|
|
|
|
|
|
ئایا مه‌مكه‌كان ئه‌ندامی سێكسین؟
د. عادل حسه‌ین
سێشه‌ممه-25-ئایار(مانگی 5)-2010
ئه‌وه هیچ گومانی تێدا نیه كه نزیكه‌ی هه‌موو ئافره‌تان به هاندان و گه‌مه له‌گه‌ڵ گۆی مه‌مكه‌كاندا له لایه‌نی سێكسیه‌وه ده‌وروژێن ، بۆیه ده‌كرێ بڵێین كه مه‌مكه‌كان جگه له شیردان فرمانێكی سێكسیشیان هه‌یه . ئافره‌تان پێیه‌وه ده‌وروژێن و گه‌رم ده‌بن ، به له‌مسی مه‌مكه‌كان ـ ماچكردن و لێستنه‌وه‌ی مه‌مكه‌كان ، گرتنیان و گوشینیان ، به تایبه‌تی گۆ و رووبه‌ره‌كه‌ی ده‌وری Areola&Nipples) ( . گه‌لێك پیاو ته‌نها به پیشاندان و رووتكردنه‌وه‌ی مه‌مكه‌كانه‌وه ده‌وروژێن . جا ئایا ده‌كرێ كه مه‌مكه‌كان به ئه‌ندامی سێكسی دابنێین چونكه فرمانێكی سێكسی ده‌بینن ؟ زۆر ئافره‌ت ته‌نها به وروژاندنی گۆی مه‌مكه‌كانه‌وه ده‌گه‌ن به ئۆرگازم ، كه‌واته چۆن به‌شه‌كانی تری له‌ش فرمانی جۆراوجۆریان هه‌یه ، مه‌مكه‌كانیش ئاوا . گۆی مه‌مكه‌كان زۆر هه‌ستیارن ، ژماره‌یه‌كی زۆر له كۆتایی ده‌ماریان تێدایه ، بۆیه ده‌ست لێدانی ته‌واو له‌كاتی دیاریكراودا ( كه سێكس له گۆڕێیه ) وروژانی ته‌واو دروست ده‌كات تا راده‌ی گه‌یشتن به ئۆرگازم له هه‌ندێك ئافره‌تدا ، ئه‌مه بۆچی ؟ وهلاَم : زۆر به ئاسانی چونكه مه‌سه‌له‌ی سێكس له مێشكدایه ، جا ئه‌گه‌ر گۆی مه‌مك وروژێنه‌ر بێت یان نا ( بۆ هه‌ندێك كه‌س یان بۆ هه‌موو كه‌س ) ئه‌وا په‌یوه‌سته به سروشت و حه‌زی ئافره‌ته‌كه . ئه‌گه‌ر سێكس له گۆڕێ بوو ، ئافره‌ته‌كه‌ش بڕوای وابوو كه گۆی مه‌مك وروژێنه‌ره و به‌شێكه له سێكس ، ئه‌وسا هاندان و گه‌مه‌ی جۆراوجۆر له‌گه‌ڵ گۆیه‌كاندا وروژێنه‌ر ده‌بێت ، به‌مه‌وه ده‌ردانی هۆرمۆنی ئۆكسیتۆسینیش ئه‌م هه‌سته چڕتر و خۆشتر ده‌كات . وروژاندنی گۆی مه‌مكه‌كان ده‌بێته ئه‌گه‌ری ده‌ردانی هۆرمۆنی ئۆكسیتۆسین كه به‌رپرسه له دابه‌زاندنی شیر له مه‌مكه‌كاندا له پاش شیردان به منداڵ ، واته ئۆكسیتۆسین هانی لێشاوی شیر له ناو مه‌مكه‌كاندا ده‌دات . هه‌روه‌ها گرژبوونه‌وه‌ی منداڵدان له كاتی منداڵبووندا به هۆی بڕی زۆری ئه‌م هۆرمۆنه‌وه ده‌بێت (زۆر جار جۆری تایبه‌تی ئه‌م هۆرمۆنه به شێوه‌ی ده‌رمان به‌كاردێ به مه‌به‌ستی دروستكردنی گرژبوونی یان ژانی ده‌ستكرد) . هه‌روه‌ها هه‌ندێك جۆری تایبه‌تی له‌مسی به‌شه‌كانی تری له‌ش (هه‌ر به‌شێك) ده‌بێته ئه‌گه‌ری ده‌ردانی هۆرمۆنی ئۆكسیتۆسین ، به تایبه‌تی له‌مسی دۆستانه وه‌كو : تۆقه‌كردن ، مه‌ساج ، له‌باوه‌شگرتنی دۆستانه ، خوراندن و گه‌مه له‌گه‌ڵ پێستی سه‌ردا ، گرتنه‌كانی نێوان دوو خۆشه‌ویست ، جا گرتنی دۆستانه و (مه‌حه‌به‌ت ) وا له له‌شی ئافره‌ت ده‌كات كه هۆرمۆنه‌كه ده‌ربدات . ئه‌م هۆرمۆنه وات لێده‌كات كه هه‌ست به خۆشی بكه‌یت و هه‌ست به دۆستایه‌تی و خۆشه‌ویستی ئه‌و كه‌سه بكه‌یت كه