|
|
|
|
|
|
نامه‌یه‌كی كراوه بۆ به‌ڕێز: سه‌رپه‌رشتیاری سایتی خێزان‌و خاوه‌ن ئیمتیاز‌و سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری خود
مه‌لامسلم مه‌لاصالح فریزی
دووشه‌ممه-19-ته‌ممووز(مانگی 7)-2010
نامه‌یه‌كی كراوه بۆ به‌ڕێز: سه‌رپه‌رشتیاری سایتی خێزان‌و خاوه‌ن ئیمتیاز‌و سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری خود " به‌ناوی خوای گه‌وره‌ی میهره‌بان " بۆ برای به‌ڕێزو خۆشه‌ویستم كاك (ئازاد جلال) دوای سه‌لامو دوعای خێرم بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز: ده‌مه‌وێ به‌ڕێزتان ئاگاداربكه‌مه‌وه له‌وه‌ی كه من وه‌ك مه‌لایه‌كی نوسه‌رو گهنجو غه‌مخۆر بۆ دینی خوا‌و موسڵمانان بهگشتیو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی خۆشمان به‌تایبه‌تی، ئه‌م دووبابهتهی كه له ژماره (1و2)ی گۆڤاری (خود) بلاَوكرایهوه، بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ی كه بۆ ژماره سێم هه‌ناردووه تكایه دایمهبهزێنن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (ره‌نگه) بیده‌مه راگه‌یاندنه‌كانی تر، (چونكه دڵنیا نیم له‌وه‌ی چ جۆره وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ داده‌به‌زێنن)!، وه لێره‌وه‌ش به‌ڕێزتان ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه كه چاوه‌ڕێی هیچ بابه‌تی تر له من مه‌كه‌ن، له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك، وهسهرهكیهكهیان ئه‌و هه‌موو وێنه نه‌شیاوانه كه له‌گه‌ڵ دین‌و كه‌لتورو داب‌و نه‌ریتی كۆمه‌ڵگاكه‌مان ناگونجێن، هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ی من ئاگاداری بم: تۆی به‌ڕێز هه‌م وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری سایتی(خێزان)و هه‌م وه‌ك سه‌ر نوسه‌ری گۆڤاری(خود) زۆر ئه‌م وێنه روت‌و بێ شهرمانهت پێ خۆش نیه‌و (وه‌ك خۆت ده‌ڵێی): به‌ده‌ر له ئیراده‌ی تۆ دایانبه‌زاندوه، بهلاَم گه‌ر گۆڤارێك كه‌لكی به‌ده‌سته‌وه گرتنی نهبێتو نه‌توانی له‌ناو كۆمه‌ڵگه هه‌ڵی بگریت‌و بابه‌ته‌كانی وه‌ك چاو ڕونیو شاره‌زایی بۆ خه‌ڵكی بخوێنیته‌وه، هه‌روه‌ها نه‌شتوانی به ئاشكرا له‌ناو مه‌كته‌به‌ی دانێی له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو وێنه نه‌شیاوانه‌ی (كه له راستیشدا هیچ پێویست ناكات! چونكه به‌بێ ئه‌وانه‌ش ده‌توانن په‌یامه‌كه‌ی خۆتان بگه‌یه‌نن)، ئیتر نه‌بێت باشتره، وه ئه‌و بابه‌ته‌ی یه‌كه‌مم كه هه‌نارد له ژماره‌ی یه‌كی گۆڤاره‌كه‌تان بلاَو كرایه‌وه دوای ئه‌وه‌ی كه چه‌ند وێنه‌و دیمه‌نێكی ناشایسته له گۆڤاره‌كه به‌رچاو كه‌وت داوامان كرد‌و (به ئومێدی ئه‌وه‌ش بووین) كه هه‌نگاوی جدی ههڵنێنو ئه‌و وێنانه جارێكی تر دووباره نه‌بێته‌وه بۆیه بابه‌تی تریشم هه‌نارد، بهلاَم له ژماره‌ی دووی گۆڤاره‌كه هه‌ر ئه‌و په‌رده شه‌رمه‌ی هه‌بوو ئه‌وه‌نده‌ش نه‌ما! به سه‌نتیمه‌تر قیاسی عهوڕهتو پیشان دانی گۆی مه‌مك‌و...هتد. به وێنه‌وه! ئیتر كه‌ڵكی به‌شداری كردنی مه‌لاتان نه‌هێشت، من له تۆی به‌ڕێز ده‌پرسم: ناو‌و مێزه‌رو جوبه‌ی مه‌لا له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو وێنه ناڕێكانهی ناو گۆڤاره‌كه دێت؟! به‌ڕای ئێوه‌ی به‌ڕێز: كۆمه‌ڵگه چۆنی هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟ بۆیه: له‌گه‌ڵ رێزم بۆ به‌رێزتان، بهلاَم داواده‌كه‌م وه‌كو ره‌خنه‌ی دڵسۆزانه‌و بنیاتنه‌ر لێمی قه‌بوڵ بفهرمونو واز هێنانی مه‌لایه‌ك‌و دابڕانی لێتان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای كارتانه‌وه ببێته مایه‌ی به‌خۆداچونه‌وه. تێبینی/ 1- به‌وه‌ش هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێن: گه‌ر سه‌رفیاتی زۆری له‌سه‌ربێت له بازاڕ، چونكه ئه‌و جۆره بابهتو وێنانه موشته‌ری زۆره به‌تایبه‌ت له‌ناو تازه پێگه‌یشتوان. 2- بلاَوكردنهوهی زانیاری له‌سه‌ر كاری (حهلاَڵی) شه‌رعی (كه ئه‌مڕۆ له‌م رۆژگاره‌دا پێی ده‌وترێت سێكسۆلۆژیی) له روانگه‌ی ئایینی‌و كۆمهلاَیهتیو ده‌رونیه‌وه: خۆی له‌خۆیدا هه‌نگاوێكی بوێرانه‌و دڵسۆزانه‌یه بۆ زیاتر هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاك له‌مه‌ڕ ئه‌و ته‌وه‌ره پێویسته له ژیانی مرۆڤدا، (به‌تایبه‌ت بۆ هاوسهرانو بۆ ئه‌وانه‌ی تازه چونه‌ته نێو پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیریه‌وه)، بهلاَم به‌بێ بلاَوكردنهوهی وێنه‌ی له‌م شێوازانه‌ی كه له ژماره(2 و 3)ی گۆڤاره‌كه به‌رچاو ده‌كه‌وێت، من ئومێده‌وارم: خودی ژماره(3)و هه‌روه‌ها له هه‌موو ژماره‌كانی داهاتوو ره‌چاوی ئه‌م خاڵه گرنگ‌و هه‌ستیاره بكه‌ن، وابكه‌ن (له رووی بابهتو وێنه‌كان) كه بتوانین گۆڤاره‌كه له نێو كتێبخانه‌كانمان به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی‌و ئاشكرا دایبنێین. له‌گه‌ڵ رێز‌و سه‌لامی براتان -------------- 7/شه‌عبانی/1431ی كۆچی - 19/7/2010م –2 /5/2710ی كوردی
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/tozhinawa/tozhinawa-2010-07-19-5355.html