|
|
|
|
|
|
خودقومبهلهیهك ده‌ته‌قێنێته‌وه
ئازاد جه‌لال
هه‌ینی-18-حوزه‌یران(مانگی 6)-2010
دوای ده‌ستبه‌كاربوونی پێگه‌ی خێزان، رانكی سایته‌كه گه‌واهی ئه‌وه‌یدا كه بۆشاییه‌كی گه‌وره له میدیای ئه‌هلی كوردیدا هه‌یه، پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه به شاره‌زایان و ڕاوێژكارانی بواری مرۆیی و كۆمهلاَیهتی و ده‌روونی ده‌بێت. لێتان ناشارمه‌وه له دوای ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌وه ڕۆژانه به سه‌دان نامه ده‌گه‌یشتنه به‌رده‌م راوێژكاری ده‌روونی. كه له‌و نامانه‌دا بێئاگایی و نه‌شاره‌زایی هه‌بوو له هه‌مبه‌ر خودی خۆیاند، چ جای به‌رامبه‌ر، ئه‌وه‌ش ژیانی تاڵ كردبوون. له سه‌ره‌تادا بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر وا تێنه‌گات كه بابه‌ته‌كانی پێگهگه بۆ وروژاندنه، ناوی سه‌رپه‌رشتیار و ڕاوێژكارو ده‌سته‌ی نوسه‌رانمان له په‌یجی یه‌كه‌مدا ئاشكراكرد. هه‌ڵكشانی ئه‌م سایته بۆ ده‌یه‌مین سایتی كوردی هاندان بۆ به‌رهه‌م هێنانی پڕۆژه‌یه‌كی تر. بهلاَم كه‌مێ قورس‌تر. كاتێك ئه‌م بیرۆكه‌یه‌م خسته به‌رده‌م شاره‌زایانی بواره‌كه‌وه، سه‌ره‌ڕای ده‌ستخۆشی، بوونه پاڵپشت و زیاتر هانیان دام كه بیرۆكه‌كه بخه‌یه‌نه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، بۆچی؟! له لایه‌كه‌وه هیچ یاسایه‌ك بۆ میدیای ئهلهكترۆنی له كوردستاندا نییه‌و گۆڤاره‌كان ده‌توانن بابهتهكان وه‌ربگرن و بۆ مه‌به‌ستی وروژاندن بلاَوی بكه‌نه‌وه. هه‌رواشبوو ژماره‌یه‌ك گۆڤار به وێنه‌ی نه‌شیاوه‌وه كه‌وتنه وێزه‌ی پێگه‌كه. له لایه‌كی تره‌وه هه‌ندێ له چاپخانه‌كان به ناوی وه‌همییه‌وه بابه‌ته‌كانیان وه‌رده‌گرت. خوا هه‌ڵناگرێ ئه‌وه‌نده جوان بۆیان ده‌خستینه سه‌ر كاغه‌ز، له‌به‌ر په‌له په‌ل كه‌س بابه‌ته‌كانی نه‌ده‌ناسییه‌وه. وه‌ك بازرگان مامه‌ڵه‌یه‌یان له ته‌ك ئه‌و وشه جوانانه‌دا ده‌كرد، ئاخۆ چه‌ند چاپ كه‌ن و چه‌ند خێر بكات، چاوه‌روانی سه‌ری مانگ بوون بۆ ده‌ركردنی گۆڤاره‌كه‌یان. ئه‌م شێوازه عه‌قڵیه‌تی په‌روه‌رده‌یی و ڕه‌چاوكردنی پێوه‌ره باوه‌كانی كۆمه‌ڵی له پشته‌وه نه‌بوو، هه‌ر بۆیه هه‌ندێ جار له نێو خێزانه‌كاندا بوونی گۆڤاره‌كه ده‌بووه كێشه و كچ و كوڕێكی گه‌نجی نێو خێزانێكی ده‌كرده ئامانج و له خێزان ته‌ره‌ی ده‌كردن. بیركرنه‌وه‌ی كۆمهلاَیهتی ئێمه به گشتی له‌و ئاسته‌دا نییه كه خوێندنه‌وه‌ی، یا شاره‌زایی بابه‌تێكی سێكسی ئه‌زم بكات، خێزانیش ناهه‌قی نییه چونكه زۆركه‌س به‌و هۆیه‌وه له خشته‌براوه. بهلاَم ناشكرێ بڵێین قسه نه‌كردن له سه‌ر سێكس باشتره وه‌ك له قسه له‌سه‌ركردنی، له دیدی منه‌وه شێوازی ده‌ربڕین و گه‌یاندنه‌كه‌ی گرنگه، شاره‌زایان بۆچوونیان وایه ئه‌گه‌ر لاو زانیاری سێكسی به شێوازێكی ته‌ندروست له لایه‌ن خێزان، یا دامه‌زراوه‌ی په‌روه‌رده‌ییه‌و وه‌رنه‌گرێ، ئه‌وا له كۆلاَن، له هاوڕێ و براده‌ره‌كانی له دووی ئه‌م زانیارییه ده‌گه‌ڕێ، له داره‌سووتاوه‌كه ڕۆحی خۆی ده‌سوتێنێت، به دوای شریتێكی سێكسی‌دا وێڵ ده‌بێت، كوا خێزانه‌كانی ئێمه له كاتی پێگه‌یشتنی كوڕ و كچدا زانیاری ده‌رباره‌ی خود ده‌گه‌یه‌نن ، خۆ له خوێندنگه‌ش به ناشكوری نه‌بێ، له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه به‌شی كۆئه‌ندامی زاوزێ تیپی لێده‌درێ، مزگه‌وت و زۆربه‌ی شاره‌زایانی ئاینی هیچیان له هه‌گبه‌دا نییه. له كاتێكدا كه ئاین هانده‌ری سه‌ره‌كی و بنه‌ڕه‌تییه بۆ وه‌رگرتنی زانیاریی و ڕۆشنبیری سێكسی هه‌ر له‌و سۆنگهیهو له سۆنگه‌ی ده‌روونی و كۆمهلاَیهتی و پزیشكییه‌وه قسه له سه‌ر ئه‌م چه‌مكه ده‌كه‌ین، له ئێستادا ڕه‌نگه كاتی خۆیبێت، چونكه ئێمه وه‌ك شاره‌زای بواری كۆمهلاَیهتی ده‌زانین كه كێشه سه‌ره‌كییه‌كان تازه هاوسه‌رداره‌كان دڵپیسی و ڕژدی و تووڕه‌یی نییه، ئه‌گه‌رچی به ناوی ئه‌م پاساوانه‌وه له یه‌ك جیاده‌بنه‌وه. كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كه وه‌ك شاره‌زایان له %80 ی په‌یوه‌ندی به سێكس و نهێنییهكانییهوه هه‌یه. پشت به خوا له ناو ئه‌و نهێنییانه‌دا كارده‌كه‌ین، به مه‌به‌ستی به‌خته‌وه‌ری تاك و خێزان و كۆمه‌ڵ، ئه‌ویش به ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌م قومبه‌له‌یه ده‌بێت، چونكه خۆمان ئه‌ڵقه‌كه ڕابكێشین له خه‌ڵكی تر باشتره.
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/tozhinawa/tozhinawa-2010-06-18-5422.html