|
|
|
|
|
|
بانگهیشت بۆ خانمه ڕۆژنامه‌نوسه‌كان
شه‌ممه-24-ته‌ممووز(مانگی 7)-2010
بانگهیشت بۆ خانمه ڕۆژنامه‌نوسه‌كان ۆركشۆپێكی 7 ڕۆژی له‌لایه‌ن ڕێكخراوی میدیای سه‌ربه‌خۆ له كوردوستان
ڕێكخراوی میدیای سه‌ربه‌خۆ له كوردستان ۆركشۆپێكی 7 ڕۆژی سازده‌كات بۆ خانمه ڕۆژنامه‌نووسه‌كان له سلێمانی, ڕاهێنانه‌كه به جۆرێكه كه به‌شداربوان دوای كۆرسه‌كه توانای درووست كردنی گۆڤارێكی پێشكه‌وتویان هه‌بێت. ڕاهێنه‌ری هۆڵه‌ندی (پۆلین باكه‌ر) كه له چه‌ند گۆڤارێكی هۆڵه‌ندی كارده‌كات به‌هاوكاری یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ر شاناز زێباری ۆركشۆپهكه به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
ۆركشۆپهكه له هۆڵی ڕێكخراوی میدیای سه‌ربه‌خۆ له كوردستان ده‌بێت ڕۆژانی 29 ی تهمووز تا 4 ی مانگی ئاب و كۆرسه‌كه بێ به‌رامبه‌ره. تكایه له بهشداربونتان ئاگادارم بكه‌نه‌وه چونكه ته‌نها 15 به‌شداربوو وه‌رده‌گیرێت. له كۆتایی كۆرسه‌كه‌دا بڕوانامه به‌سه‌ر به‌شداربواندا دابه‌ش ده‌كرێت.
له‌گه‌ڵ رێز و سلاَوم
سامان سالار پێنجوینی – به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌كان 07710178468 imckiraq@gmail.com
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/tozhinawa/tozhinawa-2010-07-24-1015.html