|
|
|
|
|
|
زۆربه‌ی توندوتیژییه سێكسییه‌كان ئاشكرا ناكرێن
سێشه‌ممه-08-حوزه‌یران(مانگی 6)-2010
توندوتیژی سێكسی Sexual Violence رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO) ته‌ندروستی سێكسی ئاوا پێناسه ده‌كات : حاڵه‌تی فیزیكی و سۆز و هزر و دروستیی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌یوه‌ست به لایه‌نی سێكسی ، نه‌ك ته‌نیا نه‌بوونی نه‌خۆشی یان نه‌بوونی گرفتی یان بهدفرمانی سێكسی . ته‌ندروستی سێكسی پێویستی به هه‌ڵوێستێكی پۆزه‌تیڤ و هه‌ڵوێستێكی به‌ڕێزه‌وه هه‌یه به‌رانبه‌ر به لایه‌نی سێكسی و په‌یوه‌ندیه سێكسی، شان به شانی ئه‌گه‌ر بۆ وه‌ده‌ستهێنانی موماره‌سه‌ی سێكسی پڕچێژ و سه‌لامه‌ت، دوور له ره‌گه‌زپه‌رستی و خورتی و توند‌و تیژی. هه‌روه‌ها ده‌بێ رێز له مافه سێكسییه‌كانی هه‌موو كه‌سێك بگیرێت و بپارێزرێت . له هه‌موو تاوانه‌كان پتر ، ته‌جاوزی سێكسی بۆ سه‌ر ئافره‌ت كه‌م راپۆرت ده‌كرێ (84%ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه دوچاری ته‌جاوزی سێكسی ده‌بنه‌وه باسی ناكه‌ن و خه‌به‌ری پۆلیس ناده‌ن) . له ولاَته یكگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا، یه‌ك له هه‌ر شه‌ش ئافره‌ت و یه‌ك له هه‌ر 33 پیاو دوچاری هه‌وڵی ته‌جاوز بووینه یان ته‌جاوزی سێكسی ته‌واویان كراوه‌ته سه‌ر . له 8 حاڵه‌تی هه‌ر 10 حاڵه‌تی تهجاوزدا تاوانبار ئاشنا یان ناسراو بووه له لایه‌ن تاوانلێكراودا .
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/tozhinawa/tozhinawa-2010-06-08-5920.html