا به‌چاپی كرمانجی ژووره‌وه‌وه گه‌یشته 8500 دانه، به‌م شێوه‌یه‌ش له‌م مانگه‌دا گه‌یشته ئه‌ستێره‌ی زێڕین‌و له‌ڕووی تیراژه‌وه بووه پێشه‌نگی بڵاوكراوه كوردیه‌كان.
خود، یه‌كه‌مین گۆڤاری سێكسۆلۆجیه له‌ڕوانگه‌ی ئاینی‌و كۆمهڵایهتیودهروونیهوه به‌هه‌ردوو شێوه زاری كرمانجی خواروو ژووروو بڵاو ده‌بێته‌وه. تا ئێستا 22 ژماره‌ی به‌كرمانجی خواروو 5 ژماره‌ش به‌كرمانجی ژووروو ده‌رچووه.
خود به‌یه‌كه‌مین گۆڤاری سێكسی دادهدانرێ له‌دوای گۆڤاری "جسد" ی لوبنانی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كه هه‌موو بابه‌ته‌كانی تایبه‌تن به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری سێكسی، به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ نهریتو به‌ها باوه‌كانی كۆمه‌ڵدا بگونجێت.
ژماره‌كانی سه‌ره‌تای له ژماره (1 بۆ 9) دووجار چاپكراوهتهوهو ئێستاش بۆ جاری سێیه‌م له‌ژێر چاپدایه
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/tozhinawa/tozhinawa-2012-01-21-3841.html