له‌مسی تۆی كردووه . هه‌روه‌ها ئه‌م هۆرمۆنه یارمه‌تی دایك ده‌دات كه هه‌ست به خۆشه‌ویستی بكات به‌رانبه‌ر به منداڵه‌كه‌ی هه‌ر كه منداڵه‌كه‌ی مه‌مكه‌كانی ده‌مژێت . به مانایه‌كی دیكه ئه‌م هۆرمۆنه بۆند به‌هێز ده‌كات . به‌م هۆرمۆنه ده‌گوترێ هۆرمۆنی خۆشه‌ویستی یان هۆرمۆنی له‌باوه‌شگرتن Cuddle Hormone) ( ، كه له له‌شی ئافره‌تدا ده‌رده‌درێت له ئه‌نجامی هه‌موو جۆره‌كانی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی مرۆڤه‌وه . كه‌واته وروژاندنی گۆی مه‌مكه‌كان هانی ده‌ردانی ئۆكسیتۆسین ده‌دات كه به ( هۆرمۆنی له‌باوه‌شگرتن ) ناسراوه . بهلاَم ته‌نها مێشك واده‌كات ئافره‌ت هه‌ست بكات كه له لایه‌نی سێكسیه‌وه وروژاوه، نه‌ك گۆی مه‌مكه‌كان له خۆیانه‌وه . ئه‌گینا ئافره‌ت له‌كاتی منداڵبووندا له لایه‌نی سێكسیه‌وه ده‌وروژا كه رێژه‌یه‌كی زۆری ئه‌م هۆرمۆنه له خوێنی‌دا ده‌سووڕێته‌وه له‌و كاته‌ی كه ئازاره‌كانی منداڵبوون له‌وپه‌ڕی تیژیدان . هه‌روه‌ها له كاتی شیرداندا ، منداڵ كه گۆی مه‌مكه‌كان ده‌مژێ ئه‌مه ده‌بێته هۆی ده‌ردانی ئۆكسیتۆسین له ناو له‌شی ئافره‌تدا كه‌چی له‌م باره‌دا هه‌رگیز هه‌ستی سێكسی ئافره‌ت نابزوێ . زۆربه‌ی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان كه مرۆڤی ته‌واو توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ته‌نیا به توانای مێشكه‌وه بوروژێت . مێشك گه‌وره‌ترین و گرنگترین ئه‌ندامی وروژانی سێكسیه كه مرۆڤ هه‌یه‌تی . هۆرمۆنی ئۆكسیتۆسین زیاتر یارمه‌تی ئافره‌ت ده‌دات كه خه‌ڵكی خۆش بوێت و خه‌ڵك ئه‌ویان خۆش بوێت . هه‌موو به‌شه‌كانی تری له‌ش ده‌كرێ وه‌كو مه‌مكه‌كان وروژێنه‌ر بن له كات و ساتی جیاواز و شوێنی جیاوازدا . وابه‌ستن ته‌نیا به مه‌مكه‌كان له جیهانی مۆدێرنی رۆژئاوادا ته‌نها شتێكی كلتوریه نه‌ك فسیۆلۆژی . هۆكاره‌كانی ئاسه‌واره‌كانی گورجبوون Stretch Marks) ( له سه‌ر مه‌مكه‌كاندا په‌یدا ده‌بن له ئه‌نجامی گۆڕان له ریشاڵه لاستیكیه‌كانی پێست . له هه‌موو كه‌سێكدا رووناده‌ن . هه‌ندێك ئافره‌ت ئاماده‌باشیان هه‌یه كه له كاتی سكپڕی و زیادبوونی كێشی له‌ش تووشی ببن ، هه‌ندێك ئافره‌تی تر ( كه ژماره‌یان زۆر نییه ) ئه‌م ئاماده‌باشیه‌یان نیه ، هه‌ندێك كه‌س به توندی قێز له‌م ئاسه‌وارانه ده‌كه‌نه‌وه كه مه‌سه‌له‌كه له كاتی وروژان و كاردانه‌وه‌ی سێكسی‌دا به‌رجه‌سته‌تر ده‌بێ و كاریگه‌ریه‌كی نێگه‌تیڤ ده‌كاته سه‌ر لایه‌نی سێكسی . زۆر جاریش خودی ئافره‌ته‌كه هه‌ست به ناڕحه‌تی ده‌كات له به‌رانبه‌ر پیاوه‌كه‌یدا و وابیرده‌كاته‌وه كه چیتر پیاوه‌كه‌ی به شێوه و گرتنی مه‌مكه‌كانیه‌وه ناوروژێت و چێّژی ته‌واوی سێكسی وه‌رناگرێت
|
|
------------------------
www.xezan.org/arts/tozhinawa/tozhinawa-2010-05-25-2003.html