|
|
|
|
|
|
گۆڤاری خود دوو گه‌نجی له ته‌نگژه‌ی ده‌روونی ڕزگاركرد، سوپاسنامه‌ی دووگه‌نج بۆ گۆڤاری خود
دووشه‌ممه-19-ته‌ممووز(مانگی 7)-2010
من كه ناوم (ح) له زگماگه‌وه تاكێك (گونم نه‌بووه) ته‌مه‌نم (23) ساڵه‌و خوێندكاری زانكۆم، ماوه‌ی (7) ساڵه له بارێكی ده‌روونی سه‌ختدا ده‌ژیم، تا ئێستاش نه‌موێراوه بیر له ژنهێنان بكه‌مه‌وه، له ڕێگه‌ی هاوڕێیه‌كمه‌وه په‌یوه‌ندیم به گۆڤاری (خود) ه‌وه كرد، بۆ ڕزگاربوون له ته‌نگژه ده‌روونییه داوای یارمه‌تیم لێ‌كردن، ئه‌وانیش به سوپاسه‌وه ڕه‌وانه‌ی پزیشكی ده‌روونی گۆڤار و سایتهكهیانكردم، دوای پشكنین، ده‌ركه‌وت كه ده‌توانم وه‌چه بخه‌مه‌وه‌و هێچ كێشه‌یه‌كی زاز وزێم نییه، ئێستا ده‌ڵێی كه‌سێكم تازه له دایكبوومهتهوه. نموونه‌یان زۆر بێت. ـ من ته‌مه‌نم (19) ساڵه له هه‌ولێر داده‌نیشم، ماوه‌ی مانگێكه تووشی كێشه‌ی ڕه‌پنه‌بوونی چووك بووم، له ڕێگه‌ی سایته‌كه‌وه په‌یوه‌ندیم به ستافی گۆڤاری خوده‌وه كرد و ڕه‌وانه‌ی لای دكتۆری ده‌روونی سایتهكهیانكردم، سوپاس بۆ خوا كێشه‌كه‌م چاره‌سه‌ر بووه. ئێمه سه‌ره‌ڕای ڕێزی تایبه‌تیمان بۆ ئه‌و دوو گه‌نجه، خوێنه‌ران ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه كه له هه‌ردوو شاری هه‌ولێر و سلێمانی پسپۆڕی ده‌روونییمان هه‌یه، پشت به خوا له ژماره‌كانی داهاتووی گۆڤاری خود دا هه‌ر دوو پزیشكی ده‌روونی (د. ڕێدا محه‌مه‌د ئه‌مین و د. دارا حه‌مه) له سه‌ر هه‌ردوو بابه‌ته‌كه وتاریان ده‌بێت. گۆڤاری خود
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/tozhinawa/tozhinawa-2010-07-19-3417.html