|
|
|
|
|
|
ژماره (2) ی گۆڤاری خود چاپ ناكرێته‌وه
پێنجشه‌ممه-15-ته‌ممووز(مانگی 7)-2010
دوای بلاَوبوونهوهی ژماره(2) ی گۆڤاری خود، له نێو كتێبخانه‌كاندا نه‌مایه‌وه، داوای لێبوردن له‌و به‌ڕێزانه ده‌كه‌ین، كه داوایانكردووه چاپبكرێتهوه، بهلاَم ئاگاداریان ده‌كه‌ین كه ژماره (3) پشت به خوا زووتر له كاتی خۆی بلاَودهكهینهوه
بنه‌ماكانی بلاَوكردنهوهی بابه‌ت له گۆڤاری خود گۆڤاری "خود" هه‌موو (20) ی مانگێگ، پاداشتی خاوه‌نی ئه‌و بابه‌تانه ده‌كات كه واژووی بلاَوكردنهوهی له سهردهكرێ پێش بلاَوكردنهوهی بابه‌ته‌كه له گۆڤاره‌كه‌دا، داوا له هه‌موو نوسه‌ر و وه‌رگێڕو ڕۆنامهنووسهكان ده‌كه‌ین كه بابه‌ت ده‌نێرن له‌و واده‌یه‌دا، په‌یوه‌ندی به به‌شی كارگێڕی گۆڤاره‌كه‌وه بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی پاداشته‌كه‌یان. بنه‌ماكانی بلاَوكردنهوهی بابه‌ت له گۆڤاری خود 1ـ بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به سێكسیۆلۆژییهوه هه‌بێت 2ـ به بێ پرسی ڕاوێژكاره‌كانی گۆڤاره‌كه هیچ ڕاپۆرتێك ئامادهنهكرێ. 3ـ بابهتهكان به تایپكراوی بگاته گۆڤاره‌كه‌مان. 4ـ وه‌رگێڕان و نووسین و چیرۆكی ده‌رروونی و كۆمهلاَیهتی، هه‌مان مافی ئاماده‌كاری ڕاپۆرتیان هه‌یه. هه‌ر بابه‌تێك كه ڕاوێژكارانی گۆڤاره‌كه بڕیاری بلاَوبوونهوه بده‌ن، بۆ هه‌زار وشه بڕی (22) هه‌زار دینار سه‌رف ده‌كرێ.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/tozhinawa/tozhinawa-2010-07-15-3822.html