|
|
|
|
|
|
ده‌ستدرێژی سێكسی، ژنان و كچان تووشى سةدمة دةكات
د. عادل
سێشه‌ممه-08-حوزه‌یران(مانگی 6)-2010
گه‌لێك نیشانه‌ی درێژخایه‌ن رووده‌دن وه‌كو : ئازارێكی درێژخایه‌ن له ناوچه‌ی حه‌وزدا، پشت ئێشه ، ئازار له ناوچه‌ی ده‌موچاودا ، سه‌رئێشه ، ناڕێكی له ده‌زگای هه‌رسدا ، ئازاره‌كانی پێش خولی مانگانه . • ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه له رێگای سێكسه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه به ئایدزیشهوه . • ئه‌گه‌ری دووگیانی له ئافره‌تی ته‌مه‌ن 12- 45 ساڵیدا . ده‌روونی : 1- كاریگه‌رییه راسته‌وخۆكان : • هه‌مان ئه‌و نیشانه ده‌روونیانه‌ی كه له پاش كاره‌ساتدا رووده‌ده‌ن، له‌وانه‌یه له قوربانیه‌كانی ته‌جاوزی سێكسی‌دا ده‌ربكه‌ون . • راسته‌خۆ پاش كردار : هێدمه ، باوڕنهكردن به رووداوه‌كه ، ترس ، شێوان و شپرزه‌یی ، په‌ستی و نیگه‌رانی . • نیشانه‌كانی سترێسی پاش زه‌بر (PTSD) یه‌كسه‌ر له پاش تهجاوزهكه ، له‌مانه : په‌رته‌وازه‌بوونی ده‌روونی ، گرفت له نووستندا ، هاتنه‌وه یادی رووداوه‌كه . نزیكه‌ی سێیه‌كی ئه‌م ئافره‌تانه‌ی كه تهجاوزیان كراوه‌ته سه‌ر ، نیشانه‌كانیان بۆ ماوه‌ی سێ مانگ درێژه ده‌كێشن یان نیشانه‌كان ده‌بنه درێژخایه‌ن .
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/tozhinawa/tozhinawa-2010-06-08-0135.html